شەهلا نووری
خۆزگە لە بیابانێکی خۆرگیران دەبووین
من و ئەو
لەژێر سیبەری دارێک
یاری خۆشەویستیمان دەكرد
سێ بەردی
بێ ئاگایمان کۆ دەکردەوە
دەماندایە دەستی دەڵاڵێکەوە

بێ ئاگا
 

ساڵێک تێپەڕی و
ڕەنگی ئاواتەکان کاڵ بوونەوە
هەموو شتێک باشە
زستان لە هەمان کات‌دا دەگەڕێتەوە
پایز چاوەڕێی نۆرەی خۆی دەکات، تێکدانی کاتژمێر
دیوار...
بارانبارین
سیماکانی پەشیمانی
ڕێزلێنانی نەبوونی
سارد و سڕی ئەو!
بەهار و چاو نێرگزی شەهلا
یەکدەنگی ئامادەبوون
یادەوەرییەکان دەنوسمەوە و، دەیانخەمە ناو توورەکەی گۆڵداری سورمەدارەوە
دەیدەم بە گالیسکەی تەمەن
بە بارهەڵگر
با بێن و کۆنە فرۆشەکانیش
بیفرۆشنەوە
هەمو شتێک بوو بە شکست
هەموو شتێک لە شوێنی خۆیدایە
بەڵام ئەو بێ ئاگا
خورشید هەمان خورشیدە، ڕێگا هەمان ڕێگایە، زەمین هەمان زەمین
خۆزگە لە بیابانێکی خۆرگیران دەبووین 
من و ئەو
لەژێر سیبەری دارێک
یاری خۆشەویستیمان دەكرد
سێ بەردی
بێ ئاگایمان کۆ دەکردەوە
دەماندایە دەستی دەڵاڵێکەوە

گەڕان بۆ بابەت