ما 2172 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خەیاڵ و چاو

ئاڵبرت ئێنیشتەین دەڵێت: "فانتازی(خەیاڵ) لە زانست گرینگترە." بەڕاستی قسەیێکی تا رادایەک زۆر راستە. فانتازی، باخچەی ئاواتەکانی ئینسان و باڵی فڕینیەتی.

 

 

 

هەر چەند توانای خەیاڵکردن ناچێتە ریزی هەستەکانی ئینسانەوە و وەک هەست نایەتە ئەژمار، بەڵام دەتوانین بڵێین بەهێزترین توانای ئینسانە و کۆی هەموو هەستەکانیەتی. مەبەست لە کۆی هەستەکان ئەوەیە کە فانتازی شیلەی هەموو پێنج هەستەکەیە. یانی ئەوەی ئێمە دەیبینین، دەیبیسین، تامی دەکەین و دەستی لێدەدەین لە بەشێکدا لە مێشکی ئینساندا یەکدەگرن و پێکەوە دەتوانن وێنەیێک دروست بکەن کە لە دونیای بەرهەست (مادی) و واقێعدا ئامادەبوونی ئەستەمە.

نەبوون، یان لاوازبوونی هەرکام لە پێنج هەستی ئینسانی دەتوانێت کاریگەری لە سەر خەیاڵی ئینسان هەبێ و لەو بارەوە خەیاڵی نوقسان بێت. بەڵام گرینگترین هەستی ئینسان کە دەتوانێت وێنەی زیندوو لە خەیاڵدا دروست بکات چاوە. چاو وێنەکانی دەورووبەر دەبینێت و مێشک لە خۆیدا خەزنیان دەکات، ئینسان بە بیستن یان خوێندنەوەی شتێک دەتوانێت بە خێرایی و لە ماوەی کەمتر لە چرکەیێکدا وێنەی خەزنکراو بێنێتەوە بەرچاوی. ئینسان بە هێزی خەیاڵ دەتوانێت خۆی لە جێگەی کەسیتردا دابنێت و بەم شێوەیە تا رادەیێکی زۆر تەنانەت هەستی ئەو ئینسانەیتر دەرک بکات. بۆیە کاتێک مرۆڤ روداوێکی ناخۆش یان وێنەیێک لە روداوێکی ناخۆش دەبینێت دەتوانێت بە بێ ئەوەی بەسەرخۆی بێت، ئاستی دڵتەزێنی و ناخۆشی رووداوەکە بە کەڵک وەرگرتن لە وێنە پێشوەکان و توانای خۆ لە جێی کەسێکیتر هەست پێبکات. ئەم توانای مرۆڤە دەتوانێت هاودڵی و هاوخەمی دروست بکات. نمونەی بەرچاوی ئەم باسە وێنەی "ئالانی کوردی" بوو کە هەموو دونیای هەژاندی و هاودەردی و هاودڵیێکی زۆر بەرفراوانی لە هەموو دونیادا بۆ ئەو باوکە و هەموو ئاوارەکانی شەڕی سوریە دروست کرد، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم شەڕە نیزیکەی چوارساڵە درێژەی هەیە و رۆژانە چەن سەد کەس لە نێو شارەکانی سوریە و بەرێگای ئوروپاوە  یان دەکوژرێن یان دەخنکێن، بەڵام تا کاتێک وێنەی ئەو رووداوە نەخرایە سەر میدیاکان و لە رێگای چاوەوە هەستی خەیاڵ و فانتازی خەڵکی نەبزواند، ئەو هاودڵی و هاوخەمییە لەو ئاستە بەرزەدا دروست نەکرا.

 

 

سایتی قەڵەم

گەڕان بۆ بابەت