و: ناسر سه‌لاحی
له‌هه‌ر شوینێک نائارامییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گه‌یشتبێته ئاستێکی به‌رزو چواچێوه‌ی حکومه‌ته‌کانی خستبێته مه‌ترسیه‌وه ئه‌م به‌شه له خه‌ڵک که‌وتوونه‌ته ژێر تیغی ئیعدام، چ له‌و شوێنه‌ی که له یاسادا جێگه‌یه‌ک بۆ له‌ناوبردنیان دیاری کراوه‌و چ له‌و کاته‌دا که ئیعدام نایانگرێته‌وه‌و تۆمه‌تی دیکه‌یان خوتوونه‌ته پاڵ‌و یان ئه‌وه‌تا یاسای تایبه‌ت به بارودۆخی نایاسایی‌و دژه مرۆییان داڕشتووه.
مافی ژیان، یان سزای ئێعدام؟
فاتح بهرامی
و: ناسر سه‌لاحی
به دریژایی مێژوو چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌رده‌وام خه‌ڵکیان ئیعدام کردوه. له سه‌رده‌مانی کۆندا سزای ئێعدام له پانتاییه‌کی به‌ربڵاو و هاوپیچ له‌گه‌ڵ قیزه‌ونترین شێوه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار به‌ڕێوه ده‌چوو و تاوانبار له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکدا ده‌کوژرا. ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران تا ئه‌و جیگه‌یه له ئیعدام کردندا ئاوه‌ڵا بوو که بۆ وێنه له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا به‌پێی (یاساکانی دراکۆنی) له ئه‌سینا بۆ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که به‌تاوان بژمێردرایه، که‌سه‌که‌یان ده‌کوشت، له‌نێو ئه‌و شیوازانه‌ی که له‌سه‌رده‌مانی کۆندا بۆ ئێحدامی به ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاره‌وه که‌ڵکی لیوه‌رده‌گیرا بۆ وێنه ده‌کرێ کوڵاندن، سوتاندن، له خاچ دان، زینده‌به‌چاڵ کردن، بڕینی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش، به‌رده‌باران کردن‌و... هتد، ناو به‌رین. ته‌نانه‌ت له فه‌ره‌نسادا تا نزیکه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژدە‌ش ئه‌وانه‌ی حوکمی ئیعدامیان به‌سه‌ردا ده‌درا به زیندوویی ده‌سووتێنران، شیوازگه‌لی (مرۆییانه‌تری) ئیعدام، وه‌ک گیوتین، کورسی کاره‌بایی، ژووری گاز‌و ژه‌هرکردنه ناو له‌ش له دواییه‌کاندا به‌ره‌به‌ره به‌کار هێنران.
له به‌رایی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری دا زۆر بون ئه‌و تاوانانه‌ی که هێشتا سزای ئیعدام ده‌یگرتنه‌وه، بۆ وێنه سیسته‌می یاسای سزادانی به‌ریتانیا له سه‌رده‌می شۆشی پیشه‌سازیدا که به (یاسای خوێناوی) به‌ناوبانگ بوو، به شێوه‌یه‌کی روون‌و ئاشکرا به دژی چینه هه‌ژارو بێ ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان سزای ئیعدامی بۆ زیاتر له 220 تاوان دیاری ده‌کرد که بۆ وێنه شێلم دزین‌و نان دزینیشی ده‌گرته‌وه. ده‌سه‌لاتدارانی به‌ریتانیا له‌و ماوه‌یه‌دا که کار به (یاسای خوێناوی) ده‌کرا له‌و بڕوایه‌دابوون که ده‌کرێ له ریگای ترساندن‌و تۆقاندنه‌وه، (چینه مه‌ترسیداره‌کان) پی ملی یاسا بکه‌ن. له‌م وڵاته‌دا ئه‌و رۆژانه‌ی که سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ر حوکمدراوان دا ده‌دا، پشوو راده‌گه‌یه‌نرا.
به‌لام گۆڕانی هه‌ل‌ومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و گوشاری خه‌ڵک‌و بزووتنه‌وه ناڕازیه‌تیه‌کان بوونه هۆی سنووردار کردنه‌وه‌ی به‌کار هێنانی سزای ئیعدام له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه. ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی دژی ئیعدام بوون‌و له سنوودار کردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا ده‌وریان بینیوه، پتر له‌م دوو سه‌ده‌ی دواییدا سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌م بزوتنه‌وانه لانیکه‌م له سێ قۆناغی جیاوازدا له ناوه‌ڕستی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تا هه‌نووکه له وڵاتی ئه‌مریکا له ئارادابوون. باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام به‌تایبه‌تی له‌نێوان دوو شه‌ڕی جیهانی له‌زۆرێک له ولاتانی دیکه‌ی جنیادا له ئارادا بووه.
له‌گەڵ ئه‌وه‌شدا تا هه‌نووکه‌ش نیوه‌ی زیتری وڵاتانی جیهان به‌پێی یاسا مرۆڤ ده‌کوژن، دوایین راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌توه‌یی له ژانوییه‌ی ساڵی رابردووه باس له‌وه ده‌کات که هه‌نووکه، 97 وڵات به‌پیی یاسا که‌ڵک له سزای ئیعدام وه‌رده‌گرن؛ 52 وڵات سزای ئیحدامیان له‌سه‌ر ته‌واوی تاوانه‌کان هه‌ڵگرتووه؛ 15 ولاتی تر ئێعدام‌یان بیجگه له‌و تاوانانه‌ی له کاتی شه‌ڕدا یان له ژێر یاسا سه‌ربازییه‌کان دا نه‌بێ، هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و، 27 ولاتیش ئیستاکه‌ش سزای ئیعدام له یاساکانیدا ماوه، به‌لام له 10 ساڵی رابردوودا که‌سیان ئیعدام نه‌کردووه.
له‌نێو ئه‌و 97 ولاته‌دا که ئێعدام تیایداندا به‌ڕیوه ده‌چێ، له ئه‌مریکا هه‌ر کام له ویلایه‌ته‌کان یاسای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و هه‌ر ئێستا له 38 ویلایه‌تی ئه‌مریکا دا ئیعدام به‌ڕێوه ده‌چێ، که 10 ویلایه‌تیان له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه بۆ جارێکی دیکه سزای ئیعدامیان کردۆته ستێکی باو‌و، دوایین ویلایه‌تیان نیویۆرکه که له سیپته‌مبه‌ری ساڵی 95دا به یاسایی کرا. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئیعدام له وڵاته جۆربه‌جۆره‌کاندا، جیا له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ده‌گمه‌ن له کۆتایی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌م لاوه به‌ئه‌نجام گه‌یاندراوه.
یاسا، ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندی چینی ده‌سه‌ڵاتداره که به‌رده‌وام وه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جاڕی بۆ ده‌درێ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه، یاسایی بوونی سزای ئیعدام وا پاساو ده‌درێ که له خزمه‌تی پێش گرتنی تاوان دایه، کۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر تاوانه‌کاندا ده‌پاریزێ‌و دادپه‌روه‌ری دینێته ئاراوه. دوو تیۆری (پێش‌گیری)و (سزا) بنچینه‌و ته‌وه‌رری سه‌ره‌کی مانه‌وه‌و پارێزگاری لێکردنی ئه‌م سزایه‌ن.
تیۆری پێش‌گیری سه‌باره‌ت به لایه‌نی پراکسیسی‌و کارتێکه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئیعدام ده‌دوی‌و مێژووه‌که‌ی بۆ پتر له دوو سه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه له کاتێکدا که باسی سزا له کۆنه‌وه له ئارا دا بووه‌و له‌راستیدا له بناغه‌ی فه‌لسه‌فی سزای ئێعدام ده‌دوی. له‌پال ئه‌مانه‌دا گروپێک له پاریزه‌رانی ئیعدام باس له به ئابووری بونی ئیعدام ده‌که‌ن که ئه‌میان به راده‌ی دووانه‌که‌ی دیکه باو نییه.
تیۆری پێش‌گیری (پێش‌گیری له رێگای تۆقاندنه‌وه)
بناخه‌ی باسی (پێش‌گیری گشتی) ئه‌وه‌یه که سزای ئیعدام ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سانی دیکه تووشی تاوانی له‌و چه‌شنه نه‌بن، پێش‌گیری به‌تایبه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌کا که ئیعدامی تاوانبار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ جارێکی دیکه‌ی کاری وا ناکات. پارێزه‌رانی تیۆری پێش‌گیری له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئیعدام بۆ پێش گرتن له روودانی تاوان سوودمه‌نه. ئه‌م باس‌و لێدوانانه له سه‌رجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دا که ئیعدام تێیاندا به‌ڕێوه ده‌چێ، دا چ له‌به‌ر قه‌تڵ بێت یان هه‌ر تاوانێکی دیکه، بره‌وی هه‌یه. گه‌ڕانه‌وه بۆ ئامار (سه‌رژمێری)و مه‌سه‌له‌ی ترس له مردن دوو به‌ڵگه‌ی بنه‌ڕه‌تین که ده‌هێنرێنه‌وه. سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری ده‌وڵه‌تان‌و پارێزه‌رانی ئیعدام بۆ ئه‌م ئیدعایه‌یان ده‌ستاین به به‌راوردی دوو خاڵی جیاواز یان دوو سه‌رده‌می زه‌مه‌نی له وڵاتێک‌دا که له یه‌کیاندا سزای ئیعدام به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌وی دیکه‌یاندا ئیعدام نه‌بووه، ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نن که کاتێک ئیعدام له ئارادا بووه راده‌ی تاوان که‌متر بووه. هه‌رچه‌نده ئه‌مانه‌ش بۆ خۆیان وه‌ک به‌ڵگه (فاکت) له ژێر پرسیار دان. زۆر له به‌رهه‌ڵستکارانی ئیعدامیش ئامرگه‌لێکی جۆراوجۆر ده‌خه‌نه روو که پێشانده‌ری ئه‌وه‌یه که سزای ئیعدام نه‌بۆته هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی راده‌ی تاوان.
به‌ڵام باسه‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه. گریمان له‌و شوێناندا که سه‌رده‌مانێک ئیعدام له ئارادا بووه تاوان له‌متر رووی دابێ. مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی خودی کوشتنی مرۆڤ‌و ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر مافی ژیانه که ده‌وڵه‌ته‌کانیش به ناوی رێگه گرتن له تاوان له کۆمه‌ڵگادا جاڕی بۆ ده‌ده‌ن‌و له‌م رێگایه‌وه مافی کوشتن‌و ترسانجنی خه‌ڵک ده‌ده‌نه خۆیان جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و کاتانه‌ی که گه‌ڵاڵه‌ی سزای ئیعدامیان هێناوه‌ته تاراوه هاوکات نه‌بووه له‌گه‌ڵ ززۆربوونی قه‌تڵ‌و ئینسانکوژی، به‌ڵکو ئه‌مه به‌هۆی پێدادیری‌و بڕیاری پارێزه‌رانی ئیعدام له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا رووی داوه. به‌رزبوونه‌وه یان که‌م بوونه‌وه‌ی راده‌ی تاوان له کۆمه‌ڵگادا، پێوه‌ندی به بوون یان نه‌بوونی سزای ئیعدامه‌وه نییه، به‌ڵکو به بارودۆخی ناله‌بارو خراپی کۆمه‌ڵگاو فاکتۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌کانه‌وه په‌یوه‌سته‌و رۆڵی راسته‌قینه‌ی تیۆری پێش‌گیریش شتێک نییه جگه له شه‌رعییه‌ت دان به ئیعدام نه‌بێ له ژێر ئاڵای پاراستنی کۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر تاواندا، مارکس له‌مه‌ڕ سزا ده‌ڵێ: به‌گشتی ئیعدام وه‌ک ئامرازێک بۆ چاک بوون یان ترساندن پاساوی بۆ هێنراوه‌ته‌وه.
هه‌نووکه ئێوه چۆن ده‌توانن بۆ چاک بوون یان ترساندنی که‌سانی دیکه من سزا بده‌ن؟ هه‌روه‌ها مێژوو هه‌یه شتێک وه‌ک وه‌رژمێری هه‌یه- که به به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ که دنیا له کاتی (قابل)ه‌وه به سزادان نه چاک بووه‌و نه‌ترساوه، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه[i].
ئیعدام وه‌ک دوایین ئاستی سزادانیش هه‌ر ئه‌و مانایه‌ی هه‌یه‌و نه‌وه‌ک مافی ژیان تاوانبار پێشێل ده‌کا به‌ڵکو شوێنه‌واری خراپیش له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا به‌جێ ده‌هێڵێ.
به‌لام فریوکارییه‌ک که له تیۆری پێش‌گیری‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه که بنه‌ماو ه‌وگ‌و ریشه‌ی تاوان لۆ کۆمه‌ڵگادا له‌به‌رچاواب روون ده‌کاو سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار که دارێژه‌رو خوڵقێنه‌ری زه‌مینه‌ی ده‌ستدانه تاوانه بێ به‌ری ده‌ناسێنێ‌و ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانی تاوان ده‌خاته ئه‌ستۆی تاک، هه‌ر بۆیه پێی وایه به ئیعدام کردنی تاوانبار رێگر ده‌بێ له‌به‌ر ده‌م دووباره بوونه‌وه‌ی تاواندا. ده‌ستدانه تاوان ده‌ه‌نجامی هه‌بوونی بارودۆخێکی نامۆریی‌و زاڵمانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌روه‌ها له‌ژێر سرێمه‌و بره‌وی بیروباوه‌ڕی دواکه‌وتوانه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه دایه. سرێمه‌ی هه‌ژاری، بێکاری‌و بێ ماڵی، نابه‌رابه‌ری‌و هه‌ڵاواردن، خووگرتن به کحول‌و ماده بێهۆشکه‌ره‌کان به‌هۆی بێ‌توانایی‌و داماوی له به‌رامبه‌ر توندوتیژی سه‌رمایه‌داری‌و ده‌یان په‌تای دیکه له‌م سیسته‌مه‌دا، سه‌ره‌نجام به‌شێک له خه‌ڵک به‌ره‌و تاوانکاری پاڵ پێوه‌ده‌نێ.
شه‌و و رۆژ له ته‌له‌فزیۆن‌و سینه‌ماوه پڕوپاگه‌نده‌ی تودنوتیژی ده‌که‌ن، کێبرکێ‌و به‌رژه‌وه‌ندگه‌رایی تاکه‌کس، وه‌ک ره‌وشتی مرۆڤ ده‌ناسێنن‌و خه‌ڵک ناچار ده‌که‌ن په‌یڕه‌وییان لێ بکه‌ن.
کۆمه‌ڵگا به دارستانێک ده‌چوێنن که تێیدا لاوازه‌کان ده‌فه‌وتێن‌و به‌م پێ‌یه وێنه‌یه‌کی نه‌گۆڕو ئه‌به‌دی لی ده‌خه‌نه روو.
ئاگری رق‌و کینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی‌و ره‌گه‌زی ده‌گه‌شێتننه‌وه‌و تۆی نه‌فره‌ت‌و بێزاری له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌چێنن. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ش به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه، به هه‌رحاڵ بکوژو تاوانکارو ده‌ست درێژی که‌ر له داوێنی خۆی‌دا په‌روه‌رده ده‌کات، تیوری پێش‌گیری ئه‌م شتانه په‌رده پۆش ده‌کاو له‌م رووه‌وه به‌ناوی هۆکاری دوور خستنه‌وه له تاوان کارکردی تاوانباری راسته‌قینه واته سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار پاساو ده‌دا. ئیعدام نه ته‌نیا پێش به تاوان ناگرێ، به‌ڵکو وه‌حشیگه‌ری‌و به‌ربه‌رییه‌تیش پتر ده‌کا، چونکێ په‌یامی ئیعدامک شتێک نیه جگه له حه‌قانییه‌ت دان‌و به‌یاسیی کردنی توندوتیژی مه‌رگهێنه‌رانه دژی جه‌سته‌ی مرۆڤ.
سزا
کۆڵه‌که‌یه‌کی بنچینه‌یی له پاراستنی دیارده‌ی ئیعدام سزایه. له روانگه‌ی تیۆری سزاوه کارتێکه‌ری‌و ده‌ره‌نجامی سزای ئیعدام بۆ داهاتوو له‌به‌ر چاو نییه. به‌ڵکو جۆری هه‌ڵس‌وکه‌وت له‌گه‌ڵ تاوانبار‌و ئیدعای دامه‌زراندنی دادپه‌روه‌ریی بنچینه‌ی پاساو هێنانه‌وه‌ی کده‌وه‌ی ئیعدامه. به کورتی، بابه‌تی سزا باس له‌وه ده‌کا که تاوانبارێک هه‌ن شیاوی ئیعدامن‌و ده‌بێ به سزای کرده‌وه‌کانیان بگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار بێت، له‌م پێوه‌ندیه‌دا بێ سێ‌ودوو ئه‌م پرسیارانه دێنه گۆڕێ که بۆچی که‌سێک که تاوانێک زه‌قی لێ روو ده‌درێ شیاوی مه‌رگه؟ چ که‌سێک ره‌وابوونی مرجن بۆ تاوانبار دیاری ده‌کاو دیاریکردنه‌که‌ش پشتی به چ پیوانه‌یه‌ک به‌ستووه؟ ئه‌مه چ دادپه‌ره‌وه‌رییه‌که که به کوشتنی مرۆڤ دادمه‌زرێ؟
وه‌ڵامی پاریزه‌رانی سزا بۆ پاساوی ئیحدام بابه‌تی ره‌وا بوونی مه‌رگ له باوه‌ڕێکی کۆنه‌خوازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌پێی فۆرمۆله‌ی کۆنLutalionis ، (مافی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه له رێگای به‌سه‌ر داسه‌پاندنی ئه‌و سزادانه‌وه که به کرده‌وه‌ی تاوانباره‌که ده‌چێ) که به ئه‌سڵی ''چاو له به‌رامبه‌ر چا''دا به‌ناوبانگه، پێوانه‌ی دیاریکردنی سزا‌و ره‌وابوونی ئه‌و سزایه به کرده‌وه‌ی که‌سه‌که‌وه په‌یوه‌سته. به‌پێی ئه‌م ئه‌سڵه ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا به‌و شێوه‌یه ره‌فتار بکرێ که ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی دیکه‌دا کردوویانه‌و کرده‌وه‌ی تاوانبار نه‌وه‌ک بنه‌مایه‌که بۆ سزادانی به‌ڵکو بۆ دیاریکردنی جۆری سزاکه‌ش رێنوێن‌و پێوانه‌یه. به‌پێی ئه‌م ئه‌سڵه تاکه سزای شیاو بۆ بکوژه‌که ئیعدامه. ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵکدا زۆر به‌هێز بووه‌و پشت به هه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و مۆراڵ‌و داب‌و نه‌ریته‌کانی سه‌رده‌مانی کۆن ده‌به‌ستێت.
(چاو: له به‌رامبه‌ر چاو( له بواری فه‌لسه‌فیشه‌وه پاساو دراوه‌و، کانت و هیگل پشتیوانیان لێکردووه‌و هه‌ردوکیان له سزای ئیعدام بۆ بکوژ پشتیوانی ده‌که‌ن.
کانت له‌و رووه‌وه کا باوه‌ڕی وایه هیچ لێکچوونێک له‌نێوان مه‌رگ‌و زیندوو مانه‌وه‌دا ته‌نانه‌ت له دژوارترین بارودۆخه‌کانیشدا نییه، به‌و ئاکامه ده‌گات که هیچ هاوسه‌نگییه‌ک له‌نێوان تاوان‌و سزاداندا نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بکوژه‌که به‌شیوه‌یه‌کی ئ=یاساییانه به مه‌رگ بسپێردرێ بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێگیر بێت.
کانت راسته‌وخۆ به‌م شێوه‌یه پشتیوانی له ئه‌سڵی (چاو له به‌رامبه‌ر چاو)دا ده‌کت. ئه‌گه‌ر تۆمه‌ت لیده‌ر بووی، تۆمه‌تت له خۆت داوه، ئه‌گه‌ر شتێکت له‌و دزی، له خۆتت دزیوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وت کوشت، خۆتت کوشتووه. ته‌نیا یاسای سزا ده‌توانێت به وردی جۆر‌و راده‌ی سزا دیاری بکات[ii]. هیگلیش به ئاماژه کردن به ژیان وه‌ک بازنه‌ی کاملی بوونی مرۆڤێک، هیچ سزایه‌ک جگه له مردن بۆ بکوژه به ته‌واو نازانێ، ئه‌مڕۆکه له هه‌ر شوێنێک که ئیعدام تێیدا باوه، یاسای سزا بنه‌مایه‌که بۆ پارێزگاری کردن له مانه‌وه‌ی ئیعدام. بۆ وێنه (ئیرنست ڤن دان هاگ) یه‌کێک له پاریزه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی سزای ئیحدام له ئه‌مریکا، که ئیعدام وه‌ک پارێزه‌ری دیسپلینی کۆمه‌ڵایه‌تی پیناسه ده‌کات، له‌و بڕوایه دایه که بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار بێ ده‌بێ بکوژ گیانی لێ بختێندرێ.
باسه‌که‌ی کانت، به‌ر له هه‌ر شتێک پشیی به تێگه‌یشتنی ئاوه‌ژوو له دادپه‌روری به‌ستوه، دووه‌م ئه‌و به گشتی له کرده‌وه‌و جووڵه‌ی تاوانباره‌وه ده‌ست پێ ده‌کاو ئاوڕ ناداته‌وه سه‌ر کۆمه‌ڵگاو پێگه‌ی مرۆڤه‌کان تێیدا. ئه‌و رۆڵی که‌شوهه‌وای کۆمه‌ڵگه چ سه‌باره‌ت به زه‌مینه‌ی تاوان‌و پێگه‌ی خه‌ڵک تێیداو چ سه‌باره‌ت به پتانسیل‌و ئیمکانی کۆمه‌ڵگا بۆ چاککردنی تاوانبار له‌به‌رچاو ناگرێ‌و به شێوه‌یه‌کی ته‌واو دابڕاوانه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانبار‌و ئه‌وه‌ی که ره‌وایه ده‌هه‌قی بکرێ پشتگیری له سزادان ده‌کا. (هیگل)یش هه‌ر ئه‌م کاره ده‌کاو به‌ئاشکرا سه‌باره‌ت به سزادان‌و ماف به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێ: (تاوانبار ده‌بێ سزا بدرێ، ئه‌وه کرده‌ه‌یه‌کی په‌یوه‌سته به ئیراده‌ی خۆیه‌وه، تاوانبار رایگه‌یاندوه که پێشێل کردنی ماف، مافی خۆیه‌تی، تاوانی ئه‌و سڕینه‌وه‌ی مافه، سزادان‌و، سڕینه‌وه‌ی ئه‌من سڕینه‌وه‌یه که واته سالماندنێکه بۆ ئه‌و مافه‌ی خۆی داوای کردووه‌و به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێ[iii]. مارکس ئه‌م فورموله کردنه‌ی هیگل به کارێکی چه‌واشه‌کارانه ده‌زانێ‌و ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت چانکه تێیدا تاوانبار ده‌هێنێته ئاستی که‌سێکی ئازاد که به‌سه‌ر ده‌نگی (ره‌ئی) خۆی‌دا زاڵه‌و، ئه‌وه‌ش که هیگل به‌ڵگه‌ی ده‌بزابون به‌و یاسایانه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێستا ده‌به‌خشێ که به‌درن له ئه‌زموون‌و زانسته مرۆییه‌کان، له هه‌ر شتێک به نیشانیه‌ک له ئایدیالیزمی ئه‌ڵمانی ده‌زانێ. مارکس هه‌روه‌ها سه‌باه‌ت به سزادان له باسه‌که‌ی هیگل دا ده‌ڵێ: ئه‌م ئیۆره که سزا وه‌ک ئاکامی ئیراده‌ی (خۆویستانه) خودی تاوانبار چاو لی ده‌کرێ، ته‌نیا به‌یانێکی میتافیزکییه بۆ (Justalionis) رابردوو: چاو له به‌رامبه‌ر چاو، ددان له به‌رامبه‌ر ددان، خوێن له به‌رمابه‌ر خوێندایه. بده‌ربڕینێکی ساده‌ترو وه‌لانانی هه‌ر جۆره شۆرڤه‌کارییه‌ک ده‌بێ بووترێ که سزا هیچ شتێک نییه جگه له ئامرازاێکی کۆمه‌ڵگا بۆ پاراستنی خۆی له به‌رمابه‌ر پێشێل کردنی بارودۆخی مانه‌وه‌ی خۆی، جا ئه‌مه هه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کیشی هه‌بێ. هه‌نووکه، ئه‌مه چ بارودۆخێکه له کۆمه‌ڵگایه‌ک که هیچ ئامرازێک ناناسێ بێ له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیعدام بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی بکات. له راگه‌یه‌ندراوه گشتییه‌کانی جیهاندا به‌ربه‌رییه‌ت خۆی وه‌ک یاسای ئه‌زه‌لی‌و ئه‌به‌دی راده‌گه‌یه‌نێ[iv] به‌ڵام کانت‌و هیگل نه‌وه‌کو پشتگیری ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار واته سزای ئیعدام ده‌که‌ن به‌ڵکو چاو له به‌رامبه‌ر چاو له چوارچێوه‌ی پارێزگای له ماف‌و دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
به‌ڵام چاو له‌به‌رامبه‌ر چاو له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌سڵێک نییه پیوه‌ندی به دادپه‌روه‌رییه‌و هه‌بێ، به‌ڵکوو په‌یوه‌سته به چه‌مکی وه‌حشیانه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و مۆرکی شیوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می به‌ربه‌رییه‌ت..و، وه‌حشیگه‌ری به‌نیو چاوانیه‌وه‌یه‌تی. ئه‌م ئه‌سله جیا له‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌بارودۆخی کۆمه‌ڵگاو ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌وه نیه که تاوانبار سازی ده‌کات، پابه‌ندی هیچ جۆره پیوانه‌یه‌کی ره‌وشی (موارلی)و مرۆییش نییه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ده‌بێ وا مامه‌ڵه بکرێ که ئه‌وان مامه‌ڵه‌یان کردوه، ده‌بێ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی وه‌حشیانه‌و نامرۆییانه به کرده‌وه‌یه‌کی وه‌حشیانه‌و نامرۆییانه وه‌ڵام بدرێته‌وه! هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئه‌سڵه له هه‌موو بواره‌کاندا کت‌مت به‌کار نابرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ستدریژی نه‌کریته سه‌ر ده‌ستدریژیکه‌ر، به‌ڵام ناوه‌رۆکه‌که‌ی واته دیاریکردنی ئاستی یه‌کسانی سزا که له‌گه‌ڵ تاوان‌و کرده‌وه‌ی روودراو بنه‌مای سزاکه‌یه‌و ئه‌م هاوئاستییه له هه‌ندێ بواردا به ئیعدام پێناسه کراوه. به‌ڵام گرفتی ئه‌م ئه‌سڵه واته سزادانی به یه‌کسانی ئه‌مه‌یه که هیچ شه‌رتێک بۆ دیاریکردنی ئه‌م ئاسته شیاوه له سزا دان به‌ده‌سته‌وه نادا‌و شتێکی دڵخوازیشه هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی وه‌کو مافی تاوانبار ناوی لێ ده‌نێین پیوانه‌که‌ی ته‌نیا بۆ قه‌تڵ نارۆشنه. له هه‌ر سه‌رده‌مأو شوێنێکدا پێوانه ته‌نیا ده‌توانێ پیوه‌ندی به‌بوونی بیرورا‌و نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کان‌و راده‌ی توندوتیژی‌و به‌ربه‌رییه‌تی ده‌سه‌لاتدارانی کۆمه‌ڵگاوه هه‌بێت، که‌اته ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌مه‌ڕ دیاریکردنی ره‌وابوونی مه‌رگ بۆ مرۆڤه‌کان به به‌ڵگه گه‌لی جۆراوجۆره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و هۆکارگه‌لێک وه‌ک پێگه‌ی چینایه‌تی، رق‌و قینه ره‌گه‌زی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌و، ئه‌سڵه ئایینییه‌کان به‌رده‌وام رۆلی به‌رچاویان بینیوه‌و به‌م پێوانانه‌یه که سزای ئیعدام بۆ کۆمه‌ڵێک له تاوانه‌کان، ئه‌و کارانه‌ی، له‌گه‌ڵ بنچینه فکری‌و ئایدۆلۆژییایه‌کانی ده‌سه‌لاتداراندا ناکۆکن‌و هه‌روه‌ها بۆ ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه به‌هه‌ڵستکاره‌کان له کۆمه‌ڵگادا به یاسایی کراون. یاسا ئیسلامییه‌کان بنموونه‌یه‌کی روون‌و ئاشکران. له کۆماری ئیسلامی دا که ده‌یان هه‌زار که‌س ئیعدام کراون، لیستێکی دورودرێژ له‌و بابه‌تانه ده‌بینی که ئیحدام ده‌یانگرێته‌وه که زۆربه‌یان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و ولاتانه‌شه‌وه که دیارده‌ی ئیحدامیان تیدا به‌ڕێوه ده‌چێ جیگای په‌سه‌ند نین بۆ نمونه ده‌کرێ ئاماژه به‌مانه بکه‌ین. قه‌تڵ له کاتێکدا که بنه‌ماڵه‌ی کوژراو خوازیاری تۆڵه بێ (قصاص)، ده‌ست ده‌رێژی، قاچاخی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان، دزی، خواردنه‌وه‌ی مادده کحولیه‌کان پاش سێ جار حوکم دران، زینا یان پیوه‌ندی ناشه‌رعییانه، کرده‌وه‌ی هاوجنس بازی (همۆ سێکسڤول) پاش چوار جار حوکم دران، پیوه‌ندی نێوان ژنی موسڵمان‌و پیاوی ناموسڵمان، وه‌رگه‌ڕانه‌وه له دین (ارتداد)، کرده‌وه‌ی جژی ده‌وڵه‌ت‌و هتد، زۆربه‌ی ئه‌م شتانه‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه پیوه‌ندی به زه‌ه‌رگه‌یاندن به که‌سێکی دیکه‌و یان پێشێل کردنی که‌سی به‌رامبه‌ره‌وه نییه ته‌نانه‌ت به‌پیی (چاو له به‌رمابه‌ر چاو)دا هیچ سزایه‌ک نایانگرێته‌وه که له به‌ر خاتری ئه‌مانه له ئیسلامدا ئینسان ده‌کوژن. شتێک که لیره‌دا ده‌بێته پێوانه‌ی کوشتاری خه‌ڵک هه‌مان ده‌مارگرژییه‌تی دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رستانه‌و بڕیار‌و بیروباوه‌ری ئیسلامی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه (زه‌مینییه‌کان) ده‌سه‌ڵاتدارانه که قوربانی له مرۆڤه‌کان ده‌سێنن.
به‌لام له پاڵ رۆڵ‌و چالاکی ده‌وڵه‌ته‌کاندا سه‌باه‌ت به سزای ئیعدام پێویسته ئاماژه‌یه‌ک به زاڵبوونی هه‌ست‌و پێه‌نده‌کانی تؤله‌سه‌ندنه‌وه له‌نێو به‌شێک له خه‌ڵکدا بکرێ، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه میراتی سه‌رده‌می وه‌حشیه‌رییه به‌ڵام هه‌نووکه‌ش به‌شێک له خه‌ڵک له ژێر کارتێکه‌ری بیررا کۆن‌و به‌رسه‌رچووه‌کان‌و هۆکارو پڕوپاگه‌نده رق ئامێز‌و نه‌فره‌ت هێنه‌ره‌کاندا‌و سه‌باره‌ت به هه‌ڵش‌وکه‌وت له‌گڵ تاوانباران قسه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌که‌ن بۆ وێنه له ئه‌مریکادا راپۆرتێکی به‌ناوبانگ له‌مه‌ر ئاکامه‌کانی راپرسییه‌ک که له خه‌ڵک کراوه سه‌باره‌ت به ئیعدام ئه‌وه ده‌رده‌خات که به‌شێک له خه‌ڵک جیا له مه‌سه‌له‌ی پێش‌گیری ره‌وابو، ئاماژه‌یان به تۆڵه‌و داواکردنی خوێن‌و هێوربوونه‌وه‌ی دڵی بنه‌ماڵه‌ی کوژراو وه‌ک هۆکاگه‌لێک بۆ رازی بوون له‌سه‌ر ئیعدام کردوه به راستی بۆ ده‌بێ بنه‌ماڵه‌ی کوژراو یان هه‌ر که‌سێکی دیکه به ئیعدامی که‌سێک دڵیان ئه‌هوه‌ند ببێته‌وه؟ بێگومان تووڕه‌یی خه‌ڵک له کرده‌وه‌ی کوشتن یان بێزاری له هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که مافی ئه‌وی تر پێشێل ده‌کات دژکرده‌وه‌یه‌کی سروشتی مرۆڤه‌کانه، به‌ڵام ئه‌مه تؤڵه پاساو نادات تۆڵه هیچ پێوانه‌و یاسایه‌کی نییه‌و له‌ژێر کارتێکه‌ری هه‌ژان‌و ئیحساساتی به‌ده‌ر له پیوانه مرۆییه‌کان به‌ئه‌نجام ده‌گا. که‌سێک که بۆ نمونه خوازیاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بکوژو یان هه‌ر تاوانبارێکی دیکه‌یه، له‌راستیدا ته‌نها جیاوازییه‌ک که له‌گه‌ڵ بکوژو تاوانباردا هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه که تۆڵه به وه‌ڵامێک ده‌زانێ بۆ ئێش‌و ئازارێک که پێی گه‌یشتووه. به ده‌گمه‌ن ده‌توانی که‌سێکی تۆڵه‌ستێن بدۆزییه‌وه که ئاماده بێ بۆخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیعدامی که‌سێکی دیکه بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یهه‌وێ ده‌وڵه‌ت له جیاتی ئه‌و ده‌ست بداته کوشتنی تاوانبار، ئه‌مه شتێک له‌و راستیه ناگۆڕێ که که‌سی لایه‌نگری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه خۆی له به‌کوشت دانی تاوانبار شه‌ریک ده‌کاو خۆی تا ئاستی بکوژو ده‌ست درێژکه‌ر ده‌هێنێته خوارو ده‌بێته هۆی مه‌رگی که‌سێکی دیکه.
به‌ڵام له باسی سزادا سزای ئیحدام که تۆڵه‌یه‌کی خوێناوییه به‌ه‌و پاساو ده‌درێ که بۆ به‌رقه‌راری دادپه‌روه‌ری به‌ڕێه ده‌چێ‌و تۆڵه‌ستێنیش هه‌ر وا بیر ده‌کاته‌وه. ئه‌مه دادپه‌روه‌ری نییه، دادپه‌روه‌ری چه‌مکێکی سلبی نییه، به مانای دابه‌شکردنی به‌دبه‌ختی‌و داسه‌پاندی ئیش‌و ئازار نییه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. خوڵقاندنی تاوانێکی دیکه له وه‌ڵامی کرده‌وه‌ی تاوانباردا نییه. دادپه‌روه‌ری چه‌مکێکی ئیجابی‌و داوایه‌کی ته‌واو مرۆییانه‌یه که له گۆڕه‌پانی ژیانی کۆمه‌لایه‌تیدا واتای یه‌کسانی‌و به‌هره‌مه‌ند بوونی چونیه‌تی مرۆڤه‌کانه له‌و ئیمکاناته‌ی له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه. له قه‌ڵه‌مڕه‌وی رووداوه‌کاندا دادپه‌روه‌ری واته پیاده‌کردنی رێساگه‌لێک که به‌پێی ئه‌وان مافه‌کانی تاوانباران‌و تاوانبار کراوان به باشترین شێوه ده‌سته‌به‌ر بکرێ‌و ده‌رهه‌ق به‌وان سته‌مێک ئه‌نجام نه‌درێ. تیۆری سزا‌و ''چاو له به‌رامبه‌ر چاو'' فڕی به‌سه‌ر دادپه‌روه‌رییه‌وه نیه. له‌م رووه‌وه هیچ سیستمێکی یاسایی بۆ سزادان که که‌مێک پشتی به دادوه‌ری عادیلانه‌و بڕیاردانێکی به ئینسافانه نه‌به‌ستبێت ناتوانێ له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری سزا داڕێرێ، دادپه‌روه‌ری پیویستی به مرۆڤ کوشتن نیه‌و سازی ئیعدام دواترۆپکی سته‌م‌و توند‌و تیژیه دژی مرۆڤ.
ئیعدام هه‌رزانتره!
تاقمێک له پاریزه‌انی ئیعدام باس له مه‌سه‌له‌ی ئابووری ده‌که‌ن. ئه‌وا ده‌ڵێن ده‌رکه‌وتی زیندانی ئه‌به‌د له ئیعدام زۆرتره‌و چونکی له‌سه‌رئه‌و بڕوایه‌ن که گیانی تاوانبار بێ‌بایه‌خه‌و نابێ پاره‌یه‌کیان له پێناودا خه‌رج بکرێ‌و، خوازیاری کوشتنی تاوانبارانن. ئه‌م بونه‌وه‌ره سه‌یرو مه‌ترسیدارانه قه‌ڵه‌م‌و کاغه‌زیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه‌و دوای ژماردنی جیاوازی نێوان ده‌رکه‌وته‌کان، ئیعدام‌و زیندانی تاهه‌تایی (ئه‌به‌د) به کۆمه‌ڵگا راده‌گه‌ێنن که نرخ‌و بایه‌خی ئه‌م فه‌رق‌و جیاوازییانه له گیانی مرۆڤ زۆرتره.
ئه‌مانه له‌و رووه‌وه که ده‌زانن به‌شی هه‌ره زۆری حوکمدراوان به سزای ئیعدام چینه هه‌ژارو بی‌ده‌ره‌ماه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگان‌و له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ریه‌تی مه‌سره‌فی دادگا‌و پرۆسه‌ی حوکمدانه‌که له ئه‌ستۆی خۆی بگرێ داوای ئیعدام ده‌که‌ن، چونکه ئه‌مه‌یان هه‌رزانتر ده‌وه‌ستێ.
له‌راستیدا لێره‌ش پیوانه‌ی ئه‌مان بۆ راده‌ی ماف‌و عه‌داله‌ت په‌یره‌وی هه‌مان یاسای بنچینه‌یی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی (لێره‌دا سه‌رمایه‌داری) ده‌که‌ن که تێیاندا ماف‌و خاوه‌ندارێتی پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. ئه‌م تاقمه له پارێزه‌انی ئیعدام که له به‌رامبه‌ر ژیانی تاوانباراندا مه‌سره‌فی که‌متریان لا گرنگه ئه‌گه‌ر بێت‌و گوشاری خه‌باتی کرێکار‌و باڵی چه‌پ‌و پێشکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا هه‌وساریان نه‌کا، بایه‌خه‌کان‌و ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ سه‌رده‌می وه‌حشیگه‌ری‌و به‌ربه‌رییه‌ت ده‌گێڕنه‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی که دژی ئیعدامن له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که رازین به ئیعدام به‌ڵگه‌گه‌لێک دێننه‌وه که هه‌ندێکیان فریو ده‌رانه‌ن‌و یارمه‌تیده‌ر نین بۆ تێکۆشان‌و خه‌بات له پێناو لابردنی ئه‌م سزایه‌دا. ئه‌مانه له به‌رمابه‌ر کێشه‌ی مه‌سره‌فه‌کاندا ئاماره‌کانی خۆیان ئه‌خنه روو و به‌پێی (لێکدانه‌وه‌ی هه‌ق ده‌ستی پاریزه‌رو مه‌سره‌فه‌کانی لێپرسینه‌وه‌و.. هتد راده‌گه‌ێنن که خه‌رجی ئیحدام گرانتره‌و ده‌گه‌نه ئه‌و ئاکامه که ئیعدام سوودمه‌ند نییه‌و پێشنیاری زیندانی ئه‌به‌د ده‌که‌ن. یه‌که‌م پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م نوخبانه بۆچی له سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزی کردن بۆ گیرفانی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌نه ئه‌و ئاکامه‌ی که ئیعدام نه‌مێنێ؟ ئایا نازانن که ئه‌مه بێ‌حورمه‌تی کردنی به گه‌وره‌یی‌و پێگه‌ی مرۆڤ‌و نابێ بچێته باسی زیندوو مانه‌وه‌ی مرۆڤ‌و چوارچیوه‌ی نرخ‌و قیمه‌ت دانانه‌وه؟ دووه‌م پێشنیاری ئه‌مانه خۆی له خۆی‌دا سته‌مکارانه‌و ناعادیلانه‌یه. ئه‌مانه له‌و جێگایانه‌دا که ئیعدام خه‌رجێکی ئه‌وتۆ هه‌ڵناگرێ‌و تییاندا خه‌ڵک له‌ناو ده‌چێ به‌چ شێوه‌یه‌ک داکۆکی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیعدام ده‌که‌ن؟
باسێکی چه‌واشه‌کارانه‌ی دیکه که له‌ناو تاومێک له‌و که‌سانه‌ی دژی ئیعدامن باوی هه‌یه پێ داگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی دادوه‌و ده‌سته‌ی داکۆکیکاره، ده‌ڵێن ئه‌مانه ره‌نگه ببنه هۆی ئەوه‌ی بێ تاوانێ ئیعدام بکرێ هه‌ر بۆیه خوازیاری لابردنی سزای ئیعدامن نه‌وه‌ک هه‌ڵه‌ی دادوه‌ر به‌ڵکوو فاکته‌رگه‌لێکی دیکه‌ش هه‌ن که ده‌بنه هۆ ئیعدامکردنی بێ‌تاوانێک، به‌ڵام ئه‌م دژایه‌تیه له‌گه‌ڵ ئیعدام پتر باسێکه دژی هه‌ڵاواردن، وه‌کو ئیعدام. باشه، ئه‌م باسه له‌مه‌ڕ ئیعدام تاوانباردا چی ده‌لێ، بۆ وێنه سه‌باره‌ت به‌و که‌سه‌ی که دان به ئه‌نجامدانی کوشتنی که‌سێکدا ناوه چ حوکمێک ده‌دات؟ له‌و سیسته‌مه دادوه‌ریانه‌ی که ئێستا هه‌ن‌و له‌و پێوه‌ندییانه‌دا که جۆره‌ها شێوازی هه‌ڵاواردنیان له‌خۆ گرتووه، بێگومان له‌و شوێنه‌ی ئێعدام هه‌یه، بێ تاوانیش هه‌م ده‌چێته به‌رده‌م په‌تی سێداره‌و هه‌م له‌شیداره‌ش ده‌درێ‌و ئیعدام بوونی بێ‌تاوانیش ته‌نیا بۆ هه‌ڵه‌ی دادوه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام پیویستی لابردنی سزای ئیحدام په‌یوه‌ست نییه به‌بێ تاوانی تاوانبار کراوه‌وه به‌ڵکو قسه له‌سه‌ر خودی ئیعدامه‌و نابێ هیچ قه‌یدو شه‌رتێکی بۆ دابنرێ.
ئیعدام وه‌ک ئامرازی سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌تی، ئیعدام ته‌نیا بۆ کوشتن (قه‌تڵ) ده‌ستدرێژی‌و تاوانگه‌لێکی له‌م جۆره نه‌بووه‌و نییه، زۆرترین قوربانیانی یاسای سزای ئیعدام له کۆمه‌ڵگادا ریزی ناڕزاییان پطکیانهێناوه به‌شێ زۆری کۆمه‌ڵی ئیعدام کراوان له جیهاندا کۆمه‌نیسته‌کان، کرێکاه خه‌باتگێڕه‌کان، تێکۆشه‌رانی سیاسی، به‌رهه‌ڵستاکارانی ده‌وڵه‌ته‌کان‌و شۆڕشگیه‌کانن.
له‌هه‌ر شوینێک نائارامییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گه‌یشتبێته ئاستێکی به‌رزو چواچێوه‌ی حکومه‌ته‌کانی خستبێته مه‌ترسیه‌وه ئه‌م به‌شه له خه‌ڵک که‌وتوونه‌ته ژێر تیغی ئیعدام، چ له‌و شوێنه‌ی که له یاسادا جێگه‌یه‌ک بۆ له‌ناوبردنیان دیاری کراوه‌و چ له‌و کاته‌دا که ئیعدام نایانگرێته‌وه‌و تۆمه‌تی دیکه‌یان خوتوونه‌ته پاڵ‌و یان ئه‌وه‌تا یاسای تایبه‌ت به بارودۆخی نایاسایی‌و دژه مرۆییان داڕشتووه. به‌شێکی وێنه‌که ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، که به‌بێ بوونی ئیعدام کۆمه‌ڵگا توانای چاک بوونی نییه له‌لایه‌کی دیکه‌ش لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئاوه‌ژو له عه‌داله‌ت پێشانده‌دا له کۆمه‌ڵگادا، که گوایا ئه‌مه به کوشتنی مرۆڤه‌کان داده‌مه‌زرێ‌و، ئه‌وه‌ی که بێزاری و تۆڵه‌و داواکردنی خوێن دیارده‌یه‌کی ئاساییه‌و ده‌بێ هه‌مووی ئه‌مانه رۆژێک دووباره به‌رهه‌م بێته‌وه، هه‌موو سووکایه‌تی کرڤن به پله‌و پایه‌و گه‌وره‌یی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ جۆشدان‌و په‌ه‌روه‌ده‌کردنی بیر‌و بۆچوونگه‌لێکی دژه مرۆڤانه‌یه‌و کۆنه‌پرستانه‌شه به یاسایی کردنی ئیعدام سیمبولی ده‌سه‌ڵاتخوازی ده‌وڵه‌ت و چینی ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر ژیان‌و گیانی شآرۆمه‌نددانه‌وه. دادوه‌ری کردنی سه‌باره‌ت به بایه‌خی گاینی خه‌ڵک‌و نکۆڵی کردن له حورمه‌تیان په‌یامه‌که‌ی ره‌سمییه‌ت دانه به کرده‌وه‌ی توندوتیژی، توندوتیژییه‌ک که چه‌شنی نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیدار به هه‌موو جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بێته‌وه. له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئیعدام‌و پارێزگاری کردن له مافی ژیان کوشتمنی مرۆڤه‌کان یاساغ ده‌کا، ریز له ژیان ده‌گرێ‌و سیمبولی پشتیوانی لێکردنیه‌تی. ئیعدام له‌گه‌ڵ بنچینه‌کانی مۆرلای مه‌عنه‌وییه‌تی مرۆڤدا ناته‌بایه‌و ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه به‌ڵام به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌م دزێوترین ئامرازی سه‌رکوته له نه‌زانی ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه نییه، هه‌ڵبژاردنێکی سیاسی‌و هوشیارانه‌ی ئه‌وانه‌و پێویسته له پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا تێ‌بکۆشین.
[i] مارکس (سزای ئیعدام) کۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ئینگیزی مارکس‌و ئه‌نگلس، به‌رگی 11 لاپه‌ره‌ی 496.
[ii] کانتThe Metaphisdal Elemens of Justice لاپه‌ری 101
[iii] هیگلGrundlinien der Philosophic des Rechts ئه‌م وته‌یه‌ی هیگل له هه‌مان وتاری مارکس له سه‌رچاوه‌ی (1) وه‌رگیراوه.
[iv] مارکس، شه‌رچاوه‌ی (1)، لاپه‌ری 497
سه‌رچاوه: ئه‌نته‌رناسیۆنال- ژماره 23 رێبه‌ندانی 1997.
سەرچاوە: قەڵەمی ٤