ما 3898 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پەشێۆ مەریوانی

لەو ڕۆژەوە ئەو منداڵە

 دوژمن زۆرە بێ ئێقباڵە

  لە سکی دایکدا خۆلقاوە

 چوار دێوی شەڕ، لە چوار لاوە

 چوار مێخەی ئەویان  کێشاوە

 

 

وڵات

پەشێۆ مەریوانی

 لەو ڕۆژەوە، عەرزی خوا

 لەقان، لەقان و لە سەر خۆ،

 بێ پشوودان

وەک ئەویندارێک تامەزرۆ

 بە دەوری ڕۆژدا سووڕ دەخوا

 چەن ساڵ جارێک بە نهێنی

 لە ژێر عەبای ڕەشی هەوردا

 دوور لە چاوی خەڵقی خوا

 لەگەڵ ئاسماندا جووتدەبێت

 ئیتر هێندە ناخایەنێت

کۆرپەیەکی چاو گەش و جوان

 لە دایک دەبێت.

 ئەو جار، لە سەرداوێنی خۆی

 پارچە عەرزێکی دەداتێ

 بۆ خۆی دەبێت بە وڵاتێ.

 کە چی ئەوا ئەم جارەیان،

 لەمێژساڵە،

پیرەزەوی ژاندەیگرێت،

بە دەم ئازاری  برینەوە

 پڕ بە زاری

پڕ بە پانتایی هەموو دونیا

هاوار دەکا

هەڵدەچێت و دەناڵێنێت

 کەچی هێشتا،  ئەم منداڵە

 زێدان زەوی جێنایەڵێت

دەزانن بۆ؟

لەو ڕۆژەوە ئەو منداڵە

 دوژمن زۆرە بێ ئێقباڵە

  لە سکی دایکدا خۆلقاوە

 چوار دێوی شەڕ، لە چوار لاوە

 چوار مێخەی ئەویان  کێشاوە

. لە بەر ئەوەی، باش دەزانن

 ئەو منداڵە ژیکەلانە، بەستەزمانە

 لە دایک ببێت

 ئیتر نێوی،

 

 کوردستانە، کوردستانە، کوردستانە

گەڕان بۆ بابەت