ئاژوان رۆژهەڵاتی

لەم پایزە سارد و سڕە

 لە ئاوێنەی

 ڕووخساری من مەڕوانە

 نەک هەڵوەرین

 دڵیشم شەختە لێیداوە.

 

چەند کورتە شيعر

ئاژوان رۆژهەڵاتی

 

منیش وەکوو باڵدارەکان

 بۆ هەڵوەرینی گەڵاکان

شين دەگێڕم

 ئەوان ئیتر ئۆغر دەکەن

ئەم دەڤەرە بەجێ دێڵن

 نايەنەوە

 تا ئەوکاتەی بووکی بەهار

 گوڵ بە دەستی دەگرێتەوە.

 

\\\\\\\\\\\\\\\\

 

 

لەم پایزە سارد و سڕە

 لە ئاوێنەی

 ڕووخساری من مەڕوانە

 نەک هەڵوەرین

 دڵیشم شەختە لێیداوە.

 

\\\\\\\\\\\\\\

 

 

گەڵاکانی ئەم پاییزەیش

 بە دەم سەمای مەرگ دەچن

کزەبایەکی سەرشێتیش

 هەر یەکیان بەرەو شوێنێ دەنێرێ!

 

گەڕان بۆ بابەت