سەباح ڕەنجدەر
تەورات و ئینجیل و قورئان داستانی خودایەکم بۆ دەگێڕنەوە پەرژینی نەشکێنم / گەشەی ڕۆح لەدوا خەڵوەتدام و ئەم خۆشویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە/ بولبولێک لە پاڵ گوڵێکدا دڕکی لەژێر پێیەکانی لاداوە/ تاسەی خۆی بۆ دەنووسێت و پێی دەڵێت/ تاسە سادەیە وەک دەستخستنە سەردڵی پەیامبەرێک/ پەیامی وەرگرتبێ و لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندندا مابێتەوە
تۆم ئەم بەرەبەیانییە ناسی نەمزانی لە کام نوێژمدا
سەباح ڕەنجدەر
ژیان و مردن ئێمە پێکەوە لەبەر نازی نەرم و بۆنداری ڕووناکیدا زۆر ڕۆیشتووین
خۆ بدەنە بەر گەرمایی دەمودووم
کتێبی ئێوەم زۆر داوە بە ھاوەڵانم بیخوێننەوە
لە یەکەم خەڵوەتدام و سەرگەرمی خۆشەویستی خودام
خودای ناو تەورات
خودای ناو ئینجیل
خودای ناو قورئان
تەورات و ئینجیل و قورئان داستانی خودایەکم بۆ دەگێڕنەوە پەرژینی نەشکێنم
گەشەی ڕۆح لەدوا خەڵوەتدام و ئەم خۆشویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە
بولبولێک لە پاڵ گوڵێکدا دڕکی لەژێر پێیەکانی لاداوە
تاسەی خۆی بۆ دەنووسێت و پێی دەڵێت
تاسە سادەیە وەک دەستخستنە سەردڵی پەیامبەرێک
پەیامی وەرگرتبێ و لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندندا مابێتەوە
یان بارینی ڕشێنەیەک لە ھەورێکی تەنکدا
ئەرێ خودا لە شێوەی چیدا مرۆڤی دروست کرد
چیشی بەخۆی چواند
خۆر لە پشت سەرم ئاوابوو
بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر ڕۆژ بە ڕۆژ خۆر کورتتر دەبێتەوە
کەسێکی تەواو تووڕە و دەم تاڵ و تفتبووش
لەبەر دەرگای بەھەشت یان دۆزەخ نەوەستاوە
تەممووزی ٢٠١٤ ھەولێر