و: نهژاد عزیز سورمێ
لە خەمی سووتێنەردا
دڵم تێكشكاوە
ژیانیشم تێكشكا
چیم تیا ماوە؟
با بگریم،
فرمێسكم ببن بە دەریایەكی سوێر
بەو مەرجهی دایكم بە خەمم نەزانێ.
دوو شیعر له شاعیری ئهرمهنی
ئاودیك ئیسحاقیان
و: نهژاد عزیز سورمێ
تفلیس ١٨٩٩
با گۆڕم دیار نەبێ و
شنەبام بەسەردا بخوولێتەوە.
بەرد و خاچم
لە سەرینگانمدا ناوێ
با تەنیا شەنگەبییەكم بەسەردا بلەرێنەوە.
ئای لە دەست مرۆڤ... لە دونـیایێ
چەندت خاچ هەڵگرتوون، چەند
هەر لە دێرەوە لەسەر دڵمدا
بەردی زۆر قورس و ڕەش هەن.
زویرخ ١٩٥٥
لە خەمی سووتێنەردا
دڵم تێكشكاوە
ژیانیشم تێكشكا
چیم تیا ماوە؟
با بگریم،
فرمێسكم ببن بە دەریایەكی سوێر
بەو مەرجهی دایكم بە خەمم نەزانێ.
ئاخ ..
گەر پەڕاگەندە بووم و
كەوتمە كێوان
تـاوێر و گاشە بەردم دوای گاشە بەرد
بەسەردا
بەربوونەوە
با دڵم بۆ گورگان بێ
بە شهرتێ دایكم
بە مهرگم نەزانێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئاودیك ئیسحاقیان: شاعیر و ڕۆژنامەنوسی ئەرمەنی، زۆربەی ژیانی
لە نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیادا بەسەر بردووە .
یەكێكە لەو شاعیرانەی بایەخێكی تایبەتی بە گیروگرفتەكانی ژیانی ڕۆژانە داوە.
** بؤ دهقی عهرهبی هةردوو شيعرةكة برِوانة :
http://www.adab.com/world/modules.php?name=Sh3er&doWhat=shqas&qid=82187&r=&rc=1
http://www.adab.com/world/modules.php?name=Sh3er&doWhat=shqas&qid=82189&r=&rc=3