ما 11140 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 پێشەوا کاکەیی

ئەگەر بێرەدا ڕەت بوویت ئەی موسافیری گوڵچنی نێو باغ / بە یادی سەوزایی دارستانی پڕ تەمومژی لانەی دڵان... / سەیرێكی دیدەی من بكەوە،/ ئێستاش پڕیێتی لە حەسرەت و جوانی نێو چەمەنزارەكان/ ئێستاش هەناسەم پڕیێتی لە شمشاڵی نێو قامیشەڵانی زۆنگاوەكان. / ئەگەر بێرەدا ڕەت بوویت ئەی موسافیربڕی دولبەری نێو باغ / با منیش سەیرێكی دیدەت بكەمەوە،

 

غەزەلی موسافیربڕی نێو باغ 

  پێشەوا کاکەیی

ئەگەر بێرەدا ڕەت بوویت ئەی موسافیری گوڵچنی نێو باغ

بە یادی سەوزایی دارستانی پڕ تەمومژی لانەی دڵان... 

سەیرێكی دیدەی من بكەوە،

ئێستاش پڕیێتی لە حەسرەت و جوانی نێو چەمەنزارەكان

ئێستاش هەناسەم پڕیێتی لە شمشاڵی نێو قامیشەڵانی زۆنگاوەكان.

ئەگەر بێرەدا ڕەت بوویت ئەی موسافیربڕی دولبەری نێو باغ

با منیش سەیرێكی دیدەت بكەمەوە،

دەزانم ئێستاش پڕیێتی لە ترووسكەترووسكی شەوە تاریكەكان 

ئەی دوژمنی سەرسەختی شەوە ڕەشەكان.

تۆ... ئای، چ جۆرە گێلاسێكی نێو باغیت؟!

پێدەگەیت و سوور سوور دەچیتەوە، تا هەڵوەرێیت 

وا دەكەیت بچەمێمەوە و پەنجەكانم بتلاوێننەوە، تا شیرینتر بیت

بە خەیاڵی باغەوان پەرژینێكت بۆ دروست بكەم، تا بە بەرهەمتر بیت

وەهام لێ بكەیت، كە پیر بووم لە لخێكی خۆت گۆچانێكم پێ ساز بكەیت 

لە بێدەنگی من ڕامەمێنە، زوبانم بۆتە تەفسیری عیشقی سووتاو

بە دیتنی من شپرزە مەبە، كە دایگرتووم چرچولۆچی دەموچاو 

 ئیدی سێویێك بووم لە باغی تۆ، بەربوومەوە و ئیستاش ئاوا ڕزیو.

 

                                                                     2013 

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت