ما 2910 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

هەر وشەیەک لە زاری  دێتە دەر، ئەو شتەیە من حەز دەکەم کوڕێک پێمی بڵێت... ئەو کچەی خاوەنی دڵی بێت خۆشبەختترینە. ئۆستەین یش لەبەر خۆیەوە بیردەکاتەوە کە هیوادارە کچەکە بتوانێ ئەو ئەشقە ببینێ ئەم بۆی هەیە، ئەگەر نەیبینێ، گەمژەیە و بەس، ئەو دەبێ دەرفەتی بداتێ بۆ ئەوەی پیشانی بدا لە راستیدا ئەو کوڕەیە هەموو کچێک دێوانەی دەبن. 

 

ئەستێرەکان چیرۆکی ئاشقانە دەگێڕنەوە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

لە تاریکیدا راوەستاوم، لە گەڵ ئەو لە تەنیشتمدا. هەست بە بایەکی سارد دەکەم. دەچینە سەر بان و لەوێ لە بێدەنگیدا دادەنیشین. تەنیا سەیری دەرەوەی خۆمان، سەیری ئاسمانی جوان دەکەین. هەست دەکرێ هەموو شتێ لە جێی خۆیەتی،... لەوپەڕی ئارامیدا.

ـ "بیردەکەمەوە هاوسەری داهاتووم ئیستا خەریکی چییە. داخۆ قەت بیرت لەوە کردووەتەوە هاوسەری داهاتووت رێک ئیستاکە خەریکی چییە؟"

ئەو سەیری من دەکا و چاوەڕوانی وەڵامە.

ـ "ئا، هەندێ جار. شەرت دەبەستم ئەویش لەم کاتەدا بیرلەمە دەکاتەوە."

من پێدەکەنم. ئەو تەنیا سەیری من دەکا و پێدەکەنێ. ئەوجار سەیری ئەستێرەکان دەکاتەوە.

ـ "ئا، هیوادارم وابێت. هەست دەکەم نزیکترە لێم لەوەی من بیرم لێدەکردەوە."

ـ "ئاها،... بۆ وا بیردەکەیتەوە؟"

ـ "کەسێ دەناسم، دەمەوێ هەموو بەیانییەک لەخەو بەئاگای بکەمەوەو ماچێکی بکەم، کاتێک چاوەڕوانی ئەو ماچەیە."

ـ "دەبێ چ کچێکی خۆشبەخت بێ!"

تەنیا توانیم ئەو رستانە بدرکێنم، حەسوودیی و ئێرەییەکی سەیر هەموو دەرونمی داگیرکردبوو. لە ئەستێرەکان رامامەوە، بیرم لەوە کردەوە ئەگەر ئەو شتەی من هەستی پێدەکەم راست بێ، بیری ئەوەی کچانی تر، سەرنجی باشترین هاوڕێی منیان بە لای خۆیاندا راکێشابێ،... ئاە،... شێتی کردم.

ـ :ئۆستین؟"

ـ "بەڵێ..."

ـ "ئەو کچە کێیە؟"

دەنگم دەلەرزی. هەستم کرد روخسارم گەرم و سوور هەڵگەڕا.

ـ "بۆچی دەتەوێ بزانی؟"

ـ "حەزم کرد بزانم. هەڵەیە گەر دەمەوێ بزانم ئەوە کێیە دڵی کەیلی تۆیە؟"

ـ "هە هە هە،... نا هەڵە نیە، ئەوە ئەو کچەیە کە لێرەیە و هەموو جارێ هەناسەم لێ رادەوەستێنێ، قەت لە بینینی سیمای جوانی ماندوو نابم، لایشم گرینگ نیە کە دەبینم لە من زیاتر ئازار دەکێشێ،... دەزانم ئازار دەکێشێ. خۆش دێتە بەرچاوم کاتێک قسەی دڵێ دەرنابڕێ، من خۆشم دەوێ، من یەکجار خۆشبەختم چونکە یەکجار خۆشم دەوێ."

ـ "حەزت دەکرد تەنیا باس لە لێکجیابوونەوەی ئەستێرەکانمان بکەی؟"

ـ "هە هە هە،... رەنگە."

هەر وشەیەک لە زاری  دێتە دەر، ئەو شتەیە من حەز دەکەم کوڕێک پێمی بڵێت... ئەو کچەی خاوەنی دڵی بێت خۆشبەختترینە. ئۆستەین یش لەبەر خۆیەوە بیردەکاتەوە کە هیوادارە کچەکە بتوانێ ئەو ئەشقە ببینێ ئەم بۆی هەیە، ئەگەر نەیبینێ، گەمژەیە و بەس، ئەو دەبێ دەرفەتی بداتێ بۆ ئەوەی پیشانی بدا لە راستیدا ئەو کوڕەیە هەموو کچێک دێوانەی دەبن. حەزی بە گۆرانی وتن و گیتارژەندنە، ئەو کوڕەیە کەمترین شت دەکا بۆ ئەوەی سەرنجی کچەکان رابکێشێ،... قەت کوڕێک نەبووە بە تەمەحی سێکسەوە. خاوەنی دڵی فریشتەکانە،... کوڕێکی نەرم و نیان.

کاتێک سەیری ئاسمانم کردەوە، بیرم لەوە دەکردەوە من چەندە کچێکی گێژ و نەزان بووم، کچێک نەیدەزانی چەندە ئەو منی خۆش دەوێت و ئەمە لە کاتێکدا بوو کاتی خۆمم زۆر بە دەم ئەم کوڕ و ئەو کوڕەوە بە فیڕۆدەدا، رێک لە کاتێکدا ئەو کەسەی وا منی خۆش دەویست لە تەنیشتمدا بوو. من ئیستا لەمە دەگەیشتم. ئاە، زۆر درەنگ بوو.، ئەو دەچێ بۆ شوێنێکی باشتر. من قەت دەرفەتێکم بۆ نەرەخساند. دەڕوا بە بێ زانینی ئەوەی چلۆنە هەبوونی کچێ لە تەنیشتیدا و ئەوەی کە دەتوانێ پێی بڵێ تۆ هی منی. من لەوە گەمژەتر بووم لە دۆخەکە تێبگەم. ئاە،... من چەند نەفام بووم. شتێک هەیە ئیتر من قەت نامەوێ سەبارەت بە خۆم لە بیری بکەم،... ئەو شتەی کە دەبێ ئەنجامی بدەم،... ئەویش ئەوەی من هەموو شتێک دەکەم بۆ مانەوەت لە تەنیشتمدا. من خۆشم دەوێیت، ئاشقتم،... قەت ئەمە لەبیر مەکە،... قەت!

سەیری ئاسمان دەکا و بیر لە ئەشقەکەی دەکاتەوە.

 

نووسینی: ئێسمە (لەدایکبووی ١٩٩٩)

سانت ماریس / ئامریکا

چیرۆک بۆ مێرمندالان

 

سەرچاوە:

http://www.storystar.com/php/read_story.php?story_id=10986

 

 

گەڕان بۆ بابەت