شەهلا نووری
ئێرەییم دێ
بەشاڵەکەی دەوری ملت
لە ئامێزی خۆیت دەنێ
بەو ھەموو گوڵ و گەڵایە
لە سەر ڕێگات کڕنووش بردوون
بۆنی گوڵاوی تۆ دەمژن
ئێرەییم دێ
شەهلا نووری
ئێرەییم دێ
بە کزە بای سارد و ڕچیوی ئێواران
کە بەچوار دەورتدا دەسووڕێ
بەو شەقام و توولە رێیەی
بە سەریدا ڕێ دەکەی و دەمتاسێنێ
ئێرەییم دێ
بە شاڵەکەی دەوری ملت
لە ئامێزی خۆیت دەنێ
بەو ھەموو گوڵ و گەڵایە
لە سەر ڕێگات کڕنووش بردوون
بۆنی گوڵاوی تۆ دەمژن
بەھار ھات و ئاسمان ساماڵ
بەھاتنی شکۆفەی یار
چەم فێنک و سەوز سەوزە
زیباترین نامەی ئیشق و
ئەوینێ سوور
مینا پاکیی ئاوی حەوزە