ما 4391 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دژە رۆمان

زۆر لە لێکۆڵەرانی ئەدەبی، رۆمانی "شەپۆلەکان"ی ڤیرجینیا ووڵف بە نموونەی رۆمانی "دژە رۆمان" یان رۆمانی نوێ دەزانن. لەم رۆمانەدا مۆنۆلۆگ جێگای رووداو دەگرێتەوە.

 

 

رۆمانی نوێ کە لە ناو ئینگلیزییەکاندا بە دژە رۆمان ناوی دەرکرد، لە بەرامبەر شێوازی کلاسیکیی و واقعگرایانەی رۆمان دەوەستێتەوە و، خۆی لە کەسایەتی و رووداو و پلان بە شێوازی جاران دەبوێرێ.

وەک دەگوترێ لەم شێوازەدا کەس رێبەر نیە و هەر کەسە لە سەر کتێبی خۆی کاردەکا و، بە گوێرەی دونیا و جۆری جیهانبینیی خۆی دەنووسێ. ئەوەی لە دەروونیات و بیری مرۆڤدا دەگوزەرێ، دەبن بە بابەتی سەرەکیی دەق.

کەواتە لە دژە رۆماندا هیچ پنتێکی کۆکەرەوە نابیندرێ. لەم شێوازەدا ئۆتۆریتە کۆنەکان دەشکێن و جۆرێک لە ئازادیی نووسین لە پانتایی رۆماندا سەرهەڵدەدا.

بەڵام رەنگە پێش لە هەر شتێک خودی ناوەکە جێگای سەرنج بێت "دژە رۆمان!"، ئەوەی کە چلۆن دیاردەیەک کە دژی خۆیەتی، دەتوانێ ببێ بە خۆی. واتە شتێک کە دژی رۆمانە، بەڵام خۆی دەبێ بە پێناسەیەکی نوێ بۆ رۆمان.

ئەمە ئەو خاڵەیە زەینێکی کلاسیکی و خووگرتوو بە قاڵبە کۆنەکان رەنگە نەتوانێ تێی بگا. رەنگە بۆ تێگەیشتن لەم مانا بەڕواڵەت پارادۆکساڵە دەبێ پێش لە هەر شتێک بە دونیای فەلسەفیی هیگڵ ئاشنا بین، کاتێک باس لە پرۆسەی دیالکتیکیی ناسین دەکا.

سایتی قەڵەم

 

١٣ نۆڤێمبری ٢٠١٥  

گەڕان بۆ بابەت