عه‌لی مه‌عرووفی
ئایینی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌توانێ تا تا ئه‌و جێگایه بچێته پێشه‌وه که بۆ مرۆڤه‌کان وه‌ک نیشانه‌یه‌کی کۆیله‌تی‌و زیانبه‌خش بێت. چونکه به‌ستنەوه‌ی مرۆڤ به ئایینه‌وه هه‌مان ئه‌و رووخساره‌ی هه‌یه که له فۆرماسیۆنه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تاییه‌کاندا مرۆڤی کۆیله‌ی تێدا ده‌بینین که چۆن کۆیله به زه‌وییه‌وه ده‌بستریته‌وه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌که‌شدا کرین‌و فرۆشتنی پێوه ده‌کرێ.
دۆگماتیزم ده‌روازه‌ی چوونه ناو توندوتیژی
عه‌لی مه‌عرووفی
''ئه‌وانه‌ی به دیلی له‌دایک ده‌بن، بۆ دیلایه‌تی هاتوونه‌ته دونیا ئه‌مه بابه‌تێکه پیویستی به شیکردنه‌وه نییه، دیله‌کان هه‌موو شتێکی خۆیان له کۆت‌و به‌ندی دیلایه‌تی دا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت مه‌یلی ده‌رباز بوونیش. ئه‌وانه دیلایه‌تی خۆیان خۆش ده‌وێ. ئه‌گه‌ر له سروشتدا ئه دیلانه ده‌بینرێن که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌دیلی له‌دایک بوون ده‌بێ بڵێین زینده‌وه‌ری واش هه‌ن دژ به دیلایتی هاتوونه‌ته دنیا''.
''رۆسۆ- په‌یماننامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی''
بڵێی مرۆڤ تا که‌نگێ بتوانی به سواری ئه‌سپه دارینه قیزه‌وه‌نه‌که‌ی توندوتیژییه‌وه ریگای نزیکبوونه‌وه له‌و ئامانجه شوم‌و نگریسانه بپێوێ که بۆ سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبەردا خه‌ونیان پێوه ده‌بینێ. ئه‌و ئامانجانه‌ی له دوو توێی فایلێکی کۆنی گه‌ردلێنیشتووی سه‌ده‌کانی پیشووه‌وه بۆی به‌میرات ماونه‌ته‌ه‌و، هه‌نووکه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێگه‌ری‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌ک که کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیونی‌و ده‌یانبینی، ئه‌میش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م باسه بکاته کێشه‌یه‌کی چاره‌نووسسازو له ژیانی ماددی‌و مه‌عنه‌وی مرۆڤایه‌تیدا به‌رده‌وام فایله‌که‌یان به کراوه‌یی بهێلێته‌وه. وشه بێ رۆحه‌کانی په‌ڕه‌په‌ڕه‌ی فایله گه‌ردلێنیشتووه به راشکاوه‌یی باس له به‌سه‌رچوونی زه‌مه‌نیان‌و مه‌رگی به ناچاری خۆیان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م ده‌یهه‌وێ به ئاهه‌نگێکی شیعیانه بیانکاته سروتێکی نه‌مرو وه‌ک سه‌رابێکی ئارامبه‌خش تای ترس‌و دڵه‌ڕاوکێ‌و ده‌ستکوتیه‌کانی مرۆڤیان پێ بڕه‌وێنێته‌وه. ئاخر ئه‌م ئه‌و هه‌قیقه‌ته باش ده‌زانێ که هه‌ر که‌سێک له ناخی خۆیداو وه‌ک خۆی ئه‌گه‌ر شاعیریش نه‌بێ ئه‌وا که‌چه شاعیرێکه‌و به‌جۆێک له جۆره‌کان‌و به‌پیی که‌م‌و زۆری موغازه‌له‌و دڵداری له‌گه‌ڵ شیعردا ده‌کا. چونکه که‌م نین ئه‌و شیعرانه‌ی ته‌نانه‌ت هی سه‌رده‌می نوێشن‌و به‌سه‌ر قه‌دو باڵای جه‌نگ‌و کاولکاریدا ده‌لاوێنه‌وه هێشتاش – مرۆڤی شاعیر- مه‌یلی گوێ لێگرتنیانی ماوه‌و چێژ له ئاهه‌نگ‌و مۆسیقاکه‌یان وه‌رده‌گرێ!
توندوتیژی وه‌ک خۆی په‌یوه‌سته به کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری جیاواز‌و لێک گرێ دراوه‌وه که ره‌نگه ده‌ستنیشان کردن‌و دیاریکردنی پێگه‌و راده‌ی کارتێکه‌ری هر کام له‌م فاکته‌رانه که هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک به‌شدارییان له ده‌رکه‌تن‌و زه‌قبوونه‌وه‌یدا هه‌بوه کارێکی هاسان نه‌بێت. توندوتیژی (سه‌پاندنی ئیراده‌یه به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ردا) یان به مانا کردنه‌وه‌یه‌کی دیکه ده‌توانین بڵیین توندوتیژی به واتای (پیشخستنی ئامانج‌و خواسته‌کانه له رێگای زۆره‌وه). دیاره ده‌رکه‌وتنی فکره‌یه‌کی له‌م چه‌شنه‌ش له منداڵانی خه‌سڵه‌ته تاکه‌که‌سیه‌کان‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌و هه‌روه‌ها رێبازه فکری‌و ئایدۆلۆژییه‌کان‌و.. هتد، دێته ده‌رێ. هه‌ڵبه‌ته له‌م په‌یوه‌ندییه‌شدا ئایدیالۆژیاکان‌و شێوه تێفکرینه‌کان رۆڵی کاریگه‌ریان له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه‌دا بینیوه به‌تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی فکره‌ی ئاینییان تیدا به‌هیزه‌و ده‌سه‌لاتێکی دینی حکومه‌تدارێتییان ده‌کات، ئه‌وا ئایین یه‌کێکه له‌و فاکتانه‌ی رۆلی گرنگ‌و سه‌ره‌کی له زه‌قبونه‌وه‌ی توندوتیژیدا ده‌بینێ.
پێم وایه بۆ قسه کردن له بابه‌ت توندوتیژییه‌وه به‌ر له هه‌ر شتێک پێویست به‌وه‌بێ نیگاکان بخوینه سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندو ئایدۆلۆژیایانه‌ی به‌رهه‌م هێنی توندوتیژین. یان ئه‌وتا زۆر گرنگه مرۆڤ بتوانێ له‌نێو ده‌قه شیعرییه‌کاندا ئه‌و شیعرانه بدۆزێته‌وه که گه‌وره‌ترین هانده‌رن بۆ توندوتیژی، ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌م توندوتیژییه‌یان مارکس وته‌نی به هۆی ئه‌و ئه‌تمۆسفیره ته‌ماوییه‌ی ئایدۆلۆژیاکه‌یان به ده‌وری ده‌سه‌ڵاتدا پیکیهێناوه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ئاهه‌نگه شیعریانه‌وه‌ی مرۆڤیان مه‌ست‌و بێهۆش کردووه، په‌رده‌پۆش کراوه.
ره‌نگه خاڵێکی هه‌ره گرنگ‌و بنچینه‌یی که مرۆڤ له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌و باسکردن له ئایدیالۆژیایه‌ک یان ئه‌وه‌تا له‌و کاتانه‌ی گه‌ره‌کیه‌تی له‌و ئایدۆلۆژیایه نزیک بکه‌وێته‌وه‌و زه‌ین‌و جه‌سته‌ی خۆی (وه‌ک له ئێستادا باوه) پێ ره‌نگ بکات ئه‌وه بێ که له زه‌ینی خۆیدا هه‌ڵگری مه‌عریفه‌یه‌ک بێ له‌و رێباز‌و ئایدۆلۆژیایه. چونکه هه‌رکام له مه‌رامه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا لاپه‌ڕه‌کانیان هێلانه‌ی به‌ندو په‌ره‌گرافه ره‌زایه‌تبه‌خش‌و سودمه‌نده‌کانه ئه‌وا له هه‌مانکاتدا کۆمه‌ڵێک خاڵی لاواز‌و پڕ گرێ‌و گۆڵیشیان له‌خۆ گرتووه،، که ره‌نگه بۆ که‌سێک که به‌بێ خۆئاماده‌کردنی پێشوه‌خته نوقمی چه‌مک‌و واتاکان‌و سه‌رهاێشته‌کانیان ده‌بێ جیا له داهێزرانی شان‌و قۆڵی‌و مه‌له کردنێک که ئه‌نجامه‌که‌ی فه‌وتان‌و غه‌رق بوونه هیچی دیکه نه‌مێنێته‌وه. ئاخاوتن له‌باره‌ی دینه‌وه ره‌نگه هێنده‌ش ئاسان نه‌بێ‌و مرۆڤ زۆر به‌ئه‌سته‌م بتوانێ خۆی له‌و سنوورانه نزیک بکاته‌وه که قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپراتۆرییه‌تی دینی دیاری ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانه فکرییه به‌رفراوانه‌ی له ده‌یه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌سه‌ر زۆرێک له ئایدیۆلۆژیا‌و تیۆره فه‌لسه‌فی‌و سیاسی‌و... هتد، ییه‌کاندا هات، هاوکات (دین)یشی وه‌ک ئایدیۆلۆژیا‌و دیاره‌ده‌یه‌کی کولتوری بۆ نێو شه‌پۆله به ته‌وژمه‌کانی خۆی لول دا‌و به‌رامبه‌ری سه‌دان‌و بگره هه‌زاران پرسیاری بێوه‌ڵامی کردنه‌وه. به‌شێک له‌و ئایدیۆلۆژیایانه‌ی توانیان له ماوه‌ی هه‌ڵکردنی ئه‌م تۆفانه‌دا خۆیان لا ئاراسته‌ی شه‌پۆله‌کاندا رێکبخه‌ن ئه‌وا توانیان ته‌مه‌نی خۆیان درێژ بکه‌نه‌وه‌و له به‌رگێکی سه‌رده‌میانه‌دا درێژه به چالاکییه‌کانی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی دیکه‌یان که به پێچه‌وانه‌ی ئاراستای شه‌پۆله‌کان له مه‌له‌دا بوون، به‌ره‌به‌ره له شان‌و قۆڵ که‌وتن‌و له چه‌ند نموونه‌یه‌کیشدا مێژووی نۆی شایه‌تی خنکانی چه‌ندین له‌و ئایدلۆژیایانه‌یه که به‌ته‌واوه‌تی نوقمی ئه‌م ده‌ریا بون‌و فه‌وتان. (دین)یش وه‌ک دیارده‌یه‌کی کولتوری‌و وه‌ک ئایدیۆلۆژیایه‌کی دووچاربوو به‌م قه‌یرانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا توشی نوشستی هاتووه‌و هه‌نووکه له سنووره‌کانیدا شه‌ڕێکی خوێناوی له ئارادایه، ئه‌و سنوورانه‌ی نوێگه‌ری ده‌یه‌وێ دزه‌یان تێ بکاو ده‌سه‌ڵاتی دینیش به هه‌مو شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێ بیانپارێزێ. ره‌نگه بازدانی ئه‌م فکره‌یه له دیارده‌یه‌کی روتی کولتوورییه‌وه بۆ باوه‌شی سیاسه‌ت‌و، سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی بونیادگه‌ری ئیسلامی‌و زه‌قبوونه‌وه‌ی زۆریک له ته‌یارو باڵه توندريوه ئیسلامیه‌کانیش له کۆتاییه‌کانی دووه‌م هه‌زاره‌دا پتر بۆ هه‌مان بابه‌ت بگه‌ڕێته‌وه. واته ئه‌مانیش بۆ ئه‌وه هاتوون به‌شداریکه‌ری ئه‌م جه‌نگه‌بن‌و پارێزگاری له‌و قه‌ڵا پیرۆزه بکه‌ن که له زه‌مانه‌وه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ شه‌رعییه‌تدان به منه‌یل‌و بۆچوون‌و نه‌رانه‌کانیان سوودیان لێ وه‌رگرتوه. ثیم وایه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر خه‌ته‌رناکه ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی ته‌نیا بۆ ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دوایی بگه‌ڕێنینه‌وه که تێیاندا دیارده‌یه‌ک به ناوی ئیسلامی سیاسییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی دینی له ئه‌ستۆ گرتووه چونکه تایبه‌ت کردنه‌وه‌ی توندوتیژی به ئیسلامی سیاسی‌و بزووتنه‌وه‌ی بونیادگه‌ری ئیسلامییه‌وه ره‌نگه ون بوونی بێ له‌و ئه‌سڵه‌ی که دێ په‌نجه بۆ بناغه‌کانی توندوتیژی له دیندا درێژ بکا.
***
ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کمان به به پێی تیۆره کلاسیکییه‌کان پێناسه‌یه‌ک بۆ دین‌و توندوتیژی دینی بده‌ینه ده‌سته‌وه، ئه‌وا ده‌توانین، دین له‌خۆیدا هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک له به‌ها پیرۆز‌و نه‌گۆڕه‌کانه که سه‌رچاوه‌که‌یان بۆ وه‌حی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م به‌هایانه‌ش وه‌ک ئاشکرایه هیچ خه‌سڵه‌تێکی په‌یمانی (Conventional)و نێوان زه‌ینی (Inter Subjedtive)یان نییه، واته سه‌رجه‌می ئه‌م به‌ها ئاسمانیانه خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێکی داخراوه‌یین که به دۆگما (dogmatic) ناو ده‌برێ. هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌شه زه‌مینه‌ی ئه‌وه ده‌ره‌خسێنێ که ده‌مارگیرییه‌ت‌و نارۆشنی (غموض- Ob scuration) دزه بکه‌نه نێو دینه‌وه. به‌م گریمانه‌یه ئه‌گه‌ر دۆگمابوون به ره‌گه‌زی جه‌وهه‌ریانه‌ی دین بزانین ئه‌وا لێره‌وه توندوتیژی خۆی ده‌خزێنێته نێو ماهییه‌تی دین‌و به‌م پێیه دین‌و توندوتیژی ده‌بنه ته‌واوکه‌ری یه‌کتری، چونکه پشت به‌ستن به داخراوه‌یی‌و دۆگماتیزم سنووربه‌ندی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و هه‌ر ئه‌م سنووربه‌ندییه‌شه دینداره‌کان‌و بێ دینه‌ک لێک جیا ده‌کاته‌وه. ده‌توانین بڵێین دۆگماییه‌تی نێو دین فرمانێکه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ره‌ش له سپی، له‌م نێوانه‌دا بوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی که جیهان ده‌بێ جیا له‌م دوو ره‌نگه به ره‌نگی دیکه‌ش بڕازێنرێته‌وه، محاڵه. ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌م فکره‌یه‌ن، به‌ره‌ورووی توندوتیژیین. توندوتیژییه‌ک که یان ده‌بێ ملکه‌چیان بکا، یان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ژیان بیانسڕێته‌وه. به‌پێی یاسا‌و رێسا ئاینییه‌کان هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ پێکه‌وه ژیانی کافرێک‌و دیندارێک نییه، دین له‌نێوان ئه‌م که‌سه‌دا سنوورێک دیاری ده‌کاو که‌سی دینداریش له‌سه‌ریه‌تی ئه‌م سنووره بپارێزێ. جا بۆیه ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی پێی وایه دینه‌کان به‌رده‌وام له‌مێژوودا دوو رۆلیان بینیوه، خوێندنه‌وه‌یه‌یکی مه‌نتیقیه. مێژووناسان پییان وایه دین له‌لایه‌ک وه‌ک فاکته‌رێکی گرنگ کاری له‌سه‌ر لاواز کردن‌و بنه‌بڕ کردنی توندوتیژی نێوان خیڵ‌و عه‌شایه‌ره‌کان‌و، تێکشکاندنی جه‌هاله‌ت کردوه له سه‌رده‌مێکی دیاریکراو دا و تا راده‌یه‌کیش کاریگه‌ر بووه له پێشخستنی مه‌ده‌نییه‌ت‌و گه‌شه‌پێکردنیداو. له‌و لاشه‌وه به‌رده‌وام له‌نێوان په‌یڕه‌وکه‌رانی دینه جۆربه‌جۆره‌کاندا، یان له نێوان دینداران‌و بێ‌دینه‌کاندا توندوتیژی ناوه‌ته‌وه هه‌ڵبه‌ته دین ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌شی به دیندار داوه که هه‌ر کات توانی خۆی رێکخاو سوپایه‌ک بۆ به‌ره‌نگاری کوفر پێک بێنێ، ئه‌ا به ئاسانی هێرش بکاته سه‌ر لایه‌نی بێ‌دین‌و بێ گویدانه مه‌رجه‌کانی فره‌ره‌نگی‌و ئینسانییه‌ت‌و.. هتد، قڕی بکاو سه‌وه‌ت‌و سامانه‌که‌شی ئه‌نفال بکات. ئه‌م فرمانه‌ش له‌و یاسایه‌و دێ که له رێگای (وه‌حی)یه‌وه به‌و گه‌یشتووه‌و ئه‌ویش ملکه‌چه به جێ‌به‌جێ کردنی.
گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش ساخی جه‌کاته‌وه که چۆنه ئایین له شوێنێکدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی توندوتیژانه‌ی بۆ کراوه‌و له شوێنێکی دیکه‌شدا بووته هۆی ئارامی‌و ئاسووده‌یی. واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له دیدگایه‌کی سۆسیۆلۆژیستییه‌وه ئه‌م بابه‌ته بخوێنینه‌وه ئه‌وه له کاتی شرۆڤه‌کردنی په‌یوه‌ندی نێوان دین‌و توندوتیژیدا ده‌بێ بۆ ئه‌و چینه‌ی کۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێینه‌وه که هه‌ڵگری ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌ته به‌دیار ده‌که‌وێ ئه‌وه‌ی که دین به‌پێی په‌یڕه‌وکه‌رانی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت واته ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وکه‌ران توندوتیژین، ئه‌وا دین ده‌بێته‌و سه‌رچاوگه‌ی توندوتیژی، ئه‌گه‌ریش به باره‌که‌ی دیکه‌دا بێت واته ئه‌گه‌ر په‌یره‌وکه‌ران به شێوه‌یه‌کی نه‌رم‌و نیانانه موموره‌سه‌ی دین‌و حوکمه دینیه‌کان بکه‌ن‌و له ئه‌مری په‌یڕه‌و کردن‌و گه‌شه‌پێکردنی دا ئارام‌و له‌سه‌رخۆ بن، ئه‌ووا ره‌نگه به‌پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌تی یه‌که‌م دین رێخۆشکه‌ر بێت بۆ پێکه‌وه ژیانی مرۆڤه‌کان‌و، لانی که‌م بۆ به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی باوڕیان به‌و دیدگایه هه‌یه شێوازێکی هه‌مواری تێپه‌ڕاندنی رێگای ژیان بێت. به‌ڵام نابێ ئه‌و ئه‌سله‌ش فه‌رامۆش بکه‌ین که ئاینداری وه‌کو خۆی میتۆدێکه بۆ ژیان، ره‌نگه زۆریش هه‌بن وابخوازن ئاراسته‌ی ژیانیان به رێگایه‌کدا بپێون، که دوور بێ له ئایینداری‌و ته‌نانه‌ت له زۆر حاڵه‌تیشدا رێبازه‌که‌یان به‌ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌ی ئایین بێته‌وه. ئه‌و ئاییندارییه‌ی ئه‌وۆکه له ئه‌وروپادا باوه، ره‌نگه نموونه‌یه‌ک بێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی که چۆنه دین ده‌توانێ له‌نێو هه‌موو فراوانی فکرو ئایدۆلۆژیا‌و که‌ره‌ستانه‌دا که له‌وێ‌و له‌و پانتاییه‌دا له ئارادان، شوێنێک بۆخۆی بگرێ‌و تا راده‌که‌یش کاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر وشیار کردنه‌وه‌و له‌ڕێ لادانی ئه‌و که‌سانه‌ی به لاره رێی تاواندا هه‌نگاو هه‌ڵدێننه‌وه. له‌و لاشه‌وه ده‌کرێ ئه‌و توندوتیژییانه‌ی ئه‌وڕۆکه له‌لایان ئیسلامییه توندره‌وه‌کان وه‌ک لایه‌نگرانی حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نناو کوڕانی سه‌ید قوتب‌و تالیبانه‌کان‌و... هتد، ده‌کرێ نموونه‌یه‌ک بێ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی که دین‌و دینداری ده‌توانێ چ کاره‌سات‌و کاولکارییه‌ک له کۆمه‌ڵگادا بێته‌وه.
مارکس له تێڕوانینه‌کانیدا به‌رده‌وام دینی وه‌ک کاڵایه‌ک به‌ده‌ست ورده‌بۆرژواوه بینیوه. ورده‌بۆرژوا هه‌میشه دینی کردوه به چه‌ک‌و جه‌نگی نه‌یاره‌کانی خۆی پێ کردووه. هه‌ڵبه‌ته گه‌ڵاڵه‌بونی تێفکرینێکی رۆمانتیکیانه‌ی له‌م بابه‌ته لای وه‌ربۆرژواکان له‌و ئه‌قڵییه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که هه‌ر کات بینیبێتی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی کاڵای رووه‌و مه‌ترسی‌و هه‌ره‌سهێنان چووه ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌ستی داوه‌ته دین‌و له‌خۆیدا هه‌ڵیگرتووه‌و، به سوود وه‌رگرتن له‌و یۆتۆپیایه‌ی دین بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کا، واته ئه‌وه‌ی که مزگێنی جیهانێکی پڕ کامه‌رانی له جیهانی نه‌بوودا ده‌داته مرۆڤ، چه‌وساوه‌کان رادێنێ که له‌م جیهانه‌دا ئه‌وان مه‌حکومن به‌م شێوه ژیانه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که دین به‌رده‌وام پاساوده‌رێک بووه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ئه‌سله له کۆمه‌ڵگادا که ژیان‌و ئاراسته‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌یه که ده‌بێ چه‌وساوه‌و زوڵم لیکراوان چاوه‌ڕێی ژیانێکی پڕ له ئیمکان‌و به‌خشش له جیهانه‌که‌ی دیکه‌دا بکه‌ن‌و ئیمکاناتی ئێره‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌ستڕۆێستووه‌کانه.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه له نزیک که‌وتنه‌وه‌ی دین‌و ده‌وڵه‌تدا زۆربه‌ی جاران ئه‌و توندوتیژییه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یکات، شاه‌رعییه‌ته‌که‌ی له دینه‌وه وه‌رگرێ. واته له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌رکی دین ئه‌وه‌یه ئه‌مری توندوتیژی ده‌وڵه‌ت پاساو (Justified) بدات. هه‌ر کام له‌م گریمانانه وه‌ربگرین، هیچ کامیان نکۆڵیان له بوونی توندوتیژی جه‌وهه‌ریانه‌ی دین نه‌کدووه‌و، هه‌ر کامیشیان به‌جۆرێک له جۆره‌کان کاری له‌سه‌ر ناسین‌و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌سڵانه کردووه که ئه‌مری شه‌رعییه‌تدان به توندوتیژی له ئایین دا دیاری ده‌که‌ن. ره‌نگه ساده‌ترین نموونه‌ش بۆ خستنه رووی توندوتیژی جه‌وهه‌ریانه‌ی دین ئه‌و پێکدادانه به‌نێو مه‌زهه‌بییانه‌ی نێوان خاچپه‌رستان‌و موسڵمانه‌کان، یان پێکدادان‌و کێشمه‌کێشه‌کانی نێوان باڵێک له باڵه‌کانی مه‌سیحییه‌ت یان ئیسلامییه‌ت بێت که به‌شیکی به‌رچاوی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوی مرۆڤایه‌تییان داگیر کردووه که‌واته پاساو هێنانه‌وه به‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی دروستکراوی رۆژئاوا‌و کلکه‌کانیه‌تی‌و بێ‌به‌ری کردنی دینداره‌کان له سوود وه‌رگرتن له‌م رێبازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه، ره‌نگه به‌ر له هه‌رشتێک چاو نوقاندن بێ له مێژوو، گرنگتر له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به خۆدزینه‌وه‌ی ناو نه‌نیین ئه‌وا ده‌کرێ هۆکاره‌که‌ی بۆ نه‌خوێنده‌واری‌و نه‌زانی ئه‌و که‌س‌و گرووپ‌و تاقمانه بگێڕینه‌وه که ده‌یانه‌وێ چێهره‌یه‌کی میهره‌بان‌و سۆزدارانه‌مان له ئایین بۆ وێنا بکه‌ن.
***
پاش خستنه رووی ئه‌و کۆمه‌ڵه بۆچوون‌و لێکدانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دین‌و توندوتیژی دینی کردمان لێره‌وه ده‌چینه سه‌ر ئه‌و شێوە و بۆچوونه ئایینییه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا پتر رووبه‌رومان ده‌بێته‌وه که ئه‌ویش (ئایینی ده‌سه‌ڵاتخوازه) واته ئه‌و شیوه‌ی بۆچوونه‌ی که ئاینداری مرۆڤه‌کان‌و مانه‌وه‌ی ئایین ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌سه‌ڵاتی ئاینداره‌کان له کۆمه‌ڵگاداو پێی وایه له هه‌موو بابه‌ت‌و ئه‌رک‌و کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌بێ ئایین وه‌ک بنچینه‌ی سه‌ره‌کی‌و ره‌ها سه‌یر بکرێ.
له کورتترین پێناسه‌ماندا بۆ ئایینی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌توانین بڵێین ئه‌م شێوه بۆچوونه (به‌ڵێنێکه به گۆڕینی جیهان‌و کۆمه‌ڵگا) به زه‌بری هێز، بۆیه ده‌ڵێم زه‌بری هیز، چونکه له مێژووی ئه‌و گه‌مانه‌ی ئایین کردوونی واته له‌و کاته‌وه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه تا ئه‌وه‌ی به‌ده‌وروبه‌ری خۆیدا شۆڕبۆته‌وه‌و رێگای بڕیه‌وه تا گه‌یشتۆته ئێستا، هیچ کات نه‌بووه ئایین له دۆخێکی ئارام‌و ئاسایی‌دا خۆی جێگیر کردبێ به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئایین‌و ئایینداری بره‌و پی داوه‌و له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتی نیشاندووه له‌شکرکێشی‌و توندوتیژی‌و ئه‌و هیزه جه‌نگاوه‌ه بوه که جیا له توانست‌و هیزی خۆی قوه‌ت‌و توانستێکی ئیلاهیشی له پشت خۆیه‌وه بینیوه که به هۆیوه زۆر جار ئه‌و تاوانانه‌شی نه‌دیوه که به‌ده‌ست‌و په‌نجه‌کانی خۆی کردوونی: چونکه له‌و ده‌قانه‌دا که ئه‌و هه‌وڵ ده‌دا بێ که‌م‌و که‌سری پراکتیزه‌یان بکا ئه‌و ده‌ره‌تان‌و ده‌رفه‌تانه‌ش هه‌ن که که‌سی بکوژ هه‌ست به تاوانکاری‌و دڕنده‌یی خۆی نه‌کات چونکه بۆی شی ده‌کرێته‌وه "که ئه‌وه تۆنیی کوشتووته به‌ڵکو خوڵقێنه‌ره‌که‌ی تۆیه"
ده‌شێ وه‌ک زه‌رووره‌تێک لێره‌دا تاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌م که چ له خوێندنه‌وه‌ی رێبازی ده‌سه‌ڵاتخوازیی ئایینی دا‌و چ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تیۆره ئایینیانه‌ی ته‌قه‌للاو تێکۆشان له پێناو زیندوو راگرتنه‌وه‌و به‌داخراوه‌یی مانه‌وه‌ی ده‌قه دینییه‌کاندا ده‌که‌ن به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که جیا له بکه‌ری توندوتیژییه‌کان که ئه‌رکی جێ‌به‌جێ کارییان له ئه‌ستۆیه، ده‌ستێکی دیکه هه‌یه که له بواری تیۆرییه‌وه ئه‌رکی رێکخستن‌و زه‌مینه فه‌راهه‌م کردنی ئه‌مری توندوتیژییه‌که ئه‌نجام ده‌دات‌و، ئه‌ویش رۆشنبیری دینییه. لای رۆشنبیری دینی تاکه رێگا بۆ پێشخستنی خه‌ونه‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسییه به ریگای ئه‌و پاساوه ئایدۆلۆژیانه‌ی له دین دا هه‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م رۆشنبیرانه ته‌نانه‌ت گه‌ر خۆشیان راسته‌وخۆ نه‌چنه گۆڕه‌پانی توندوتیژییه‌که‌وه ئه‌وا روانگه‌و بۆچوونه‌کانیان به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌سه‌ڵاتخوازی ئایینییه‌وه که ئه‌مه‌ش وه‌ک خۆی گرنگترین زاینده‌و داینه‌مۆی به‌رهه‌مهینانی توندوتیژییه. ئایینی ده‌سه‌ڵاتخواز له‌مرۆدا وه‌ک ئایدیۆلۆژیایه‌ک ده‌یوێ ده‌سه‌لات به‌سه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا بکاو خۆی بکاته بنه‌مای شه‌رعییه‌ته سیسییه‌کان؛ هه‌ر لێره‌شه‌وه خۆی به بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیاریکه‌ری رێ‌و شوێنه‌کانی‌و ئاوێنه‌ی هیواو خه‌ونه‌کانی گه‌لێک له قه‌ڵه‌م ده‌دات. به‌ڵام مخابن ده‌ق‌و لاپه‌ره‌کانی به‌تاڵن له‌م خه‌مه‌و هیچ په‌یام پرۆگرامێکی تایبه‌تی‌و (تخصص)یان تیدا به‌دی ناکرێ، له چالاکی‌و جووڵانیشدا له‌پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی‌و مافه زه‌وتکراوه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌خلاقی‌و هتد، ییه‌کان هه‌میشه تا په‌نجه‌ره‌یه‌کی له خانووی ژیان کردبێ ئه‌وا چه‌ند ده‌رکه‌و په‌نه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی گرتوون ئه‌گه‌ر نه‌یڕوخانبن!!
ئایینی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌توانێ تا تا ئه‌و جێگایه بچێته پێشه‌وه که بۆ مرۆڤه‌کان وه‌ک نیشانه‌یه‌کی کۆیله‌تی‌و زیانبه‌خش بێت. چونکه به‌ستنوه‌ی مرۆڤ به ئایینه‌وه هه‌مان ئه‌و رووخساره‌ی هه‌یه که له فۆرماسیۆنه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تاییه‌کاندا مرۆڤی کۆیله‌ی تێدا ده‌بینین که چۆن کۆیله به زه‌وییه‌وه ده‌بستریته‌وه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌که‌شدا کرین‌و فرۆشتنی پێوه ده‌کرێ.
به گشتی ده‌سه‌ڵاتخوازیی ئایینی له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ک راوه‌ستاوه که ئه‌مانه‌ن:
- ده‌سه‌لاتخوازیی ئایینی نه‌فی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن‌و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌کاته‌وه که ناکۆکن له‌گه‌ڵیدا. واته له ئیمپراتۆرییه‌تی ئایینی دا تاکه حکومه‌ت‌و حکومه‌تدار دین‌و دینداره‌کانن‌و لیبرال‌و میانه‌رۆکان جێگایان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا نابێته‌وه. ته‌نانه‌ت له ده‌سه‌لاتی ئه‌ماندا جێگای ئه‌و مێژووه‌ش نابێته‌وه که له ئایینداری به دووره بۆ نموونه له‌م رۆژانه‌دا (سه‌ره‌تای ئاداری 2001) بیستمان تالیبانه‌کان هه‌موو ئاسه‌واره مێژووییه‌کانیان به دوو په‌یکه‌ره مه‌زنه‌که‌ی بوداشه‌وه له هه‌موو ئه‌فغانستاندا تێک داوه، گوایه ئه‌مانه باسی سه‌رده‌مانێک ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیا‌و تیۆره‌کانی ئه‌مرۆکه‌ی ئه‌واندا ناکۆکه!
- ده‌سه‌لاتخوازیی ئایینی نه‌فی ئازادییه‌کان‌و مافه مه‌ده‌نییه‌کانی شارۆمه‌ندان ده‌کاته‌وه‌و له جێگای ماف بیتاقه‌ی به‌هه‌شت ده‌داته ده‌ستیان. گوێڕایه‌ل بوون بۆ ده‌سه‌لاتی دینی‌و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و فرمانانه‌ی له ناوه‌ندی ده‌سه‌لاته‌وه ده‌رده‌چن ئه‌رکی سه‌ه‌کی و بێ‌ئه‌ملاولای شارۆمه‌ندانی شارستانییه‌تی دینی‌یه‌و ته‌نیا پاداشتێک که سیسته‌می داڕوخاوی ئابووری‌و به‌بێ کاری ئانڵۆقه‌داری ئه‌م ده‌سه‌لاتانه پیشکه‌ش به هاوولاتییانی خۆی ده‌کا بیتاقه‌یه‌که کە ریگای به‌هه‌شتی تیدا دیاری کراوه.
- له ده‌سه‌ڵاخوازیی ئایینی دا هه‌موو شه‌رعییه‌ته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌و که ئیمامه‌تی پێ ده‌ڵێن. واته له‌ویدا ئه‌وه ئیمامه مۆرکی چاکه‌و خراپه له شته‌کانةو بڕیاره‌کان ده‌دات‌و چاکه‌و خراپه‌مان بنۆ دیاری ده‌کات. به‌م پێیه به‌شداریکردنی خه‌ڵک له پرسه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌بێته گه‌مه‌یه‌کی بێ چاره‌نووس‌و خۆخه‌ڵه‌تێنه‌رانه، چونکه له سه‌روو هه‌موو ره‌گه‌زو ناوه‌نده پێکهێنه‌ره‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه، مۆته‌که‌یه‌ک هه‌یه که له پرسه‌کاندا پێمان ده‌ڵێ.. نا .. یان .. یا!
- ده‌سه‌ڵاتخوازیی ئایینی پابه‌نده به ده‌سه‌لاتی ئایینداره‌کان، ئه‌ویش ته‌نیا به‌هۆی ئاینداربوونیانه‌وه بۆیه زۆر سروشتیه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ئه‌وان دایده‌مه‌زرێنن جێگای پسپۆڕ‌و لایه‌نه ته‌کنۆکراته‌کانی تێدا نه‌مێنێته‌وه، چونکه ده‌سه‌لاتی ئه‌وان مه‌مله‌که‌تی سۆفی‌و ده‌روێشه‌کانه‌و له‌وێدا ئیمانداری‌و خواپه‌رستی یه‌که‌م مه‌رجه بۆ هاووڵاتی بوون..
- ده‌سه‌ڵاتخوازیی ئایینی پابه‌نده به‌ره‌تکردنه‌وه‌ی دیالۆگ له نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کان، به‌تایبه‌ت له نێوان لایه‌نه دیندارو بێ‌دینه‌کاندا (بۆ ئه‌م به‌شه له ده‌قه‌که‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌کمان هیناوه‌ته‌وه).
- ده‌سه‌ڵاتخوازیی ئایینی پیوه‌رو میعیاره‌کانی دینداره‌کانی له لایه‌نه رووکارییه‌کاندا ده‌وی. واته ئه‌و که‌سێکی ده‌وێ نویژی له‌به‌ر چاودا بکات نه‌ک وه‌ک خۆی ده‌یه‌وی ئیماندار بێ‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خواوه‌ندی خۆیدا گرێ بدات.
- ئایینی ده‌سه‌ڵاتخواز ئاینی ئه‌و که‌سانه‌یه که فه‌رمان ده‌ده‌ن‌و فه‌رمان وه‌رده‌گرن. واته ئه‌وان به‌پێی خشته‌یه‌ک کار ده‌که‌ن که له لایان هێزێکی میتافیزیکاوه داڕێژراوه‌و ئه‌قڵی ئه‌وانیش زۆر له‌وه کورتته که ته‌نانه‌ت بکه‌ونه گومان له‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو هیزو تاونایه چۆنه له خاڵێک‌دا کۆبوه‌ته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م خه‌سڵه‌ت‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان ره‌نگه پتر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان تیدا به‌هێز بکا که ده‌سه‌ڵاتخوازی ئایینی له‌مڕۆداو له‌و سه‌رزه‌مینیانه‌دا که ئێمه‌ومانانی تیدا ده‌ژین گه‌وره‌ترین په‌تا بوو له جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی ئاڵا، په‌تایه‌ک که جیا له جه‌سته‌یه‌کی شه‌که‌ت‌و هه‌لاهه‌لاکراو هیچی دیکه‌ی له‌م کۆمه‌ڵگایانه نه‌هیشته‌وه. ئه‌سته‌مه هیچکام له ئێمه وا به ئاسانی ئه‌و حئازارانه‌مان له‌بیر بچێته‌وه که هه‌واڵ‌و وێنا‌و رێپۆرتاژه‌کانی له‌مه‌ڕ ئینسانکوژی‌و تیرۆر‌و تێزاب رشاندنه‌کانی سه‌ر خه‌ڵکه بێتاوانه‌که‌ی جه‌زائیرو میسر‌و پاکستان‌و.. هتد، (که به‌ده‌ستی برا ئیمانداره‌کان ئه‌نجام ده‌درا) فه‌رامۆش بکه‌ین ئه‌و که‌سانه‌ی مرۆڤه بێ‌تاوانه‌کانیان به پارچه پارچه‌کراوی‌و جه‌سته‌یه‌کی سه‌ربڕاوه‌وه له‌سه‌ر شه‌قم‌و له‌نێو کۆڵانه‌کاندا فڕێ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پیمان بلێن که ئه‌وان خاوه‌نی هه‌ستێکی مه‌زن‌و به‌هێزی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن. تۆڵه‌ی ئیفلاس هینانێک که ئه‌م خه‌ڵکه بێ‌تاوانه هۆکاره‌که‌ی نه‌بوون به‌ڵکو هیرشی مۆدێرنیته‌ی بێ خواوه‌ند بوو که ئه‌وانی تووشی نوشستی هینابوو.
***
له دوا ئه‌نجاممان بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌تێک ده‌بینه‌وه ئه‌ویش هه‌ڵکه‌وتنی ئێمه‌یه له زه‌مه‌ن‌و جیهانێکی نوێ‌دا، که هه‌ڵوه‌سته‌کردن‌و رۆچوون به دیارده‌و ره‌گه‌ز نوێیه‌کانی پتر یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێ له که‌شف کردنی ئه‌م جیهانه‌و که‌سایه‌تی‌و سایکۆلۆژییه‌تی ئه‌و مرۆڤانه‌ی چالاکن له سازدان‌و پێکهێنانیدا. زه‌مه‌نی ئیمه ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه که تییدا مرۆڤ به‌هادارتره له باوه‌ڕ، (من ده‌زانم پله‌و پایه‌ی ئایدیۆلۆژیا نزمتره له پله پایه‌ی رۆحێکی داهێنه‌ر) ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه که که‌می‌و زۆری ئینسانی بون‌و نائینسانی بوونی ئایدۆلۆژیاکانی تیدا دیاری ده‌کرێ‌و کێش‌و قورساییان به پێوانه‌کانی گه‌وره‌یی ئینسان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. خواوه‌ندی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی ئیمه ته‌نانه‌ت جیاوازه له‌گه‌ڵ خواوه‌ندی سه‌رده‌مه‌کانی پێشوو (ئه‌و خواوه‌نده‌ی باپیرانی ئێمه ستایشیان ده‌کرد خواوه‌ندێکی سه‌ره‌ڕۆ بوو که پارادیمیای سوڵتانه زۆرداره‌کان بوو. نزا‌و پاڕانه‌وه‌کانیش پتر پاڕانه‌وه‌ی مرۆڤه بێ ماف‌و غه‌در لێکراوه‌کان بوون). به‌ڵام له پێناسه‌کردنمان بۆ مرۆڤه‌کانی سه‌رده‌می نوێ ده‌توانین بڵێین مرۆڤی نوێ خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌ت‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نوییه؛ ئه‌و خوازیاری گۆڕینی جیهانه، مرۆڤێکه گومان له هه‌موو شتێ ده‌کا، شۆڕشخوازه، موماره‌سه‌ی ژیان ده‌کا، داواکاری مافه، ره‌خنه‌گره‌و... هتد، ئه‌مه له حاڵێکدایه که پێشینانی ئێمه ئه‌و باوه‌ڕدا نه‌بوون که ته‌نیا یه‌ک خوێندنه‌وه‌یان بۆ جیهانی پێ بوو، ئه‌و که‌سانه بوون که به‌رده‌وام له‌بیری مه‌رگی دابوون، بیریان له‌وه ده‌کرده‌وه که به چاکترین شیوه ئه‌رکه مه‌عنه‌وی‌یه‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن‌و لای پێشنیانی ئێمه هیزی سه‌ره‌کی سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ خواوه‌ند ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام مرۆڤه‌کانی سه‌رده‌می نوێ وه‌ک رۆسۆ له‌و باوه‌ڕه‌دان کە (خواوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی هێزه به‌ڵام په‌تاو نه‌خۆشییه‌کانیش هه‌ر له‌وه دێن).
لێره‌دا ململانێکه ده‌که‌وێته نێوان دوو باوه‌ڕو جیهانی جیاوازه‌وه. ده‌که‌وێته نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی به پشت به‌ستن به باوه‌ڕه ئایینییه‌کانیان چاو و فکری خۆیان نووقاندووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مانیشدا ئه‌و رۆشنبیرانه هه‌ن که هیچ شتێ بێ به‌ڵگه قبوڵ ناکه‌ن. ئه‌مه ململانێیه‌که له نێوان نوێخوازان‌و ئه‌وانه‌ی جژی نوێخوازین. له کاتێکدا کۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێ به‌ره‌و پیشه‌وه بچێ، هه‌ندێ گه‌ره‌کیانه به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنه‌وه که واته ده‌کرێ بڵێین ئه‌مه ململانێیه‌که له‌نێوان داهاتووو و رابردووه‌دا. له‌نێوان نوێگه‌ری‌و ئسوڵییه‌ت، له نێوان ئه‌وانه‌ی ریز له ئازادی ده‌گرن‌و ئه‌وانه‌ی پابه‌ند نیین به‌م رێزگرتنه. له‌م ده‌ریا شڵه‌ژاو و شه‌پۆلاوییه‌دا ئارامی محاڵه.
ئاشتی‌و ئارامی له بارودۆخێکی سه‌قامگیرو سیسته‌ماتیزه کراوه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن، جا بۆیه ئه‌و ئاشتی‌و ئارامیه‌ی هه‌ندێ له نووسه‌ره رۆژئاواییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتدا ده‌یبیننه‌وه، له راستیدا ئاشتی‌و ئارامی گۆڕستانه‌کانه.
ئێمه به‌رده‌وام دووپاتی هه‌ڵه‌یه‌کمان کردۆته‌وه ئه‌ویش ته‌حه‌ممول کردنی کرده‌وه نائیسانییه‌کانی بونیادگه‌راکانه. هه‌ر به‌م کاره‌شمان مۆرکی ره‌سه‌نایه‌تی‌و یاسایی بوونمان به بونیادگه‌راکان به‌خشیوه. ته‌نانه‌ت له زۆرێک له وڵاتان له به‌رامبه‌ر فشاری بونیادگه‌راکاندا ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه‌و ملیان بۆ داواکانیان که‌چ کردووه‌و به پیلانی ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر کتێبه‌کاندا گتووه‌و نووسه‌رانیان له کونجی به‌ندیخانه‌کان هاویشتووه، که پێم وایه ئه‌مه‌ش زێتر بۆ له‌رزۆکی دیموکراسیه‌ت‌و هه‌ره‌سهێنانی مۆدێلی کمۆنیستی بگه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌تی له وڵاته دواکه‌وتووه‌کاندا چونکه خودی ئه‌مه گرنگترین فاکته‌ر بووه له زه‌ق کردنه‌وه‌ی ره‌وتی بونیادگه‌راییدا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موی ئه‌مانه‌ش جه‌نگ‌و ململانێیه‌کی سه‌ختیش چاوه‌ڕوانی هه‌موومان ده‌کات. ململانێی نێوان تاریکی‌و رۆشنایی، له‌سه‌ر هه‌مووشمانه له رێگای کولتوور‌و په‌روه‌رده‌و سیاسه‌ت‌و... هتد، ئه‌م ململانێیه تێکه‌ڵاوی سه‌رجه‌م کایه‌کانی ژیانی رۆژانه بکه‌ین.
سه‌رچاوه‌کان:
آرش، ژماره 60، نشریه کانون نویسندگان ایران در تبعید.
قرارداد اجتماعی، ژان ژاک رۆسۆ، ترجمه فارسی.
کیان ، ژماره 44
دنیای سخن ژماره 79، دین و مدرنیزم، در گفتگو با سروش.
بیری نوێ، ژماره 17و 18.
سەرچاوە: گۆڤاری قەڵەمی ژمارە ٤
سەرنجێک لە سایتی قەڵەمەوە:
سوپاسی کاک عەلی لالە دەکەین بۆ تایپ کردنەوەی ئەم بابەتە. نموونەی زۆر بێت.