ما 1227 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ناسین و توندو تیژی

یەکێک لەو دیاردانەی رۆژانە لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان دەیبینین، توند و تیژیی سیاسییە. دژبەرەکان، ئەوانەی وا لە دوو بەرەی نەیارن، کاتێک بە تووش یەکترەوە دەبن، یان بە یەکدا هەڵدەپرژێن، یان دەکەونە جوێندان و قسەی ناحەز و ناشیرین گوتن بە یەکتر.

 

ئەم دیمەنانە گەر بۆ هەندێ کەس خۆش بن ئەوا بێگومان هەندێ کەسی تریش هەن پێی خەمباردەبن و ئەو پرسیارە لایان دەوروژێ کە داخۆ دەکرێ رۆژێک بێت مرۆڤەکان سەرەڕای جیاوازیی بیروڕایان لە توند و تیژی کەڵک وەرنەگرن و، بتوانن لە فەزایەکی هێمنانەدا داخوازیەکانی خۆیان بەرەو پێش ببەن. 

گەر لە گەڵ هەردووکی ئەم گروپانە قسە بکەی، گوێت لەوە دەبێ کە باش یەکتر دەناسن و هەربۆیە چیتر جێگەیەک بۆ ناسینی پتر نەماوە و تەنیا دەبێ کاریان ئەوە بێت کە لە رێگای ئەم جۆرە کردانەوە، کێشەکان یەکاڵا بکەنەوە، بەڵام پرسیار ئەوەیە داخۆ بەڕاست یەکتر دەناسن؟  

هراکلیت فیلسووفی یونانی لە گوتەیەکی تەمسیلی دا دەڵێ "سەگ بەو شتانەی دەوەڕێ، نایانناسێ."١ 

لە لێکدانەوەیەکی تەمسیلیدا داخۆ ئەم وەڕینەی مرۆڤەکان دژ بە یەکتر سەلماندنی ئەم گوتەیەی هراکلیت نیە کە مرۆڤەکان لە راستیدا یەکتر ناناسن و هەربۆیە ئاوەها بەگژیەکتردا دەچن؟ 

ناسین، لە گەڵ خۆی هێوری و ئارامی دێنێ، نەک توند و تیژی.

سایتی قەڵەم

٨ ئۆگۆست ٢٠١٥

  

سەرچاوە: 

1-  Reading in ancient greek philosophy, Third Edition, Edited by: S. Mark Cohen, Patrica Curd, C.D.C. Reeve, 2005, page 26

 

 

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت