نژاد سورمێ
ئه‌ستێره ته‌نیاكه!
ئێمه له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه
كه بێپه‌روا هه‌نسكی سێبه‌ر ده‌خۆینه‌وه؟
له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه
له كوێوه، ئه‌ستێره‌ی ته‌نیا؟!
دوا هه‌واڵی ئه‌ستێره ته‌نیاكه
نژاد سورمێ
(1)
بێده‌نگی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زمانانه
دره‌خت بۆنی خاكیان پێوه نه‌ماوه
تاریكی هه‌ڕمێنی كه‌وتۆته سه‌ر
كێڵگه‌ی نێرگز
ئاینده‌ی ماسییان
كه نه‌مانهێشت
له ڕووباری جه‌سته‌دا پیربن
سێبه‌ری ڕۆژگاری ڕه‌نگبزڕكاو ده‌نگ كه‌وتوو
ئێواران ده‌یبینی
له شۆسته لازوه‌ردییه‌كانی كێوییایه‌تیدا
وه‌ك شێت دێ و ده‌چێ.
(2)
ئه‌وه چییه شانی خۆت داوه‌ته‌به‌ر
په‌ی به‌نهێنی ده‌باو
له‌به‌ر بای واده وه‌نه‌وز؟
ئه‌ستێره‌ی سپێده مه‌ست
باران مه‌ست
په‌لكه‌گیا مه‌ست
شه‌ڕه بێهووده‌كان مه‌ست
فریشته‌و جنۆكه مه‌ست
مێژوو مه‌ست.
(3)
ده‌فری نه‌زر
ده‌ركه‌وت بۆشاییه‌كی خۆڵه‌مێشییه
له‌په‌رستگا به‌شه‌وقه‌كانی سۆمه‌ر
كاهینه تێكسمڕاوه‌كان له‌به‌ر (نینئه‌ننا)ی ده‌كه‌ن
ده‌فری نه‌زر
له نیوه‌ڕۆیه‌كی نائاساییدا
به‌چاودێری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م
له‌ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی گومان
له پرۆسه‌یه‌كی ڕوناهیبه‌خشدا دزرا
ئینجا فه‌لسه‌فه چییه؟!
ئاكارو مه‌نتیق
جڤات وبه‌رهه‌مهێنی و په‌ندگۆیی چین؟!
له سێوێكی ڕزیوی باوه‌رێن زیاتر ...!
(4)
له‌و دیو قوببه‌ی مینابه‌نده‌وه ده‌ڕوانم:
خه‌ریكین كۆتایی به‌خۆمان
به‌خه‌مه شه‌ونملێدراوه‌كانمان
به‌دوا سه‌ره‌تامان بێنین..
خه‌ریكین به‌ناو تارمایی شه‌ودا ده‌گه‌ڕێینه‌وه
ئه‌وه‌ی باسی شووشه‌ی درزبردووی كرد،
ئه‌وه‌ی ده‌نگوباسی گورگی
له‌شه‌وگه‌ڕدا هێنایه‌وه
ئه‌وه‌ی هات وتی: سپێده‌یه، وه‌ختیه‌تی
به‌ته‌نێیان هێشته‌وه..
(5)
ئه‌م شانۆییه چه‌ندی ماندوو كردین
ئه‌م شانۆییه چه‌ندمان ماندوو ده‌كا.
(6)
تۆ مه‌به‌ستت هه‌تاوه
كه ئه‌وه‌نده‌مان بێ نرخ گرتووه
ڕۆژانه په‌رداخی نازانمگه‌رایی
لێ پڕده‌كه‌ین
مه‌به‌ستت هه‌تاوه
كه له دوندی نیگاماندا سپی ده‌چێته‌وه
له خاكێكی به‌راوێته ده‌چێ
له ڕه‌نگێكی كاڵی چویتی
به‌سه‌ر جیهانێكی نووستوودا.
(7)
وه‌خت وه‌ختێكی دیكه‌یه
وه‌رز وه‌رزێكی دی
ئێستا هه‌رئاشقێ نیشتیمانی خۆی هه‌یه
هه‌ر نیشتيمانێ ئاشقی خۆی.
ئه‌ستێره ته‌نیاكه!
ئێمه له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه
كه بێپه‌روا هه‌نسكی سێبه‌ر ده‌خۆینه‌وه؟
له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه
له كوێوه، ئه‌ستێره‌ی ته‌نیا؟!