ما 2323 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی

لە خاڵی دابڕانی نێوان ئەم دوو ئاراستەدا "ماسون" کردنەوەی درگایێک دەبینێت. ئەگەر نیاز بە کار کەم دەبێتەوە و ئابوری زانستیش پێڕەوی لە قانونگەلی جیا لە قانونی بازاڕی ئازاد دەکات، ئایا پیاو نابێت بیر لە مودێلێک لە ئابوری بکاتەوە کەهەوڵ بدات نایەکسانی و نابەرابەری کەم کاتەوە و هاوکات هانی بڵاوبوونەوەی بەربڵاوتری بەرهەمهێنانی زانیاری بدات؟ 

 

داهاتویێک پاش کاپیتالیزمیش هەیە

لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی

فرێدریک جامسونی فەیلەسوف دەڵێ: لەسەردەمی ئێمەدا بیرکردنەوە لەفەوتان و لەناوچونی  گۆی زەوی ئاسانترە لە کۆتایی هاتنی سەرمایەداری.

شتێک لەمەدایە. دەکرێت بە ئاسانی ئەمە لەبیر بکەین، بەڵام ئەم هەڵوێستە خاوەندەسەڵاتەی کە بونیادگەرایی بازار هەیەتی تەنیا ٣٠ ساڵی تەمەنە. تەنیا دوسەد ساڵ بەسەر شۆڕشی سەنعەتیدا تێپەر بووە.

چی دێت پاش کاپیتالیسم و نیولیبراڵیسم؟

ئەمە بەڕاستی پرسیارێکە کە دەبێت بکرێت. هەر ئێستا ئەم سیستەمە ئابوورییە لە قەیراندایە. بە گوێرەی پێشبینییە درێژخایەنەکانی OECD (رێکخراوەی هاوکاری و گەشەی ئابوری)  گەشە و هەڵدانی ئابوری لە بەشە دەوڵەمەندەکانی دونیادا لە ماوەی پەنجا ساڵی داهاتودا زۆر کەم دەبێ و نابەرابەری و نایەکسانی بە توندی لە زیادبووندا دەبێت. جیا لەوە بەشێکی زۆر لە ئابوریی ئوروپا بە هۆی کێوێک لە قەرزەوە لاواز دبێت و، بە هۆی ئەو سیاسەتە ئابوریانەوە کە لە سەر ئەساسی چاپی زۆرتری پارە دادەمەزرێت، بەرتەسک و سنوردار دەبێت. قەیرانی کەش وهەوا و پیربوونی دانیشتوانی، هەروەها ئەوەی کە ئوروپا نایەوێت سنورەکانی بۆ کۆچبەرەان بکاتەوە، هەمووی ئەمانە هۆیە بۆ ئەوەی ئینسان بە نیسبەت ئایندەوە نیگەران بێت.

ئەمانە بۆچوون و پێشبینییەکانی "پاوڵ ماسون/ Paul Mason" ی رۆژنامەنوسی ئابوریی سیاسیی بەریتانیایی و کۆنە مارکسیستە کە لە کتێبی "Postcapitalysm  " دا هەوڵ ئەدات دەردەکە دەدستنیشان بکات و نەخشەی چارەشی بۆ بکێشێت.

یەکێک لە تێزە سەنتەرییەکانی "ماسون"  ئەوەیە کە ئێمە لە توانای "شۆڕشی دیگیتاڵ" تێنەگەیشتوین کە چۆن راستییە ئابورییەکانی سەراوەقون کردوە و، لە سەر سەر دایناوە. لە بازاری ئابوری سوننەتیدا میکانیزمی نرخ لە سەنتەردایە، واتە ئەوە عەرزە و تەقازایە نرخی کالا دیاری دەکات.

لە ئابوریێکدا کە مۆرکی زانستی لەسەرە، ئەمە ئیتر ناخوات. ئەوەی کە بۆ هەموو کالایێک دەوری بناخەیی هەیە، واتە نرخ بە گوێرەی ئاستی نەبوون و کەمبوونی شتەکە دیاری بکرێت ئیتر لێرەدا ناخوات. بایەخی زانیاری، بە دابەشبوون و بڵاوبوونەوەی زۆری کەم نابێتەوە.

کۆمپانیا زانستییە مودێرنەکان هەوڵ ئەدەن بە شێوەی کۆن بە بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی زانست و زانیارییەکان مونوپۆل دروست بکەن، بەڵام راستییەکان هەر لە جێی خۆیەتی، چون دەکرێت زانست بێسنور و بێ کۆتایی کۆپییە بکرێت.

هاوکات وەک بەشێک لە ئینقلابی تێکنیکی، خێرایی بە رۆباتی بوون وای کردوە کە بەشێکی زۆر لەو کارەی ئێستا هەیە هەر زۆر بە خێراتر لەناو بچێت و نەمێنێت.

لە خاڵی دابڕانی نێوان ئەم دوو ئاراستەدا "ماسون" کردنەوەی درگایێک دەبینێت. ئەگەر نیاز بە کار کەم دەبێتەوە و ئابوری زانستیش پێڕەوی لە قانونگەلی جیا لە قانونی بازاڕی ئازاد دەکات، ئایا پیاو نابێت  بیر لە مودێلێک لە ئابوری بکاتەوە کەهەوڵ بدات نایەکسانی و نابەرابەری کەم کاتەوە و هاوکات هانی بڵاوبوونەوەی بەربڵاوتری بەرهەمهێنانی زانیاری بدات؟ 

"ماسون"داکۆکی لەسەر ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ ئیتر ئەو خواستە کۆنەی پێشوی خەباتی سیاسی چەپ، رێکخراوە سەندیکاییەکانی چینی کرێکار، توانایان نەماوە و کز بووگن. لە جیاتی ئەوە ئەو هیوای خۆی دەبەستێ بە چینی نوێ وەک چینی دیگیتاڵی کە ئێستا لە حاڵی گەشەکردندایە.

ئەمە لە خۆیدا بە گوێرەی ئەو قیاس و هەڵسەنگاندە چەپ و راستیانە بە سیاسی ناژمیردرێت، بەڵام لە ژێر رکێف و بەرێوەبەرایەتی بایەخگەل و ئارزوگەلێکدایە کە پوتانسیێلی شۆڕشگێریان تێدایە. ئەمەش بە زانیاری و ئیفۆرمەیشن دەسپێدەکات کە دەبێت بە بەلاش بێت، ئەمە هیچ وەفاداریێکی بەرانبەر بە هیچ دەوڵەتێک یان کومپانیا هیرارشییەکان نییە.  لەم تۆڕەکۆمەڵایەتییە مودێڕنانەدا، دوور لە مەنتیق و لوگیکی  ئابوری بازار، شوێنی وەک "ویکیپیدیا" و "لیندوکس" پێک دێت کە خزمەتگوزاری بەلاش دەکەن. هەر بۆیە جۆرێکی مودێڕن لە گۆڕینەوەی (مبادلە) ئابوری گەشە دەکات و دێتە ئاراوە.

لێرەدا "ماسون" مەبەستی ئەوەیە کە چەپ دەبێت عەلاقە و ئارزەومەندیی خۆی نیسبەت بەمە پیشان بدات. کە دەبێت بڵێم شایانی  هاوڕایی و قەبوڵ کردنە.

 ماسون ئوتوپیایێکی بەربڵاوی هەیە و دەڵێت: سیستەمێکی ئابوری کە تێدا کاری موچەیی (کار بۆ موچە) کۆدەبێتەوە و توانادارەکانی بازار ئیتر دەسەڵاتیان نامێنێت. لەوانەیە لەمەدا هاوڕای ئەو نەبیت، بەڵام من پێم وایە کە بیرۆکەکانی لە روانگە و مەودا بینینە مامناوەندیەکانی بەرزتر لەو ئاستە پیویستەیە کە بتوانێت دونیا بێنێتە لەرزە: کەرتە داراییە  بەتوندی رێفۆرم کراوەکان، ئاخافتنی لەسەر موچەی شارۆمەندان بۆ سەروبن کردنی خێراتری سترۆکتۆرەکە، تێکەڵاویێک لە دەستێوەردانی دەوڵەتی و  تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بۆچارە کردنی قەیرانی کەژی(کلیمات).

"پاش کاپیتالیزم" کتێبێکی بەربڵاوە و پڕە لە خاڵی گرینگ. یەکێک لەو خاڵانە ئەوەیە کە چەپ بە مودێلی کۆنی شیکاری و شرۆڤە نەیدەتوانی و ناتوانێت تواناکان و ئیمکاناتی نێو دونیای بەتەواوەتی سەروبنکراوی  دیگیتاڵ ببینێت. ئەم شتە تەواو رادیکاڵەش کە ئینسانەکان بخوازن پێکەوە شتگەلێک ئەنجام بدەن. بە بێ قازانج و سودی مادی، تەنیا بۆ سەرلێدەرهێنان و داهێنان.

سەیر کەن بەراستی بیرۆکەیێکی  شۆڕشگێڕانەیە.

 

کارین پێتێرسون/ رۆژنامەی ئافتون بلادێت

 

 

 

         

 

 

گەڕان بۆ بابەت