هاوڕێ نەهرۆ
کایەی ئیش کردن لەسەر یادەوەریی مەترسی دارترین پروسەیە کە مرۆڤایەتی بەدەستی یەوە دەناڵێنێ، ئەمرۆ دەکرێ لە رێگای شەپۆلی مۆگناتیسی و زانینی فرینکوینسی یادەوەرییەوە دەستکاری قەدەری تاک و کۆی کۆمەڵگا بکرێ. خوشەویستی و شەرئەنگیزی دوو خاڵی هاوتەریبن لە رێگای پروسەی فیزیاوی و کیمیاوی جوراوجۆرەوە، دەکرێ خولیای خوشەویستی و شەرئەنگیزی بەرزو نزم بکرێتەوە، هەر بۆیە لە دادگا داوەری گشتی داکۆکی لە تاوانبار دەکا، جبران خەلیل جبران دەڵێ، ئەوەی تاوان ئەنجام ئەدا هەموومان لێ بەرپرسیارین بەشێوەیەک لە شێوەکان.
یادەوەریی گۆڕاو و نەگۆڕ
هاوڕێ نەهرۆ
کەباسی یادەوەریی دەکەین، دەبی باسی دەسەڵاتی یادەوەریی بکەین، دەسەڵاتەکان لەسەر ئاستی کۆمەڵگا بریتی یە لە دەسەڵاتی یاسا دانان و دەسەڵاتی جێبەجێ کردن بە واتای حکومەت هەروا دەسەڵاتی داوەری، چوارەم دەسەڵات ، دەسەڵاتی ڕاگەیاندنە، دەسەڵاتی پینجەمیش دەسەڵاتی کۆمەڵگای مەدەنی دەگرێتەوە، کەواتە دەسەڵاتە نەگۆڕەکان دابەش کراون لەسەر ئاستی کۆمەڵگایەکی دیاریکراودا، هەروا دەسەڵاتی مەعریفی لە نێو کۆمەڵگا دابەش کراوە بەسەر قوناغەکان دا، هەر لە قوناغی سەرەتاییەوە بگرە تا دەگاتە ناوەندی و دوا ناوەندی و دەسەڵاتی مەعریفی زانکۆ، ئەمانە تێکرا دەسەڵاتی نەگۆڕن، بە پێ ئاستی دیاریکراوی خۆیان مامەڵە دەکەن، بەڵام دەسەڵاتی یادەوەریی گۆڕاو ئەوەیە کە بەشێوەیەک لە شێوەکان لەلایەن دەسەڵاتی باڵای جیهانی یان دەسەڵاتە لوکاڵی و خۆماڵی یەوە دەجوڵێنرێ، یادەوەری هاوبەش کە لە یادەوەری گەردوون و سروشت جێگیرە بەپێ زەمان و زەمینەی دیاریکراو دەجوڵێنرێ بەڵام دەبێ کەسەکان، کەرەسەی مەعریفی دیاریکراوی تیا بێ، لەم بازنەیە دەکرێ باسی رۆژنامەنووسان و ئەدیبان و هونەرمەندان بکەین، لە راستی دا شتێک نییە بە ناوی داهێنان، وەک تاڕادەیەک ئاشکرایە پروسەی داهێنان بریتی یە لە ئیش کردن لەسەر یادەوەریی، بریتی یە لە جوڵاندنی یادەوەریی لە زەمان و زەمینەی دیاریکراودا، ئەوە یادەوەریی گەردوونی هاوبەشە کە زاڵە بەسەر تاکەکان و بەپێ پیوست لە لایەن دەسەڵاتی بە کۆمەڵەوە دەجوڵێنرێ و کایەی داهێنانیان پێ ئەنجام ئەدا، گەرچی لە هەقیقەت دا یادەوەریی نەگۆڕە بەڵام بەدیوێکی دی، یادەوەریی لە گۆڕانێکی بەردەوام دایە، لە ڕاستی دا یادەوەریی یەکەی بایلۆجی لە رێگای پروسەی کیمیاوی و فیزیاوی یەوە کاری تێدەکرێ، گۆڕانی بەسەر دێت، دەسەڵاتەکان، نوینەرانی میللەتان و نەتەوەکان کاتێ لەسەر مێزی گفتوگۆ دائەنیشن باسی یادەوەریی دەکەن، بە یەکتر دەڵێن، تۆ چەند یادەوەریت هەیە، چەند یادەوەریی ئامادە کراوت هەیە بۆ فڵانە پروژە، بۆ فیسارە پروسە، ژیان بریتی یە لە کایە کردن لەسەر یادەوەریی، پروسەی پەروەردە خۆی لە خۆی دا ئیش کردنە لەسەر یادەوەریی, وەک یەکەی بانک یادەوەریی پڕ دەکرێ، یادەوەریی ئامادە دەکرێ بۆ ئیشی جۆراوجۆر، بۆ پیشەی جۆراوجۆر و هەمەڕەنگ، یادەوەرییەکان ئامادە دەکرێن بەمەبەستی بەڕیوەبردنی کۆمەڵگا لەرووی کارگێڕییەوە، لەرووی تەکنۆلۆژییەوە، لە رووی زانستی یەوە، لەرووی روحی و ئاینی یەوە، لە رووی مەعریفی و زانستی یەوە، نەوەکان لە نێو دەستی ئەمانەتی باڵان بە پێ زەمان و زەمینە ئاڵوگۆڕ و دەستاودەستیان پێ دەکرێ بە ڵێ ژیان بریتی یە لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات، دەسەڵات نەک بەمانا سیاسیەکەی بەڵکو بە مانای ئەخلاقی و مەعریفی و زانستی یەوە، ئەوەی دەسەڵاتەکانی باڵا لەسەر کۆکن ئەوەیە، یادەوەرییەکان پێش بکەون، پروسەی ژیان پێش بکەوی، سەدەی بیست و یەکەم سەدەیەکە، گۆرانکاری بە هێزی تیا ئەنجام دراوە، سەدەیەکە، جیا لەسەدەکانی دیکە، شوڕشی دیجیتاڵی رەقەمی تیا بەرپاکراو بەشێوەیەک تەکنۆلۆژیا خۆی خزاندۆتە هەموو بوارەکانی خزمەتکردنی کۆمەڵگا، بواری تەندروستی، بواری بازرگانی، بواری بەرهەمهێنان، بواری پەروەردە و فێرکردن، بواری مەعریفی و زانستی، لەرۆژگاری ئەمرۆدا تەکنۆلۆژیا ئاسانکاری بۆ تێکرای بوارەکان کردووە، توانای بە هێزی رەخساندووە بۆ پەروەردە کردن و پڕکردنی یادەوەیی گۆڕاوو نەگۆڕ، لە سایەی تەکنۆلۆژیاو وزەی کارەبا، کارکردن لەسەر یادەوەریی ئاسان بووە، بە ئاسانتر دەکرێ ئیش لەسەر یادەوەریی نەگۆڕ بکری لە هەمان کاتدا بە پێ وزەی کارەبا، شەپۆلی موگناتیسی وزانینی فرانکوینسی دەکرێ یادەوەریی دیاریکراو بجوڵێنرێ، چ لە ئاستی قسە پێکردن یان لەسەر ئاستی پێ نووسین یان لەسەر ئاستی پروسەی داهێنان بە شێوەیەکی گشتی، لەڕاستی دا داهێنان لە ساتەوەختی ئەمرۆدا کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە، داهێنان بەرپرسیاریەتێیەکی کەسی نییە، داهێنان و جۆڵاندنی یادەوەریی پروسەیەکی هاوبەشی گەردوونە، مرۆڤەکان پێ هەڵدەستن و کایەی جۆراوجۆری پێ ئەنجام ئەدەن.
کایەی ئیش کردن لەسەر یادەوەریی مەترسی دارترین پروسەیە کە مرۆڤایەتی بەدەستی یەوە دەناڵێنێ، ئەمرۆ دەکرێ لە رێگای شەپۆلی مۆگناتیسی و زانینی فرینکوینسی یادەوەرییەوە دەستکاری قەدەری تاک و کۆی کۆمەڵگا بکرێ، خوشەویستی و شەرئەنگیزی دوو خاڵی هاوتەریبن لە رێگای پروسەی فیزیاوی و کیمیاوی جوراوجۆرەوە، دەکرێ خولیای خوشەویستی و شەرئەنگیزی بەرزو نزم بکرێتەوە، هەر بۆیە لە دادگا داوەری گشتی داکۆکی لە تاوانبار دەکا، جبران خەلیل جبران دەڵێ، ئەوەی تاوان ئەنجام ئەدا هەموومان لێ بەرپرسیارین بەشێوەیەک لە شێوەکان، بۆ نموونە داوەر لە کاتی ئیمزا کردنی حوکمی ئیعدام قەڵەمەکەی دەشکێنێ، ئەم کردەوەو رەفتارە سیمبولی یە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ نە تاوانبار نە داوەر ئازادە لە قەدەری پروسە گەردوونیەگەورەکە یان نووسەری ناودار کافکا، کاتێ لە ژیان دا بوو گوتویەتی نووسراوەکانم بسووتێنن، مەبەستی کافکا ئەوەیە لە نێو پروسەی یادەوەری گۆڕاو دا بەشێوەی هیپنوتیزم کایەی نووسینی پێ ئەنجام دراوە، یان فەرموودەیەکی ئاینی هەیە دەڵێ، مرۆڤەکان لەگەڵ لە دایک بوونیان گیرودەن بە دەسەڵاتەوە، مرۆڤ هەر لە دایک دەبێ دەسەڵاتەکان بە تێکرای ڕەنگەکانیەوە، یادەوەریی دیاریکراو وەردەگرن بە پێ زەمان و زەمینە ئیشی لەسەر دەکەن، لەوانەیە مرۆڤ هەندێ جار لەساتەوەختی دیاریکراودا تا ڕادەیەک ئازاد بێ بەڵام مرۆڤ زیاتر (مسیرة) لە لایەن دەسەڵاتی باڵاو لۆکاڵیەکانەوە، کاریگەری دەسەڵات لەسەر مرۆڤ، مرۆڤ ئاراستە دەکا بەرەو ئەم هەنگاو یان ئەو هەنگاو، ئەمرۆ لە جیهان دا بەشیوەیەکی میتافوری کارخانە هەیە بۆ بەرهەمهێنانی کەسایەتی یەکی دیاریکراو بە پێ زەمان و زەمینە، بۆ نموونە هەر حزبێکی سیاسی موڵەت پێدراو (احداثیات)ی زەمان و شوێنی هەیە، دەسەڵاتی مەعریفی بەپێ وزەی کارەبای دیاریکراوی هەیە، سکرتیری حزب، ئەو وزەیە دابەش دەکا بەسەر ئەندامانی حزب دا بەشێوەی تەوازی و تەوالی، تەوازی بەسەر ئەندامانی سەرکردایەتی دا، تەوالی بەسەر ئەندامانی ئاسایی حزب دا، کەواتە ئیش کردنی سیاسی حزبەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بارگاوی یە بە وزەی کارەبا، بارگاوی یە بە شەپۆلی موگناتیسی، بارگاوی یە بە دیاردەی فیزیکی و کیمیکی، لەبەر ئەوەی مرۆڤ وەک یەکەی بایلۆژی، ئەگەر دەتەوێ ئیشی لەسەر بکەیت، مەبەست ئیش کردنە لەسەر یادەوەریی، دەبێ شارەزای یاساکانی کارەباو ودیاردەکانی فیزیاوی کیمیاوی بێ، هەتا کار لە قەدەری ئەو مرۆڤانە بکەیت کە دەبنە ئەندامای ئەو حزبەو دواتر کەسایەتی بەهێز یان لێ دەرئەچی لە نێو کۆمەڵگا دا، کاتێ حزبێکی دیاریکراو ئەندامێک پەروەردە ئەکا، لەرووی یادەوەرییەوە بە میتافوری لە رووی روحی یەوە تێکەڵی دەکا بە مێژوو کەلتووری حزبەوە، مەبەست لە پەروەردە بەرزکردنەوەی فرینکوینسی ئەو کەسەیە لە رووی یادەوەرییەوە تا وەکو سەرکردایەتی بتوانێ لە کاتی پیویستی تەماسی لەگەڵ بگرێ و زانیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی لەگەڵ بگۆرنەوە، لیرەدا مەبەست لە کۆبوونەوە حزبیەکان یەکخستنی گوتاریانە، لەڕاستی دا مەبەستی یەکخستنی رێژەورادەی فرینکوینسی یادەوەرییە، کاتێ ئەندامێکی دیاریکراو دەبێتە دەرویشی حزب بە واتای ئەوەیە لە رووی وزەی کارەباوە زیاتر بارگاوی کراوە هەروا یادەوەریی لە رووی فرینکوئینسی ئاویتەو تێکەڵ بووە بە فرینکوینسی یادەوەریی باڵای حزب بە تایبەتی لە رووی مێژوویی و یادەوەریی شەهیدانەوە، لێرەدا مەسەلەی حزبایەتی ئیش کردنی یادەوەری گۆڕاوە لەسەر یادەوەریی نەگۆڕ وەک گوتمان دەسەڵاتی باڵای نەتەوەکان کاتێ لەگەل یەک دائەنیشن (وەک ڕانە مەڕ) باسی یادەوەریی کەسەکان ئەکەن، بێگومان یادەوەریی هەر کەس و تاک و بنەماڵەو خێل و حزبێک هەر کەس و بنەماڵەو خێڵێک، ژمارەو کۆدی خۆی هەیە بە پێ مەسەلەی ماتماتیکی باس لە ڕێ و شوێنی قەدەری کۆمەڵگا ئەکرێ، لە ڕاستی دا باککراوندی کۆمەڵگا باککراوندێکی فیزیاوی و کارەبایی یە لەرووی زانستی یەوە بەڵام لە سەدەی بیست و یەک شوڕشی زانستی و تەکنۆلۆژی و دیجیتاڵی رەقەمییەوە توانی بهێنێتە پێشەوە و بیخاتە خزمەتی مرۆڤایەتی یەوە لە چەشنی ئامێری کارەبایی وەک تەلەفون و کومپیوتەر و بەرهەمی دیکەی کارەبایی و ئەلکترونی بە شێوەیەک کە بوار نەماوە، زانستی تەکنۆلۆژی خۆی تێ نەخزاندبێ، ئەگەر بەشێوەیەکی زەقتر قسە بکەین، وزەی کارەبا لەناخی جەستەی مرۆڤ دا، بۆ نموونە وزەی کارەبا لە دڵی مرۆڤ دا ١٠ توان -١٤ یە یان بە هەمان شیوەیە مێشکی مرۆڤ لە نێو پروسەیەکی کارەبایی ئیش دەکا لێرەدا دەتوانین بڵێن روح جگە لە تەوژمی کارەبا شتێکی دیکە نییە لە نێو یادەوەریی گۆڕاودا!