ما 6123 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

هاوڕی نەهرۆ

لە ئەزەلەوە من ئاشتی بووم

 تۆ تۆوی جەنگ

 من ئاڵایەکی سپی بووم

 تۆ خەنجەرێکی ڕاکێشراو

 من پێکەنین بووم

تۆ توڕەیی و ڕق و گریان.

 

سکاڵای کچێک لە دەستی قەدەر    

هاوڕی نەهرۆ

ئای قەدەر

 بۆ وات لێکردم

 ئەوەی لەسەر من بوو

 بەزیادەوە کردم

 بۆچی لە کێشمەکێشی ژیان

منت توڕ دایە کەنارەوە

 بۆچی لە توانای خۆم زیاتر

 پێت راسپاردم ئەرک

 ئای قەدەر

 دەستێ نەبوو

 لە خەوی غەفڵەت

بێدارم کاتەوە

 رێگایەک نەبوو

سەرنجەکانم تیا بنووسمەوە

 ئاسۆیەک نەبوو

 لێوەی بروانمە ئەو دیوی شتەکان

 بەستەڵەکی بەفری رۆژگار

 لە کۆڵی من دا نەتوایەوە

 ئەستێرەکانی ئاسمان

یەک لەدوای یەک فریویان دام

 مانگ چاوشارەکی درۆزنانەی

 لەگەڵ کردم

 زنجیرو قوفڵ

تاکە یادەوەری من بوو

 ئای قەدەر

 گوڵێکت پێ دام

 هەزار درک

 لەدەست و پێم چقا

 نەفرەت لەو کەسەی

قەواڵەی منی رەش کردەوە

 ئای قەدەر

 ئێستا دەزانم

 لە ئەزەلەوە من ئاشتی بووم

 تۆ تۆوی جەنگ

 من ئاڵایەکی سپی بووم

 تۆ خەنجەرێکی ڕاکێشراو

 من پێکەنین بووم

تۆ توڕەیی و ڕق و گریان.

          

                       

 

 

گەڕان بۆ بابەت