لە سویدیەوە: سایتی قەڵەم
"چیارا سانگیورگیو" کارناسی بەشی سزای کوشتن لە ئەمنێستی ئینتێرناسیونال دەڵێت: جێگەی داخە هێشتاکە وڵاتانێکی زۆر لەسەر ئەو بۆچونە هەڵەیە راوەستاون کە پێیان وایە کوشتنی مرۆڤ لەسەر ئەو تاوانە دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کەسانی گیرۆدە بوو یان کەمکردنەوەی ژمارەی تاوانکاران.
رۆژی جیهانی دژی سزای کوشتن
لە سویدییەوە: سایتی قەڵەم
10 ی ئوکتۆبر، بە ناوی رۆژی جیهانی دژی سزای کوشتن و سیدارە ناوزەدکراوە. ئەمنێستی ئەمساڵ ئەمرۆژەی تایبەتکردوە بۆ سزای کوشتن لەبەر تاوانی پێوەندیدار بە مەوادی موخەدرەوە(مادە هۆشبڕەکان).
سزای کوشتن لە دونیادا وەک کەرەسەیێک لە "شەر دژی مادەهۆشبەرەکان" لە لایەن تاقمێک لە وڵاتانەوە بەکاردەهێنرێت کە خۆی کوشتن و لەسێدارەدان تاوانێکە دژی یاسای نێونەتەوەیی.
لە ماوەی دووساڵی رابردوودا لانیکەم یازدە وڵات حوکمی کوشتنیان بۆ تاوانی مەواد راگەیاندووە، یان کەسیان لەسیدارە داوە.، هەروەها دووجینێک وڵات ماون کە هێشتا سزای کوشتنیان بۆ وەها تاوانگەلێک هەیە. ئەو یازدە وڵاتە بریتین لە وڵاتانی چین، ئەندونێزی، ئێران، کوەیت، مالێزیا، عەرەبستانی سەعودی، سەنگاپور، سریلانکا، تایلەند، ئێماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ڤیەتنام.
"چیارا سانگیورگیو" کارناسی بەشی سزای کوشتن لە ئەمنێستی ئینتێرناسیونال دەڵێت: جێگەی داخە هێشتا وڵاتانێکی زۆر لەسەر ئەو بۆچوونە هەڵەیە راوەستاون کە پێیان وایە کوشتنی مرۆڤ لەسەر ئەو تاوانە دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کەسانی گیرۆدەبوو، یان کەمکردنەوەی ژمارەی تاوانکاران.
رۆژی جیهانی دژی سزای کوشتن لە ساڵی 2003 لە لایەن کۆمەڵە ئۆرگانی " The Death Penalty World Coalition Against"، وە هەروەها ئەمنێستیەوە دامەزرا. پاشان لە ساڵی 2007 وڵاتانی یەکێتی ئوروپا بەفەرمی دانیان بە پەسەندکردنی ئەم رۆژە وەک رۆژی دژی سزای کوشتن و سێدارە دا نا. لەوساڵەوە، هەر ساڵێ بوارێک بۆ ئەم رۆژە هەڵدەبژێرن کە بواری ئەمساڵ دانراوە بۆ تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادەوە.
لە ساڵی 1977 بەملاوە، ئەمنێستی لە پێناو لابردنی سزای کوشتن لە جیهاندا کاری زۆری کردووە، لەوانە سازدانی کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی بوو لە شاری ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید کە ئەوکاتە تەنیا 16 وڵات سزای کوشتنیان وەلانابوو، بەڵام ئەمڕۆ 101 وڵات ئەم سزایان لە قانونەکانیاندا لابردووە.
راستییەکان دەربارەی سزای کوشتن لە دونیادا
· لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2015 دا سێ وڵاتی تر سزای کوشتنیان لابردووە کە بریتین لە فیجی، ماداگاسسکار و سورینام.
· سەرجەم ئێستا 101 وڵات سزای کوشتنیان بە تەواوەتی لە یاساکانی خۆیاندا لابەدوە، هەر وەها شەش وڵاتیش ئەم سزایان لە کاتی ئاشتیدا لابردوە و 33 وڵاتیش لە عەمەلدا ئەم سزایان لابردوە واتە ئەمانە ماوەیێکی درێژە کە هێج چەشنە سزایێکی کوشتن و سێدارەیان جێبەجێ نەکردوە.
· لەو 58 وڵاتەی کە هێشتا سزای کوشتنیان لە قانونەکانیاندا ماوە و بەکاریشی دێنن، تەنیا 20 وڵاتیان هەموو ساڵێک ئەم سزایە جێبەجێ دەکەن و بەکاری دێنن کە لەمانەش تەنیا گروپێکی بچکۆلەیان ئەم سزا بە زۆری بەکار دێنن کە بریتین لە : چین ، ئێران، عێراق، عەرەبستانی سەعودی،و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. پاکیستانیش پاش چەندین ساڵ راوەستان لە 2014 وە دیسان ئەم سزای هێناوەتەوە ئارا.
· لەم ساڵانەی ئەخیردا رادەی لە سێدارەدان لە ئێراندا بە شێوەیێکی بەرچاو زیادی کردوە کە ئەمساڵ تا ئێستا پتر لە 700 زیندانی لەدار دراون. عەرەبستانی سەعودیش زیاتر لە 100 کەسی هەر لەم ماوەدا لە سێدارە داوە .
وەرگێراو لە سایتی ئەمنێستی ئینترناسیونال