سەباح ڕەنجدەر
لە یەکەم خەڵوەتدام و سەرگەرمى خۆشەویستى خودام / خوداى ناو تەورات/ خوداى ناو ئینجیل/ خوداى ناو قورئان/ تەورات و ئینجیل و قورئان باسى خودایەکم بۆ دەکەن خۆشم بوێ / گەشەى ڕۆح لەدوا خەڵوەتدام و ئەم خۆشویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە / بولبولێک لەپاڵ گوڵێکدا دڕکى لەژێر پێیەکانى لاداوە / تاسەى خۆى بۆ دەنووسێت و پێى دەڵێت
تاسەى خودا
سەباح ڕەنجدەر
لە یەکەم خەڵوەتدام و سەرگەرمى خۆشەویستى خودام
خوداى ناو تەورات
خوداى ناو ئینجیل
خوداى ناو قورئان
تەورات و ئینجیل و قورئان باسى خودایەکم بۆ دەکەن خۆشم بوێ
گەشەى ڕۆح لەدوا خەڵوەتدام و ئەم خۆشویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە
بولبولێک لەپاڵ گوڵێکدا دڕکى لەژێر پێیەکانى لاداوە
تاسەى خۆى بۆ دەنووسێت و پێى دەڵێت
تاسە سادەیە وەک دەستخستنە سەردڵى پەیامبەرێک
پەیامى وەرگرتبێ و لە چاوەڕوانى ڕاگەیاندندا مابێتەوە
یان بارینى ڕشێنەیەک لە هەورێکى تەنکدا
ئەرێ خودا لە شێوەى چیدا مرۆڤى دروستکرد
چیشى بەخۆى چواند