ئارام سدیق
ره‌نجده‌ر له‌و شاعیره گه‌مه‌كه‌رانه‌یه كه به‌رده‌وام یاری به وشه‌كان و فۆرمه‌كان و دونیابینییه‌كان ده‌كات. ئه‌و له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعرییه‌وه هه‌رگیز له خاڵێكدا نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وام هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی دیكه و زمانی دیكه‌ی گوزارشتی داوه. ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه ره‌نجده‌ر له‌سه‌ر ستایلێك به‌رده‌وامی نه‌بووه. به‌ڵكو ئه‌مه به‌و مانایه‌یه، كه ره‌نجده‌ر له‌و شاعیرانه‌یه به‌رده‌وام رۆحێكی گه‌ڕیده‌ئاسای هه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دوای وشه و گوزارشتی نوێ‌دا.
له‌گه‌مه‌ی زمانه‌وه بۆ گه‌مه‌ی ته‌كنیك
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم" ی سه‌باح ره‌نجده‌ر
سه‌ره‌تا
هه‌ندێك شاعیر ته‌نها ده‌یانه‌وێت شیعر بنووسن و نایانه‌وێت شاعیر بن، وه‌لی هه‌ندێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعر ده‌نووسن هاوكات ده‌شیانه‌وێت شاعیریش بن. شیعر مه‌رج نییه هه‌میشه شاعیره‌كان بینوسن، به‌ڵكو ده‌كرێت له چركه‌ساتێكدا كه‌سێك شیعرێكی جوان بنووسێت، وه‌لێ ئه‌وه شاعیر نییه. شاعیر لای من ئه‌و كه‌سه‌یه، كه ژیانی به شیعر ده‌به‌خشێت و شیعر نووسین خه‌می سه‌ره‌كییه‌تی و زۆربه‌ی كاته‌كانی به خوێندنه‌وه‌ی شیعر و وردبوونه‌وه له شیعر و بیركردنه‌وه له ته‌كنیكی شیعر به‌سه‌رده‌بات تا ببێته "شیعرساز". شاعیری راسته‌قینه ئاگادارێكی ته‌واوی شیعره، لای ئه‌و ئیلهام به‌شێكی سه‌ره‌تایی پرۆسه‌ی شیعر نووسییه و به‌شه‌گرنگه‌كه‌ی پاش نووسین ده‌ست پێده‌كات، كه خۆی له گه‌مه‌ی زمانی و ته‌كنیك و ئه‌فراندنی فه‌زای شیعریدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ده‌بی هه‌موو میلله‌تێك شیعری زۆره، به‌ڵام هه‌میشه ژماره‌ی شاعیر زۆر كه‌متر بووه له شیعرنووس. له‌نێو ئه‌ده‌بی كوردییدا به‌تایبه‌ت پاش روانگه ته‌نها چه‌ند شاعیرێكی راسته‌قینه ده‌بینین، كه ته‌واوی ته‌مه‌نیان به شیعر به‌خشیبێت. "سه‌باح ره‌نجده‌ر" له‌و شاعیرانه‌یه، كه ژیانی به شیعر به‌خشیوه و هه‌ر له یه‌كه‌م دیوانه شیعرییه‌وه له هه‌وڵی خۆجیاكردنه‌وه و چێكردنی دونیایه‌كی تایبه‌ت به خۆیدا بووه. ئیتر ئه‌و دونیایه به كاری خوێنه‌ری كورد هاتووه، یان نا ئه‌وه‌یان قسه‌یه‌كی تره، به‌ڵام ناكرێت باس له شیعری نوێی كوردی بكه‌ین و "ره‌نجده‌ر" فه‌رامۆش بكه‌ین. ئه‌زموونی شیعریی "ره‌نجده‌ر" له هه‌ر كتێبه و جۆرێك كاركردن و دونیابینی خراوه‌ته‌ڕوو، كه سه‌رجه‌میشیان به هێڵێكی شیعری به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، كه بۆن و به‌رامه‌ی ره‌نجده‌ر خۆیه‌تی. ئه‌و مۆری خۆی له ده‌قه‌كانی ده‌دات. ئه‌و ده‌ژی بۆ ئه‌وه‌ی شیعر بنووسێت. ئه‌و ژیان و بوونی ئاوێته‌ی شیعر ده‌كات و ده‌یه‌وێت خۆی و ئه‌وانی دی له‌نێو ده‌قه‌كانیدا ره‌نگڕێژ بكات. له خوێندنه‌وه‌ی كۆی ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین، كه ماڵی ئه‌و له‌نێو شیعردایه و ئه‌و بێجگه له شیعر ماڵی دیكه شك نابات.
ئه‌م نووسینه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كورت، یان خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ نوێترین دیوانه شیعری به ناوی (حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم) كه دیسان ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه ئێمه به پێویستمانزانی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
توانه‌وه‌ی خود شیعردا
شیعر یه‌كێكه له‌و ژانرانه‌ی زۆر خودییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه به‌و مانایه نییه ژانره ئه‌ده‌بییه‌كانی تر خودی نییه، یان دوورن له خوده‌وه، یان شیعر له خود دوور ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم مه‌به‌ستم له خودیبوونی شیعر له‌م نووسینه‌دا ئه‌وه‌یه، كه خودی شاعیر ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی له‌نێو تێكسته‌كه‌دا هه‌بێت. هیچ تێكستێك نییه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌شێك له ژیان و بوونی نووسه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ره‌نگدانه‌وانه له‌نێو نووسه‌راندا ده‌گۆڕێت و له‌نێو تێكسته‌كانی شاعیرێكیشدا دووباره ده‌گۆڕێت.
ئه‌م ده‌قه‌ی ره‌نجده‌ر (حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم) یه‌كێكه له خودیترین ده‌قه‌كانی ئه‌م شاعیره. هه‌رچه‌نده من هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م، كه زۆرێك له ده‌قه شیعرییه‌كانی ره‌نجده‌ر له ئیحساسێكی ته‌واو خودییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، به‌ڵام له‌م ده‌قه‌دا خودیبوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كه ده‌گاته سنوورێك كه زیاده‌ڕه‌وی نابێت بڵێین كه خوده ئه‌فرێنراوه‌كه‌ی نێو تێكسته‌كه، خودی سه‌باح ره‌نجده‌ره. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ناونیشانی شیعره‌كه بده‌ین ده‌بینین خودێكی قسه‌كه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌نده بژی؟ كه زیاتر له تێكسته‌كه ورد ده‌بینه‌وه به‌ته‌واوی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین، كه ئه‌و خوده شاعیر خۆیه‌تی.
له ده‌سپێكی ده‌قه‌كه‌دا شاعیر به‌ده‌ر له‌وه‌ی وه‌كو هه‌ر دیوانه شیعرێك مانیفێستێكی شیعری نووسیوه هاوكات به‌ر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر ده‌كه‌وین، كه هه‌م تایبه‌تمه‌ندی تێكسته‌كه‌یه و هه‌م كۆی ئه‌مانه كاركردنن بۆ خودیكردنه‌وه‌ی تێكسته‌كه. پاش مانیفێسته‌كه یه‌كه‌م شت كه خوێنه‌ر به‌ری ده‌كه‌وێت په‌یامێكه له شێوه‌ی وه‌سێتنامه‌دا له‌ژێر ناونیشانی "بانگه‌واز بۆ گۆڕهه‌ڵكه‌ن"، شاعیر له‌م بانگه‌وازه‌دا هه‌م جاڕی كاتی مردنی خۆی ده‌دات و هه‌م ده‌یه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و نزیكییه زۆره بكاته‌وه، كه ده‌قه‌كه له خۆیه‌وه چه‌نده نزیكه. ره‌نجده‌ر مردن وه‌كو جێگۆڕكێی ئینسان وێنا ده‌كات و هه‌ر له ده‌ستپێكه‌كه‌دا ده‌نوسێت:
"هه‌واڵی جێگۆڕكێی سه‌باح سابیر حه‌سه‌ن
18/11/1965-18/11/2045
له بسته خاكێكی مرادخواز و ماندوودا
شادییه‌كانی ده‌بیستێته‌وه
هه‌شتا ساڵ ده‌زوو به ده‌رزی وه‌كردنێكه
به‌سه‌ر ڕاوه‌شاندنی پڕ خه‌مه‌وه"
وه‌ك ده‌بینین شاعیر لێره‌دا له دونیاده‌رچوون وه‌كو جێگۆڕكێ ده‌بینێك ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كات و ساتی مردنی خۆیشی دیاری ده‌كات و ته‌مه‌ن بۆ خۆی ده‌نووسێته‌وه، كه ئه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌شتا ساڵ بژی. شاعیر لێره‌دا وه‌ڵامی ئه‌و حه‌زه ده‌داته‌وه، كه له ناونیشانه‌كه‌دا خستویه‌تییه‌ڕوو و كه حه‌زی ژیانێكی هه‌شتا ساڵه‌یه و هیچی دیكه. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و خودببوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه‌كه له ژیانی شاعیره‌وه وه‌كو له‌و پارچه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌بینین، كه شاعیر ناوی ته‌واوی خۆی خستۆته نێو ده‌قه‌كه‌وه و هاوكات ئه‌مه پێداگری ته‌واوه‌تی شاعیره له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له ده‌قه‌كانی تردا دووری له‌نێوان خۆی و ده‌قه‌كه‌دا مه‌ودایه‌كی دیاریكراو بووبێت، ئه‌وا له‌م ده‌قه‌دا ته‌نها تاڵه‌مویه‌كه و هیچی دیكه. هه‌ر بۆیه هه‌ست به توانه‌وه‌ی خودی شاعیر ده‌كه‌ین له‌نێو خوده شیعرییه‌كه‌دا.
هه‌ڵهاتن له یاساكانی بوون
نووسین هه‌وڵێكه بۆ ده‌رچوون له رێسا و سیستم، نووسین بونیادنانی دونیای دیكه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی دونیای واقیع. شیعر یه‌كێكه له‌و ژانرانه‌ی نووسین كه زۆرترین هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی بێ سیستمی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی ره‌ها، كرده‌ی شیعرنووسین كرده‌یه‌كی یاخیگه‌رانه‌یه، یاخیبوون له دوو ئاستدا ئاستی یه‌كه‌میان كاركردی شیعره له ده‌وروبه‌ر، كه یاخیبوونه له كۆت و به‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه و كولتوورییه‌كانه. ئاستی دووه‌میش یاخیبوونه له‌نێو خۆدی پرۆسه‌ی نووسیندا، به‌و پێیه‌ی شیعر توانای یاخیبوونی هه‌یه له وێنه و زمانی باو و ئه‌فراندنی وێنه‌ی سوریالی و ده‌رچوون له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سنوور بۆ خه‌یاڵ و ئه‌فراندن داده‌نێت. شیعر سنوور شكێنی یه‌كه‌مه له‌نێو سه‌رجه‌م ژانره ئه‌ده‌بییه‌كاندا.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مه‌ی له‌سه‌ره‌وه خستمانه‌ڕوو ره‌نجده‌ر هاتووه له‌م كتێبه‌دا سنووری بۆ مردنی خۆی داناوه. یه‌كه‌م ته‌فسیر كه ده‌كرێت بۆ ئه‌م سنووردانانه بكرێت ئه‌وه‌یه كه شاعیر ده‌یه‌وێت له یاساكانی بوون هه‌ڵبێت و خۆی یاسایه‌كی تایبه‌ت به خۆی دابهێنێت. مرۆڤ و سه‌رجه‌م گیانله‌به‌رانی دیكه‌ی له‌نێو سروشت نه‌هاتنه دونیایان به ده‌ست خۆیانه و نه له دونیا ده‌رچوونیان. به‌ڵام ره‌نجده‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توانای گۆڕینی هاتنه دونیای ته‌مه‌نی خۆی نییه و ناچارانه به كاتی له دایكبوونه‌كه‌ی رازییه، به‌ڵام سنووری بۆ ژیانی خۆی دیاری كردووه و ده‌یه‌وێت له (18/11/2045) دونیا به جێبهێڵێت. دانانی ئه‌م سنووره خودیه‌ی ره‌نجده‌ر بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سنووره باو و ئیلاهییه بشكێنێت كه به‌سه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌رێكدا ده‌سه‌پێنرێت ئه‌ویش دانانی خاڵی كۆتایی بوونه. ره‌نجده‌ر له‌م ده‌قه‌دا ده‌یه‌وێت له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵی كۆتاییه خالق بۆی دیاری بكات دووباره خۆی دیاری ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌رچی هاته دونیای له ده‌ستی خۆیدا نه‌بووه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ده‌رچوونی له دونیای به خواستی خۆی بێت و خۆی ده‌ستی له دیاریكردنی ئه‌و رۆژه‌دا هه‌بێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ره‌نجده‌ر زیاتر وه‌كو گه‌مه‌یه‌كی زمانی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌وه‌شی تێدا بخوێنینه‌وه كه ئه‌م دانانی سنووره بۆ ژیانی خۆی و دیاریكردنی رۆژێك بۆ مردنی جۆرێكه له خۆكوژی. به‌ڵام خۆكوژییه‌ك له‌نێو ده‌قدا، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شاعیر زۆر ژیاندۆسته بۆیه له‌گه‌ڵ زاڵبوونی ئه‌و هه‌موو مه‌رگدۆستییه، یان ئه‌و مه‌حكومبوونه‌شی به مه‌رگ، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌كه‌ی له نێو وشه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه.
ره‌نجده‌ر له نووسینێكدا ده‌نوسێت: "ئه‌ركی شاعیر ئه‌وه‌یه گۆڕان له ڕوانین و نه‌ریتی باوی كۆمه‌ڵگا دروست بكات، واته شۆڕشگێڕبێ له ڕوانین و گۆڕینی چێژ بۆ جوانی. كه جوانیشی خۆشه‌ویست كرد له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، واته ته‌واوی ژیانی خۆشه‌ویست و په‌سند كردووه". ئه‌م وشانه‌ی سه‌ره‌وه جه‌ختكردنه‌وه و ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه شاعیر ده‌یه‌وێت له‌م ده‌قه نوێیه‌دا له‌و یاسا ته‌قلیدی و دووبارانه هه‌ڵبێت، كه كۆمه‌ڵگه و نه‌ریت بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیاری كردووه. ده‌نگی ره‌نجده‌ر وه‌كو شاعیر هه‌میشه ده‌نگێكی یاخی و جیاوازبووه له دژی نه‌ریته باوه‌كان و هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له كۆی ئه‌م ئه‌زموونه شیعرییه‌ش بده‌ین ده‌بینین به‌ته‌وای ئه‌و جیاوازیانه خۆیان ده‌رخستووه. هه‌ر له‌وه‌ی كه تێكسته‌كه به پیته كوردییه‌كان ده‌ست پێده‌كات و به رسته‌یه‌كی سه‌یر و بێئومێدانه كۆتایی به تێكسته‌كه دێنێت كه ئه‌مه‌یه:"ئه‌رێ شادی بێ هوده خه‌ونه‌كانم چی لێ بكه‌م". له‌م دوا رسته‌یه‌دا ره‌نجده‌ر گوزارشتی له دۆخێكی ته‌واو سایكۆلۆژی مرۆڤ كردووه كه به درێژایی بوونی هه‌ڵگریه‌تی. ئه‌و دۆخه‌ش ئه‌و خه‌ونانه‌یه كه له سه‌ری مرۆڤدان. خه‌ونی مرۆڤ له‌و كاته‌وه‌ی ده‌گاته قۆناغی هۆشمه‌ندی به‌رده‌وام له زیادبووندایه و هیچ كات كۆتاییان نایه. هه‌ر بۆیه ره‌نجده‌ر توانیویه‌تی له‌و رسته‌یه‌دا گوزارشتی له دۆخێكی قورسی بوونی مرۆڤ بكات كه گیرۆده‌بوونیه‌تی به‌ده‌ست خه‌ونه‌كانییه‌وه.
مانیفێسته شیعرییه‌كان
یه‌كێك له جوانیی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌زموونی شیعری سه‌باح ره‌نجده‌ر، نووسینی مانیفێستی شیعرییه له پێشه‌كی هه‌ر كتێبێكیدا. ئه‌و مانیفێستانه گوزارشكه‌رن له بونیاده فیكری و ئیستاتیكییه‌كه‌ی ئه‌و كۆشیعره‌ی مانیفێسته‌كه‌ی بۆ نووسراوه، یان روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك په‌نهان و كۆدی شاراوه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه، كه شاعیر كاری له‌سه‌ر كردووه. بێگومان ره‌نجده‌ر له‌وه وریاتره كۆده‌كان بۆ خوێنه‌ر بكاته‌وه، به‌ڵام روونكردنه‌وه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ساناتر بچێته نێو دونیای تێكسته‌كه‌وه، چونكه شیعری ره‌نجده‌ر له‌و شیعرانه‌یه كه ئاسان خۆیان ناده‌ن به ده‌سته‌وه و له پشت هه‌ر وشه‌یه‌كه‌وه مانایه‌كی په‌نهان خۆی حه‌شارداوه و هه‌ر بۆیه به ده‌گمه‌ن له یه‌كه‌م به‌ركه‌وتندا له‌گه‌ڵ زۆرێك له شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره‌دا خوێنه‌ر بۆی هه‌زمده‌كرێت. هه‌ر بۆیه تێگه‌یشتن و چێژوه‌رگرتن له شیعری ره‌نجده‌ر پێویستی به دووباره و سێباره خوێندنه‌وه هه‌یه.
ره‌نجده‌ر له پێشه‌كی كتێبی "سه‌دویه‌كشه‌وه"دا له‌باره‌ی شاعیری نوێخوازه‌وه ده‌نوسێت:" شاعیری نوێبه‌خش گیانی به‌ده‌وری هونه‌ری به‌كاربردنی هه‌زاران ساڵدا ده‌خولێته‌وه، له‌نێوان زه‌وی و ئاسمان له‌سۆراخكردنی نوێبه‌خشی‌و چوونه ناو گیانه چالاكه‌كان دیدگای توندوتۆڵ ده‌خه‌مڵێنێ". بێگومان بوونی هه‌ستی نوێخوازی له‌نێو هه‌ر شاعیرێكدا سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌قی نه‌مر به‌رهه‌م بهێنرێت، چونكه ئه‌گه‌ر دیدگای شاعیر فراوان‌و تۆكمه نه‌بوو بۆ خود‌و ده‌وروبه‌ر ناتوانرێت نوێخوازی بێته‌كایه‌وه‌و ئه‌وكاته‌شی نوێخوازی هاته كایه‌وه ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی ده‌قی نه‌مر نامومكین نابێت. ره‌نجده‌ر له‌پاشاندا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی شیعر‌و زمانه‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه " شیعر له منداڵدانی زماندا گیانی دێته به‌رو هێزه راسته‌قینه‌ی شاعیر له‌و زمانه‌دایه، كه شیعرییه‌تی تێدا ئاشكرا ده‌كات، نه‌ك له‌و زمانه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی پێ به‌ڕێوه ده‌بات، بۆ شیعر سه‌ركه‌وتن‌و دابه‌زین به په‌یژه‌ی زماندا گرینگ نییه، به‌ڵكو نوسینه‌وه‌ی نۆته‌ی زمان گرینگه".
له‌م ئه‌زموونه نوێیه‌ی ره‌نجده‌ردا خوێنه‌ر به‌ر مانیفێستێكی شیعری نوێ ده‌كه‌وێت به‌ناوی "شیعر به‌رانبه‌ر ئه‌به‌دیه‌ت" له‌م مانیفێسته نوێیه‌دا شاعیر ئاماژه به زۆر خاڵداوه و ئاماژه‌ی به‌و لایه‌نه‌شداوه، كه شیعر لای ئه‌و فۆرم و شێواز و خه‌یاڵ و زمان و نوێبه‌خشییه، كه لایوایه بۆ شیعر پێنج هێڵی سه‌ره‌كین پێكه‌وه ده‌ڕۆن و به‌شێوه‌ی بازنه‌یی تێكه‌ڵی شیعریه‌ت ده‌بن و هێزی خۆیان له دواخاڵی پاش به‌كارهێنانیاندا گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن.
له شوێنێكی تری ئه‌م مانیفێسته‌دا ره‌نجده‌ر زمان وه‌كو خه‌وتوویه‌ك ده‌بینێت، وه‌لی له كاتی به‌كارهێناندا به‌خه‌ر دێت. بێگومان یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سته‌كانی شیعر زمانه. به‌ڵام ده‌كرێت بپرسین ئایا زمان وه‌كو ره‌نجده‌ر ده‌ڵێت: كه‌ی به‌خه‌ر دێت. به‌خه‌به‌رهێنانی زمان ئه‌وكاته ده‌بێت، كه نووسه‌ر (شاعیر) توانای به‌سه‌ر زماندا بشكێت و بتوانێت له قوڕی زمان دروستكراوی نوێی پێ بئافرێنێت. كه‌واته توانای ئه‌فراندن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واوه‌تی به به‌خه‌رهێنانی زمان و به‌كارهێنانییه‌وه هه‌یه. ره‌نجده‌ر له‌و شاعیرانه‌یه كه به‌رده‌وام گه‌مه‌ی زمانی له‌نێو ده‌قه‌كانیدا ده‌بینرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ره‌نجده‌ر وه‌كو نه‌نگی ده‌رده‌كه‌وێت چڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی زمانه تا ئاستی ئه‌وه‌ی به‌شێك له ئیستاتیكا ون بێت. لێره‌وه ده‌كرێت بڵێن یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه ره‌نجده‌ر كاری تیاكردووه و پانتاییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه زمانه. به‌ڵام گه‌وره‌یی كاركردنی ره‌نجه‌ر له پانتایی زماندا رووبه‌ری ئیستاتیكای كه‌مكردۆته‌وه، كه من لاموایه ئه‌و پێنج هێڵه‌ی ره‌نجده‌ر له‌م مانیفێسته شیعرییه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا باسی كردووه پێوستیان به به‌كارهێنانی هاوسه‌نگانه هه‌یه و هه‌ر یه‌كێك له‌و پێنجه پێویسته پانتایی دیاریكراوی خۆیان له ده‌قه‌كه‌دا هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌م ده‌قه‌شدا ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێك شوێندا هاوسه‌نگی له‌نێوان ته‌واوی ئه‌و ره‌گه‌زانه‌دا هه‌یه. به‌ڵام له زۆر شوێندا چڕكردنه‌وه‌ی زمان و ئه‌و گه‌مه زمانیانه‌ی شاعیر كردوونی پانتایی زۆر زیاتر داگیر كردووه له ره‌گه‌زه‌كانی دیكه.
له‌گه‌مه‌ی زمانه‌وه بۆ گه‌مه‌ی ته‌كنیك
ره‌نجده‌ر له‌و شاعیره گه‌مه‌كه‌رانه‌یه كه به‌رده‌وام یاری به وشه‌كان و فۆرمه‌كان و دونیابینییه‌كان ده‌كات. ئه‌و له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعرییه‌وه هه‌رگیز له خاڵێكدا نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وام هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی دیكه و زمانی دیكه‌ی گوزارشتی داوه. ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه ره‌نجده‌ر له‌سه‌ر ستایلێك به‌رده‌وامی نه‌بووه. به‌ڵكو ئه‌مه به‌و مانایه‌یه، كه ره‌نجده‌ر له‌و شاعیرانه‌یه به‌رده‌وام رۆحێكی گه‌ڕیده‌ئاسای هه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دوای وشه و گوزارشتی نوێ‌دا، چونكه لای ئه‌و شیعر له‌نێو هه‌ناوی بوونه‌وه دێته ده‌ره‌وه و ده‌بێته ساباتێك و چالاكییه خودییه‌كانی تێدا یاداشت ده‌كرێت. هاوكات جێگه‌یه‌كه رۆحی ماندووی ئه‌و خوده جیا جیاكان خۆیانی تێیدا مانیفێست ده‌كه‌ن و دیوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان پیشانی ئه‌وانی دیكه ده‌دات.
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئه‌م شیعره ئه‌وه‌یه كه پرسیار ده‌خاته‌ڕوو به جۆرێك كه شاعیر ده‌یه‌وێت به‌رانبه‌ر بدوێنێت تا له ڕێی ئه‌و دواندنه‌وه‌شه‌وه به وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بگات. هه‌روه‌ها ره‌نجده‌ر له‌رێی ته‌كنیكی (له خشته‌نانه‌وه)، كه له شیعره‌كه‌دا رووبه‌رێكی دیاریكراوی پێدراوه. ئه‌و وشانه‌ی كه زۆر مه‌به‌ستییه‌تی كه زیاتر چاوی خوێنه‌ری بچێته سه‌ر و هاوكات وه‌كو رۆحی تێكسته‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌ون ئه‌و دێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ته‌كنیكییان پێ ده‌به‌خشێت و له نێو خشته‌دا ده‌یانخاته به‌رچاوی خوێنه‌ر. بۆ نموونه له به‌شی دووه‌مدا، چونكه ویستوویه‌تی زووم بچێته سه‌ر وشه‌ی (ده‌ست) چوارجار له خشته‌كه‌دا نووسراوه‌ته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ش وشه‌ی (هه‌راسان)یش چوار جار و له چوار خشته‌ی جیاوازدا نووسراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ده‌قه‌ی ره‌نجده‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ته‌كنیكی جیا جیای تێدا به‌كارهێنراوه و ده‌كرێت بڵێن له‌و ده‌قانه‌ی شاعیره كه زۆرترین ماندووبوون به ته‌كنیكه‌كه‌یه‌وه دیاره. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا گه‌مه‌ی زمانی زۆر ده‌بینرێت. واته دوانه‌ی ته‌كنیك و زمان ده‌توانین بڵێن زۆرترین پانتایی ده‌قه‌كه‌یان داگیر كردووه. له‌پێشه‌وه ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كرد كه گه‌مه‌ی زمانی پانتاییه‌كی زۆری داگیر كردووه. به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌مه‌ی ته‌كنیكیش پانتاییه‌كی زۆری داگیر كردووه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی كه پێویست بوو شاعیر ره‌چاوی بكردایه له‌نێوان سیانه‌ی (ته‌كنیك، زمان، ئیستاتیكا)دا دوانه‌ی یه‌كه‌م زۆرترین پانتاییان داگیر كردووه و هه‌رچی پانتایی ئیستاتیكیشه رووبه‌ره‌كه‌ی له‌وان كه‌متره.
به‌گشتی ئه‌م ده‌قه نه‌ك وه‌كو ده‌قێكی تایبه‌تی ره‌نجده‌ر ده‌بینرێت، به‌ڵكو وه‌كو یه‌كێك له ده‌قه تایبه‌ته‌كانی شیعری نوێی كوردی ده‌كرێت سه‌یری بكرێت، چونكه له‌و ده‌قانه‌یه كه خاوه‌نی دونیابینی و ته‌كنیكی شیعری و زمانێكی تۆكمه و بونیادێكی تایبه‌تمه‌ندی شیعرییه كه له پێشووتردا كه‌م ده‌قی شیعری كوردی هه‌یه به‌و شێوه‌یه كاری له‌سه‌ر كرا بێت.
به‌ر له كۆتایی
به‌ر له‌وه‌ی دواخاڵێك بۆ ئه‌م نووسینه دابنێم. ده‌مه‌وێت له چه‌ند خاڵێكدا ته‌واوی سه‌رنجه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌م دیوانه نوێیه‌ی ره‌نجده‌ر بخه‌مه‌ڕوو:
١- شيعری سه‌باح ره‌نجده‌ر له‌و شیعرانه‌یه كه ئاسان نییه، چونكه ئه‌و له پشت هه‌ر وشه‌یه‌كه‌وه مانای نوێی حه‌شارداوه، هه‌ر بۆیه به ده‌گمه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ شیعر ئه‌م شاعیره‌دا په‌یوه‌ندی دروست ده‌بێت، به‌ڵكو شیعری ره‌نجده‌ر پێویستی به‌وه‌یه زیاد له جارێك بچیته‌وه سه‌ری تا به دونیای شیعری ئاشنا بیت، چونكه تا كه‌شفی دونیای شیعر و دونیابینی نه‌كرێت ناتوانریت چێژ له ده‌قه‌كانی وه‌ربگیرێت.
٢- (حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم) له‌و ده‌قانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌زموونی سه‌باحدا خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه، هاوكات وه‌كو یه‌كێك له دیوانه شیعرییه تایبه‌تمه‌نده‌كانی پاش ره‌وانگه‌ش ده‌مێنێته‌وه به‌و تۆكمه‌ییه‌ی له زمان و ته‌كنیك و خه‌یاڵدا شاعیر كاری تیاكردووه. به جۆرێك كه ده‌قه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كدا خوێنه‌ر كه‌شفی جوانی دیكه ده‌كات و به دونیای دیكه‌ی ئاشنا ده‌كات.
٣-په‌یوه‌ستبوونی ئه‌م ده‌قه‌كه به ژیانی تایبه‌تی شاعیره‌وه یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه وه‌كو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاری ده‌قه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ربۆیه زیاده‌ڕه‌وی نییه، كه بڵێین خودی شاعیر یه‌كسانه و هاتای خوده شیعرییه ئه‌فرێنراوه‌كه‌ی نێو ده‌قه‌كه‌یه.
٤- یه‌كێك له جوانییه‌كانی تری ئه‌م ده‌قه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵی یاخیبوون ده‌دات. یاخیبوون له یاساكانی بوون. به جۆرێك كه شاعیر ده‌یه‌وێت ئه‌و یاسا باوانه‌ی بوون بشكێنێت و لێیان ده‌ربچت و سنوورێك بۆ بوونی خۆی دیاری بكات. بوونێك كه به ئاره‌زووی خۆی نه‌هاتۆته نێوی. ئه‌م ده‌یه‌وێت به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌ربچێت.
٥-گه‌مه‌ی ته‌كنیك و گه‌مه‌ی زمانی له‌م ده‌قه‌دا پانتاییه‌كی زۆری داگیر كردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رووبه‌ری ئیستاتیكا كه‌متر بێت له‌وان. واته كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌مه‌ی ئیستاتیكی له‌سه‌ر حسابی گه‌مه‌ی زمانی و ته‌كنییكییه كه لاموایه ئه‌مه یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م ده‌قه. بێگومان ئه‌مه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه شاعیر نه‌یتوانیوه، یان نه‌یویستووه هاوسه‌نگی نێوان ئه‌م سیانه‌یه رابگرێت.