ما 3079 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

محەمەد نەبی 

دوور لە ئاستە تەقلیدییەکە و بە وردبوونەوەیەکى قووڵ لە پەندى کوردیدا دەکرێت پەندێکى کوردى زیاتر ئەمە روون بکاتەوە یاریدەمان بدات بۆ چوونە ناو کرۆکى باسەکە، کورد دەڵێت: (مانگ دیاربیت حەوجێى هەنگوستێ ناکات) کەواتە لەوکاتەى هەنگوست (پەنجە) رادەدێرین بۆ مانگ نیشانەى ئەوەیە مانگ دیارنییە، چونکە ئەگەر دیاربێت پێویست ناکا پەنجە رادێرین و بڵێین ها ئەوە مانگە. لێرەوە شانازیبەخۆکردنیش بەکارهێنانى هەمان ئەو پەنجەیەیە کە لە نادیارى و نەبوونى مانگەوە رایدەدێرین.

 

شانازى بەخۆکردن و چەنەبازى

شانازى بەخۆکردن دەرئەنجامى گرێیەکى سایکۆلۆژیى قووڵە کە پێویستیى بە لێوردبوونەوەو تێفکرین و خوێندنەوەیەکى قووڵیش هەیە. گرێى شانازیبەخۆکردن، بە زۆرى دەرئەنجامى غیابەو لە هەستکردن بە کەم و کورتییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو شانازیبەخۆکردنە جەنگە دژى نەقس و ناتەواوییەکان. مرۆڤ بۆ ئەوەى نەقسى خۆى بشارێتەوە، دێت لە رێى زمان و لە ئاستى سیمبوولەوە هەوڵى پڕکردنەوەیان دەدات و ئەمەش جۆرێک لە خۆخەڵەتاندنە، لێرەدا مەبەستم لەو جۆرى شانازیبەخۆکردنەیە کە زیاتر چەنەبازیی و زۆربڵێیکردنە دەربارەى شتێک، کە لە حەقیقەتدا بوونى نییە یان بەم شێوەیە نییە، کە کەسى شانازیکەر هەوڵى دەرخستنى دەدات. زۆرجاریش ئەم خۆخەڵەتاندنە دەبێتە واقیعێک و گومانى ئەوەى لێدەکرێت راستیى بێت، لە رۆمانى (من ناوم سورە) ى ئۆرهان پاموکدا بەر شتێکى وا دەکەوین، بەڵام بە کەمێ جیاوازییەوە ئەویش بەهۆى لایەنە ئیستاتیکییەکەى، چونکە لە رۆمانەکەدا ئەمە بە شێوەیەکى ئیستاتیکیى بەرز رۆنراوە: شەکوورە بۆ دڵدانەوەى مناڵەکانى لە غیابى باوکیاندا پێیان دەڵێت: (باوکتان پێش هاتنى بەهار دەگەڕێتەوە) زۆر ئەمەیان بۆ دووبارەدەکاتەوە، ئیتر مناڵەکانیش دەچن ئەمە لەدەرەوەو لاى خەڵکى باس دەەکەن: (باوکمان پێش هاتنى بەهار دەگەڕێتەوە) خەڵکیش ئەمە دەڵینەوەو وەک مزگێنییەک بە شەکوورەى رادەگەیەنن: (پێش هاتنى بەهار مێردەکەت دەگەڕێتەوە)  شەکورەش کە خۆى قسەکەى هەڵبەستووە دەکەوێتە گومان و دواجار باوەڕ بەوە دێنێت کە مێردەکەى پێش هاتنى بەهار دەگەڕێتەوە.

 

 

دوور لە ئاستە تەقلیدییەکە و بە وردبوونەوەیەکى قووڵ لە پەندى کوردیدا دەکرێت پەندێکى کوردى زیاتر ئەمە روون بکاتەوە یاریدەمان بدات بۆ چوونە ناو کرۆکى باسەکە، کورد دەڵێت: (مانگ دیاربیت حەوجێى هەنگوستێ ناکات) کەواتە لەوکاتەى هەنگوست (پەنجە) رادەدێرین بۆ مانگ نیشانەى ئەوەیە مانگ دیارنییە، چونکە ئەگەر دیاربێت پێویست ناکا پەنجە رادێرین و بڵێین ها ئەوە مانگە. لێرەوە شانازیبەخۆکردنیش بەکارهێنانى هەمان ئەو پەنجەیەیە کە لە نادیارى و نەبوونى مانگەوە رایدەدێرین، ئەو شتەى شانازیى پێوەدەکەین بوونى نییە یان بە نەقسى وناتەواوییەوە بوونى هەیە دەنا باسى ناکەین، قسەیەک هەیە دەڵێ: (مرۆڤ بە دواى ئەو شتەدا دەگەڕێت، کە نییەتى) ئێمەش دەڵێین مرۆڤ باسى ئەو شتە دەکات کە نییەتى، بۆیە لە رێى زمان و لە ڕێى شانازیبەخۆکردنەوە ئامادەى دەکات، دەشکرێت ئەو شتە بوونى هەبێت کە شانازیکەرەکە شانازیى پێوەدەکات بەڵام لە لایەنێکیدە نەقسى هەیە یان فەراغى هەیە، ئیتر بۆ پرکردنەوەى ئەم فەراغە شانازى بە بابەتێکەوە دەکات و خۆڵ بەسەر قۆرت (کەم و کورتى ـ فەراغ ـ نەقس) ەکەوە دەکات، ئەمە جۆرێک هەڵچوون و گرژییە دەنا ئەوەى بڕواو متمانەى تەواوى بەخۆ بێت و بە فیعلى شانازییەکانى تێدا مەوجوودبن خۆى ماندووناکات، لێدەگەرێت شانازییەکان خۆیان بدوێن و دەربکەون.

گەڕان بۆ بابەت