ئارام سدیق "به‌ره‌و ڕۆمانی كوردی" بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

له‌ نوێترین به‌رهه‌میدا نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر ئارام سدیق كتێبی "به‌ره‌و ڕۆمانی كوردی" بڵاوده‌كاته‌وه‌. كه‌ كتێبه‌كه‌ كاركردنه‌ له‌سه‌ر هه‌شت ڕۆمانی كوردی كه‌ به‌رهه‌می ڕۆماننووسانی دوای ڕاپه‌ڕینن. نووسه‌ر له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:

 

 

ئارام سدیق "به‌ره‌و ڕۆمانی كوردی" بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

له‌ نوێترین به‌رهه‌میدا نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر ئارام سدیق كتێبی "به‌ره‌و ڕۆمانی كوردی" بڵاوده‌كاته‌وه‌. كه‌ كتێبه‌كه‌ كاركردنه‌ له‌سه‌ر هه‌شت ڕۆمانی كوردی كه‌ به‌رهه‌می ڕۆماننووسانی دوای ڕاپه‌ڕینن. نووسه‌ر له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:

ئه‌م كتێبه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌شت له‌و ڕۆمانه‌ دیارانه‌ی كه‌ به‌رهه‌می ڕۆماننوسانی پاش ڕاپه‌ڕینن و هه‌وڵدراوه‌ پێگه‌ی ئه‌م ڕۆمانانه‌ دیاری بكرێت. هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر لایه‌نه‌ ته‌كنیك و تێمه‌كانیشیان كراوه‌ تا دونیابینی پشت حیكایه‌تی ڕۆمانه‌كان بۆ خوێنه‌ران ڕوونتر بكرێته‌وه‌. یه‌كێكی دیكه‌ له‌ په‌یامه‌كانی ئه‌م كتێبه‌ هه‌وڵدانه‌ به‌ ئاقاری شكاندنی ئه‌و بێده‌نگییه‌ زۆره‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆمانی كوردی هه‌یه‌ و بێده‌نگییه‌ك كه‌ به‌شێك له‌ تێكسته‌كان به‌ بێده‌نگی داده‌پۆشرێن و بواری بینینیان له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه‌ بۆ ناهێڵرێته‌وه‌. به‌گشتی ده‌كرێت ئه‌م نووسینانه‌ ده‌روازه‌یه‌ك بن بۆ لابردنی ته‌می بێده‌نگی له‌سه‌ر تێكسته‌كان و هاوكات كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی زیاتر بێت له‌سه‌ر ئه‌م تێكستانه‌ و تێكستی دیكه‌ی ڕۆمانووسان.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی پێشه‌كییه‌كه‌دا نووسه‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌م نووسینانه‌ سه‌ر به‌ هیچ قوتابخانه‌ و تیۆره‌یه‌كی دیاریكراو نین، به‌ڵكو ئه‌و تیۆره‌ و قوتابخانانه‌ی كه‌ ئاماژه‌شیان پێده‌كرێت له‌نێو تێكسته‌كانه‌وه‌ هه‌ڵهێنجراون، چونكه‌ بڕوای ته‌واوم به‌وه‌یه‌ كه‌ تێكسته‌كان تیۆر دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌. هه‌ر كاتێك تیۆره‌یه‌كمان هه‌بوو و ویستمان تێكستی تێبئاخنین ئه‌وكاته‌ تووشی له‌قاڵبدانی خه‌یاڵی نووسه‌ر و چه‌قبه‌ستنی بیركردنه‌وه‌ ده‌بین. ئه‌م هه‌وڵه‌ی من له‌ پێناو ڕزگاربوونه‌ له‌ له‌ قاڵبدانی بیركردنه‌وه‌ و خه‌یاڵی نووسه‌راندا چاوێكی دیكه‌یه‌ بۆ بینینی تێكسته‌كان.

ئه‌و هه‌شت نووسه‌ره‌ی له‌م كتێبه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان نووسراوه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ :" عه‌تا محه‌مه‌د، به‌ختیار عه‌لی، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، ڕزگار حه‌مه‌ ڕه‌شید، فه‌ڕۆخ نیعمه‌تپوور، كاروان كاكه‌ سوور، به‌یان سه‌لمان و یاسین خێڵانی"ن.

پێشتر نووسه‌ر ده‌ كتێبی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ حه‌وت كتێبیان لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بین له‌سه‌ر شیعر و چیرۆكی كوردی.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت