به‌هه‌رحاڵ سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌گبه‌تییه‌کان، ئێستا له‌سه‌ر شانۆی ژیان ئه‌کته‌رێکی لاکه‌وته هه‌ر ده‌بیندرێ به رواڵه‌تێکی چه‌کداره‌وه که کاتێک دێته گۆ، ته‌نیا باسی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کا. ئه‌و ئه‌کته‌ره شیعریشی زۆر خۆش ده‌وێ، وه‌ها که هه‌موو جیهانی داگیر کردووه. ره‌نگه زه‌رووره‌ت به‌ره‌و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هێنابێت، چونکه به شیعر ژیانی خۆی ناسک کردۆته‌وه. ئیتر پێویسته ئه‌م چه‌کداره شاعیره، مرۆڤێکی مودێرنی بیرمه‌ندیش بێت.
بڕیاری حه‌تمیه‌تی مێژوویی
پێشه‌کی گۆڤاری قەڵەمی ژمارە ٣
هابرماس که به داڕێژه‌ری سه‌ره‌کیی تیۆری نیوڕهخنهیی ده‌ژمێردرێ، سه‌باره‌ت به تیۆری دیالکتیکی ده‌لێ که ئه‌م تیۆره (گومانی له‌وه هه‌یه که زانست، له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جیهانی دروستکراوی مرۆڤه‌کان دا بتوانێ به‌و شێوه سه‌رکه‌وتوانه‌یه که له لایه‌نه سروشتییه‌کاندا بێلایه‌نه، له روانگه‌ی بایه‌خه‌وه بێلایه‌ن بمێنێه‌وه.) "کالینکاس"یش له کتێبی "بیروڕا شۆڕشگێرانه‌کانی مارکس"دا ده‌ڵێ: [... شۆڕشی کرێکاری ئه‌مرێکی حه‌تمیه. مارکس له‌م پهیوهنیهدا له کاپیتال دا نووسی ''به‌هه‌مان حهتیمیهتهوه که له پرۆسه سروشتیه‌کاندا هه‌یه''].
لێره‌دا دوو خوێندنه‌وه بۆ پرۆسه کۆمه‌ڵایتییه‌کان هه‌یه. خوێندنه‌وه‌ی هابرماس که ته‌نانه‌ت پابه‌ندبوون به زانستیش به جۆرێک له ''بریاردان'' سه‌یر ده‌کاو خوێندنه‌وه‌ی مارکس که قه‌ناعه‌تی به یاسا هه‌یه له پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا.
به‌لام لێره‌دا قه‌ناعه‌تمان به هه‌ر کام له‌م بۆچوونانه بێت، هێشتا ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو ون ناکا که بۆچی له گۆڕانی کۆمه‌لایه‌تیی کوردستاندا به خاڵه سه‌ره‌کیه‌کان نه‌گه‌یشتووین؟
ئه‌گه‌ر له بۆچوونی هابرماسه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که بچین ئه‌وا ده‌بێ قه‌ناعه‌تمان به‌وه هه‌بێت که خه‌له‌ل و گرفتێک له بڕیارماندا هه‌یه. ئه‌گه‌ریش له بۆچوونی مارکسه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌که بکه‌ین، ئه‌وا به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که خهلهلو گرفتێک له پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانماندا هه‌یه که ئێمه‌ی له ریزی هه‌ره دواوه‌ی ''حهتیمهتی مێژوویی'' داناوه.
واته نه بریارو نه حه‌تمیه‌تی مێژوویی، کۆمه‌ڵگای کوردستانی هێشتا به‌ره ره‌وتی سروشتی خۆی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه.
له بواری بریاردا، کۆمه‌ڵگای کوردستان مێژوویه‌کی ترازژیدیکی هه‌یه: ئه‌میر به‌درخان خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات... هه‌روه‌ها مهئمون بهگو ئه‌حمه‌د بهگو... قازی محه‌ممه‌د. ئه‌مه لایه‌نێکی زاڵی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تێکه که بیر له مافی بریاردانی چاره‌نووس ده‌کاته‌وه. ره‌نگه پێش له هه‌ر شتێک ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به ماهییه‌تی خه‌باتی چه‌کدارییه‌وه هه‌بێت که تێیدا له دوو رێگا زیاتر له‌به‌رده‌ستدا نیه: ''یان خۆت، یان دوژمن'' هه‌ر ئه‌م ماهییه‌ته که له مێژووی ئێستاش دا له ئۆپۆزیسیۆنی شاخ دا به هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار ته‌سلیمی دروست ده‌کا.
له بواری پرۆسه کۆمه‌ڵایەتی ـ ئابووریه‌کانیش دا دیسان کوردستان مێژوویه‌کی تراژیدیکی هه‌یه. ئه‌وه روون‌و ئاشکرایه که کوردستانیش وه‌ک وڵاتانی ده‌وروبه‌ری به درێژایی مێژووی خۆی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆفانه ده‌ره‌کیه‌کاندا بووه، ئه‌و تۆفانه که خێمه‌که‌ی ئه‌و نه‌یتوانیوه خۆی له به‌ریاندا بگرێ. پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تی ـ ئابوورییه‌کان که پێش له هه‌ر شتێک له مێژوودا (ره‌وتێکی مێژویی) مانا پهیدادهکهنو، چکه چکه وه‌سه‌ر یه‌ک ده‌که‌ون، کاتێک ده‌شێوێندرێ، به‌و مانایه که مێژوو شێوێندراوه که مێژوش شێوێندرا، ئیتر نه پرۆسه‌ی سروشتی له گۆڕێ‌دا ده‌مێنێ‌و نه حه‌تمیه‌تی مێژوویی. ره‌نگه کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌ک بێت که له نێوان تیداچوونو حه‌تمیه‌تی مێژوویی‌دا راوه‌ستابێ، واته نه ئه‌وه‌و نه ئه‌مه.
***
به‌هه‌رحاڵ سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌گبه‌تییه‌کان، ئێستا له‌سه‌ر شانۆی ژیان ئه‌کته‌رێکی لاکه‌وته هه‌ر ده‌بیندرێ به رواڵه‌تێکی چه‌کداره‌وه که کاتێک دێته گۆ، ته‌نیا باسی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کا. ئه‌و ئه‌کته‌ره شیعریشی زۆر خۆش ده‌وێ، وه‌ها که هه‌موو جیهانی داگیر کردووه. ره‌نگه زه‌رووره‌ت به‌ره‌و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هێنابێت، چونکه به شیعر ژیانی خۆی ناسک کردۆته‌وه.
ئیتر پێویسته ئه‌م چه‌کداره شاعیره، مرۆڤێکی مودێرنی بیرمه‌ندیش بێت. ئیتر هه‌ر ناکرێ ته‌نیا به ته‌قه‌کردن بۆ چه‌ند ساتێک سه‌رنجی ئه‌کته‌ره‌کانی دی بۆ لای خۆی رابکێشێو دواتریش هیچ، به‌ڵکو پێویسته بچێته نێویانو به زمانێکی نوێ بدوێ‌و له رێگای وشه‌وه بۆ هه‌میشه ببێ به به‌شێک له دهروونو هزری ئه‌وان. مێژوو، ته‌نیا گۆڕه‌پانی شه‌ڕی جه‌سته‌کان نیه.