هێمن بەرزنجی
هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت گهییشتوومهتهوه ئه‌مسته‌ردام، هه‌فته‌یه‌كه له هه‌مان دۆخی ته‌نیاییی دا، به شوێن كاری تازهوهم، تهلهفزیۆنهكهم داگیرسان، بۆ یه‌كه‌م جار بینیم وه‌فدێك، كه پێك هاتبوون له كۆمه‌ڵێك سیاسیی سواو و قێزه‌ون… سیاسیی درۆزن… سیاسیی بێ شه‌رم، كه ئه‌وانم بینی هاوارم كرد، ئێوه كێن كه ئه‌م ژیانه‌تان ناشیرین كردوه، سیاسییه‌كان؟ ئێوه كێن كه جیهانتان پرِ كردوه له رِق و خوێن و كێشه‌ی ئایینی؟ ئه‌وه‌تا من ههڵفریوی ده‌ستی ئێوه‌م… ئه‌م دۆزه‌خه له‌م وڵاته به‌هه‌شته دا، ئێوه پێتان به‌خشیم.
گەشتی ئەمستردام
هێمن بەرزنجی
به‌یانیی زوو گه‌ییشتمه فرِۆكهخانه، به‌یانییه‌ك پرِ له به‌رائه‌تی جوانیی به‌هار، زیاتر په‌رۆشی دیتنی سرووشتی ئاسمان بووم، گه‌واڵه هه‌وری بچووك… نیمچه گه‌وره… گه‌وره هه‌ر یه‌كه‌یان له شێوه‌ی تابلۆیه‌ك دا خۆیان پیشان ده‌دا، تابلۆكان له شێوه‌ی ئه‌سپی باڵدار، رِووخساری مرۆڤ و ده‌یان وێنه‌ی تر، كه هێشتا له خه‌یاڵی هیچ نیگاركێشێك دا نه‌هاتوونه بوون، كه‌شوهه‌وایه‌كی دڵگیر، وه‌ك رِۆژه رِهنگاورِهنگ و كه‌ش خاوێنه‌كانی به‌هار. له خۆمم پرسی، ئایا رِۆژێك له رِۆژان سه‌رسامی جوانیی شاخی گۆیژه بوویت، به تایبه‌ت له رِۆژێكی وه‌ها جوانی به‌هاردا؟
حه‌زم ده‌كرد له شوێنێك تاوێك رِابكشێم و، به قووڵی ته‌ماشای ئاسمان بكه‌م، به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی به سه‌ر شاری لهدایكبوونمهوهیه، به سه‌ر ئه‌و شاره‌وه‌یه، كه له شه‌وانی هاوین دا، تا چاوه‌كانم ده‌چوونه خه‌و، تا خانه‌یه‌ك له خانه‌كانی مێشكم، هه‌ندێك ماده‌ی به‌نجی دهرِشته گیانمه‌وه، له ئه‌ستێره‌كانم دهرِوانى، له مانگێكی نووردار كه له تۆپێكی بچكۆله ده‌چوو، له ناو ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره رِژاوهی ناو حه‌وشه‌ی ئاسمان.
سه‌دان شه‌و بینیمه، ئه‌ستێره‌كان كشاون… رِۆیشتنی ئه‌ستێره گهرِۆكهكانی سیخوورِیم بینیوه. جارێك هاورِێیهكم گوتی، نابێت میز له سه‌ربان بكه‌ین، چونكه مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌مان ده‌گرن، منیش به پێكه‌نینه‌وه گوتم، یانی ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه، وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و ژن و پیاوانه‌یان گرتوه، كه شه‌وان له سه‌ربان سێكسیان كردوه؟ هاورِێكهم گوتی، به‌ڵى. گوتم، خۆزگه ئه‌و گرته ڤیدیۆیییهم ده‌بینییه‌وه، كه وێنه‌ی دایكم و باوكمیان گرتوه، هه‌ر ئه‌وه نا، خاڵه و خاڵۆژنم… مامه و ئامۆژنم، هه‌موو خزمانم. هاورِێكهم گوتى، ئه‌ی خوشكه‌كه‌ت و زاواكه‌ت؟ به گرژییهكهوه كێشام به ده‌می دا، گوتم، ناوی ئه‌وان نه‌به‌یت، خوشكی من بۆ سێكس شووی نه‌كردوه.
ئای، چ یاده‌وه‌رییه‌كی خۆشم هاته‌وه بیر، هه‌رگیز وه‌ك ئه‌م به‌یانییه هه‌ستم نه‌كردوه، كه ده‌توانم به‌ده‌م رِێگاوه جوانی بچنمه‌وه. نهم ده‌ویست ئه‌و كه‌شوهه‌وا دڵگیره جێ بهێڵم، به‌ڵام ده‌بێ هه‌ر چی زوه بگه‌مه فرِۆكهخانه. فرِۆكهخانهی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی كه‌وتوه‌ته باشووری شاره‌وه، له ناوه‌ندی شار تا ئه‌وێ پازده خووله‌ك رِێگایه، كاتێكی كه‌مم له به‌رده‌م دا ماوه، ده‌بوو زووتر بگه‌مه كابینه‌ی چێككردنی بلیت و پاسپۆرت.
له هه‌موو ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی كردوومن، له‌وه تێگه‌ییشتووم، وه‌ستان له به‌رده‌م نانه‌واخانه و سهموونخانهیش دا، خۆشتره له چاوهرِوانی و وه‌ستان له به‌رده‌م كابینه‌ی چێككردن، یان هۆڵی چاوهرِوانیی گه‌شتیار، تا كاتی فرِینی فرِۆكه.
نهم ده‌ویست وا زوو برِۆمه به‌رده‌م كابینه‌كه. تا دێ كاتی فرِینی فرِۆكه كه‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌وه چه‌ند جاره دێمه‌وه و دهرِۆمهوه، رِێكهوتی ئه‌و پیاوه ورگ زل و گرگنه ده‌كه‌م، پیاوێكی زیاد له رِاده ناشیرین، كهپوویهكی زل و ده‌م و ددانێكی رِزیوی هه‌یه، كه دهرِۆیته به‌رده‌می زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ساخته‌ت بۆ ده‌كات، ده‌نا هه‌رگیز هیچ سهفهركار و گه‌شتیارێكی خۆش ناوێ، هه‌میشه قوبچهی سه‌ر سنگی كراسه سه‌ربازییه‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه. قێز له‌و تووكه چڵكن و ژهنگاوییانهی ده‌كه‌مه‌وه، كه به‌و سنگه سوورفلهیهوهیه، جارێكیان به كارمه‌ندێكی خزمهتگووزارم گوت، ئه‌وه چۆنه ئه‌و كارمه‌نده له‌وێ دا دایكوتاوه و هیچ گۆرِانكارییهكی به سه‌ر دا ناهێنن؟ كارگووزارهكه گوتى، له رِاستی دا ئێمه‌یش له كاره‌كانی رِازی نیین، هیچ كه‌سێك لێره خۆشی ناوێت، ئه‌وه‌ی هێشتوویه‌تیه‌وه، ئه‌و زمانزانیهیهتى، كه ده‌توانێت به ده زمان قسه بكات، ئه‌مه‌یش بارسووكییه بۆ حكومه‌ت و كاری سێَ كارمه‌ندی تر ده‌كات.
ئه‌و كهشوههموا خۆشه، هه‌موو ئه‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی سروشت و ئه‌و جوانییانه‌ی هه‌ستم پێ كرد، وه‌خت بوو ژێوانم بكه‌نه‌وه له گهرِانهوهم، به‌ڵام من كه گۆرِستانێكی گه‌وره له دڵم دا بوونی هه‌یه، گۆرِی هه‌موو ئه‌و هاورِێی مرۆڤانه‌ن، كه ساڵه‌هایه نازانم له چ جێگه‌یه‌كی ئه‌م گێتێییه دا گیرساونه‌ته‌وه. هه‌موو مرۆڤێكی غوربه‌تنشین، گۆرِستانێكی گه‌وره له دڵی دا درووست ده‌بێت، گۆرِستانێك پرِه له ته‌رمی یادگاری و بیره‌وه‌ری و هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی له مه‌سكه‌نی خۆی هه‌یبوون.
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌مه كابینه‌كه، باخچه‌یه‌كی بچووك هه‌بوو، له‌سه‌رخۆ رِۆیشتمه باخه‌كه‌وه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی یۆگا ده‌كه‌ن، ده‌سته‌كانم خسته سه‌ر ئه‌ژنۆكانم و چاوه‌كانم داخست، قووڵ هه‌ناسه‌م هه‌ڵده‌مژی و له‌سه‌رخۆ دهمدایهوه، ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو، من لاساییی یۆگییه‌كان بكه‌مه‌وه. یۆگا سه‌فه‌ری رِۆحه به جیهانی ناو خۆت دا، فرِینێكی رِۆحییه بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی له خۆت دا هه‌ن و جارێك سه‌فه‌رت بۆیان نه‌كردوه… گهرِانێكه بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌ردوونه گه‌وره‌یه‌ی له خۆت دا بوونی هه‌یه، یۆگا سه‌فه‌ری ئارامیی خه‌یاڵه، هه‌ر وه‌ك چۆن كۆچرِهوی، سه‌فه‌ره بۆ دونیای نه‌بینراو، گهرِانهوهیشه بۆ رِۆژگاری دێرین و رِابردوو. ده‌توانیت به‌و سه‌فه‌ره خه‌یاڵییه شۆرِببیتهوه ناو خانه‌ی بیره‌وه‌ریت، هه‌ر وه‌ك چۆن من گهرِامهوه بۆ سه‌رده‌می خاوێنی مێرمنداڵیم، بیره‌وه‌رییه ئهفسووناوییهكانی ته‌مه‌ن.
كاتێك چاوه‌كانم كرده‌وه، هه‌ستم كرد هه‌موو ئه‌و زبڵ و خهشڵهی، كه چه‌ندین ساڵه كۆم كردوونه‌ته‌وه، فرِێم داون، له به‌رگی رِۆحێكی ئارام دام و هیچی تر، به‌ڵام هێشتا نهم توانی تاكه یادگارییه‌كی تاكه هاورِێیهكی خۆشه‌ویستم له‌و گۆرِستانهی دڵم دا زیندوو بكه‌مه‌وه. مرۆڤ كاتێك له غوربه‌ت دهگهرِێتهوه، برِێكی زۆر شت له‌و گۆرِستانهی ناخی زیندوو ده‌بێته‌وه، له‌و ساته‌وه‌خته دا كه من خه‌ریكی لاساییكردنه‌وه‌ی یۆگییه‌كان بووم، به بیرم هاته‌وه جارێك له سه‌یرانگایه‌ك، كه تاڤگه‌یه‌ك وه‌ك بۆینباخێك به سنگی شاخه‌كه دا ده‌هاته خوار، كه‌سێكی یۆگی له ناو ئاوه‌كه دا، له سه‌ر به‌ردێكی گه‌وره خه‌ریكی سرووته رِۆحییهكان بوو، ژنێك به ده‌نگی به‌رز هاواری كرد، خودایه، چۆن ئه‌م كورِه گه‌نجه شێت بوه… ئای، كه گوناهه.
ده‌بوو زوو بگه‌مه به‌ر ده‌م كابینه‌كه، ده‌بێت پێیشتان بڵێم، ده‌بێت بگهرِێمهوه بۆ ئه‌مسته‌ردام. خودا خهلقكردهیهكی وه‌ك من، ساڵانێكی زۆره له ئه‌مسته‌ردام ده‌ژیم. ماڵی من له نزیك گۆرِهپانێكی یاریی تۆپی پێیه، له باڵهخهنایهك دا ده‌ژیم، كه چوار نهۆم به‌رزه، ته‌نیا له دوو ژوور و بالكۆنێك دام. ماڵه‌كه‌م به‌رامبه‌رم ماڵی ژنێكی ته‌نیای تازه تهڵاقدارهوه… خه‌ڵكی میسره، جارێك خۆی گوتى، له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه له دایك بوه، قیپتییه، مانگێك به‌ر له‌وه‌ی من بگهرِێمهوه بۆ كوردستان، كێشه‌ی ته‌ڵاقی له دادگا كۆتایی هات، شه‌وانه زێده‌خۆری له مه‌ی دا ده‌كات و تاوێك گوێ له ده‌نگی ئوم كه‌لسوم ده‌گرێت، تاوێك گوێ له گۆرانییه رِیفییهكانی میسر… به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات.
هه‌ر چه‌نده ئه‌وه له كوردێكی وه‌كو من نه‌ده‌وه‌شایه‌وه، كه‌سێك بخه‌مه ژێر چاودێرییه‌وه، به‌ڵام شه‌وێك له كوونی ده‌رگاكه‌وه ته‌ماشام كرد، شه‌وێك كه چه‌ند جارێك تا ده‌رگاكه‌ی رِۆیشتم و گهرِامهوه، سه‌ره‌نجام له كوونی ده‌رگاكه‌وه ته‌ماشام كرد، به ته‌واوی سه‌رخۆش بوو… به عه‌زییه‌كی خه‌وه… له چكێك، كه بهستبوویه سه‌ر سمته‌كانی، سه‌مای له سه‌ر سه‌ری په‌نجه گه‌وره‌ی قاچی ده‌كرد، سنگی ده‌له‌رزان له‌گه‌ڵ سمته‌كانی دا، پێم وا بوو، ده‌یویست ئه‌و دۆخه كێشهدارهی ته‌ڵاقه‌كه‌ی له بیر خۆی بباته‌وه.
هه‌رگیز ئه‌و شهوهیشم بیر ناچێته‌وه، شه‌وێك كه ده‌بوو زوو بخه‌وم و به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ستم برِۆمه سه‌ر كار، له ده‌رگای دا، دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تم دا، تا به‌ره‌به‌یانی به گریانه‌وه سكاڵای كرد و گریا، نه هێشتی من بخه‌وم، نه خۆیشى. شه‌وێك بوو، هه‌ر دووكمان به مه‌ستی ده‌گریان، ده‌مزانی ئه‌و بۆ ئه‌وه ده‌گری له مێرده‌كه‌ی جودا بوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ی من بۆچی ده‌گریام؟ رِهنگه بۆ ئه‌وه گریابێتم، ته‌نیایییه‌كی قووڵ و ترسناك له من دا هه‌بوو. من هه‌رگیز نهم توانیوه ته‌نیاییی ناوه‌وه‌ی خۆم و ده‌ره‌وه‌ی خۆم چاره‌سه‌ر بكه‌م. ته‌نیایی تاكه شتێكه ترسی رِزگاربوونی، هیچی له ترسی رِزگاربوونی مردن كه‌متر نییه، خراپترین شتی ته‌نیایی ئه‌وه‌یه، هی خۆته و ناتوانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر به‌شی بكه‌یت. ته‌نیایی چاڵێكی قووڵه، كه تێت دا درووست بوو، مه‌حاڵه بۆ هه‌تایه پرِ بێته‌وه، ته‌نیایی ڤایرۆسێكه، چه‌شنی شێرپه‌نجه، كه چوه خوێنته‌وه تا دهتپووكێنێتهوه و ده‌تكوژێت، له ناو ناچێت.
هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ی له ناو بارِ و سه‌ماخانه و له‌شفرۆشخانه و ته‌نانه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی بۆ شه‌وێك یان دوان، بردوومنهتهوه، یان ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی چوومه‌ته كه‌ناری ده‌ریا، به ده‌رپێیه‌كی كورته‌وه رِاكشاوم و لم كردوه به خۆم دا، نیگام برِیوهته كچه چاو شین و قژ زه‌رد و، پێست برۆنزییه خاڵدارهكان، نهم توانییه‌وه ته‌نیایی به كۆتا بگه‌یه‌نم.
له ئه‌مسته‌ردام كاتێ كچان و ژنان له سه‌ر ده‌ریان، ده‌توانی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌تێكی بچووك، برِۆیت له ته‌نیشتیان رِابكشێت، له ژێر چه‌تره رِهنگاورِهنگهكان ماچیان بكه‌یت، یاخود بیانبه‌یته كۆشكی رِابواردنهكانهوه، ئه‌و كۆشكانه‌ی له نزیك ده‌ریا بۆ رِابواردنی كاتی درووست كراون، یاخود له‌گه‌ڵیان برِۆیته ناو ده‌ریا و تێر گه‌مه‌ی مه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ى.
هه‌موو ئه‌مانه نه‌یان توانیوه، ئه‌و بۆشایییه گه‌وره‌یه‌ى ته‌نیایی له ناخم دا پرِ بكه‌نه‌وه، نه ئه‌و كاتانه‌ی ژنانیش له‌گه‌ڵم ده‌خه‌وتن، نه ساتی رِاوكردنی ماسی له سه‌ر پردێكه‌وه، نه ته‌ماشاكردنی یارییه‌كانی گۆلڤ، باله، باسكه، تۆپی پێ، پێشبرِكێی سه‌ر سه‌هۆڵ و سه‌ر به‌فر، پاسكیلسواری، ئۆتۆمبێل، ئه‌سپسوارى، نه شه‌وانی بۆنه‌كانی كریسمس و جه‌ژنی نیشتیمانیی ئه‌مسته‌ردام، نه هیچ شتێك له خۆشییه‌كانی ئه‌وێ.
زۆر رِۆژی یه‌ك شه‌ممان بۆ ده‌ركردنی ئه‌و تهنیایییه كوشنده‌یه، رِۆیشتوومهته نێو كڵێساكان، له‌گه‌ڵیان دانیشتووم، گوێم بۆ چیرۆكی مه‌ریه‌می دایكی مه‌سیح گرتوه، به‌ڵام هه‌ر ته‌نیا بووم له دۆخی ته‌نیایی دا ماومه‌ته‌وه. باوهرِم به دووگیانییه‌كه‌ی مه‌ریه‌م هه‌یه، مه‌ریه‌م پیرۆزترین دایكه… مه‌ریه‌م داوه‌تی خودا بوه… خودا له باخه‌كانی خۆی میوه‌ی به فریشته دا بۆ ناردوه، خودا په‌یوه‌ندییه‌كی رِاستهخۆی دڵدارانه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م هه‌بوه، مه‌ریه‌م تاكه كچێك بوه، كه په‌یامی خوای بۆ هاتوه، خوا سه‌لامی لێ كردوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و رِۆژگاره دا برِوایان به دووگیانییه‌كه‌ی مه‌ریه‌م نه‌بوو، ئێستا بوایه تێده‌گه‌ییشتن. ئه‌ی ئه‌وه نییه خودا زانستێكی خستوه‌ته مێشكی مرۆڤه‌وه، كه تاقیكردنه‌وه‌ی بلووری ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی پیاو برِواته لایان، دووگیان ده‌بن، خودا ئه‌و دووگیانییه بلوورییهی بۆ مه‌ریه‌می رِێزدار كرد.
وا نزیك ده‌بمه‌وه له كابینه‌كه، هه‌مان كابینه‌ی چێككردنی بلیت و پاسپۆرت، ده‌بێت كاتژمێر یازده به فرِۆكهی ژماره هه‌شتاوهه‌شت برِۆم. هه‌شتاوهه‌شت ناخۆشترین ژماره‌یه، كه ده‌یبیستم، هه‌موو ناوهێنانێكی ژماره‌ی هه‌شتاوهه‌شت، مه‌رگی هه‌زاران هه‌ڵه‌بجه‌ییم بیر ده‌خاته‌وه، هه‌شتاوهه‌شت له هه‌ر شوێنێك نووسرابێت، من به‌ر له‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه، یان بیبینم، بۆنی دێت به سه‌رم دا. هه‌شتاوهه‌شت له هه‌ر شوێنێك دا نووسرابێت، بۆنی ژه‌هرێكی كوشنده‌ی لێ دێت. نامه‌وێت برِۆمهوه بۆ ئه‌مسته‌ردام، بۆ نێو دۆزه‌خی به‌راش به‌راشی ته‌نیایى، ناو ئه‌و بێده‌نگییه قووڵه‌ی، كه زۆربه‌ی شه‌وان له به‌رزترین نهۆمی ههستپێكردنمهوه فرِِێم ده‌داته خواره‌وه و په‌راش پهراشم ده‌كات.
من ده‌ترسم له ئه‌مسته‌ردام بمرم، حه‌زم نه به مردنه له‌وێ، نه به گۆرِستانی مردوانی ئه‌وان. ساڵی رِابردوو دوو جار گوێم له ته‌په‌ی پێی مردن بوو، هه‌ر بۆیه زوو وه‌خۆ كه‌وتم و گهرِامهوه كوردستان. به دڵنیایییه‌وه خۆشحاڵ نابم له‌وێ بمرم، مردن له غوربه‌ت، واته دوو جار مردن، واته دوو جار گۆرِهوشاركردن.
به خۆمم گوت، به‌ر له‌وه‌ی بمرم، زۆر شوێنی كوردستان هه‌یه نهم بینیوه، پێویسته بیانبینم، وه‌ك چۆن زۆر چیا و گوند و كانی و چه‌م و پێده‌شت و رِێگاوبانی تر هه‌بوون، كه پێویست بوو بیانبینم.
من باوهرِم به نووسینی وه‌سیه‌ت نییه، هیچم نییه تا له وهسیهتهكهم دا بینووسم، كه مردیشم هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مناسن، دایكم ده‌توانێت برِیار بدات له كوێ بمنێژن، ته‌نیا گرینگ ئه‌وه‌یه له ئه‌مسته‌ردام نهمنێژن. مرۆڤ به‌مردوویش خۆشه به فرِۆكهیهك یان ئۆتۆمبێلێك سه‌فه‌ری ئه‌بدی بكاته‌وه بۆ خاكی منداڵی خۆى. به لامه‌وه گرینگ نییه، دوای مردنم چی به سه‌ر دونیا دێت، ئه‌مسته‌ردام چه‌ند جوانتر ده‌بێت، هێنده گرینگه من لێره نه‌مرم.
بۆ یه‌كه‌م جار چوومه ئه‌مسته‌ردام. خۆم ته‌سلیمی پۆلیسی شاره‌وانی كرد، به‌شێك له مردنی خۆم به‌خشی به‌وان، نامه‌وێت به‌شه‌كه‌ی تری ببه‌خشم به‌وان، ئه‌و به‌شه‌ی مردنی رِاستهقینهیه. كه بۆ یه‌كه‌م جار چوومه ئه‌مسته‌ردام، نه ئه‌وان له زمانی من تێده‌گه‌ییشتن، نه من له‌وان، ئه‌وه‌ی من و ئه‌وانی له یه‌كتر تێدهگهیان، ئه‌و زمانه ناوكۆیه بوو، كه جه‌سته و جووڵاند رِۆڵێكی گرینگی تێدا ده‌بینێت.
نامه‌وێت بگهرِێمهوه بۆ ئه‌و ساڵانه، ساڵانێكی بێ له‌ززه‌ت، ساڵانێكی قێزه‌ون… ساڵانێك، كه زۆربه‌ی شهوهكانم به مه‌ستی به سه‌ر برد، ئێستا ده‌بێ هه‌ر چی زوه بگه‌مه كابینه‌ی چێككردن و، ته‌ماشاكردنی پاسپۆرت و بلیت.
خانمێك كه جامتاكهی وه‌ك عه‌ره‌بانه‌یه‌ك به دووی خۆی دا رِادهكێشا، جامتایهكی سوور، هه‌ر له‌و باوڵه گه‌وره سووره بووكێنییهی دایكم ده‌چوو. دایكم دهیگێرِێتهوه، وه‌ختی به بووكی هاته‌وه، ته‌نیا باوڵێكی گه‌وره و ده‌ستێك نوێن و سندووقێكی بۆرِاقی بچووكیان هه‌بوه، وه‌لێ ئێستا نه دایكم ماوه، نه باوڵه‌كه‌ی و نه سندووقه بۆرِاقهكهى.
جارێكیان رِۆیشتمه مۆزه‌خانه‌ی ئهنتۆگرافیی فۆلكلۆر، بینیم سندووقێكی بۆرِاق له ته‌نیشت شته یادگارییه‌كانی مه‌لیك مه‌حمووده‌وه‌یه، یادگارییه‌كانی مه‌لیك مه‌حموود وه‌ك (برِنهوه كورته‌كه‌ی، گوللهدانهكهی، خه‌نجه‌ره دهبانهكهى، ته‌زبیحه ده‌نك گه‌وره‌كه‌ى، مشكی و كڵاوه‌كه‌ى) هه‌ر كه ده‌رگای سندووقه بۆرِاقهكهم كرده‌وه، له رِاستی دا نه‌ده‌بوو بیكه‌مه‌وه، وه‌لێ هه‌ستێك بوو بێ ئاگایه‌نه ده‌ستم دایه، كارمه‌نده‌كه ویستی ئاگادارم بكات، كه نابێت ده‌ستم به‌ری بكه‌وێت، به‌ڵام من كردمه‌وه، یه‌كه‌مین وێنه‌ی بووك و زاوایه‌تیی باوكم و دایكمم بینى، ساڵانێكی زۆرم من ئه‌و وێنه‌یه‌م به ده‌رگای ئه‌و سندووقه بۆرِاقهوه بینیوه. دایكم دڵی به‌و وێنه‌یه خۆش بوه، هه‌مان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه باوكم هه‌موو جارێك له سه‌روه‌ختی باسكردنی وێنه‌كه دا ده‌یگوت، ئه‌و وێنه‌یه‌مان لاى رِهحیم چاوباشقه‌ڵ گرتوه. كامێرا گه‌وره‌كه‌ی رِهحیم چاوباشقه‌ڵ له ته‌نیشت سندووقه بۆرِاقهكهی دایكمه‌وه بوو، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم بۆ كارمه‌نده‌كه كرد و گوتم، ئه‌م وێنه‌یه به‌م كامێرایه گیراوه، چ رِێكهوتێكی جوانه. ژنه‌كه گه‌ییشته به‌رده‌م كابینه‌كه و من له پشتییه‌وه، پیاوه گرگن و ددان رِزیوهكه، وه‌ك هه‌میشه چاوی برسیی تێ برِی و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆ كرد، ته‌نیا وتى، گود… ئۆكه‌ى، ژنه‌كه بلیتی ژماره پازده‌ی وه‌رگرت… ژماره پازده له بلیتهكهی نووسرا بوو… من ژماره شازده، واته دوو كورسیی ته‌نیشت یه‌ك. دوای نیو كاتژمێر فرِین به ئاسمان دا، بێده‌نگ له ته‌نیشیت یه‌ك دانیشتووین، من له سه‌روو به‌رزاییی هه‌زار پێوه، له ته‌نیشت ئه‌م خاتوونه دانیشتووم. نیو كاتژمێره بۆنی میكیاج و عه‌تره‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژم… بۆنی قژی تێكه‌ڵ به هه‌ناسه‌م ده‌بێت… نیو كاتژمێره تاوناتاوێك چه‌ند تاڵێك له قژه خاوه خورمایییهكهی ده‌كه‌وێته سه‌ر گیانم، به تایبه‌ت سه‌ر شانم.
پله‌ی گه‌رمای دهرهنی فرِۆكهكه سه‌دییه.
خزمه‌تكاره‌كان خواردن و شه‌ربه‌ت، ئاوی میوه‌ی توركی دهگێرِن، فرِۆكهكه به‌و پهرِی تیژرِهویی دهرِوات، من بێ ترس و خۆشحاڵم، هه‌رگیز هێنده چانسم نه‌بوه له هه‌موو ئه‌و گه‌شتانه‌ی كردوومن، بۆ جارێكیش له ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌كه‌وه بم، به‌ڵام ئێستا له ته‌نیشت پهنجهرهكهوهم، خۆزگه ده‌كرا په‌نجه‌ره‌كه‌م بكه‌مه‌وه… تفێكم له‌و ژیانه ده‌كرد، كه له سه‌ر زه‌وی هه‌یه… میزم ده‌كرد به سه‌ر پیت و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی دا.
كه له به‌رزاییی هه‌زار پێوه دهرِوانمه زه‌وی، زه‌وی پارچه خهڵووزێكی رِهشه، لام سه‌یره چۆن ده‌توانم له ناو ئه‌و چرِهدووكهڵ و ژهوهژاوه دا بژیم. پێم باشه فرِۆكهكه برِواته سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی تر، نه‌ك بگهرِێتهوه سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام هه‌ر زوو ژێوان ده‌بمه‌وه و ده‌ڵێم، هێشتا زه‌وی مرۆڤ و شتی جوانی تێدا ماوه، له به‌رزاییی هه‌زار پێوه به‌ره‌و ئه‌مسته‌ردام دهرِۆین.
هه‌رگیز رِێ نه‌كه‌وتوه له هه‌موو سه‌فه‌ره‌كانم دا ژنێك له ته‌نیشتم دا دانیشتبێت، ژن ئه‌و بوونه‌وه‌ره سه‌یره‌یه كه له ته‌نیشت هه‌ر شتێكه‌وه بوه‌ستێت، یان دا‌نیشێت، چێژێك ده‌به‌خشێت، ئێمه‌ی رِۆژههڵاتی هه‌میشه ئه‌و كاتانه خۆمان به مرۆڤی ته‌واو ده‌زانین، كه له‌گه‌ڵ ژن دا دهرِۆین، قسه ده‌كه‌ین و ده‌خه‌وین، به‌ڵام هه‌رگیز خۆشحاڵ نین له پێناوی ژنێك دا بمرین.
گوێم له ده‌نگی گۆرانییه‌كی ئینگلیزییه، پێم وایه ده‌نگه ههژێنهرهكهی سیلیدوێنه. ئه‌م رِستهیه سێ جار له سه‌ر یه‌ك به تۆنێكی له‌سه‌رخۆ ده‌ڵێته‌وه (خۆشه‌ویستی چۆله‌كه‌یه‌كی یاخییه، ته‌نیا دڵی عاشق جڵه‌وی ده‌كات) دیسان به تۆنێكی به‌رزتر ده‌ڵێت، (مه‌ترسه، وه‌ره ده‌ستم بگره، دوژمنه‌كانمان ئه‌و كاته مردن، كه بیریان له‌وه كرده‌وه ببه‌نه دوژمنمان) گۆرانییه‌كه له ته‌واوبوون دایه… بۆنی خۆشی خاتوونه‌كه‌ی ته‌نیشتم، مه‌ستی كردووم، ژنێكی بۆنخۆش، ده‌شێ ناوی بنێم، خۆشترین گه‌شتی ئاسمانی به پێچه‌وانه‌ی سه‌فه‌ره‌كانی تره‌وه.
له هه‌موو سه‌فه‌ره‌كانی ترم دا، یان پیره پیاوێك له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتوه، تا فرِۆكهكه نیشتوه‌ته‌وه پرِخهپرخ و هه‌وای ده‌رده‌ری گه‌ده‌ی بێزاری كردووم، یا منداڵێك بوه به هه‌زار و یه‌ك پرسیار گه‌شته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ته‌واو كردوه. ئهمرِۆ خۆشحاڵم له ته‌نیشت ئه‌و ژنهوهم، ئاره‌زوومه سه‌رم بنێم به سنگییه‌وه، به درێژاییی ئه‌و سێ كاتژمێره بخه‌وم، خه‌به‌ریشم نه‌بێته‌وه، گرینگ ئه‌وه‌یه له ئامێزی ژنێكی بۆنخۆش دا مردووم. فرِۆكهكه نزیك بوه‌وه له ئاسمانی وڵاتێك، باش بیرم نه‌ماوه كوێ بوو، وه‌لێ ئه‌وه‌نده‌ی له یادمه به هه‌ر دوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، ناوی وڵاته‌كه‌ی هێنا و گوتیشی، كاتژمێرونیوێكی تر ده‌گه‌ینه ئه‌مسته‌ردام. به هیوای گه‌شتێكی خۆش.
نامه‌وێت له هیچ جێگه‌یه‌ك دا، له هیچ مرۆڤێكه‌وه، وشه یان رِسته به عه‌ره‌بی ببیستم، بیستنی قسه به زمانی عه‌ره‌بی، ئازارێكی ده‌روونیی زۆرم ده‌دات. حه‌زم لێی نییه، به‌ڵكو قێزیشم له كۆی زمانه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌م ناحه‌ز ههستییهم له مه‌رگی سێ براكه‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، سێ برای جوانخاسم، به ده‌ستی عه‌ره‌بان تیرۆر كران.
له یه‌ك ساڵ دا دایكم سێ پرسه‌ی گێرِا، سێ جار جه‌رگیان گرِ تێ به‌ر دا. له بیرمه دایكم تا مه‌رگی دووهه‌مین برام، فرمێسكی پێ بوو، له مه‌رگی سێهه‌م برام دا، كه فرمێسكی نه‌مابوو، ئه‌وه‌نده به حه‌سره‌ت دهكرِووزایهوه، لیك له ده‌مییه‌وه ببوو به فرمێسك. ئێستایش هه‌ر سێ كراسه‌كه‌ی دایكم، كه بۆ مه‌رگی ئه‌وان درِاندوونی، له تاكی بۆفییهكهم دایه… دایكم له سوێی مه‌رگی ئه‌وان دا مرد.
ئا… ئا له بیرمه ئه‌و رِۆژه سارده‌ی برا بچووكه‌كه‌م له گۆرِستانی شه‌هیدان نێژرا، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه به ته‌نیا به‌جێمان هێشت، ئه‌و به توێی كفنێكی ته‌نكه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رما بوه، ده‌می گۆی نه‌كردوه، وه‌ڵامی فریشته‌كان بداته‌وه.
من بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، تا سه‌رما و باران وه‌رزی زستان و به‌هار كۆتایی نه‌یه‌ت، براكه‌ی من تۆزێك گیانی گه‌رم نابێته‌وه، ده‌زانم برا ناوهنجییهكهم، كه هه‌میشه حه‌زی به قه‌ره‌باڵغی و مه‌جلیس گه‌رمی بوه، ئه‌و ساته‌ی ناشتمان و جێ‌مان هێشت، چه‌ند خه‌فه‌تی ته‌نیایی و ئه‌و ژووره تاریكه‌ی خواردوه، كه ده‌بێت بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌وێ بمێته‌وه، ده‌زانم براكه‌ی ترم، چه‌ند بیری هاورِێیانی زانكۆی ده‌كات، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌یه نامه‌وێت رِۆژێك له رِۆژان وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ببیستم.
له ته‌نیشت ژنه جوانهكهوه دانیشتووم، حه‌ز ده‌كه‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكه‌م، به‌ڵام نازانم به چ زمانێك، ده‌بێ ئه‌م ژنه بێ ده‌نگه مه‌نگه خه‌ڵكی چ وڵاتێك بێت؟ به چ زمانێك بدوێ؟ ده‌ستێكم دا به شانی دا و به ئینگلیزییه‌كی ناته‌واو وتم، ده‌توانم پرسیارێكت لێ بكه‌م؟ ژنه‌كه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ناسكی هاویشته ناو چاوه‌كانمه‌وه، سه‌رێكی رِهزامهندیی بادا و پاشان به ئینگلیزی گوتى، بۆ نا؟ نازانم چۆن پرسیاره‌كانم رِێكخست، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه هه‌م بوو، به سادهیییهكهوه گوتم، تۆ توركیت؟ پێكه‌نى… به چپه‌وه گوتى، یه‌ع. ده‌بێ چی بێت، وا ئه‌م ژنه ئه‌وه‌نده رِقی له تورك بێت و قێزی لێ بكاته‌وه؟ دیسان پرسیم. عه‌ره‌بیت؟ برۆكانی تێك نا و به گرژییه‌وه گوتى، تكایه ناویان مه‌هێنه؟ دیسان پرسیم. بۆنێكی ئه‌فسووناویی خۆشت لێ دێت، بۆنێك وه‌ك بۆنی ژنانی خۆمان، زه‌رده‌خه‌نه‌ت به هه‌مان شێوه، ده‌بێ تۆ خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ی بیت؟ ده‌ستی برد له جانتاكه‌ی دا، ده‌فته‌رێكی بچكۆلانه‌ی ده‌رهێنا… چه‌ند رِستهیهكی نووسى.
ده‌توانم بڵێم: حه‌وت رِسته بوو، نووسراوه‌كه‌م وه‌ك هه‌موو نووسراوی ژنانی تری ئه‌وروپی، هاته پێش چاو. هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ پیاوان دا شه‌وێك ببه‌نه سه‌ر، ئادره‌سی خۆیانی پێ ده‌ده‌ن، تا ئه‌و ده‌مه‌ی دابه‌زین، یه‌ك وشه‌ی ترم له‌گه‌ڵی دا گۆ نه‌كرد.
هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت گهییشتوومهتهوه ئه‌مسته‌ردام، هه‌فته‌یه‌كه له هه‌مان دۆخی ته‌نیاییی دا، به شوێن كاری تازهوهم، تهلهفزیۆنهكهم داگیرسان، بۆ یه‌كه‌م جار بینیم وه‌فدێك، كه پێك هاتبوون له كۆمه‌ڵێك سیاسیی سواو و قێزه‌ون… سیاسیی درۆزن… سیاسیی بێ شه‌رم، كه ئه‌وانم بینی هاوارم كرد، ئێوه كێن كه ئه‌م ژیانه‌تان ناشیرین كردوه، سیاسییه‌كان؟ ئێوه كێن كه جیهانتان پرِ كردوه له رِق و خوێن و كێشه‌ی ئایینی؟ ئه‌وه‌تا من ههڵفریوی ده‌ستی ئێوه‌م… ئه‌م دۆزه‌خه له‌م وڵاته به‌هه‌شته دا، ئێوه پێتان به‌خشیم. بیرم ده‌كه‌وێته‌وه پارچه كاغه‌زه نووسراوی خانمه‌كه بهێنم. هه‌ر بۆیه زوو دهرِۆمه لای مامۆستاكه‌ى دراوسێم… پارچه وهرقهكهی پیشان ده‌ده‌م. مامۆستاكه‌م پێم ده‌ڵێت، ئه‌م نووسینه فه‌ره‌نسییه، هه‌ر كه‌سێك بۆی نووسیووی ده‌ڵێت، من كچێكی كوردم له پرۆسه‌ی ئه‌نفال دا فرۆشراوم، ئێستا له سهماخانهكان هه‌ڵاتووم.
گهرِامهوه له ژووره‌كه‌م دا چاوم برِیوهته په‌نجه‌ره‌كه، به‌رده‌وام ده‌ڵێم: خوادایه، نازانم كوێ به دوای ئه‌م خانمه دا بگهرِێم.
15/7/2013 سلێمانى
سەرچاوە: چراکان