هه‌ندرێن کردوویه به کوردی
له پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی قووڵ له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵگا دیموکراتیکه‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، تۆکڤێل به‌و ئه‌نجامه ده‌گا که له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا شۆڕشه‌کان ده‌بێ به ده‌گمه‌ن خۆیان بنوێنن، چونکه به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی نه ته‌نیا ئه‌م جۆره خه‌ڵکانه خوازیاری شۆڕش نین، به‌ڵکوو رقیشیان لێی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و ئه‌سله گرنگه که ده‌ڵێ: ''بارودۆخی بهرابهرو چون یه‌ک بۆ هه‌مووان'' که ئه‌مه یه‌کێک له کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکایه، دیسان کۆمه‌ڵگا دیموکراتیکه‌کانیش به‌ته‌واوی له مه‌ترسی شۆڕشه‌کان به‌دوور نین.
تۆکڤیل و شۆڕش
پێشه‌کی وه‌رگێڕ
باس کردن له هۆکاره‌کانی شۆڕش وه‌ک باسێکی کراوه ئێستاش گرنگیی خۆی هه‌یه. چونکه کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌هۆی ئالۆزی سهردهمو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که له ئارادان، به‌رده‌وام له ناخی خۆیدا ئه‌گه‌ری شۆڕشه‌کانی راگرتووه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی مێژوو دهیاننوێنێتهوه.
یه‌کێک له ناوچه ئاڵۆزه‌کانی جیهانی سه‌رده‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو له جه‌رگه‌ی دا وڵاتی ئیرانه. باردۆخی شپڕێوی ئابووری، سه‌رکوت، جیاوازیی قووڵی چینایه‌تی، سته‌می نهتهوهییو... ئه‌م وڵاته‌ی له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شۆڕشدا هێشتووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له وڵاتانی پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داری به‌هۆی باڵا ده‌ستی سیسته‌می دیموکراتیک‌و گه‌شه‌ی ئابووری (که له سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی جیهانی سێهه‌م راوه‌ستاوه) ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان له که‌مترین ئاستدایه، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه له وڵاتانێکی وه‌ک ئێران‌دا ئه‌م ئه‌گه‌ره له به‌رزترین ئاستی خۆیدایه، جا ئه‌مه له خۆیدا کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته ریفورمیستیانهی که له ده‌سه‌ڵاتدا ههنو ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی رێژه‌یش بێت گۆڕانێک دروست بکه‌ن.
کاتێک تیۆر‌و بۆچوونه‌کانی بیرمه‌ندی سه‌ده‌ی 19 ئالکسی دوئۆکڤێل ده‌خوێنینه‌وه، به‌جوانی ئه‌م دیارده‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ. بێگومان حکوومه‌ته دیکتاتۆریه‌کان له‌ناخی ناعه‌قڵانیه‌تی خۆیاندا خاوه‌ن عه‌قڵیه‌تی پێویستن له‌مه‌ر پاراستنی سیسته‌مه‌که‌یاندا. که واته ئه‌و ره‌وته رێفۆرمیستیهی که ئێستا له‌نێو رژێمی جمهوری ئیسلامیدایه به جوانی شاره‌زای مه‌ترسییه‌کانی گۆڕانکاری له سیسته‌مێکدا هه‌ن که بیست ساڵ به‌توندترین شێوه هه‌موو ده‌نگێکی ناڕه‌زایی سه‌رکوت ده‌کا. بێگومان ئه‌و ده‌زانێ که تۆکڤیل گوتوویه‌تی: ''شۆڕش کاتێک دێته ئاراوه که ئاستی زوڵم و زۆر روو له که‌می ده‌کات''. یان: ''شۆڕش زۆربه‌ی کات زه‌مانێک دێته ئاراوه که ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تێکی زۆرداردا بێ هێچ چه‌شنه ئیعترازێک سازاون، کت‌وپڕ تێده‌گه‌ن که حکوومه‌ت له زهختو زۆری خۆی که‌م کردووه‌ته‌وه، جا له‌م کاته‌دا له دژی حکوومه‌ت چه‌ک هه‌ڵده‌گرن''. یان: ''گه‌شه‌ی خێرای ئابووری له پاش چاخێکی درێژخایه‌نی دژوار‌و راوه‌ستانی ئابووری، ده‌توانێ کۆمه‌ڵ به‌ره‌و شۆڕش پاڵ پێوه‌نێ.''
هه‌ڵبه‌ت له بارودۆخی ئێستای ئێران‌دا نه حکوومه‌ت له زهختو زۆری خۆی که‌م کردۆته‌وه‌و نه خه‌ڵکیش بێ ئیعتراز له‌گه‌ڵ حکوومه‌تدا سازاون. مێژووی بیست ساڵه‌ی رژیم به جوانی به‌رده‌وامی ئیعترازاتی جه‌ماوه‌ری ده‌رده‌خا، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که باڵی رێفۆرمستی رژێم له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دا راوه‌ستاوه، هه‌روه‌ک چۆن باڵی راستیش له‌به‌ر مه‌ترسی گه‌وره‌ی پێداگرتن له‌سه‌ر رابردوو راوه‌ستاوه. ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووکه‌یی ئێران له به‌رزه‌خ دایه. به‌رده‌وامیی زهختو زۆر ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی کتوپڕی بهشوێنهوهیهو شل کردنه‌وه‌ی زهختو زۆریش دیسان ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی به‌شوێنه‌وه‌یه... به‌رده‌وامیی قه‌یرانی ئابووری (که ئێستا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کرێ له کۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌ڵاوسان بگاته 60%) ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناکاوی بهشوێنهوهیهو چاره‌سه‌رکردنیشی دیسان ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناکاوی به‌شوێنه‌وه‌یه. بێ هۆ نیه که باڵی ریفۆرمیست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌تا له‌سه‌ر دهنگدانو متمانه‌ی خه‌ڵک راوه‌ستا، ئێستا زۆر زیره‌کانه به‌رده‌وام کێشه‌کان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیان بۆ ناو پێکهاته‌ی رژیم ده‌گێڕێته‌وه‌و له هه‌ر چه‌شنه بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بهرینو سه‌ربه‌خۆ به‌رگری ده‌کاو مه‌جالی سه‌رهه‌ڵبڕینی ناداتێ. بۆ نموونه جۆری هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی له‌مه‌ڕ قه‌ڵاچۆ کردنی رۆشنبیریانو هه‌ڵبژاردنی شووراکانو خۆپێشاندانی خوێندکاران به جوانی ئه‌م دیارده‌یه نیشان ده‌دات.
دیاره ناکرێ به‌پێی ئه‌م تیۆرانهو به‌پێی ئه‌و راستیانه‌ی که تا هه‌نووکه له ئێران‌دا روویانداوه، جۆری ئاراسته‌ی داهاتوش به وردی ده‌ست نیشان بکه‌ین، چونکه جیهان مه‌تریالی ده‌وڵه‌مه‌ندترێکه له بیر‌و له هه‌ناوی خۆیدا گه‌لێک ئه‌گه‌رو دیارده‌ی دیکه‌ی راگرتووه. به‌ڵام هه‌م تیۆر‌و هه‌م راستیه‌کان پێمان ده‌ڵێن: ''ئیمپراتۆرییهکانیش وه‌ک مرۆڤه‌کان ژیان‌و ره‌وتی تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه. ئه‌وانیش گه‌شه دهکهنو گه‌وره دهبنو دواتر ده‌مرن''.(1)، (وته‌یه‌کی ''ابن خلدون''ه _ تاریخ تمدن به‌رگی 20 ویل دۆرانت).
***
ئالکسی دوتۆکڤێل له 29ی ژووئیه‌ی ساڵی 1805ی زاین له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌رستۆکراتی دا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێنا. بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌ڵته‌نه‌تخوازی توندڕه‌و بوون. ئالکسی له ساڵی 1827 دا گه‌یشته ئاستی دادوهریو چوار ساڵ دواتر (1831) به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ سیسته‌می زیندانه‌کانی ئه‌مریکا چوو بۆ ئه‌م وڵاته. ئه‌م سه‌فه‌ره بوو به خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له ژیانی تۆکڤیلدا. ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند که وازی له دادوه‌ری هێناو له ساڵی 1835 یه‌که‌مین به‌رگی راڤه‌ی دیموکراسی له ئه‌مریکادا به‌چاپ گه‌یاند. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی که به هۆی ئه‌م کتێبه‌وه به‌ده‌ستی هێنا، دواتر بوو به هۆی ئه‌وه که به‌شێوه‌یه‌کی ئاسانتر ببێ به ئه‌ندام له ئاکادمی فرانسه‌دا (1841). له سه‌فه‌رێکی دیکه‌دا تۆکڤێل چوو بۆ به‌ریتانیاو له‌وێ له‌گه‌ڵ ''جان ستوارت میل'' په‌یوه‌ندی به‌رقه‌رار کرد. ئه‌م سه‌فه‌ره بوو به هۆی ئه‌وه که دواتر دوو کتێبی له ژیر ناوه‌کانی ''سه‌فه‌ر بۆ به‌ریتانیا''و ''بارودۆخی سیاسی _ کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌ڕانسه له پێش و له دوای 1789 (1836) بداته ده‌ره‌وه. له ساڵی 1840یشدا دووهه‌مین به‌رگی راڤه‌ی دیموکراسی له ئه‌مریکا دا دایه‌و ده‌ره‌وه. به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه ئۆکڤێلی ئه‌رستۆکرات پێشانی ده‌دات که تا چ راده‌یه‌ک په‌یدۆزی دێمۆکراسیه. له ساڵی 1839دا به چوونه نێو په‌رله‌مان، به کرده‌وه ده‌که‌وێته نێو شانۆی سیاسه‌ته‌وه. تۆکڤێلی لیبراڵ‌و موحافیزه‌کار له نزیکه‌وه ئاگای له شۆڕشی فێوریه‌ی 1848ی فه‌ڕانسه ده‌بێ، واته ئه‌و شۆڕشه‌ی که ئاستی هێزی کرێکاران ده‌نوێنێ. له ژوئه‌نی ساڵی دواتردا (1849) ده‌بێ به وه‌زیری ده‌روه‌ی فه‌ڕانسه‌و له کۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا واته له دوای کووده‌تای 2ی دیسامبری 1849 بۆ هه‌میشه واز له کرده‌وه‌ی سیاسی دێنێ‌و ده‌ست ده‌داته چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی شاکاره‌کانی خۆی به‌ناوی ''شۆڕشی فه‌ڕانسه‌و رژێمه‌که‌ی پێشتری''. به‌پێچه‌وانه‌ی نووسینه‌کانی پێشووی، تۆکڤێل له‌م کتێبه‌دا وا ناڕوانێته داهاتووی فه‌ڕانسه که تێیدا کۆمه‌ڵگایه‌کی لیبراڵ‌و دیموکرات بۆ فه‌ڕانسه بێته دی. ئه‌مجاره ئه‌و له دوا به‌رهه‌میدا ده‌ست ده‌داته شیکردنه‌وه‌ی رابردووی فه‌ڕانسه. واته ئه‌و رابردووه‌ی که ده‌سه‌ڵات له شوێنێکدا خڕ ده‌بووه‌و هیچ کاتێک هه‌ڵگری ''به‌رابه‌ری''و ''ئازادی'' نه‌بووه. سه‌رئه‌نجام تۆکڤێل له 16ی ئاوریلی 1895 مالئاوایی له جیهان کرد‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه چاوه‌کانی لێک نا.
***
له‌نێو تیوریزانه کلاسیکه‌کاندا که له‌مه‌ڕ شۆڕش ده‌دوێن، ''ره‌نگه دوای ئه‌ره‌ستۆ، تۆکڤێل زیاتر له هه‌ر که‌سێکی دیکه له تیۆری سیاسی خۆیدا، رۆڵی سه‌ره‌کی دابێته شۆڕش."(1) له‌پله‌ی یه‌که‌مدا تۆکڤێل گرنگی ده‌دا بهوڕێگاو بارودۆخهپێویستانهی که بۆ گه‌یشتن به رژێمێکی سیاسی ئازاد، سه‌قامگیرو مه‌شروته پێویست بوون. تۆکڤێل ماندوویی نهناسانهو به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌شوێن ئه‌م ئامانجه‌وه بوو. ئه‌مه هانی ده‌دا که به شوێن هۆکاره‌کانی شۆڕشه‌کاندا بگه‌ڕێ. ئه‌و عه‌وداڵی وڵامی دوو پرسیاری بنه‌ڕه‌تی بوو: بۆچی‌و چۆن شۆڕشه‌کان رووده‌ده‌ن؟
تۆکڤێل وه‌ک ''لیبرالێکی زگ‌ماک"(2)و وه‌ک ''دیمۆکراتێکی مه‌نتیقی"(3) پتر له ئاره‌زوویه‌کی نه‌بوو، که ئه‌و ئاره‌زووه‌ش بریتی بوو له ''دامه‌زراندنی دیموکراسی لیبراڵ له فه‌ڕانسه‌دا'' جا هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بوو که ده‌یگوت: ''بروا ناکه‌م له فه‌ڕانسه که‌سێکی وا ده‌ست که‌وێ که که‌متر له من شۆڕشگێڕ‌و زیاتر له من رقی له‌و شته بێت که پێی ده‌ڵێن روحی شۆڕشگێڕانه (واته ئه‌و شته‌ی که به ئاسانی له‌گه‌ڵ عه‌شق به ده‌وڵه‌تێکی به زه‌برو زه‌نگ کۆ ده‌بێته‌وه)" (14)
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ئه‌م بۆچوونانه نه‌یانتوانی به‌ر به‌وه بگرن که تۆکڤێل له شۆڕش بکۆڵێته‌وه‌و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌م باره‌یه‌وه بێنێته گۆڕێ. ئه‌و نه ته‌نیا له شۆڕشه‌کانی فه‌ڕه‌نسا (شۆڕشی ساڵه‌کانی 1789، 1830، 1848) ده‌کۆڵێته‌وه، به‌ڵکو له شۆڕشه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیاش ده‌کۆڵێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌دا هۆکارهکانو پرۆسه‌کانیان ده‌ست نیشان بکا.
باس کرانی به‌ده‌وام له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیک‌و لیبرال که تێیدا ''به‌رابه‌ری''و ''ئازادی'' لێک بزر نه‌بن، هه‌ندێک جار تۆکڤێل به‌ره‌و کۆمه‌ڵێک شیکردنه‌وه‌ی ئیتزاعی له‌مه‌ڕ هۆکاره‌کانی شۆڕش پال پێوه‌ده‌نێ. شیکردنه‌وه‌کانی تۆکڤێل له مه‌ڕ شۆڕشه‌کان خاوه‌ن فراوانی‌و جۆراوجۆرییه‌کی وه‌هایه که له ئه‌نجامدا ده‌بێ به‌هۆی چه‌ند ره‌هه‌ندی بوونی روانگه‌ی تۆکڤێل سه‌باره‌ت به‌م دیارده سیاسی_ کۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌ندێک تیۆری، وی له خانه‌ی ئه‌و تیۆرانه‌دا داده‌نێ که گرنگی سه‌ره‌کی ده‌ده‌ن به ده‌وڵه‌ت ''Etat''5 له‌م روانگه‌یه‌دا شۆڕشه‌کان له گۆشه‌نیگای ئه‌و رۆڵه‌وه ده‌درێنه به‌ر توێژینه‌وه که له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تدا ده‌یگێڕن، یان به واتایه‌کی دی له سه‌رله‌نوێ دامهزراندنهوهیدا ده‌یگێڕن. هه‌ندێکی دیکه له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که له روانگه‌ی تۆکڤێله‌وه ''شۆڕش کاتێک روو ده‌دات که ئاستی زوڵم‌و زهختو زۆر روو له که‌می ده‌کات'' "6"، ئه‌مه له کاتێکدا که هه‌ندێک که‌سی دیکه ئه‌و وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری تیۆری ''داخوازییه روو له زیاده‌کان''7 سه‌باره‌ت به شۆڕش له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، تیۆرێک که له خۆیدا وه‌ک یه‌کێک له تیۆره ده‌روونناسیه‌کانی شۆڕش سه‌یری ده‌کرێ.
ده‌توانین بڵێین که تۆکڤێل له کۆی به‌رهه‌مه‌کانی خۆیدا له سێ رێگای جۆربه‌جۆره‌وه سێ پێناسه‌ی جۆراوجۆر له شۆڕش ده‌خاته به‌رده‌ست، پێناسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه، پێناسه‌یه‌کی سیاسی‌و پێناسه‌یه‌کی ئابووری. له فۆرمی یه‌که‌مدا شۆڕش خاوه‌ن پێناسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه، چونکه ''شۆڕشه‌کان که له‌گه‌ڵ ههستو سۆزی خه‌ڵک شکڵ دهگرنو به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن، زۆرتر دیارده‌یه‌کی خوازراو و ئاره‌زوو کراون، تا ئه‌وه‌ی پێویستیه‌کانیان بۆ فه‌راهه‌م کرابێت‌و له‌وه‌پێش به‌رنامه‌یان بۆ داڕێرابێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن گه‌ڵاله‌یان بۆ شۆڕشه‌کان هه‌یه‌و شانازی به‌م قسه‌یه‌ی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن، له راستیدا جگه له‌وه‌ی که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن، کارێکی دیکه‌یان پێ ناکرێ. شۆڕشه‌کان بێ هیچ گهڵاڵهیهکو به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خۆ له‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن که هه‌موو گیانه‌کانی گرتۆته‌وه. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی که کت‌وپڕ به‌هۆی روداوێکی هه‌ڵکه‌وتو پێش بینی نه‌کراوه‌وه به‌ره‌و قۆناغێکی قه‌یراناوی مل ده‌نێ''8 به‌م شێوه‌یه تۆکڤێل له پێناسه‌ی کۆمه‌ڵناسانه‌ی خۆیدا له‌مه‌ڕ شۆڕش، گرنگی ده‌داته دوو هۆکار، هۆکاری ''هه‌ڵکه‌وت'' و هۆکاری ''دابیونهریت'' ئه‌م دووانه لای وی رۆڵێکی دیاریکهریان له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه.
له پێناسه‌ی دووهه‌مدا شۆڕش دیارده‌یه‌کی سیاسیه، چونکه ''کرده‌وه‌یه‌کی توندوتیژانه‌و خێرایه که به‌هۆیه‌وه بارودۆخی سیاسی له‌گه‌ڵ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی، کرده‌وه‌کان له‌گه‌ڵ بیروبڕواکانو، سه‌رئه‌نجام یاساکان له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریته‌کان رێک ده‌خرێنه‌وه '' "9" ده‌بینین، ئه‌مجاره تۆکڤێل جگه له‌وه‌ی پێ له‌سه‌ر داب و نه‌ریت داده‌گرێته‌وه، پێ له سه‌ر رۆڵی بنه‌ڕه‌تی بیروباوه‌ڕه‌کانیش داده‌گرێ، له‌م روانگه‌یه‌وه ''بۆچوونی تۆکڤێل له شۆڕشه‌کان، بۆچوونێکی ڕووتی سیاسیه تهقلیدیو کۆنخوازان له به‌رامبه‌ر ره‌وتی دیموکراتیک‌و مۆدێرندایه که ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر "10" لێره‌دایه که شۆڕش ده‌بێ به ئاڵوگۆڕێکی کتوپڕیو توندوتیژانه، له حاڵێکدا له بۆچوونی یه‌که‌می تۆکڤێل سه‌باره‌ت به شۆڕش، ئه‌و سه‌رنج ده‌داته هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له یاساکانی کۆمه‌ڵدا پێکهاتوون، یاخود سه‌رنج ده‌داته هه‌ر جۆره گۆڕانێکی کۆمهڵایهتیو هه‌ر جۆره بنه‌مایه‌کی دیکه که جێگه‌ی بنه‌ماکانی پێشوو ده‌گرنه‌وه.
له سێیه‌مین پێناسه‌دا، تۆکڤێل سه‌رنجی تایبه‌تی ده‌داته خه‌باته چینایه‌تیه‌کان، واته ئه‌و شته‌ی که له پێش ئه‌وه‌ی لایه‌نی سیاسی هه‌بێت، لایه‌نی ئابووری هه‌یه‌و خاوه‌ن نێوه‌رۆکێکی ئابوورییه. ئه‌م پیناسه‌یه له شۆڕش، بنه‌مای تیۆری ده‌روونناسانه‌ی تۆکڤیله له‌مه‌ڕ شۆڕش.
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که بینیمان، خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی تۆکڤێل ئه‌وه‌مان پێ نیشان ده‌دا که ناوبراو خاوه‌ن چه‌ندین تیۆر یا خود پێناسه‌ی جۆراوجۆره سه‌باره‌ت به شۆڕش. به‌گشتی ده‌توانین دوو روانگه‌ی سه‌ره‌که‌ی له‌مه‌ڕ شۆڕش له به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ڵێنجێنین:
1_ نووسینه‌کانی سه‌باره‌ت به جۆری به‌ریتانیایی ــ ئه‌مریکایی دیموکراسی، که له کتێبه‌کانی ''راڤه‌ی دیموکراسی له ئه‌مریکا'' و ''سه‌فه‌ر بۆ به‌ریتانیا''دا هاتووه.
2_ نووسینه به‌ناوبانگه‌که‌ی سه‌باره‌ت به شۆڕشی فه‌رانسا له ژێر ناوی ''شۆڕشی فه‌ڕه‌نساو رژێمه‌که‌ی پێشتری''. ئه‌م جۆره دابه‌شکردنه‌ی به‌ره‌هه‌مه‌کانی تۆکڤێل سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌کان به ته‌واوی مه‌نتیقی و راست دێته به‌رچاو، چونکه جۆری دابه‌شکردنی ئه‌م بیرمه‌نده فه‌ڕانسه‌ییه بۆ رۆژئاوایش دوو لایه‌نی هه‌یه: له لایه‌ک ئه‌مریکا راوه‌ستاوه که ''خه‌ڵکه‌که‌ی خاوه‌ن بیر‌و هه‌ستی دیموکراتیکن''، له لایه‌کی دیکه ئه‌روپایه که هێشتا تییدا ''هه‌ندێ که‌س به شوێن داخوازی‌و بیروباوه‌ڕه شۆڕشگێڕانه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن''(11).
له پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی قووڵ له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵگا دیموکراتیکه‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، تۆکڤێل به‌و ئه‌نجامه ده‌گا که له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا شۆڕشه‌کان ده‌بێ به ده‌گمه‌ن خۆیان بنوێنن، چونکه به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی نه ته‌نیا ئه‌م جۆره خه‌ڵکانه خوازیاری شۆڕش نین، به‌ڵکوو رقیشیان لێی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و ئه‌سله گرنگه که ده‌ڵێ: ''بارودۆخی بهرابهرو چون یه‌ک بۆ هه‌مووان'' (12)، که ئه‌مه یه‌کێک له کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکایه، دیسان کۆمه‌ڵگا دیموکراتیکه‌کانیش به‌ته‌واوی له مه‌ترسی شۆڕشه‌کان به‌دوور نین، چونکه له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌شدا هه‌ندێک جار ئه‌م که‌مایه‌تیانه دێنه گۆڕێ که به‌شوێن به‌رپا کردنی شۆڕشهوهن. ئه‌م ''گروپه که‌مایه‌تیانه جاری وایه ده‌توانن ئه‌م ئه‌رکه به‌ڕێوه ببهنو جێبه‌جێی بکه‌ن'' (13)، سه‌باره‌ت به ئه‌مریکا تۆکڤێل زۆرتر له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌رنج ده‌داته هێزه چهکدارهکانو به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵی ره‌ش پێسته‌کان. ئه‌و ئه‌م دوو گروپه به شۆڕشگێڕ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، یان لانی که‌م وایان ده‌بینێ که خاوه‌ن بواری له‌بارن بۆ په‌یدۆزی کردنی شۆڕش.
به‌سه‌ر له‌نوێ هینانه گۆڕی ئه‌سڵی ''بارودۆخی بهرابهرو چون یه‌ک بۆ هه‌مووان'' لێکۆڵه‌ری فه‌ڕه‌نسی مه‌سه‌له‌ی رهچهڵهکو ره‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌مریکادا ده‌خاته به‌ر سه‌رنج. به‌باوه‌ڕی وی له کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکا ''ره‌گه‌زی سپی‌و ره‌گه‌زی ره‌ش قه‌ت ناتوانن له بارودۆخێکی وه‌ک یه‌کدا بژین (14) جا هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ''ئه‌گه‌ر رۆژێک له رۆژان ئه‌مریکا بیه‌وێ به‌ره‌و شۆڕشی مه‌زن بڕوا، ئه‌وه ره‌شپێسته‌کانن که ئه‌م کاره رادهپهڕیننو رێبهرایهتیشی ده‌که‌ن. له‌راستیدا ئه‌وه به‌رابه‌ری به‌خت یان خود بارودۆخ نیه بۆ هه‌مووان که شۆڕش یان شۆڕشه‌کان دێنێته گۆڕێ، به‌ڵکو نابه‌رابه‌ری له بارودۆخی ژیاندایه که ئه‌م دیارده‌یه دێنێته گۆڕێ'' (15).
سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگا دێمۆکراتییه‌کان وه‌ک ههمهکیهک، تۆکڤێل نه ته‌نیا له پێشدا ''ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕه‌کان له بنه‌ماکانی پێکهێنه‌ری ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که هه‌ڵگری گۆڕانی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تین (ناساندنی شۆڕش له پێناسه‌ی یه‌که‌می تۆکڤێل دا)، به‌ڵکوو پێشبینی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه جیددیانهش ده‌کا که له داهاتوودا به شێوه‌یه‌کی توند‌و تیژانه روو ده‌ده‌ن (پێناسه‌ی دووهه‌می وی له شۆڕش) به بڕوای تۆکڤێل ئه‌م تێکهه‌ڵچوونانه که به‌شێوه‌ی توندوتیژ روو ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنج راکێش ده‌بن به‌هۆی گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان'' (16) له راستیدا ئه‌وه پرۆسه‌ی گۆڕانی دیموکراسیه سهنعهتیهکانو جۆری دابه‌ش بوونی کاره تیایاندا که تۆکڤێل هان ده‌ده‌ن ئه‌وه راگه‌یه‌نێ ''ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ش خۆبه‌خۆو به‌شێوه‌یه‌کی خێرا به‌ره‌و شۆڕش بڕۆن، ئه‌و شۆڕشه‌ی که بۆ ئه‌وان مه‌ترسی له‌نێوچوونی تێدایه'' (17).
دوا تیۆری تۆکڤێل له‌مه‌ڕ شۆڕش، ئه‌و کاته دێته گۆڕێ که هۆکارهکانو ئاکامه‌کانی شۆڕشه‌کانی فه‌ڕه‌نسه ده‌داته به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌و شیکردنه‌وه. په‌یدۆزیی رهگو ریشه‌کانی شۆڕشی فه‌ڕانسه، تۆکڤێل به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره دێرین‌و دووره دهستو مێژووییه‌کانی شۆڕش له فه‌ڕه‌نسه‌دا ده‌با. لێره‌دایه که بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی دوو ده‌سته له هۆکاری شۆڕشه‌کان لێک جودا ده‌کاته‌وه: هۆکاره سهرهتاییو بنه‌ڕه‌تیه‌کان، هۆکاره لاوهکیو دواتره‌کان. تۆکڤێل هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌ست نیشان ده‌کا: لێک به‌ربوونی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، جیاوازی چینایه‌تی، داڕمانی توێژه مامناوهندییهکانو دابه‌شکردنی ئه‌فرادی کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن پادشاوه به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی باشتری حکومه‌ت به سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها جێگۆڕکێی شوێنی هۆکاره دیاریکه‌ره‌کانی وه‌ک شێواویو له‌به‌ر یه‌ک ده‌رچوونی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا، هه‌وڵدان بۆ لابردنی ههڵاواردنو وه‌ک یه‌ک کردنی بارودۆخی ژیان بۆ هه‌مووان، خۆڕاگریی ده‌مارگرژانه‌ی سیسته‌می سیاسی کۆن له به‌رانبه‌ر بارودۆخی نویی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌یه بیروڕا متافیزیکیهکانی سه‌ده‌ی 18و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی که خۆیان به هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامانه ده‌زانی، خڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی ــ سیاسیداو، سه‌رئه‌نجام شۆڕشه چاره‌نووسسازه‌کانی ئه‌رستۆکراته‌کان. سه‌باره‌ت به هۆکاره لاوه‌کیه‌کان له بۆچوونه‌کانی تۆکڤێلدا ده‌توانین ئاماژه به‌و شته بکه‌ین که ئه‌و ناوی لێنا زستانی ساڵی 1789: ''له‌نێوان هۆکاره لاوه‌کییه‌کانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه، زستانی 89 له هه‌موویان به‌رچاوتره'' (18).
به‌م شێوه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر یه‌ک له تیۆری زانان، تۆکڤێل بۆ شیکردنه‌وه‌ی دیارده‌یه‌کی مهزنو گه‌وره‌ی وه‌ک شۆڕش ته‌نیا به‌ده‌ستنیشانکردنی هۆکارێک رازی نییه. ئه‌و ئاوڕ ده‌داته‌وه سه‌ر گه‌لێک هۆکار به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ که‌س که هۆکاری شۆڕشه‌کان له زۆرداری‌و هه‌ژاریدا ده‌بیننه‌وه، تۆکڤێل به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له لێکۆڵینه‌وه قووڵ‌و زانستیه‌کانی خۆی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ که ''هه‌میشه به‌و شێوه‌یه نه‌بووه که شۆڕشه‌کان به‌هۆی خراپتر بوونی بارودۆخه هاتبنه گۆڕێ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه شۆڕش زۆربه‌ی کات زه‌مانێک دێته ئاراوه که ئه‌و خه‌لکانه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تێکی زۆردار‌و بێ هیچ چه‌شنه ئیعترازێک سازاون، کت‌وپڕ تێده‌گه‌ن که حکوومه‌ت له زهختو زۆری خۆی که‌م کردۆته‌وه، جا له‌م کاته‌دا له دژی حکوومه‌ت چه‌ک هه‌ڵده‌گرن، له‌م رووه‌وه سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که له رێگای شۆڕشێکه‌وه ته‌فروتونا ده‌کرێ، هه‌میشه له‌و سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تیه باشتره که ده‌ستبه‌جێ له‌پێش ئه‌ودا له‌سه‌ر کار بووه، ته‌جره‌به ئه‌وه ده‌ڵێ به ئێمه که به‌گشتی پڕ مه‌ترسیترین کات بۆ حکوومه‌تێکی خراپ زه‌مانێکه که ئه‌و حکوومه‌ته بیه‌وێ گۆڕان به‌سه‌ر رێبازه‌کانی خۆیدا بهێنێ. ته‌نیا شاره‌زاییه‌کی گه‌لێک باش ده‌توانێ تاج‌و ته‌ختی پادشایه‌کی قوتار بکات که دوای ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژی سته‌مگه‌ری ده‌یه‌وێ بارودۆخی ژێر ده‌سته‌کانی به‌ره‌و باشه ببات. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ بێ هیچ ئومیدێک ئه‌و سیسته‌مه‌یان ته‌حه‌مول کردووه، کاتێک ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێ که ده‌توانن به یه‌کجاری ئه‌و سته‌مه بڕه‌وێننه‌وه، گله‌ییه‌کانیان ده‌بێ به‌بێ ئۆقره‌یی. هه‌ر که هه‌ندێک له‌و هه‌ڵس و که‌وته خراپانه‌ی که ده‌رحه‌ق به‌وان ده‌کرا، چاره‌سه‌ر بکرێ ئه‌وا سه‌رنجیان به‌ره‌و ههڵسو که‌وته خراپه‌کانی دیکه رادهکشێرێ که یه‌م جاره ههڵسو که‌وته خراپه‌کانی جۆری دووهه‌م قورس‌تر دێنه به‌رچاو. له بارودۆخێکی وادا ره‌نگه خه‌ڵک که‌متر به تووش رهنجو کوێره‌وه‌رییه‌وه ببن، به‌ڵام ئاستی هه‌ستیارییان چووه‌ته سه‌رێ''19''.
ده‌بینین که قسه‌کانی تۆکڤێل ته‌نیا سه‌باره‌ت به شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه نیه، به‌ڵکو قسه‌کانی وی گشتین‌و هه‌موو شۆڕشه‌کان ده‌گرێته‌وه. بێگومان شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه بنه‌مای تیۆره‌کانی تۆکڤیله. وه‌ک چۆن ده‌ڵێ: ''رێک له‌و شوێنانه‌ی فه‌ڕه‌نسادا که ئاستی ژیان چووه‌ته سه‌رێ، ناڕه‌زایه‌تی گشتی له‌و په‌ڕی خۆیدا بوو'' (20). به‌ڵام ئه‌زموونی زۆر‌و لێکۆڵینه‌وه جۆربه‌جۆرو بنه‌ڕه‌تیه‌کانی تۆکڤێل ئه‌و ئازادییه زانستیه‌ی ده‌داتێ که له‌م بواره‌دا ده‌ست بداته هه‌ڵبه‌ستنی تیۆری جیددی.
به‌م شێوه‌یه بۆ یه‌که‌مجار تۆکڤێل به کرده‌وه باس له هۆکاری هه‌ڵدانی ئابووری ده‌کا له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که له به‌رده‌م شۆڕشدان. گه‌شه‌ی خێرایی ئابووری له پاش چاخێکی درێژخایه‌نی دژوار‌و راوه‌ستانی ئابووری، ده‌توانێ کۆمه‌ڵ به‌ره‌و شۆڕش پاڵ پێوه‌نێ. هۆکارێکی وردی دیکه که له به‌رچاوی تۆکڤێل ون نابێ، هه‌ستیاریی دیاریکه‌ری کۆمه‌ڵگا روو لهگهشهکانه له به‌رانبه‌ر هه‌ندێک ئاکار‌و سیاسه‌تی مرۆڤ دۆستانه‌و ئاشیانه‌ی رژێمه‌کانی به‌ر له شۆڕش. به بڕوای وی رژێمه‌کانی به‌ر له شۆڕش به گرتنه به‌ری هه‌ندێ سیاسه‌تی ئارام‌و به‌دوور له توندوتیژی له دوای ده‌ورانێکی پر له زهختو زۆر، له راستیدا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و شۆڕش پاڵ پێوه ده‌نێن. خاڵێکی دیکه که تۆکڤێل سه‌رنجی ده‌داتێ بریتییه له تێکه‌ڵ بوونی به‌شێکی نوخبه‌کان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌سه‌روده‌می قه‌یرانی شۆڕشگێرانه‌دا. به‌م شێوه‌یه به‌شێک له چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گا که له رووی مه‌یلی خۆیه‌وه بچته پاڵ شۆڕشگێرڕانهوه. بێگومان ئه‌مه رووخانی رژێم نزیکتر ده‌کاته‌وه سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ئاسانتر ده‌کاته‌وه ره‌نگه بتوانین بڵێین که تیۆری تۆکڤێل، تیۆرێکه له نێوان دووجه‌مسه‌ری تیۆره‌کانی مارکس‌و پارتۆ. چونکه تیۆری ئه‌م بیرمه‌نده فه‌ره‌نسیه له لایه‌که‌وه خاوه‌ن تێڕوانین‌و راڤه‌یه‌کی ئابووریانهو، له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رنجی تایبه‌ت ده‌داته رۆڵی نوخبهکانو چۆنیه‌تی کارتێکردنیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شۆڕش، به‌هه‌رحاڵ نابێ له‌بیرمان بچێ که له دوای نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک تیۆری تۆکڤێل له‌مه‌ڕ شۆڕش، بنه‌مای یه‌کێک له تیۆریه‌کانی ده‌روونناسانه‌یه سه‌باره‌ت به شۆڕش ''تیۆری ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی که به‌رده‌وام روو له زیاد بوونن''. (21). تۆکڤێل بنیاتنه‌ری راسته‌قینه‌ی تیۆره دهروونناسیهکانه سه‌باره‌ت به شۆڕش.
په‌ڕاویزه‌کان
1_ Melvin Richter, Tocqueville is Contributions to the Theory of Revolution in Revolution Edited by Carl J. Friedrich. P. 75.
2_ Pierre Birnbaum, Sociolohie de Tocqueville, Paris, Duf,P, 135.
3_ Ibid.
4_ A. (De) Tocqueville, lettre A Engene Stoffels (5Dec 1836) in corres Ponadance et Deurred Posthumes, par Michel Lery, 1866, P, 433.
5_ Francois Chazel, Les Ruptures revolutionnaires in Traite De Science Politique vio. 2 (Les regimes Politiques ContemPotoins) Sous La Direction De Madelein Grawitz et Leace Jean, Paris, Puf 1985, P. 649.
6_ Perez Zagorin, Theories of Terolution in Contrm Porary Historiogeaphy, Political Science Quarterly, Vol. 88, No. 1, Mors 1873, P. 29.
7_ a.s. COHAN, Theories of Revolution, An Introduction London Nelson 1975, P. 143-144.
این اثر به فارسی بیز ترجمه شده است: الوین استانفورد کوهن، تئوریهای انقلاب ترجمه علی رضا طیب، چاپ پنجم (تهران: نشر قومس، 1375).
8_ A. (De) Tocquebille, Sourebies, p.25.
9_ A. (De) Tocquebille, L. Ancien Regime et la revolution tome 1 Paris Gallimeard 1953, pp. 65_66.
10_ R. Aron Les Etapes De La pensee Sociologui que. P.2.
11_ A. (De) Tocquebille, De La Democratic en Ameroque, tome 2, Paris Edition M. T6. Genin, P. 349.
12_ Ibid. P. 345.
13_ Ibid. P. 350
14_ A. (De) Tocquebille, De La Democrati en Amerique, tome 1. P. 375.
15_ Ibid. PP. 349-50.
16_ Birnbaum. OP. Cit.P. 105_106.
17_ Ibid.P.107.
18_ A. (De) Tocquebille, L Ancien Regime, tome 2, p. 137.
19_ الکسی دو توکڤیل ، انقلاب فرانسه و رژیم پیش از آن، ترجمه محسن ثلاثی (تهران نشر نقره، 1349)، ص 324.
20_ همان، ص 323.
21_ طراح این نظریه جیمز دیویس می‌باشد که ''منحنیJ'' وی از شه‌رت خاصی در این زمینه برخوردار است. در میان مدلهای روانشناختی انقلاب می‌توان به نظریه ''محرومیت نسبی'' تدرابرت گر نیز اشاره نمود. ر.ک. به کوهن، تئوریهای انقلاب، پیشین.
* سه‌رچاوه:
اطلاعات سیاسی ــ اقتصادی، ژماره 137_138 نووسینی د. محمد باقر خرمشاد.
سەرچاوە: گۆڤاری قەڵەم ژمارە ١