شەهلا نووری
سۆراخی مانا و وێنەی جوانیمە بولێڵی دەکات
یەخەم بەرنادات، دەیەوێ هەراسان بم
کێشمەکێش و حەڕی پیاماڵینم فێردەکات
بەگێرەی جەنجەڕی خۆێ بەسەر خەرمانی دڵم دەدا
بۆ کوتانم بەڕێ دەکات
هاڕەی گەردوون
گەردون لەگەڵما زۆرانپازێتی
گەمە دەکا
گەردەشی جیهان، سوڕانەوەی تەمەنم لەگەڵ دەکات
تەگەرە و پێچی ئەڕابە و گاری پێ دەکات
مانەوەی لەمپەری میانی هەر دوو دونیام دەکات
سۆراخی مانا و وێنەی جوانیمە بولێڵی دەکات
یەخەم بەرنادات، دەیەوێ هەراسان بم
کێشمەکێش و حەڕی پیاماڵینم فێردەکات
بەگێرەی جەنجەڕی خۆێ بەسەر خەرمانی دڵم دەدا
بۆ کوتانم بەڕێ دەکات
نقیمی سەوزی ناخ و جەستەم وردو خاش دەکات
دەمکاتە کڵۆشی سێبەری سەری خۆی جەژنی حەسانەوە ساز دەکات
بۆ بەرداشی سەنگی ئاسیاوی خۆێ، بەرێ ئێشم نیشان دەدات
دەڵێت
هات و ھاواران مەکە!
گەردون چاونەزیڕیت لێ دەکات