ئیدریس شێخ شه‌ره‌فی (پاسۆری)
له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا بزووتنه‌وه‌ی سیاسی توانی له ریگای په‌نا بردن بۆ چهکو توندوتیژی له مه‌یدان دا مه‌تره‌ح بێت، به‌لام ئه‌گه‌ر به دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌و له ئاستی فکیریدا هه‌ڵیسه‌نگێنین ده‌بینین ئه‌و بزووتنه‌وانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵگری توخمه‌کانی (ناعه‌قڵانیه‌ت) بوونه‌و هۆکاره‌کانیشی ته‌نیا هه‌ندی فاکته‌ری جه‌بری نیه که بزووتنه‌وه‌ی کوردی به‌رده‌وام بۆ پاساودانی هه‌ڵه‌کانی خۆی په‌نایان بۆ ده‌بات، به‌ڵکو ریشه‌کانی له شوێنی تره‌وه سه‌رچاوه دهگرێو به‌نده به هه‌ندێ فاکته‌ره‌وه که لێره‌دا تا ئه‌و شوێنه‌ی بگونجێ تیشکیان ده‌خه‌ینه سه‌ر.
توند‌و تیژی؛ مه‌رگی (به‌رانبه‌ر) یا سڕینه‌وه‌ی شوناسی (من)
حاشاهه‌ڵنه‌گره مێژووی کۆمه‌ڵگای ئێمه مێژویه‌کی پڕ له توندوتیژیو ته‌حه‌مول نه‌کردنی یه‌کترییه. مێژوویه‌که که چه‌قۆکان سهروهرنو زمان‌و دیالۆگ ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی پانتایی کۆمه‌ڵگادا خه‌ریکی گڕوگاڵهو سنووه تیغ به‌نده‌کانی توندوتیژی مه‌جاله‌کانی دیالۆگ و به‌یه‌که‌وه ژیان ده‌کوژن، دوژمنایه‌تییه ئهبهسییهکانو هه‌ڵنه‌کردن به‌بێ بوونی دوژمن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوژمنێکی واقیعی یان دوژمنێکی وه‌همی بێ) وای لێکردووه که مێژوویه‌کی پڕ له ترس‌و دڵه‌ڕاوکێ بژین‌و هیچ کات نه‌توانین تامی ئاامی بکهینو له ژێر سێبه‌ری ئارامیش دا (بیربکه‌ینه‌وه). بێگومان ئه‌و توندوتیژیه‌ش زیاتر له فاکته‌رێک ده‌ستی له دروست کردنی دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه پێویستی به دیراسه‌و توێژینه‌وه‌ی بهرفراوانو لۆژیکی هه‌یه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ههمهلا بین و بابه‌تیانه که به‌ره‌و پڕۆژه‌یه‌کی خۆخوێندنه‌وه‌و ره‌خنه له خۆ گرتن‌و خۆناسینمان به‌رێ، تا له رێگای ئه‌ویشه‌وه بتوانین به‌رانبه‌ریان (ئه‌ویتر) ده‌رک بکهینو بیناسین.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پێناسه‌یه‌ک بۆ توندوتیژی (خشونت)violence بکه‌ین ده‌توانین بڵێین بریتیه له: سه‌پاندنی ئیراده‌و خواست بەسەر که‌سانی تردا، ئه‌وه‌ش به به‌کارهێنانی هێز ئه‌نجام ده‌درێ، دیاره ئه‌و توندوتیژیه‌ش بۆ کارابوونی پێویستی به ئامراز هه‌یه، جا ئه‌و ئامرازانه مادی و دیار بن یا مهعنهویو نادیار. بۆ زیاتر روون بونه‌وه‌ی مه‌فهومی توندوتیژی و ئه‌و پێناسه‌یه‌ی بۆمان کرد وا پێویست ده‌کات به‌دوای مه‌فهومێک یان واژه‌یه‌ک دا بگه‌ڕێین که له به‌رانبه‌ری دا قه‌رار بگرێ، هه‌ر چه‌نده دیاره مه‌فهوومه‌کان به وته‌ی (نیتچه) به‌رهه‌می به به‌رانبه‌ر سه‌یر کردنی شته نابهرانبهرهکانه، مه‌فهوم به‌رهه‌می ره‌وتێکی ته‌جریدیه که ئێمه تێیدا ره‌وتی شته نابهرانبهرهکان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا یه‌کسان ده‌که‌ین و له ئاکامیش دا ئه‌و مه‌جاله پێک دێ که مهفوههمێکی گشتی به‌سه‌ر مسداقهکان دا زاڵ بکه‌ین، ئه‌و وشه‌یه‌ی ده‌کرێ لێره‌دا له به‌رانبه‌ر توندوتیژی (عنف) قه‌رار بگرێ هه‌مان نه‌فی ترسه، نه‌بوونی ترس‌و، ژیان له‌سه‌ر زه‌مینه ئارامه‌کان ده‌کرێ دژ‌و پێچه‌وانه‌ی توندوتیژی بێت.
توندوتیژیو کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی کۆمهڵایهتیو سیاسی‌و سایکۆلۆژی وای کردووه که فه‌لسه‌فه‌ش به قوڵی به ناخی ئه‌م دیارده‌یه دا بچێته خوارو له خوێندنه‌وه‌کانی خۆی دا شی بکاته‌وه. له تهبیعیاتی ئه‌ستۆیی دا هه‌روه‌ک د.سروش ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا دوو جۆر جوڵه هه‌یه: جوڵێهکی سروشتی‌و جوڵه‌یه‌کی ناسروشتی.
جوڵه‌ی سروشتی وشه‌ی Naturalی بۆ به‌کار دههێنرێو بۆ جوڵه‌ی ناسروشتیش سوود له وشه‌یViolence سهردهگیرێ. که واته توندوتیژی به‌و جوڵه‌یه ده‌گوترێ که دژی رێچکه‌و ره‌وتی سروشتی شتهکانو دژی ئیراده‌و خواستی کۆمه‌ڵگاو داخوازیه ئینسانیه‌کان بێت یان توندوتیژی بریتییه له ده‌ست بردن بۆ هه‌ندێ شێوازی نۆرمNorm و پێچه‌وانه‌ی سروشت (جا ئه‌و سرشت یان خه‌سله‌ته سرشتی کۆمه‌ڵگا بێ یان سرشتی تاک). که واته له هه‌ر کوێ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ دابنرێ له پێش ئیراده‌و خواستی فه‌رد یان کۆمه‌ڵگا ده‌توانین بو توندوتیژی ناوی به‌رین.
دیاره هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان بۆ کرد له گشت مه‌جاله‌کانی ژیاندا ئێمه کاریگهریو شوێنه‌واره‌کانی توندوتیژی هه‌ست پێ بکه‌ین، له رووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌که‌مین مه‌یدانی تاقیکردنه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانه، له خێزاندا به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگا پاشکه‌وتووه‌کان دا سود وه‌رگرتن له توندوتیژی وه‌ک دیارده‌یه‌کی هێنده ئاسایی سه‌یری ده‌کرێ که ره‌نگه سه‌رنجیش رانه‌کێشێ، که ئه‌وه‌ش یه‌کێک له مه‌ترسیدارترین حهڵهتهکانه چونکه هه‌ر ئه‌و توندوتیژیه‌ی ناو خێزان به شیوه‌یه‌کی به‌رفراوان تر له کۆمه‌ڵگادا ره‌نگ ده‌داته‌وه به‌ڵام دیسان له کۆمه‌ڵگاش دا سه‌رنج راناکێشێو هه‌ر بۆیه هه‌ست به مه‌ترسیه گه‌وره‌کانیشی ناکرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ری بوه‌ستین توندوتیژی سیاسیه (Political Violence)و ئه‌و سیاسه‌ته‌ش که پشت به توندوتیژی دهبهستێو له رێگایه‌وه ویست‌و ئامانجه‌کانی خۆی ده‌سه‌پێنێ.
یاده‌وه‌ری مێژووی رۆژههڵاتو ئێران تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه، حیکایه‌ته له دیکتاتۆری‌و ئیستبداد، سیسته‌مێکی ملهوڕ که به‌سه‌ر ته‌واوی ره‌هه‌نده‌کانی ژیان دا حوکمی کردووه‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های بێئهملاو ئه‌ولا بووه‌و هیچ چه‌شنه پرسیار‌و گومانێکی ته‌حه‌مول نه‌کردووه. ده‌سه‌لات له پرۆسه‌یه‌کی دینی دا بهخشداوه به (پادشا) که هێزێکی سه‌روو به‌شه‌ری بووه‌و ئه‌حکامه‌کانی هیچ نیقشێکیان هه‌ڵنه‌گرتوه. پادشا وه‌ک (زات)و هه‌موو خه‌ڵکیشی وه‌کو (بابههت) سه‌یر کردووه، که واته له‌و نێوه‌دا خه‌ڵک هیچ نه‌بووه جگه له شتێک له نێو هه‌زاران شتی تردا که پاشا یان ده‌سه‌لاتدار به مه‌یلی خۆی ته‌سه‌روفی پیوه کردووه‌و به‌کاری هێناوه‌و توندوتیژی له دژی نیشان داوه، پاشا له شکڵی (خوداوه‌ند) یان نوێنه‌ری راسته‌وخۆی خوداوه‌ند هیچ (به‌رانبه‌ر)ێکی به‌رووی خۆی دا نهدیتوهو (زاتی مطلق) بووه‌و سنووره‌کانی ئیراده‌و ده‌سه‌لاتی خۆی به ته‌لبه‌ندی قودسیه‌ت ده‌ور داوه‌و هه‌ر جۆره تێبینی‌و گومان‌و پرسیارێکک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، توندترین توندوتیژی لیکه‌وتۆته‌وه. که واه جگه له توندوتیژی له پانتایه‌کانی سۆسیۆلۆژیاو سایکۆلۆژیادا که به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ گشت مه‌یدانه‌کانی تری ژیان داگیر ده‌کا، ده‌توانین بڵێین توندوتیژی به روویه‌کی تردا بریتییه له‌و کرده‌وه‌ی که ده‌سته‌یه‌ک له رێگایه‌کی ناشهرعیو له ململانێیه‌کی فیزیکی دا (که ره‌نگه توندوتیژی بگاته پله‌ی خۆی) ده‌یه‌وێ بگاته دهسهلاتو پاشان به هه‌موو ئیمکاناتی ژێر ده‌ستی له هێزو ئیکراه و سه‌رکوت پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆی بکات‌و زمان‌و ده‌نگی ((جیاواز)) له‌ناو بهرێو هه‌رگیز دان به بوونی (به‌رانبه‌ر) دا نه‌نێ.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و توندوتیژی له کۆمه‌ڵگای ئێمه له مهر بیرکردنه‌وه‌و رامان ئه‌نجام دراوه، هێزی بیرکردنه‌وه‌و تێڕامانی له‌سه‌ر توندوتیژی ناخی کۆمه‌ڵگاو خوێندنه‌وه‌ی نامومکین کردووه‌و ترس و نه‌فره‌ت له تیۆر‌و -فیکر بۆته هۆی ریشه داکوتانی جۆره‌ها توندوتیژی، به‌ڵام ئاشکرایه یه‌کێک له رێگا هه‌ره سهرهکیو پێویسته‌کانی زاڵ بوون به‌سه‌ر توندوتیژی دا بیر کردنه‌وه‌و رامانه، بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ی بابه‌تی. سرهڕای هه‌موو ئه‌مانه چه‌ندین تیۆری قوڵ بۆ خوێندنه‌وه‌و شرۆڤه‌ی توندوتیژیو هۆکارو ئه‌نجامه‌کانی هاتۆته ئاراوه‌و هێندێکیان تا راده‌یه‌کیش به‌رگرییان له توندوتیژی مهحکومهککان دژی حاکمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان کردووه، بێ وه‌به‌رچاو گرتنی ئاکامه نادیاره‌کانی که ره‌نگه له درێژخایه‌ن دا توشیان بین.
جۆرج ئۆرویل به‌ته‌واوی دژی به به‌کارهێنانی توندوتیژییه‌و ئاماژه به په‌یوه‌ندی نێوان توندوتیژیو ململانێ له‌پێناو وه‌ده‌ست هێنانی هێز ده‌کاو ((پێی وایه به‌کارهێنانی توندوتیژی بۆ گۆڕینی بارودۆخێکی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له خۆی دا بارودۆخێکی توند‌وتیژتر دێنێته ئاراوه)) ململانێ و توندوتیژو به‌کارهێنانی هێز بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لات ته‌نانه‌ت دژی به‌رانبه‌رێکی توندوتیژیش ناتوانێ به‌ته‌واوی زامنکه‌ری وه‌دیهاتنی ئارامی بێت، چونکه زاتی ده‌سه‌لات به‌جۆرێکه که خاوه‌ن ده‌سه‌لات بزۆکو سه‌رکێش ده‌کاو توانای دیالۆگ و گفتوگۆ که ریگایه‌کی دووودرێژه بۆ یه‌ک لا کردنه‌وه‌ی کێشه‌و گرفتهکانو ره‌نگه ئاکامێکی جێگای دلخوازیشی بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نه‌بێ، لێ ده‌ستێنێ. هه‌ر بۆیه مێژووی ئێمه، مێژووی دووباره بونه‌وه‌ی دیکتاتۆهو ملهوڕه‌کانی بووه‌و به‌رده‌وام له دوای هه‌ر فیداکاری‌و قوربانی دانێک دیسان هه‌مان دیکتاتۆر له بهرگو شکڵێکی نوێتردا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و دووباره هه‌مان په‌یوه‌ندی ده‌سه‌لات توانیه‌تی رکێفی کۆمه‌لگا کۆنترۆل بکات‌و به‌ره‌و (زاتی مطلق) هه‌نگاو بنێ، ئه‌وه‌ش ده‌ربڕی دیدی کۆمه‌ڵگایه‌کی پاشکه‌وتووه که ته‌نها تاکی فه‌رمانڕه‌واو دیکتاتۆر (وئه‌ویش له شێوه ساده‌که‌ی دا) دهبینێو غافڵه له‌و پێکهاته سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو سایکۆلۆژییه‌ی که مه‌جال ده‌دا له دوای هه‌ر دیکتاتۆرێک دیکتاتۆرێکی تر بێت. به‌ڵام له‌و بابه‌ته‌دا پیویسته سه‌نجی تایبه‌تی بده‌ینه بیر‌و بۆچوونه‌کانی (فرانز فانون) که توانی هه‌نده‌سه‌ی گوتاری رۆشنبیرانی جیهانی سێهه‌م بگۆڕێ. فانون که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی خوێندنه‌وه‌ی (رۆژئاوا) بوو و ده‌یه‌ویست له دێگای تاکی ناوچه‌یی، ئه‌و (رۆژئاوا) وه‌کو (به‌رانبه‌ر) پێناسه بکا ده‌ستی کرد به خوێندنه‌وه‌و شی کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته که خه‌لکی جیهانی سێهه‌م چۆن ده‌توانن پێش له‌و حاڵه‌ته بگرن که رۆژئاوا ئه‌وانی له رووی مه‌عریفیه‌وه داگیر کردووه. ((فانون به‌شێوازێکی شاعیرانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێرشی کرده سه‌ر ئیستیعمار به هه‌مان شێوه‌یش ئیستحمارکراوهکانی خسته ژێر ره‌خنه‌وه چونکه ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئیستعمار لێی کێشاون ده‌روونیان کردووه، ئه‌و وێنه‌یه‌ی که ئه‌وان وه‌کو (ژیرده‌ست) پێشان ده‌دا))[1]. به بڕوای فانون ناسکترین ساتی ئیستعمار بوون ئه‌و کاته روو ده‌دا که ئیستعمارکراو ژێردهسهلات بوونی خحی قبول ده‌کا. ئه‌و قبول کردنه‌ش کاریگه‌رییه‌کی زۆر له دوای خۆی به‌جێ دێڵێ و وا له ئیستعمارکراو یان داگیرکراو ده‌کا ((که له بارودۆخێکی ده‌روونی ئه‌وتۆدا بژی که به‌ته‌واوی لاسایی (ئه‌وانی) ده‌سه‌ڵاتدار بکاته‌وه، واته نه هه‌رگیز... کاتێکیش لێی جیا ببێته‌وه))[2]. به بڕوای فانون تا ئه‌و هۆشیاریه نۆکهرانهیه له‌ناو نه‌چێ ئازادی وه‌ده‌ست نایه‌ت، کۆتایی هێنان به‌و بارودۆخه نۆکهریو خۆ به‌که‌م زانینه (جگه له به‌رگری سیاسی) پیویستی به ئایین شکێنی و دروست کردنی دژه ریوایه‌تێک هه‌یه که سه‌ر له نوێ سنوری داگیرکه‌رو داگیرکراو ده‌ست نیشان بکاته‌وه. فانون وه‌ک رۆشنبیرێک بابه‌تیانه توانی (به‌رانبه‌ر) بناسێ‌و ئامانج و ئامرازه‌کانی ده‌رک بکاو له رێگای ئه‌وه‌شه‌وه ئاگایی له‌سه‌ر (خود) به‌چنگ بێنێ، یان به وته‌ی (سها صباغ) (کتێبی دۆزه‌خیه‌کانی سه‌رزه‌وی فانون)* وڵامی نیازی ((یه‌کلا کردن‌و حه‌لی گرفتی ئیستعماری له ئاستی ده‌ق دا)) دایه‌وه.[3] ئه‌و ولام دانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ق دا شایانی له‌سه‌ر وه‌ستانه، چونکه ئه‌گه‌ر فانون له هه‌ندێ شوێن دا به‌رگری له توندوتیژی ده‌کاو به هێزێکی ((پاککه‌ره‌وه‌ی)) ده‌زانێ بۆ داگیرکراوهکانو پێی وایه له گرێی خۆ به‌که‌م زانی (حه‌قاره‌ت) ئازادیان ده‌کاو له رووی ده‌روونیه‌وه رزگاری ده‌ره، به‌ڵام فانون توانیویه‌تی گرفته‌که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر قوڵ هه‌ست پێ بکاو رێگاچاره‌یه‌کی شیاویش پێشنیار بکا، رێگاچاره‌یه‌کی وا گونجاو که بتوانێ وڵامی پیویستی به‌رانبه‌ر بداته‌وه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان بۆ کرد به‌شێکی گرنگی گوتاری فانون ئاراسته‌ی داگیرکراو یان ((ژێرده‌سته‌کان)) ده‌کا: ((هه‌ستی حه‌قاره‌تی زهنیو عاده‌ت کردن به خزمهتگوزاریو ملکه‌چی که به ناچاری‌و به شێوه‌یه‌کی بونیادی له بارودۆخی زاڵ بوون دا په‌روه‌رده ده‌کرێ))[4]. فانون له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌یه که ریگای رزگاربوونی ژێرده‌سته‌و داگیرکراوه‌کان له لاوازی‌و هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانی له به‌رانبه‌ر (رۆژئاوا)دا ((نوینی به‌رانبه‌ره)). رێگا چاره‌ی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه که له قۆناغی یه‌که‌م دا مافی ریوایه‌ت کردن له رێی نووسینه‌وه به چنگ بهێنرێ. لێره‌دا فانون ده‌ست نیشانی دوو ئاستی گرنگی وڵامدانه‌وه به ((به‌رانبه‌ر)) ده‌کا، ولامدانهوهیهک له ئاستی (ده‌ق) واته په‌نابردن بۆ ((نووسین))و وڵامێکیش له ئاستی (هوشیاری سیاسی)دا. لێه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که مخابن وڵام لای ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌بێ به هیچ جۆرێ ولام نیه له ئاستی ده‌ق دا واته ئێمه ریوایهتکاری بوونی... نهبووینو له رێگای وێنای (به‌رانبه‌ر)مانه‌وه (که دیاره به هیچ جۆرێ ناكرێ وێنایه‌کی راسته‌قینه بێت) خۆمان ناسیوه‌و هوشیاری سیاسیش بریتی بووه له رێکخستنی به‌رده‌وامی توندوتیژیو ئاراسته کردنی‌و عه‌قڵیه‌تی سایسی کورد که‌م وا هه‌بووه بیر له‌وه بکاته‌وه که ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی سنووره به‌رته‌سکه‌کانی بۆ گویگر بگهڕێو ئه‌و گوێگرهش زمانی سه‌رده‌می گەرهکه.
***
مێژوویی هاوچه‌رخی کوردستانی ئێران، مێژووی دووباره‌بوونه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کی (توندوتیژی)یه. له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا بزووتنه‌وه‌ی سیاسی توانی له ریگای په‌نا بردن بۆ چهکو توندوتیژی له مه‌یدان دا مه‌تره‌ح بێت، به‌لام ئه‌گه‌ر به دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌و له ئاستی فکیریدا هه‌ڵیسه‌نگێنین ده‌بینین ئه‌و بزووتنه‌وانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵگری توخمه‌کانی (ناعه‌قڵانیه‌ت) بوونه‌و هۆکاره‌کانیشی ته‌نیا هه‌ندی فاکته‌ری جه‌بری نیه که بزووتنه‌وه‌ی کوردی به‌رده‌وام بۆ پاساودانی هه‌ڵه‌کانی خۆی په‌نایان بۆ ده‌بات، به‌ڵکو ریشه‌کانی له شوێنی تره‌وه سه‌رچاوه دهگرێو به‌نده به هه‌ندێ فاکته‌ره‌وه که لێره‌دا تا ئه‌و شوێنه‌ی بگونجێ تیشکیان ده‌خه‌ینه سه‌ر.
له مێژووی سیاسی هاوچه‌رخ دا بزووتنه‌وه‌ی (سمکۆی شکاک) یه‌کێکه له دیارترین بزووتنهوهکانو توانیویه‌تی پانتاییه‌کی به‌رفراوان له هه‌لچوون جژی داگیرکه‌ر بۆخۆی تاپۆ بکا، به‌لام با له‌سه‌ره‌تاوه به‌دوی هه‌ندێ میکانیزم دا بگه‌ڕێین که توانیویه‌تی جوڵه‌و ئاراسته‌ی جوڵه‌ی بزوتنه‌وه‌که دیاری بکات. سەره‌تا پیویسته دان به‌و حه‌قیقه‌ته‌دا بنرێ که سه‌رکرده‌ی به‌شی هه‌ره زۆری بزوتنه‌وه سیاسی‌و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی کوردستان ئه‌گه‌رچی ئاڵای رزگاری و ئازادی کوردستانیان هه‌ڵگرتووه [دیاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پیناسه‌یه‌کی روون و ئاشکرا بۆ ئازادی‌و رزگاری له گۆڕێ نه‌بووه] به‌ڵام له راستیدا بۆخۆیان هێمای چه‌وسانه‌وه بوونه، (بۆ نموونه شێخ سه‌عیدی پیران خاوه‌نی 400 گوند بووه)و به‌هیچ جۆرێک بیری گۆڕان‌و گه‌شه‌یان له به‌رنامه‌دا نه‌بووه، ئه‌وش ته‌نیا هۆکاره‌که‌ی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ داخراوی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ی بۆ سایکۆلۆژیه‌تی تاکی فه‌رماڕه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه ئه‌وان له دونیا دیتن‌و ده‌رچوون له کۆمه‌ڵگای داخراوی کوردی، ئه‌وه‌ی فێربوونه لاسایی کردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی (به‌رانبه‌ر) یان بووه، دیاره ئه‌و لاساییهش تا راده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر (بهردهروونی) بووه. سه‌رکرده‌یه‌کی کورد ئه‌وه‌نده‌ی به لایه‌وه گرنگ بووه خاوه‌ن قه‌ڵاو دیوهخانیکی چه‌شنی فڵان سه‌رکرده‌ی (ناکورد) بێت هێنده له بیری رێکخستن‌و یه‌ک خستنی کۆمه‌ڵگادا نه‌بووه ته‌نانه‌ت له رووی سیاسیشه‌وه، ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تووشی مه‌ترسی هاتوون په‌نای بۆ خه‌ڵک وه‌کو (بابه‌ت) نه‌ک وه‌کو (زات) بردووه‌و بۆ به‌رگری کردن له خۆی‌و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به کاری هێناون و به ناوی ئازادی و سهربهسۆیی و ده‌یان رهمزو هێمای تر له خاک‌و خوێنی وهرداون، دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه که نه‌فی ره‌های هه‌موو راپه‌رینێک بکه‌ین، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و راپه‌رینه چه‌نده هه‌ڵگری توخمه‌کانی عهقڵانییهتهو چه‌نده له ئامانج و داخوازییه‌کان نزیکمان ده‌کاته‌وه.
کاتێ بزووتنه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌وێته خانه‌ی (دژکرده‌وه)وهو هێزێک یان کرده‌وه‌یه‌کی ده‌ره‌کی ده‌یجوڵێنی ئه‌وا ده‌کرێ باس له (ناعه‌قڵانییه‌تی) ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بکرێ چونکه له راستی خاوه‌ن پێگه‌ی بابه‌تیانه‌ی خۆی نیه‌و له ژێر ته‌وژمی کارێکی ده‌ره‌کیدا جوڵه ده‌کاو بڕی ئه‌و هێزه ده‌ره‌کییه ده‌توانێ ئاستی وزه‌و توانای دیاری بکا. که واته زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بزوتنه‌وه‌کانی کوردستان خاوه‌نی ئه‌و حاڵهتهنو نه‌یانتوانیوه بهپێیو به‌رنامه‌و پرنسیپێکی دیاری کراوو گونجاو ئاست‌و ئاراسته‌ی جوڵه‌ی خۆیان دیاری بکه‌ن، هه‌ر بۆیه گه‌ر سه‌یری مێژووی سیاسی بکه‌ین به‌رده‌وام تووشی سهرلێشێواویو هه‌ر جارێک خۆ به لایه‌نێک به‌ستنه‌وه ده‌بین و پڕاوپڕیهتی له دژایه‌تی فیکری. (کارل پۆپه‌ر)* ده‌ڵێ ((کرده‌وه‌ی سیاسی ته‌نیا کاتی عه‌قڵانی ده‌بێ ئه‌گه‌ر پێشتر ئامانجی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی جێگای مه‌به‌ستمانه دیاری کرابێ))[5].
ئه‌گه‌ر لالیهکی تر تیشک بخه‌ینه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی (سمکۆی شکاک)و میکانیزمی بهڕێوهچوونو سه‌رهه‌ڵدانه‌که ده‌ست نیشان بکه‌ین ئه‌ویش دیسان سه‌لمێنه‌ری لاوازی بیری سیاسی و زاڵ بونی توخمی ناعه‌قلانییه. دیارترین جوڵێنه‌ری باوتنهوهی سمکۆ ((بیری تۆڵه‌یه))، بیرێک که به‌شی هه‌ره زۆری هه‌ڵچوون‌و داچوونه‌کانی سمکۆی کۆنترۆڵ کردووه‌و به‌هیچ جۆرێک ستراتیژ (ئه‌گه‌ر هه‌بێ) یان ئامانجی بزووتنه‌وه‌که‌ی دیار نه‌بووه‌و هیچ شتێکی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی تۆڵه به لاوه گرنگ نه‌بوه. کریس کۆچێرا ده‌ڵێ: (له رۆژی کوژرانی برایه‌که‌یه‌وه سمایل ئاغا به‌رده‌وام له بیری ئه‌وه دا بووه که تۆڵه‌ی خۆی به توڕهییو زۆره‌ملی له فارسه‌کان بستێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه جارێک بۆ لای توکه‌کان ده‌چوو و جارێک بۆ لای رووسهکانو هه‌روه‌ها بۆ لای ئینگلیزه‌کانیش خۆی ده‌کوتا...))[6]، لێره‌دایه سایکۆلۆژیه‌تی مرۆڤی تؤڵهخواز به ئاشکرایی خۆی ده‌نوێنێ‌و به‌رده‌وام نیگامان له‌و راستیه ده‌چه‌قێ که ژیانی ئێمه مێژووی دووبارهبوونهوهکانو دووباره بوونه‌وه‌ی مێژووه! هه‌ڵبه‌ز دابه‌ز له‌سه‌ر په‌تی گه‌مه ناوچه‌یه‌کان بۆته سیفه‌تێکی دیاری بزوتنهوهکانمان.
هه‌ر کاتێک باس دێته سه‌ر مێژووی به‌کارهێنانی توندوتیژی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی کوردی‌و بزری عه‌قلانیه‌ت‌و زمانی دیالۆگ یان لایه‌نی که‌م خۆپاراستن له توندوتیژیوو مه‌ترسیه‌کانی به (ده‌روونی بوونی)، پاسا و پاکانه‌یه‌کی ئاماده، وه‌ڵام ده‌رمان که لایه‌نی (به‌رامبه‌ر) به هیچ جۆرێک زمانێک جگه له (توندوتیژی) نازانێت. دیاره رۆشن‌و ئاشکرایه که له پرۆسه‌ی دایه‌لۆگ‌و به‌یه‌که‌وه ژیان‌و خۆپاراستن له توندوتیژی وه‌کوو هێزێکی وێرانکه‌ر پێویست به دوو لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێگای تێبینیه ئه‌وه‌یه که قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه که ته‌نیا لایه‌نی بهرمابهری کورد زمان به‌یه‌که‌وه ژیان نازانێت به‌ڵکوو پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا بزووتنه‌وه‌و کولتوری کوردی تا چه‌ند هه‌ڵگری ره‌گه‌زه‌کانی دیالۆگه‌و داخوا چه‌نده دژی توندوتیژیه؟ ئایا له‌و نێوه‌دا ته‌نیا (به‌رامبه‌ر) تاوانباره یان به‌شێکی تاوانه‌که له ملی ئیمه‌شه. رۆشنبیری کورد پێویسته زۆر به وردی ئه‌و باباه‌ته بخاته ژێر سرهنجهوهو وه‌کو پرۆژهیهیکی به‌رینی ره‌خنه له‌خۆگرتن کاری له‌سه‌ر بکات‌و هۆکارو فاکته‌ره‌کانی ده‌ست نیشان بکات. دووباره وه‌کو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستانی ئێران ئاوڕێک له سمکۆ ده‌ده‌ینه‌وه: ئه‌وه‌ی لێره‌دا هه‌ڵده‌گرێ له‌سه‌ری بوهستینو خوێندنه‌وه‌ی قوڵی بۆ بکه‌ین به ((ده‌روونی بوونی توندوتیژیه))و تێکه‌ڵ بوونیهتهی له‌گه‌ڵ سایکۆلۆژیای مرۆڤی کورد. دیاره هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد، بهشێوەیەكێ گشتی پێویسته به‌شێک له فاکته‌ره‌کانی ئه‌و دیارده‌یه بگێڕینه‌وه بۆ یه‌که‌م یه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (واته خێزان) که به هۆی دواکه‌وتوویی کهلتوریو نزمی ئاستی رۆشنبیری تاکی کورد خیزان یه‌که‌م مه‌یدانی به‌کارهێنای توندوتیژیهو ئه‌وه‌یش به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی تری ژیان ره‌نگ ده‌داته‌وه که وا ده‌کا نه ته‌نیا تاک دژی به‌رامبه‌ره‌که‌ی به به‌هانه‌ی ملنه‌دان و به‌کارهێنای توندوتیژی، توندوتیژی نیشان بدا‌و بکه‌وێته سه‌خترین ململانیهوه که به هۆی فاکتی سیاسی‌و جوغرافیو ئاستی پێشکه‌وتنی سه‌ربازی لایه‌نی دۆڕاو هه‌میشه کورد بووه، به‌ڵکوو توندوتیژی دژی خۆشی به توندترین شێوه به‌کار بێنێ‌و هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان (من)و (به‌رامبه‌ر) دانهنێو ئه‌وه‌ش ره‌نگه ره‌گه سەرهکیهکانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌خۆشی مازوخیسم. دیسان ئه‌گه‌ر باسد له‌سه‌ر نمونه‌ی سمکۆ بکه‌ین ده‌بینین هه‌ر ئه‌و توندوتیژییه دژی (به‌رامبه‌ری) نه‌یاری به‌کاری هێناوه، جژی خه‌ڵکی ئاساییش به‌کاری بردووه‌و له تاڵان کردن‌و گرتنی شاری مهاباد دا به‌روونی به‌دیار ده‌که‌وێ. خه‌ڵکی شار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوکاری سمکۆ بوون بۆ سه‌رکه‌وتنی، که چی ئه‌و زۆر بێبه‌زه‌ییانه شار تاڵان ده‌کا. کریس کۆچێرا ده‌ڵێ: ((گرتنی شاری مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌کان سمایل ئاغاوه، تاڵان‌و کوشتنی خه‌ڵکی نێو شاریشی به‌دواوه بوو و خه‌لکێکی زۆر کوژرا...[7])) لێره‌دا به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێ کاتێ توندوتیژی ده‌که‌وێته ناو خانه‌ی دژکردهوهیهیکی ناچاریه‌وه جگه له ناعه‌قڵانی بوونی، به هۆی ئوه که بڕی زه‌بری ئه‌و توندوتیژییه‌ی که به‌رانبه‌ر ئاراسته‌مان ده‌کا ئێمه‌ش توندوتیژیه‌ک (کاردانه‌وه‌یه‌ک) ئه‌نجام ده‌ده‌ین واه له‌ناو بازنه‌ی توندوتیژی بۆ توندوتیژی ده‌خولێینه‌وه‌و تاکه وڵامێک که بۆ توندوتیژی ده‌مانبێت توندوتیژی دهبێو ئه‌وه‌ش به‌هیچ جۆری ده‌ربڕی به هێزی نیه‌و ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و رایه‌ی (فرۆید) که ده‌ڵێ: هه‌ر توندوتیژیه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ی جۆره لاوازییه‌کی ده‌روونیه. که واته هه‌ر توندوتیژیه‌ک ریشه‌یه‌کی له ترس‌و لاوازی دا هه‌یه. ئه‌و میکانیزمه‌ش به‌جۆرێک به‌ده‌روونی ده‌بێ که نه‌فسی کرده‌ی توندوتیژی ده‌بێته ئامانج‌و هه‌میشه وێڵ بوون به‌دوای مهیدانو پانتایه‌ک بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی خۆی قوت ده‌کاته‌وه‌و شه‌ڕی براکوژیش وه‌کو تراژیدیایه‌کی جه‌رگبڕ که به‌شێکی به‌رچاوی مێژووی ئێمه‌ی داگیر کردووه ده‌کرێ له‌و خانه‌یه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ.
***
له کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، حیزب وه‌کو دیارده‌یه‌کی شارستانی‌و تایبه‌ت به که‌لتوری رۆژئاوا له کوردستانی ئێران سه‌ری هه‌ڵدا. له سه‌ره‌تا دا دروست بوونی حیزب هه‌واڵی له هه‌ندێ هاڵوگۆڕ ده‌دا که ئه‌و کات له‌ناو ئێران‌و له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی دا خه‌ریک بوو سه‌ریان هه‌ڵده‌دا، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ که دروست بوونێو پێکهاتنی حیزب له کوردستاندا به‌ته‌واوی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ دروست بوونی حیزب له رۆژئاوا هه‌م له روی ئامانچو هه‌م له رووی میکانیزمی بهڕێوهبردنو کار کردن. له رۆژئاوادا حیزب له ناو پارلمان دا له دایک بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تادا له‌ناو پارله‌مان دا گروپی په‌رله‌مانی سه‌ریان هه‌ڵداو پاشان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن درست بوو و یه‌کێتی ههمیشهییو جێگیری نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه حیزبیان پێک هێنا. (موریس دوورژه) ده‌ڵێ: له رۆژئاوا دروست بوونی حیزب ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌نجامی گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌نگدان و به گشتی بوونی هه‌ڵبژاردن. به‌ڵام ئاشکرایه که ئه‌و دوو ره‌گه‌زه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت دا به‌هۆی پێکهاته‌ی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران‌و کوردستان دا بوونی نه‌بووه. که واته هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی حیزب جیاوازیه‌کی بنه‌ره‌تی هه‌یه له رۆژئاوادا. حیزبیش وه‌کو هه‌ر مه‌فهومێکی تری شارستانی کاتێ گه‌یشته کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان و یه‌ک له‌وان کۆمه‌ڵگای ئێمه ناچار بوو له نێوان گرێی سوننه‌ت گهراییو شآرستانییهت گیر بخواو له نێو ململانێی کۆن‌و نوێ دا چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنی لایه‌ک بێت تا بتوانێ شکڵ بگرێ، به‌ڵام دیسان ده‌بینین حیزبیش به‌سه‌ر خانه‌ی سوونه‌تگه‌رایی دا دهرکهوێو ناتوانێ له هه‌مو چوارچێوه‌و پره‌نسیپه‌کانی عه‌قڵییه‌تی عه‌شیره‌تی رزگاری بێت‌و ببێته خاڵی وهرچهرخانو سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی قۆناغێکی نوێی ژیانی سیاسی‌و به جۆرێک له جۆره‌کانیش بتوانێ کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر ره‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه حیزب تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ره‌گه‌زه سه‌ره‌کیه‌کانی دابڕا. که واته ئه‌گه‌ر له ۆژئاوادا حیزب بۆ ههڵبژادنو ململانێی سیاسی له ناو پارله‌مان دا له دایک بوو، ئه‌وا له‌لای ئێمه بوو به مهیدانو گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌رێک که به‌هیچ جۆرێک ئاماده نییه دامان پی دابنێ‌و زمانی دیالۆگ نازانێ‌و توندوتیژیه‌که‌ی له راده به‌ده‌ره، ئاشکراشه که هه‌ر دوو کرده‌ی دیالۆکو توندوتیژی پێویستی به دو لایه‌ن هه‌یه‌و هه‌روه‌ک کارل پۆپێر ده‌ڵێ: ((له رێگای په‌ره‌پێدانی خێرای تێروانینی عه‌قلانی گه‌لێ دژواریمان له پێشه: یه‌کێک له گرفته سهرهکێیهکان ئه‌وه‌یه که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باسێکی عه‌قڵانی پێویستمان به دوو لایه‌ن هه‌یه که هه‌ر دووکیان تێڕوانینی عه‌قڵانی قبول بکه‌ن، هه دو لا ئاماده بن له یه‌کتره‌وه فێر بن[8])). ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی هاوکێشه‌که وه‌ربگرین و بڵێین کورد‌و مێژووی کورد بریتیه له وون بوونی به‌رانبه‌رێک بۆ دیالۆگ و له یه‌کتر حاڵی بوون، برانبهرێک که زمانی منطق بزانێ و وه‌کو زاتی سه‌ربه‌خۆ دانمان پێدابنێو باوه‌ڕی به مافی ((جیاوازبوون))مان ههبێو ریگای توندوتیژی ههڵنهبژێرێو هه‌ر له‌و سۆنگه‌شه‌وه مافی جیاوازبوونو هه‌ڵنه‌بژاردنی توندوتیژی زه‌مینه ساخی په‌یوه‌دنی بێت، و بڵێین له غیابی ئه‌و هه‌موو هۆکارانه‌وه بوو که کورد په‌نای بۆ توندوتیژی بردووه‌و ئه‌و گاکتهرانه بوونه که مێژووی ئێمه و لانی که‌م مێژووی نوێ ئێمه‌ی ناوئاخن کردوه له توندوتیژی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر روویه‌که‌ی تری هاوکێشه‌که وهربگرینو به دوای وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگه‌ڕێین که ئایا به‌راستی کرود له‌و ناوه‌دا ده‌توانێ به‌رائه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ؟ ئایا کوردیش وه‌ک لایه‌نێکی هاوکێشه هه‌ڵگری ره‌گه‌زه‌کانی دیالۆگه‌و دژی به‌کارهێنانی توندوتیژییه؟ بۆ وڵامێکی هه‌رچه‌نده کورت‌و دوباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌ندێ مه‌فهوم که پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کردووه.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕی براکوژی بخه‌ینه ژێر تیشکی ره‌خنه‌وه ره‌نگه به هه‌ندێ ده‌رەنجام بگه‌ین، حاشاهه‌ڵنه‌گره که کورد ناتوانێ بڵێ مێژووی سه‌رانسه‌ر بریتیه له گه‌ڕان به‌دوای به‌رانبه‌رێک بۆ دیالۆگ و لێک حاڵی بوون، چونکه نه ته‌نیا مه‌به‌ستی نه‌بووه وێنه‌یه‌کی ئاشتیخواز له خۆی نیشان بدا، یان ئه‌گه‌ر له رواڵه‌ت دا هه‌ندێ جار وای نیشان دا بێ ئه‌وا به کرده‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه گه‌لێ شانازیشی به وێنه شهڕانیهکهیهوه کردووه. چه‌ند کاره‌ساتاویه کاتێ فارسێک ته‌نیا وێنه‌ی شه‌رکه‌رێکی ده‌مارگرژی خۆکوژ له بیریدا له کورد دهکێشێنێ. په‌نابردن بۆ شاخ وه‌کو تاکه پایگا وای کردووه که عه‌قڵییه‌تی شاخ به‌رهه‌م بێت، ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی له شاخ شه‌ره خۆکوژیهکانمان دیوه ئه‌وه‌نده رۆشنگه‌ری‌و ئاماده‌کردنی جه‌ماوه‌رو گه‌شه‌پێدانی رۆشنبیرمان نه‌دیوه. کورد کاتێ له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا ئاماده نییه دیالۆگ بکاو ته‌نانه‌ت له ناو یه‌ک حیزب دا که تاکه‌کانی مێژوویه‌کی دورو درێژیان له هاوسهنگهریو هاوبیری به یه‌که‌وه رابواردوه له کاتی ناکۆکی په‌نا ده‌برێت بۆ چهکو توندوتیژیو گوتاری یه‌کتر تواندنه‌وه ههڵدهگیرێو به‌توندترین شێوه پیاده ده‌کرێت، کاتێ (به‌رانبه‌ر) ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژیش له بیر دهکرێو پراکتیکه کردنی توندوتیژی ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌ر من‌و جه‌سته‌ی (من)ی کورد ئایا ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه نیه که توندوتیژی تا راده‌یه‌کی ئه‌وتۆ (به ده‌روونی) بووه که خۆ لادان لێی وه‌کو محاڵ خۆ ده‌نوێنێ. شه‌ڕی براکوژی (ئه‌گه‌ر له فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کان وه‌کو پاساوی ئاماده خۆمان ده‌رباز بکه‌ین) نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی کوردیش تا ئێستا نه‌یتوانیوه زمانی دیالۆگ تاقی بکاته‌وه. شه‌ڕی نێوان حیزبه‌کان هیچ نه‌بوو جگه له ئاماژه کردنه‌وه بۆ که‌لتورێک که له ناخی خۆی دا هه‌ڵگری توندوتیژی هه‌ڵنه‌کردن به یهکهوهیهو پێویستی به گۆڕانکارییه‌کی سه‌ر له به‌رو دامه‌زراندنی عه‌قڵییه‌تێکی مه‌ده‌نی هه‌یه و کار کردن له‌و مه‌جاله له ئه‌رکه سههکیهکانی رۆشنبیره.
مێژووی ئێمه مێژووی چه‌مکه زۆر‌و بێ پێناسه‌کانه، ئه‌و چه‌مکانه‌ی که به هاتوونه ناو مێژوومانو به‌هیچ جۆرێک پیناسه‌یه‌کی ئاشکرامان بۆیان نیه، هه‌ر بۆیه‌شه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌ی قووڵه‌وه مێژووی خۆمان بخوێنینوهو مێژوو لای ئیمه جگه له کاوێژ کردنه‌وه‌ی رووداوه ساده‌و ساکاره‌کان هیچی تر نه‌بووه، چه‌مکی (ئازادی)، (دیمۆکراسی)، (ماف). (زێردهستی)، (دوژمن، به‌رامبه‌ر)، (روخاندن)، (خه‌باتی چه‌کداری)، (ناچاری)... و ده‌یان واژه‌و مه‌فهومی تر تا ئێستا خاوه‌ن پێناسه‌یه‌کی روون نین له دیدی ئێمه‌وه و به‌کارهێنانیان له قه‌واره‌ی رسته‌دا هیچ قورساییه‌کی ئه‌وتۆی نییه. ئه‌وی لێره‌دا له سه‌ری ده‌وه‌ستین چه‌مکی (دیالۆگ)، (خه‌باتی چه‌کداری). (رووخاندن)، (دوژمن- به‌رانبه‌ر)ه.
ئێمه چۆن ده‌توانین خۆمان بناسین، ئایا ناسینی (به‌رانبه‌ر) چهنبده په‌یوه‌ندی به ناسینی (خۆمانه‌وه) هه‌یه. فۆکۆ ته‌مه‌نێکی سه‌رفی ئه‌وه کرد که خودی رۆژئاوایی چۆن له‌مه‌ڕ خۆیه‌وه ئاگایی وه‌ده‌ست دێنێ. به بڕوای فۆکۆ ((زانسته مرۆییه‌کان ئه‌و (خود)هیان له رێگای دانان له به‌رانبه‌ر (ئه‌ویتر)ه‌وه دروست کردوه، یان به واتایه‌کی دیکه خۆناسین له رێگای ناسینی ئه‌وی تره‌وه ده‌بێ))[9]. بڵێی ئیمه تا چه‌ند توانیبێتمان به‌رانبه‌ر بناسین‌و له رێگای ئه‌و ناسینه‌وه ئامانجه‌کانی بخوێنینه‌وه‌و هه‌ر لهویسيوه خۆمان بناسین. ئێمه کاتێ به‌رانبه‌ر وه‌کو دوژمن [که به‌کارهێنانی ئه‌و وشه‌یه مه‌جاله‌کانی دیالۆگ به‌رته‌سک ده‌کاو ره‌گی له شێوه بیرکردنوهیهکی دینی دا هه‌یه] به هه‌موو ئیمکاناتیه‌وه بناسین‌و له هێزو تواناکانیو ئه‌و مه‌یدانه‌ی چالاکی تێدا ئه‌نجام ده‌دا به ئاگا بین، ره‌نگه ببێته پاڵنه‌ر بۆ ناسینی توانا‌و هێزی خۆمان‌و نه‌که‌وینه ناو هه‌ندێ کرده‌وه‌ی ناچاری‌و ناعه‌قڵانی. که واته به‌رانبه‌ر جه‌مسه‌رێکی بوونی ئێمه‌وه‌و ئه‌گه‌ر بمانوێ خۆمان بناسین ده‌بێ به‌رانبه‌ر بناسین. سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئێران ئه‌گه‌ر له لایه‌ک ده‌ره‌نجامی دیکتاتۆری‌و سیسته‌مێکی نادینۆکراتیک بوو، له لایه‌کی دیکه‌وه نیشانه‌ی تیک شکانی ره‌وتێکی ئارامی گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و ئابووری‌و که‌لتووری بوو که خه‌ریک بوو له ناخی ئێران دا سه‌رهه‌ڵبدا، خێرا کردنی ناسروشتی ئه‌و ره‌وته و ده‌ست تیوهردانیکی دیاری ده‌ره‌کی و سود وه‌رگرتن له ههستو سۆزی خورۆشاویی جه‌ماوه‌ر بووه هۆی سه‌رهه‌لدانی شۆڕش‌و له‌گه‌ڵ خۆی دا دووباره له مێژووی ئێران دا توشی داپچڕانێکی قوڵ بووینه‌وه، داپچڕانێک که به‌شێکی به‌رچاوی مێژوو و فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ی داگیر کردوه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ کات مێژوو له‌لای ئیمه ره‌وتی سروشتی خۆی تێپه‌ڕ نه‌کاو به‌رده‌وام له‌نێوان قۆناغێک‌و قۆناغێکی تردا درزێکی قووڵ گهبێو ئه‌وه‌ش ئاکامه‌که‌ی گهشهسهندنو پێشکه‌وتنی سهقهتو ئیفلیج بێت.
پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش، ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی هاته سه‌ر حوکم که هه‌م له رووی تیۆری‌و هه‌م له رووی عه‌مه‌لیه‌وه هێمایه‌کی قورس بوو بۆ دیکتاتۆریه‌تێک که جگه له کۆنترۆل کردنی هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسیه‌کان، ئاماده بوونی خۆی له گشت بواره جیاجیاکانی ژیان دا راگه‌یاند. ده‌سه‌لاتێکی سیاسی مه‌زهه‌بی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی پلۆرالیزم‌و گشت مافه سروشتیه‌کانی مرۆڤ بوو، به‌ڵام توانی له پرۆسه‌یه‌کی خیرای ههلبهرستانه دا‌و به سود وه‌رگرتن له که‌شی (دوای شۆڕش) شه‌رعیه‌ت به خۆی‌و ده‌سه‌لاته‌که‌ی ببهخشێو پاش قایم کردنی پیگه‌ی خۆی ده‌ستی کد به سهرکوتو ده‌مکوتی هه‌موو ئه‌و کهسو لایه‌نانه‌ی که باسیان له ((جیاوازبوون)) ده‌کرد یان ده‌یانویست هه‌ڵگری جۆره تێروانینێکی تر بن. به‌ڵام ده‌بێ تێبینی ئه‌وه بکرێ که به شێوه‌یه‌کی رءژهیی ئه‌و فه‌زایه به‌سه‌ر هه‌موو ئێران دا زاڵ بوو، به هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانیه‌وه، به‌ڵام بۆ چی پاش ئه‌و رووداوانه بارودۆخی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌مو ئێران دا جیاوازی په‌یدا کرد.
ئه‌گه‌ر چی له رووی سیاسی‌و رۆشنبیریه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردستان هێشتا نه‌گه‌یشتبووه ئاستی پێویست‌و جارێ ده‌بوایه ره‌وتێکی زۆر ئارامتری ئاشنا بوون به مافه‌کانی خۆی تێپه‌ڕ بکردبا به‌ڵام هه‌ر له دوایی سه‌رنه‌گرتنی دیالۆگ‌و وتووێژی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی له کوردستان شه‌ڕێکی خوێناوی سه‌ری هه‌ڵدا، شه‌ڕێک که توانای به‌سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی ژیان دا بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ زاڵ بێ‌و گشتیان بخاته ژێر رکێفو کۆنترولی خۆی. ئایا بۆ دیراسه کردنی ئه‌و دیارده‌یه ده‌بێ تێبینی جیاوازیه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر بکه‌ین یان هۆکاره کۆمهڵایهتیو سایکۆلۆژیه‌کان بخوێنینه‌وه؟ ئه‌گه‌ر لایه‌نه نیگهتیڤو پۆزه‌تیڤه‌کانی دیارده‌ی (خه‌باتی چه‌کداری) لێکبده‌ینه‌وه بێگومان تووشی گه‌لێک ده‌ره‌نجام ده‌بین. سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی له‌و شکڵ‌و شێوه‌یه‌دا نیشانه‌ی که‌ڵکی خراپ وه‌رگرتنه له ژینگه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وارو که‌لتورێکی پاش که‌وتوو، هه‌ر له سه‌ره‌تادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی حیزبی کوردی خۆی له خانه‌ی به‌ره‌نگارییه‌کی توندوتیژی دا ده‌بینی، به‌رده‌وام پێویستی به زۆرترین هێزی مرۆیی هه‌بوو. زاڵ کردنی عه‌قڵیه‌تی توندوتیژی به‌سه‌ر گشت ره‌هه‌نده‌کانی دیکه‌داو تێکۆشان‌و به‌ره‌نگاری ته‌نیا له شکڵێکی توندوتیژو خوێناوی‌و له یادکردنی مه‌جاله‌کانی دیکه‌ی خه‌بات (یان ئه‌نجام دانی به شێوه‌یه‌کی هێنده لاواز‌و سوود وه‌رگرتن لێیان وه‌کو پاشگری خه‌باتی چه‌کداری) بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کوردستان له وه‌ستانێکی قووڵی فه‌رهه‌نگیدا به‌رده‌وام نێزه مرۆیهکهی خۆی له‌ده‌ست بدا. زاڵ کردنی میکانیزمی شه‌ڕو بهگشتییهت کردنی به‌سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی تردا ده‌ره‌نجامێکی زۆر نیگه‌تیڤی لێ که‌وتووه، و له قۆناغی پاشتردا واته پاش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردی به ناچاری له جه‌ماوه‌ر دابڕاو و له پهڕاویزهوه حوکمه‌کانی خۆی ده‌رده‌کرد به ئاشکرا ده‌رکه‌وت. توندوتیژی توانی تێکۆشانه فهرههنگیو سیاسی رۆشنبیریه‌کانی دیکه به‌ره‌و ناخی خۆی ههڵوهشی کاراییان لێ بستێنێ (بۆ نمونه هه‌زاران خوێندکار ده‌ستیان له خوێندن ههڵگرتو هاتنه ناو ئه‌و مه‌یدانه).
زاڵ کردنی ئه‌و جۆره تێکۆشانه بۆخۆی ده‌رئه‌نجامێکی خراپتری لێکه‌وته‌وه‌و توانی زه‌برێکی قورس له په‌یامی سه‌ه‌کی بزوتنه‌وه‌که بدا که (ئازادی) بوو، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد مێژووی ئێمه هیچ نیه جگه له به‌ربڵاوی چه‌مکه زۆر‌و بێ پێناسه‌کانی سه‌ره‌تای چه‌رخی نوێ له ئۆرووپا که به‌ناوی (ئازادی) رازێنراوه‌ته‌وه قۆناغی رێنسانسه که له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره به‌رچاوه‌کانی دۆزینه‌وه‌ی له‌ش و جیسمیهته ((له رێگای دروست کردنی په‌یکه‌ره هونه‌رییه‌کان توانرا زه‌برێکی قورس له دژه له‌شی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بدرێ که به‌رده‌وام کلیسا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد))[10] که واته چۆن باس له ئازادی بێ باسی ئازادی تاکه‌که‌سی مانای نییه ئازادی تاکه‌که‌سیش ته‌نیا به گرنگی دان به تاک و پاراستنی (له‌ش) وه‌دی دێ.
به‌ڵام دیاره له نێو جه‌وێکی وه‌ها دا نه ته‌نیا ئازدی تاکه‌که‌سی له‌ناو پانتایی حیزب‌و هێزی جه‌ماوه‌ری دا بوونی نیه، به‌ڵکو مه‌رگ په‌رستی و گرنگی نه‌دان به له‌ش ده‌گاته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی. بزووتنه‌وه وه‌کو گشتێک سه‌یری ده‌کرێت که خاوه‌ن یه‌ک بیر‌و تێڕوانینهو ئینسجام‌و یه‌ک پارچه‌ی هێمایه بۆ سه‌رکه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وه له راستیدا ته‌نیا په‌رده‌پۆش کردنی حه‌قیقه‌تی ((جیاواز بوونی)) ناخی بزووتنه‌وه‌و له گه‌ڵ ئه‌ویش دا جه‌ماوه‌ر بوو هه‌ر وه‌ک ئادۆرنۆ ده‌ڵێ ((گشت درۆینه‌یه، هه‌مه‌کی ناسێنه‌ری سه‌رکوتی جیاوازیهکانو به‌ندکردنی تاکه‌کانه‌و مه‌یل به‌ره‌و کلێت و به گشتی بوون یه‌کێکه له داخوازیه سهرهکیو پێویستیه‌کانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات که هیچ کات ناتوانێ بونی که‌سێ یان شتێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ته‌حه‌مول بکات)). کاتێ مهرگو شه‌هید بوون ده‌گۆڕێ بۆ جۆره ئامانجێکو به‌قورسی کاریگه‌ری له سایکۆلۆژیای تاکه‌کان ده‌بێ، باس کردن له ژیان‌و ژیانێکی باشتر‌و جوان تر مانای نابێ پهرهپێدانو به‌پیرۆز کردنی مه‌رگ هه‌رگیز ناتوانێبهرهو خۆشه‌ویستی ژیان هه‌نگاومان پێ هه‌ڵگرێ.
کاتێ باس دێته سه‌ر توندوتیژیو نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر داده‌نرێ به‌رده‌وام پاساوێکی ئاماده کراو هه‌یه‌و ده‌گوترێ که کرده‌وه‌یه‌کی (ناچاری)یه به‌ڵام هه‌ر خودی (ناچار)بوون بۆخۆی له چه‌ند رووه جێگای تێرامانه. ناچاربوون بۆخۆێ هه‌ڵگری جۆرێک له ناعه‌قڵانییه‌ته. هه‌روه‌ک پێشتر روونمان کرده‌وه هه‌ر کات هێزێکی ده‌ره‌کی فشارێک ئاراسته بکاو بتوانێ ئیراده‌و داخوازییه‌کان کۆنترۆل بکاو به‌هۆی زه‌برو ته‌وژمی ئه‌و هێزه‌و به (ناچاری) جوڵه‌یه‌ک ئه‌نجام بدرێ که خاڵی بێ له ویست‌و خواست‌و ئیرااده، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێژه‌ی سهرکهوهتنو ژێر که‌وته‌کان دیارن. به ناچاری کرده‌وه ئه‌نجام دان له رویه‌کی دیکه‌وه ده‌کرێ ده‌ربڕی جێبه‌جێ بوونی خواستی (به‌رانبه‌ر) بێ که به پێ ههلومهرجو توانا و ویستی خۆی ئیراده‌کان ده‌جوڵینێ. له‌لایه‌کی دیکه‌وه کاتێ شه‌ڕ (ناچارییه)و ته‌حمیل کراوه ئایا بڕی سهرکوتنو ده‌سکه‌وته‌کان جێگای سه‌رنج نین؟
لێره‌دا پێویسته باس له فاکته‌رێکی دیکه بکه‌ین که به‌رده‌وام غافڵ بوون‌و بێخه‌به‌ری پیوه دیاره ئه‌ویش (پانتایو مه‌یدانی شه‌ڕه)، مه‌یدانی ئه‌نجام ده‌زانی توندوتیژی خۆی له خۆیدا یه‌کی له لایه‌ن لاوازه‌و دیاره‌کانی ئه‌و کرده‌یه بووه‌و به‌رده‌وام وه‌کو گه‌وره‌ترین فشار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا خۆی نواندوه کاریگه‌ری نیگێتیڤی هه‌بووه له‌سه‌ر سایکۆلۆژیای تاکی کوردی واته به‌رده‌وام تاکی شه‌ڕخوازی (ئه‌مه جگه له کاریگه‌ریه مهنفیهکان له رووی ئابووریه‌وه).
له باشترین حاڵه‌ت دا کاتێ تۆ گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنت به‌ده‌ست هیناوه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین شکستی، چونکه ئه‌وه خاکی تۆیه ده‌سوتێ، ماڵی تۆیه ویران ده‌بێ! که واته تیبینی کردنی (مه‌یدانی توندوتیژی) بۆخۆی رێژه‌یه‌ک له سهرکهوتنو ژێرکه‌وتن دیاری دهکاتو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی هه‌رگیز بیری له‌و حاڵه‌ته نهکردۆتههو بهلایهوە گرنگ نه‌بووه. ئێستا ئه‌گه‌ر ئاورێکی خێرا له ره‌گه‌زه‌کانی دیالۆگ له‌ناو بزوتنوهی سیاسی کوردی بده‌ینه‌وه له به‌رانبه‌ر هه‌ندێ چه‌مکی تردا دایبنێین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که تێگه‌یشتن لێی چه‌ند سه‌قه‌ته. یه‌کێک له‌و گواتارانهی که بیری کوردی به خۆوه خه‌ریک کردووه‌و تا راده‌یه‌کی زۆریش بۆته هۆی هاتنه کایه‌ی، هه‌ندێ ده‌ره‌نجامی نه‌خوازاراو گوتاری (رووخانه).
حیزبی کوردی هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران و نه‌گه‌یشتن به هه‌ندێ ئامانج، گوتاری (رووخاندن) به‌رز کرده‌وه. به‌ڵام گرینگه ئه‌وه بزاندرێ که ئه‌گه‌ر جاران به‌هۆی بارودۆخی ناوچهییو جیهانی مه‌جالی به‌رزکردنه‌وه‌ی وه‌ها گوتارێک هه‌بووبێ، ئه‌وا ئیستا هیچ نیه جگه له دروشمێکی ناعه‌قڵانی. تۆ کاتێ دروشمی روخاندن‌و له‌ناو بردن دژ (به‌رانبه‌ر)ه‌که‌ت هه‌لده‌گرێ چۆن ده‌کرێ باس له دیالۆگ و وتووێژ بکه‌ی، کاتێ رووخاندن دروشمی سه‌ره‌کی بێت باس کردن له دیالۆگ ده‌بێ به وه‌همێک که هه‌رگیز ناچیته خانه‌ی پراکتیکه‌وه. دیالۆگ و رووخاندن دوو دژی به یه‌که‌وه نه‌گونجاون له رووی تیۆریه‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر له رووی کردیشهوه چاوێک به‌و دروشمه‌دا بگێڕین، گونجاوی خۆی نیشان ده‌دات؟ بێگومان بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد ئه‌وه ده‌زانێ که هه‌رگیز به شێوه‌یه‌کی فیزیکی له توانای دا نیه عهمهلیهتێکی له‌و جۆره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ‌و ئه‌نجام دانی ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به چه‌نده‌ها فاکته‌ری ناوخۆیی‌و ده‌ره‌کی هه‌یه. که واته به‌رزکردنه‌وه‌ی گوتاری (رووخاندن) وه‌کو توندترین حاڵه‌تی توندوتیژی هیچ کاتێ له ئامانجه به‌رزه‌کان نزیکمان ناکاته‌وه به‌ڵکوو زه‌برێکی قورسه که جه‌سته‌ی خویناویمان خوێناویتر ده‌کا. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بێت که حیزبی کوردی به‌رده‌وام هاواری ئه‌وه‌یه‌تی که نغرۆیه له شه‌ڕیکی (نابه‌رانبه‌ر)دا. ئه‌وه له هه‌موو روویه‌که‌وه ئه‌گه‌ر دیراسه بکرێ دروستی‌و رات بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێ. به‌ڵام داخۆ چوونه ناو شه‌ڕێکی (نابه‌رانبه‌ر)و به (ناچاری) ته‌عبیر له چ عه‌قلیه‌تێک ده‌کات؟ ئایا وا پێویست نییه که حیزبی کوردی به‌تایبه‌تی و عهقڵاییهتی سیاسی کوردی به‌شیوه‌یه‌کی بهرفراوانو قوڵ به هه‌موو مهفهومو کرده‌کانی دا بچێته‌وه‌و عهقڵاییهتێکی شارستانی‌و مه‌ده‌نی ئه‌زموون بکا؟ پێویسته به باشی ئاماژه به‌و خاڵه بکه‌ین که (ئه‌گه‌ر لایه‌نێک یه حیزبێک ئیدیعای ئه‌وه ده‌کا که دژی خه‌باتی چهکداریهو شه‌ڕی چه‌کداری ره‌د ده‌کاته‌وه، ئه‌وا به‌و راده‌یه‌ی ته‌عبیره له لاوازی‌و ده‌س پیڕانهگهیشتنی به هێزی چه‌کدار ده‌کا ئه‌وه‌نده ته‌عبیر نیه له پێشکه‌وتووی عه‌قڵیه‌تی سیاسی. ده‌نا تا ئێستاش ئه‌و حیزبه مه‌جالی بۆ هیزی چه‌کدارو میلیشیا هێستووهتهوه که ره‌نگه له داهاتوودا پێویستی پێی هه‌بێ که ئێستا به‌هۆی بچووکی له رووی ژماره‌وه ناتوانێ ئه‌و ئامانجه بپیکێ).
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وه‌کو ره‌گه‌زو لایه‌نێکی کارا به‌شداری چالاکانه‌مان هه‌بێ له‌و ئاڵوگۆڕه قوڵانه‌ی که ئێستا خه‌ریکه له ناخی کۆمه‌ڵگای ئێران دا له‌دایک ده‌بێ، له دایک بوونێکی سروشتی که له‌گه‌ڵ ته‌واوی پنت‌و توێژاڵه‌کانی کۆمه‌ڵگا گۆڕانی به‌سه‌ر دابێ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌ره‌و، مهدهنیهتو شارستانیه‌ت هه‌نگاو هه‌ڵگرین ئه‌و وا پێویست ده‌کات که به دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌ی قوڵه‌وه خۆمان بخه‌ینه ناو پرۆسه‌یه‌کی فراوانی خۆناسینه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێ (به‌رانبه‌ر) به باشترین شێوه ده‌رک بکهینو بیناسینو له رێگای ئه‌و ناسینه‌وه وێنای راسته‌قینه‌ی خۆمان نیشان بده‌ین. پێویسته به‌سه‌ر له به‌ری گوتار‌و دروشمه‌کان دا بچینه‌وه‌و نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر هه‌موویان دابنێین. له جێگه‌ی ولام دانه‌وه توندوتیژی به توندوتیژی په‌نا به‌رین بۆ گوتاری ((نووسینی به‌رانبه‌ر)) هه‌ر وه‌ک فانون ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات و له رێگای وێناکردنی شوناسی (من) وه وێنه‌یه‌کی وه‌ها نیشآن بدرێ که خاڵی بێ له وههمو هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه بزانین ته‌نیا به‌هۆی تأملو رامان له خوده که ده‌توانین زام‌و درزه‌کانی خۆمان ده‌رک بکه‌ین به‌ته‌واوی باوه‌ڕ به‌و رایه‌ی فۆکۆ بکه‌ین که: ((ئیمه به هۆی په‌نابردن بۆ توندوتیژی، دژی (به‌رانبه‌ر) له راستی دا زیان به هۆویه‌ت (شوناسی) خۆمان ده‌گه‌یه‌نین.))[11] چونکه له جه‌وهه‌ردا توندوتیژی خواستی (به‌رانبه‌ره) که به‌رده‌وام گه‌ره‌کیه‌تی له ناخی ئێمه‌دا به ده‌روونی بکا و ته‌نیا کایه‌کانی ژیانی ئێمه له‌و پانتایه‌دا ئه‌نجام بدری. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که هه‌میشه له‌و توندوتیژیه نابه‌رانبه‌ره‌دا مه‌جاله‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئێمه لێڵ‌و تاریکه. هه‌نگاونان به‌ره‌و شارستانیه‌ی پێویستی به گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه که تێیدا شوێنی تاک دیار بێ‌و سوود وه‌رگرتن له ده‌سکه‌وته‌کانی مۆدێرنیزم‌و په‌نا بردن بۆ عه‌قڵ زامنکه‌ری نه‌مانی توندوتیژیه. پۆپه‌ر ده‌ڵێ: ((به‌ڵێ من عهقڵگهرام، چونکه پایگای عه‌قڵ تاکه به‌دیلی مومکنه دژی ده‌سه‌لاتی قه‌هرو توندوتیژی))[12].
5/7/2000
[1] روشنفکران ایرانی و غرب، مهرزاد بروجردی، ترجمه جمشید شیرازی، چاپ 3، 1378
[2] هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
* ناوی کتێبێکی فرانز فانونه، 1979، چاپی نیۆیۆرک.
[3] هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[4] هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[5] کیان، سال هشتم، شماره 45، 1377.
[6] کورد له سه‌ده‌ی 19(20، کریس کۆچێرا، و: احمد ریانی.
[7] هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[8] کیان...
[9] روشنفکران
[10] کیان...
[11] روشنفکران.