شەهلا نووری

ئەترسم بوخچه سپێکەت وا کەل و پەلی جوانت تێ دا قەمچ کردبوو، عەتری خۆشی تێدا ڕژابوو

کەڕەکیڤه لێیان بدات و لەبەر نەکرێن

خودایا بارانێکی خۆش ببارێنه سەر دارەکان، سەوز سەوزیان بکەرەوه

 ستارەکان ڕوون بکەوه بۆ بەزم و خۆشی گوڵبانگی عاشقان

گوڵبانگی عاشقان

 شەهلا نووری

زۆر گەرمه وادی ئێستا!

 ئەترسم دار و درەختەکان بسووتێن و سمۆرەکان بمرن

کوا بۆنی خۆش ڕیحانه و پەسند

دارەکان

ئەترسم دڵەکه وا به بوخاری په نجەرەی ئۆتۆمبێلەکەت کێشاومه له گەرمه بتۆێتەوه

ون بێت

ئەترسم ڕاگوزەران کۆڵانه قوڕه فێنکەکه بکەن به قیرتاوی ڕەش و

دایبخەن

گەڕان بۆ بابەت