و. عبدالمطب عبدالله
تۆ جه‌للادیت، تۆ دوایین که‌سیت له هه‌موویان دزێوتریت، زێڕم هه‌یه، ژن‌و دوو مناڵ، هاوڕێم هه‌یه، رۆژێک له رۆژان هیچم بۆ نامێنێ، پیر ده‌بم دمرم بۆگه‌ن ده‌بم، ده‌بمه تۆ، ژیانم شۆڕبوونه‌وه‌یه به نه‌بووندا، ژیانی تۆش هه‌روه‌ک خۆی له نه‌بووندا ده‌مێنێته‌وه، حه‌ز ده‌که‌م وه‌ک تۆ بوومایه، تۆ به‌خته‌وه‌رترین پیاویت.
چەللاد
فریدریک دورنمان
و. عبدالمطب عبدالله
به‌رده‌کان مردوون، هه‌واش ده‌ڵیی به‌رده، زه‌وی له هه‌موو لایه‌که‌وه قورس دادێ، ئاوێکی سارد له درزه‌کانه‌وه ده‌تکێ، زه‌وی کێمی لێ دێ، تاریکایی خۆی داده‌نوێنێ، ئامیره‌کانی ئازاردان خه‌ون ده‌بینن، ئاگره‌که بال به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌کدا ده‌کێشێ، ئازاردان به هەوره‌کانه‌وه ده‌لکی، ئه‌ویش له یه‌کێ له قوژبنه‌کان خۆی گرمۆڵه کردووه گوێ راده‌دێرێت، کاته‌کان ده‌خشن، ئاگره‌که هه‌ڵایساوه، ئامێره‌کانی ئازاردان ده‌جووڵێن، په‌ته‌کان درێژ ده‌بنه‌وه، ئازاردان دیواره‌کان جێ ده‌هێڵێ‌و خۆی ده‌خاته سه‌ر هه‌موو شتێک، ژوری ئازاردان هه‌ناسه ده‌دات چه‌ند هه‌نگاوێک نزیک ده‌بنه‌وه.
ئازار ده‌درێت، دیواره‌کان هانکه هانکیانه، به‌ردکان هاوار ده‌که‌ن، چاوی دۆزه‌خی به درزه‌کانه‌وه لکاوه، هه‌وا وه‌کو قوڕقوشم ده‌کوڵێ –ئاگره‌که ده‌پڕژێته سه‌ر گۆشتێکی سپی، په‌یژه‌کان ده‌چه‌مێنه‌وه، چرکه‌کان به‌ره‌و هه‌تاهه‌تایی ده‌ڕۆن، ده‌گه‌ڕێته‌وه قوژبنێک‌و خۆی تیا گرمۆڵه ده‌کات. چاوه‌کانی بۆش‌و به‌تاڵن، ده‌سته‌کانی له سه‌هۆڵ، قژی به گۆشتییه‌وه نوساوه، ژووری ئازادان ماندوو دیاره، خوێن فیچقه دەکات، به‌رده‌کان داده‌مرکێنه‌وه، قیر له به‌ربه‌سته ئاسنینه‌کانه‌وه ده‌چۆڕێ، بێده‌نگی ده‌خنکێ، کات به ئاگادێت، چرکه‌کان به په‌لکوتین به‌ره‌و پیشه‌وه ده‌ڕۆن‌و ساته‌کانیش له دوایانن، ئاگره‌که پاشماوه‌ی خه‌ڵووز ده‌لیسێته‌وه.
شه‌و باڵی به‌سه‌رر شاردا کێشاوه، ئه‌ستێره‌کان زه‌ردن، مانگ ره‌ش داگه‌ڕاوه، خانووه‌کان به‌درێژایی زه‌وی داده‌کشێن، به شه‌قامیکدا سه‌ر ده‌که‌وێ‌و خۆی به مه‌یخانه‌یه‌کدا ده‌کا، چراکان ئاگرێکی ره‌ش ده‌هاوێژن، خه‌ڵک راده‌که‌ن، مه‌ی خوێنێکی کۆنه، یه‌کێک هاوار ده‌کا له دووره‌وه کورسییه‌ک ده‌جوڵێته‌وه، خشپه‌یه‌ک وه‌کو پێکه‌نین ده‌له‌رێته‌وه، ئافره‌تێکی پێست سپی ده‌ستێکی ده‌خریته سه‌ر.
ده‌رگاکه ده‌کرێته‌وه، بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر هه‌موو شتیک‌دا ده‌کێشێ، نامۆیه‌ک له نزیکه‌وه داده‌نیشێ سه‌یری هه‌ر دوو ده‌ستی ده‌کات، شل‌و خاون، په‌نجه‌کان یاری به دارشه‌قه‌یه‌ک ده‌که‌ن، سێوکه زیوینه‌که ده‌دروشێته‌وه، روخساری زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه، چاوه‌کانی دوو قۆه‌تن‌و لیوه‌کانی لێکده‌بنه‌وه نامۆکه ده‌دوێت:
تۆ جه‌للادیت، تۆ دوایین که‌سیت له هه‌موویان دزێوتریت، زێڕم هه‌یه، ژن‌و دوو مناڵ، هاوڕێم هه‌یه، رۆژێک له رۆژان هیچم بۆ نامێنێ، پیر ده‌بم دمرم بۆگه‌ن ده‌بم، ده‌بمه تۆ، ژیانم شۆڕ بوونه‌وه‌یه به نه‌بووندا، ژیانی تۆش هه‌روه‌ک خۆی له نه‌بووندا ده‌مێنێته‌وه، حه‌ز ده‌که‌م وه‌ک تۆ بومایه، تۆ به‌خته‌وه‌رترین پیاویت.
هه‌موو خۆشییه‌کم بینی به‌ڵام هه‌ر سه‌رهێه‌بوو، له قێز بوونه‌وه زیتر چم بۆ مایه‌وه. خۆشی تۆ هه‌رگیز له‌بن نایه‌ت، هه‌میشه‌ییه، تۆ خه‌لکی ئازار ده‌ده‌یت، ئه‌و تارماییه‌ی که پێی ده‌گوترێت مرۆڤ له‌ژێر په‌نجه‌کانی تۆدا تێکده‌شکێت، بچوکترین جووڵانه‌وه‌ی ترسێکی بێ سنوور ده‌خولقێنێ، تۆ سه‌ره‌تاو کۆتاییت، با جۆره بازرگانییه‌ک بخه‌مه به‌رده‌مت، با ده‌وری خۆمان به یه‌کدی بگۆڕینه‌وه، ژنه‌که‌م به‌ر تۆ ده‌که‌وێ، هه‌روەها زێڕو لاویتی‌و ده‌سه‌لاتم، منیش ده‌بم به جه‌للاد، دوای دوو ساڵ پێکده‌گه‌ینه‌وه، له‌بیر نه‌که‌یت ئه‌گینا ئه‌و گۆڕینه‌وه‌یه هه‌رگیز نابێت.
وشه نامۆکه به‌ر په‌رده‌ی گوێکانی ده‌که‌وێت‌و پیاڵه‌یه‌ک ده‌که‌وێته خواره‌وه، مه‌یه‌که‌ی به‌سه‌ر مێزه‌که‌دا ده‌ڕژێت، په‌ڵه په‌ڵه به‌سه‌ر زه‌ویدا بلاو ده‌بێته‌وه، سه‌یری روخساری نامۆکه ده‌کات، قۆزه جلیکی به‌نرخی له‌به‌ره، هه‌ر دوو ده‌سته زبره‌کانی ماچ ده‌کات، گوێ له خودی خۆی ده‌گرێت پیده‌که‌نێ.
هه‌ر دوکیان خۆیان به هۆڵه‌که‌دا ده‌که‌ن، سێبه‌ره‌کان به دیواره‌کانه‌وه ده‌لکێن، په‌نجه‌ره‌کان به‌تاڵن، شه‌مشه‌مه کوێره به بنمیچه‌وه شۆڕ بوونه‌وه‌ته‌وه، زه‌وییه‌که ئاوێنه‌یه، پرشنگێکی شین له شوێنی خاچ ده‌دات، دوکه‌ڵێکی ستونی، هه‌ر دوو ده‌ستی بۆ نامۆکه دریژ ده‌کات، پرشنگه‌که کز ده‌بێت، سێبه‌ره‌کان له دیواره‌کان ده‌ترازین، هه‌وا گۆرانی ده‌ڵێ، شه‌مشه‌مه کوێه‌کان وه‌کو چه‌ند زه‌نگوڵێکی بچوک به بنمیچه‌که‌وه ده‌هه‌ژێنه‌وه، ۆه‌نجه‌ره‌کان سوڕ ده‌خۆن جه‌للاده‌که ده‌بینێ.
پیاوێکی که‌ته‌و تێکسمڕاوه، دوومه‌ڵێکی زۆر له‌سه‌ر له‌شی دیاره، روخساری گه‌نیوه، دوو چاوی زه‌ق‌و سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه، بیلبیله‌کانی سووتاونه‌ته‌وه، ده‌می به‌لیکاوه، به شه‌قامه‌کاندا ده‌ڕوا، راده‌کا، هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌کا بڕیار ده‌دا هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌سته زبره‌کانی یاری به دارشه‌قه‌که ده‌که‌ن، خۆرهه‌ڵدێت، ماڵه‌کان رووناک ده‌کاته‌وه، ئاسمان ده‌ریایه‌کی فراوانه، خه‌ڵکی بۆ کار ده‌گه‌ڕێنه‌وه، کیژۆڵه‌یه‌ک بۆی پیده‌که‌نێ. خۆی به ماڵێکدا ده‌کات، دیواره‌کانی سپیین. سه‌گه‌کان خۆی لی لاده‌ده‌ن که‌رکه‌ره‌کان ده‌چه‌مێنه‌وه، مناڵه‌کان ماچ ده‌کا، ئافره‌تێک لێی نزیک ده‌بێته‌وه، لاواز قژ زه‌رد، دووچاوی جوان، پیده‌که‌نیت ده‌ست ده‌کاته ملی‌و خۆی به سینگیه‌وه ده‌نووسینێ. به‌ره‌به‌ره شه‌و دادێ، رۆژ دوور ده‌که‌ویته‌وه، ژووره‌که به‌ڕێکی هه‌ناسه ده‌دا به‌ر سێبه‌ریش گه‌رمه، ئافره‌تێک به رووتی داده‌نیشێ، هه‌ر له په‌ڵه هه‌ورێک ده‌چێ.
له‌به‌ر دوا داهاتنی رۆژه‌کان، مانگه‌کان گرد ده‌بنوه، ساڵێک تێده‌په‌ڕێ، شه‌قامه‌کان چۆڵن، ده‌سته‌کان یاری به دارصه‌قه‌که ده‌که‌ن، پارچه زیوه‌که ده‌دره‌وشێته‌وه، ئاسمان پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خاته سه‌ر زه‌وی، زه‌وی سپییه، به‌فر سیڕه‌ی لی هه‌ڵده‌ستێ به ناو دۆڵێکدا ده‌ڕوا، لقه‌دارێک له‌ناو به‌فردا نوستووه، منداڵێکی بچوک هاوار ده‌کات، چڵه داره‌که هه‌ر له مه‌قاشێک ده‌چێ.
له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه، تاریکاییه، مه‌ی له خوێنێکی کۆن ده‌خواته‌وه، تاریکایی خۆی ده‌ئاخنێته ناو بۆشاییه‌کانه‌وه، بێده‌نگی به تووندی ئازار ده‌دات، ئاگری نێو ئاگردانه‌که ده‌سووتێ، دیواره سپیه‌که‌ی نزیکی درزی تێ که‌وت، زه‌وییه چیمه‌نتۆ کراوه‌که به‌ژۆی پاژنه‌ی پێڵاوه‌که‌ی ده‌وڕوشێ، به‌رده‌کان به‌یدار ده‌که‌ون، هه‌ڵده‌سێ ده‌چێته ده‌روه، تا مردن سه‌گه‌کان دارکاری ده‌کات.
ساته‌کان نزیک ده‌بنه‌وه، ئاهه‌نگێک ساز ده‌کا هۆڵه‌وه‌که به ژاوه‌ژاوو هاتوو هاواره، مێزه‌کان خوار ده‌بنه‌وه، رووناکی به‌سه‌ر روخساره‌کانه‌وه ده‌کوێته سه‌ما، شانی ئافره‌ته‌کان خڕن، پیاوه‌کان پیده‌که‌نن، سێبه‌ر ده‌که‌وێته سه‌ر دیواره‌کان، خشپه‌یه‌ک وه‌ک پێکه‌نین ده‌له‌رێته‌وه، ماچی ده‌کات، کراس له‌به‌ر ئافره‌ته‌که داده‌که‌نێت، مه‌ی به‌سه‌ر مێزه‌که ده‌ڕژێ، خوین فیچقه ده‌کا راده‌په‌ڕێت – راده‌کا. به شه‌قامه‌کاندا ده‌سوڕێته‌وه، خانووه‌کان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێن بورجه‌کان ده‌بنوه، شه‌قامه‌کان خاو ده‌بنوه، خانووه‌کان به یه‌کتره‌وه ده‌نوسێن، چه‌ند روبارێ رێی لێ ده‌بڕن، رێگایه‌ک بۆخۆی ده‌کاته‌وه، به‌ره‌و هۆڵه‌که ته‌کان ده‌دا، جی خاچه‌که شکاوه، په‌نجه‌ره‌کان لیی ورد ده‌بنه‌وه، زه‌وی به شه‌مشه‌مه کوێره‌ی بێ جووڵه‌و هه‌ست داپۆشراوه، چاوه‌ڕێ ده‌کا، لیوه‌کانی ده‌له‌رزن، جه‌للاده‌که نایه‌ت.
بێ هه‌ست و خوست خۆی ده‌دزیته‌وه، ئاسمان سارده، مه‌ڵه‌که‌ی ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه، ژنه‌که‌ی نوستووه، به‌بێ جووڵی خه‌وی لی کوتووه، قژی هه‌ر له زێڕ دچێت، چراکه هه‌ڵده‌گرێت ئاگر له‌سه‌ر گۆشتێکی سپی بڵاو ده‌بێته‌وه، پیخه‌فه‌که جێگای ئازاردانه، یه‌کێک ده‌نالێنێ، خوێنه‌ر سوره.
به‌بێده‌نگی دانیشتووه، جێگایه‌کی زۆر رووناکه، خه‌ڵک له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌که دین‌و ده‌ڕۆن، دادوه‌ره‌کان ده‌دوێن، هه‌ڵده‌سێته‌وه، دادوه‌ره‌کان چه‌ند وشه‌یه‌ک ده‌رده‌بڕن، داڵانه‌که هه‌ر بۆ خواه‌وه شۆڕ ده‌بێته‌وه، ته‌سک و تریسکه، زه‌وی وه‌کو برد ره‌قه، دیواه‌کان له به‌رد دروست کراون.
ده‌رگاکه ده‌کرێته‌وه، هۆڵه‌که چوارگۆشه‌یه، ئاگرێک به‌ر روخساری ده‌که‌وێ، هه‌وا شێداره، له یه‌کێک له قژبنه‌کان سیبه‌رێک ده‌رده‌که‌وێت، چه‌ند مه‌قاشێک له ئاگه‌که‌وه دیار ده‌که‌ون. سێبه‌ره‌که نزیک ده‌بێته‌وه، هاوار ده‌کا جه‌للاده‌که‌یه:
به زه‌وییه‌وه به‌ستراوه، هه‌ردوو ناو له‌پی ده‌زریکێنن، بنمیچه به‌ردینه‌که داده‌ڕمێ، هه‌وا بۆشاییه‌که پڕ ده‌کاته‌وه، قورساییه‌کان چه‌ند هه‌سارێکن ده‌ناڵێنن، ژووری ئازاردان جیهانه‌و جیهانیش ئازاردان، جه‌للاده‌که خواوه‌نده‌و هه‌ر ئه‌ویشه ئازار ده‌به‌خشێ.
پیاوێک ده‌قیژێنێ:
بۆچی نه‌هاتیت
خواوه‌ند پیده‌که‌نێت؟
ئه‌ی بۆچی به مرۆڤ دروست کراوی؟
پیاوێک ده‌ناڵێنێ: بۆچی تێکمده‌شکینی؟
تێبینی: له‌و وه‌رگێڕانه‌دا هه‌وڵمداوه شیوازی نوسه‌ر نه‌شێوێنم.
سه‌رچاوه: متاهات ص 193-196.
سەرچاوە: قەڵەمی ژمارە ٤