و: شاهین که‌ریمی
هاوشانی ئه‌م ژن‌و مێرده، دوو که‌سی دیکه دانیشتبوون. یه‌کێکیان زه‌به‌لاحێک بوو قاچه درێژه‌کانی نابوو به کورسیه‌که‌ی به‌رانبه‌ریه‌وه. پانتۆله‌که‌ی وه‌کو پانتۆڵی هاوڕێکه‌ی به په‌ڵه‌ی دووکه‌ڵ‌و رۆنی مه‌کینه سواخ درابوو. ئه‌وی تریان کورته باڵا‌و لاواز بوو. ده‌م‌و چاوێکی وشک هه‌ڵاتوی هه‌بوو.
سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی
شه‌هلا شه‌فیق
و: شاهین که‌ریمی
ئه‌گه‌ر که‌سیک له نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه زستانیه‌دا، سواری واگۆنی ئه‌و مترۆیه ده‌بوو که گۆڕه‌پانی (ناسیۆن)و گۆڕه‌پانی (دیگۆل ئۆتوال)ی به یه‌که‌وه گرێ ده‌دا، به دڵنیاییه‌وه گومانی له‌وه ده‌کرد که ئه‌مه واگۆنی مترۆیه‌کی مۆدێڕنی شاری پاریس بێت! دیمه‌نی ناو واگه‌نه‌که ئه‌وه‌نده تاریک‌و قیزه‌ون بوو ده‌توت ده‌ستێک به‌ئانقه‌ست ته‌مێکی هه‌ژاری‌و رۆژ ره‌شی به‌سه‌ر هه‌موو شته‌کاندا پژاندوه. دار‌و دیواری واگۆنه‌که پڕ بوو له په‌ڵه‌و پیسی‌و شوخت‌و له هه‌ندێ شوێن به چه‌قۆ کورسییه‌کان دڕابوون‌و ئه‌و دڕاوییه له‌گه‌ڵ رواڵه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی تێیدا بوون، به چاکی ده‌گونجا. پینج شه‌ش که‌سێک بوون، یه‌کێکیان سه‌رو ریشێکی شێواو و پیسی هه‌بوو و کتێبێکی به‌ده‌ستێک گرتبوو ده‌یخوێنده‌وه. ئه‌و ده‌سته‌ی تریشی له تۆپه‌ڵه گۆشتێکی خڕ ده‌سوو که دوو سووچه‌که‌ی تیژ کراوه‌و وه‌کو په‌نجه‌ی لێهاتووه. پیاوه شێواوه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چاوی بڕیبووه کتێبه‌که، یه‌کێک له په‌نجه‌کانی ده‌کرد به کونێکی لووتیداو پاشان له‌وێ ده‌ری ده‌هێناوه‌و له کونه‌که‌ی دیکه‌ی رۆ ده‌کردو هه‌ر جاره‌و به سه‌رنجه‌وه سه‌یری ده‌سته سه‌قه‌ته‌که‌ی ده‌کرد. له پشت ئه‌وه‌وه ژن‌و پیاوێکی ته‌مه‌ن مامناوه‌ندی دانیشتبوون، ژنه‌که پرچه رێک‌و چه‌وره‌که‌ی له پشته‌وه به ته‌وقێکی بریقه‌دار به‌ستبوو، دوو چاوی بێ برژانگ‌و برۆ، ده‌م‌و چاوه‌که‌ی خوێنه‌که‌ی به ده‌مامکێکی پلاستیکی کۆنه ده‌چواند که بۆیاخه‌که‌ی هه‌ڵوه‌ریبێ. پیاوه‌که‌ی ته‌نیشتی کز‌و وشک هه‌ڵاتوو بوو. ژن‌و پیاوه‌که نه سه‌یری یه‌کتریان ده‌کردو نه سه‌شیان ده‌کرد. ئه‌گه‌ر عه‌لاگه پڕ له شته‌کانی بن لاقیان نه‌بوایه که‌س نه‌یده‌زانی ته‌نانه‌ت به یه‌کیشه‌وه‌ن.
هاوشانی ئه‌م ژن‌و مێرده، دوو که‌سی دیکه دانیشتبوون. یه‌کێکیان زه‌به‌لاحێک بوو قاچه درێژه‌کانی نابوو به کورسیه‌که‌ی به‌رانبه‌ریه‌وه. پانتۆله‌که‌ی وه‌کو پانتۆڵی هاوڕێکه‌ی به په‌ڵه‌ی دووکه‌ڵ‌و رۆنی مه‌کینه سواخ درابوو. ئه‌وی تریان کورته باڵا‌و لاواز بوو. ده‌م‌و چاوێکی وشک هه‌ڵاتوی هه‌بوو. ده‌م‌و چاوی زه‌به‌لاحه‌که خڕ‌و خپ پڕ له‌و زیبکه بوو که لووتیکی زل‌و چه‌ناگه‌یه‌کی قوڵی پیوه بوو و چاوه‌کانیشی تاکه‌و تاک بوون. جار جار یه‌کێک له زیپکه پڕ له چڵکه‌کانی ده‌ته‌قاند. فتی ده‌کرده به‌رپێی و به‌ده‌نگێکی گڕه‌وه ده‌یوت: "گوو به‌م ژیانه!"
له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانێکی زه‌به‌لاحه‌که، سواڵکه‌رێکی پیر که‌م له‌سه‌ر کورسیێه‌که‌ی ریزه‌که‌ی به‌رامبه‌ر دانیشتبوو و شه‌ڕابی ده‌خوارده‌وه، بزه‌یه‌کی ده‌کرد. جگه له ده‌م‌و چاوه سوور هه‌ڵگه‌ڕاو لوته ماسیوه‌که‌ی، ته‌وێڵێکی دێژو ریشێکی ماش‌و برنجی شآنه‌کراوی هه‌بوو، سیمایه‌کی خاوێن‌و رۆحانی هه‌بوو، به‌ڵام پیسی سه‌روده‌ست‌و جل‌و به‌رگه‌که‌ی خاوێنی روخساری سه‌رسوڕهێنه‌رانه ده‌نواند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند مه‌ترێک به چوار ده‌وریدا بۆنی شه‌ڕاب‌و ئاره‌قی له‌شی بڵاو ده‌بوه‌وه. پاش هه‌ر قومێک، به ده‌ه‌سته پیسه‌کانی لێوه‌کانی خاوێن ده‌کرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێکی تایبه‌تدا بدوێ، له‌به‌رخۆیه‌وه ورته ورتی درکرد. له پشت سه‌ریه‌وه سواڵکه‌رێکی دیکه قاچه‌کانی له باوه‌شیدا کۆ کردبۆوه‌و خه‌وتبوو. زیاتر له تۆپه‌ڵه کۆنه‌یه‌ک ده‌چوو که له‌سه‌ر کورسیه‌که گرمۆڵه کرابێ تا وه‌کو مرۆڤێک، جار جار ده‌نگێکی پچڕپچڕی ئاخ‌و ئۆف له‌ناو په‌ڕۆپاڵه‌کانه‌وه به‌رز ده‌بووه‌وه، له خه‌ودا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌دوا.
ئه‌م ده‌نگانه سه‌ره‌ڕای ناخۆش بوونیان له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌کوت‌و هه‌ڵسوکه‌وتی که‌سانی ناو واگۆنه‌که سه‌یر گونجابوون. ده‌توت ده‌رهێنه‌رێک، هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه‌ی بۆ نمایش کردنی گۆشه‌یه‌ک له هه‌ژزاری‌و رۆژره‌شی خه‌ڵک داڕشتووه.
به‌ڵام دیتنی ئه‌م دیمه‌نه کاری نه‌کرده ئه‌و ژن‌و پیاوه لاو و به‌له‌یفه‌ی که له یه‌کێک له وێستگه‌کانی مترۆکه‌دا سواری واگۆنه‌که ببوون‌و ته‌نانه‌ت لێشی نه‌سڵمینه‌وه. له راستیدا ئه‌و جووته جگه له خۆیان سه‌یری هیچ شتێکی تریان نه‌ده‌کرد ژنه‌که به‌چاوه خومارو نه‌وازش ئامیزه‌کانیه‌وه له پیاوه‌که‌ی ده‌ڕوانی که ده‌سته‌کانی له ده‌وری ملی گرێ دابوو له‌گه‌ڵ داخرانی ده‌رگای واگۆنه‌که، ژنه‌که‌ی به‌خۆیه‌وه نووساندو رایمووسی.
کاتی ماچ کردنه که ژه‌نه‌که کوڵمه‌کانی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوون‌و چاوه‌کانیشی لێک نابوو، قه‌مسه‌ڵه‌یه‌کی درێژی (په‌مه‌یی) له‌به‌ردابوو باڵاشی به یارمه‌تی ئه‌و چه‌کمه پاژنه درێژه بریقه‌دارانه‌ی له‌پیی دابوون تاکو نزیک شانی پیاوه‌که ده‌هات. گواره‌یه‌کی سه‌وز له ناو قژه ئاڵتوونییه کورته‌که‌یدا ده‌دروه‌شایه‌وه، پیاوه‌که‌ش عه‌بایه‌کی درێژی له‌به‌ردابو قژه پڕ‌و قاوه‌ییه‌که‌ی پشت گوێکانی داپۆشیبوو. له مه‌ودای هه‌ر ماچێکدا، ژنه‌که شتێکی ده‌چرپاند به گوێیداو ئه‌ویش بزه‌یه‌کی ده‌هاته سه‌رلێو. له‌حاڵێکدا پاڵیان دابوو به کۆڵه‌که‌یه‌وه‌وه له ناو واگۆنه‌که‌دا یه‌کتریان له ئامێز گرتبوو ژنه‌که وه‌کو پشیله‌یه‌کی نازدار ئه‌ندامه‌کانی له‌شی به چێژه‌وه ده‌جووڵاندو بۆنێکی خۆشی له هه‌وادا بلاو ده‌کرده‌وه.
پیاوه زه‌به‌لاحه‌که سه‌یری هاوڕێ گڕمۆڵه بووه‌که‌ی کرد‌و پێکه‌نی پیاوه گرمۆڵه به‌ده‌نگێکی زیقنه‌وه وتی: لالۆ خه‌ریکی خۆشه‌ویستی‌یه... هه!
پیاوه زه‌به‌لاحه‌که شانێکی هه‌ڵته‌کاندو یه‌کێکی تر له زیپکه‌کانی ته‌قاندو به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێک بڵێت تفی کرده به‌رپێی خۆی. سواڵکه‌ره پیره‌که که خه‌ریکی شه‌ڕاب خواردنه‌وه بوو، به بیستنی ئه‌م قسانه رووی کرده ئافره‌ته گه‌نجه‌که‌و وتی: "خۆشت ده‌وێ؟"
ژنه‌که سه‌یری سواڵکه‌ره‌که‌ی کرد‌و بزه‌یه‌کی ته‌ئیدئامیزی هاته سه‌رلێو. سواڵکه‌ره‌که به پیاوه‌که‌ی وت: "ئەلێم زۆرت خۆش ئه‌وێ؟"
ژنه‌که به به‌زه‌ییه‌وه سه‌یری سواڵکه‌ره‌که‌ی کرد‌و پاش ئه‌وه شتێکی چرپاند به گوێی پیاوه‌که‌دا.
پیاوه‌که وتی: زۆر!
ژنه گنه‌جه‌که به‌زه‌وقه‌وه پیکه‌نی‌و کوڵمی پیاوه‌که‌ی ماچ کرد.
سوالکه‌ره‌که وتی: چه‌نده؟
پیاوه‌که وتی: زۆر!
کچه‌که جارێکی تر کوڵمی ماچ کرده‌وه‌و پیاوه‌که‌ش درێژه‌ی دایه (زۆر، زۆر، زۆر).
هه‌نووکه هه‌موو ئاماده‌بووان ئاگایان له‌م گفتوگۆیه بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سه‌ش که خه‌وتبوو وه‌خه‌به‌ر هاتبوو و دۆشداماوانه سه‌یری گفتوگۆی ژن‌و پیاوه‌که‌و سواڵکه‌ره‌کی ده‌کرد. پیاوه زه‌به‌لاحه‌که قاچی له‌سه‌ر کورسی‌یه‌که‌ی به‌رانبه‌ر لابردبوو. رێک دانیشتبوو. پیڵاوه گه‌وره‌کانی نه‌خشێکی لار‌و له‌وێری له‌سه‌ر چه‌رمی کورسی‌یه‌که به‌جی هێصتبوو. پیاوه شیواوه‌که په‌نجه سه‌قه‌ته‌که‌ی له لووتی هێنابووه ده‌ره‌وه‌و ژن‌و مێرده ته‌مه‌ن مامناوه‌ندی‌یه‌که‌ش هه‌ردووکیان خۆیان بۆ پیشه‌وه نووشتاندبووه‌وه تاوه‌کو باشتر گوییان له‌م گفتگۆیه بێت.
سواڵکه‌ره‌که وتی: خۆشه‌ویستی زۆر به‌نرخه، نا؟
ژنه لاوه‌که وتی: له هه‌موو شتێک زیاتر!
سواڵکه‌ره‌که سه‌ری جوڵاند: زۆر که‌س ئه‌م شته ئه‌ڵێن، به‌ڵام درۆ ئه‌که‌ن.
ژنه گه‌نجه‌که به دڵسۆزییه‌کی ئاشکراوه سه‌یری سواڵکه‌ره‌که‌ی کرد‌و پاش ئوه نیگایه‌کی دورو درێژی بڕییه پیاوه لاوه‌که. ده‌توت له‌ڕیی نیگاکه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ بڵێ: سه‌یر که فه‌شه‌ل هێنان له خۆشه‌ویستیدا ئه‌م بێچاه‌ی تووشی چ رۆژگارێکی سه‌خت کردووه.
سواڵکه‌ره‌که قومێک شه‌ڕابی خوارده‌وه.
که‌واته ده‌بێ خۆشه‌وسیتی پیشان بدرێ‌و بسه‌لمێندرێ!
پیاوه لاوه‌که سه‌ری جووڵاندو ژنه‌که‌ی به‌خۆیه‌وه نووساند. ژنه‌که گه‌مای متمانه‌به‌خشی له‌شی ئه‌وی هه‌ست پیکردو زیاتر خۆی تێ هه‌ڵسوو.
سواڵکه‌ره قومێکی تری خوارده‌وه‌و رووی کرده پیاوه‌که‌و وتی: باشه، بۆ ئه‌وه‌ی که بیسه‌لمێنیت ئاماده‌ی زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت؟
ژنه‌که له حاڵیکدا تیشکێکی خۆشه‌ویستی له چاویدا بریسکه‌ی ده‌دا، له پیاوه‌که‌ی رووانی پیاوه لاوه‌که له‌خۆیه‌وه وتی (چ پێوه‌ندییه‌کی هه‌یه؟)
له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا روو به ژنه‌که زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی گاڵته‌ئامیزی هاته سه‌ر لێو.
سواڵه‌که‌ره‌که به حاڵه‌تێکی جیددی‌یه‌وه وتی: کاتێک ده‌سه‌لمێندرێ که پێی بڵێی ته‌مه‌نێک له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنییه‌وه... ته‌مه‌نێک.
ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگه درێژ‌و دوو ره‌گه‌زییه‌که‌ی ده‌توت له هه‌او هه‌نگامه‌ی تایه‌کاندا چه‌ند قات ده‌بێته‌وه‌و ده‌نگی ده‌دایه‌وه: ته‌مه‌نێک ته‌مه‌نێک، ته‌مه‌نێک.
پیاوه لاوه‌که سه‌ری هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه‌و سه‌یری ژنه‌که‌ی کرد:
نامه‌وێ وه‌ڵام به‌م قسه بێ سه‌روبارانه بده‌مه‌وه.
ژنه‌که‌ی بۆ لای خۆی راکێشا. به‌ڵام لیوه‌کانی کچه‌که کۆبوونه‌وه په‌ڕه‌کانی لووته بچووکه‌که‌ی بڵێیت‌و نه‌ڵییت ده‌له‌رزی.
ده‌نگی سواڵکه‌ره‌که له واگۆنه‌که‌دا ده‌نگی دایه‌وه.
ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێ که واته بۆچی ناتوانی ئه‌مه‌ی پی بلێیت، ئه‌گه‌ر راست ئه‌که‌ی پێی بڵێ!
تایه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له جووڵه بازنه‌ییه‌کانی خۆیدا ده‌نگی سواڵکه‌ره‌که‌یان دووباره ده‌کرده‌وه:
بڵێ، بڵێ، بڵێ.
برکانی کچه تێکچڕژان‌و چچێکیان خسته سه‌ر نێوچاوانه رێکه‌که‌ی.
پیاوه‌که به‌تووڕه‌ییه‌وه وتی: ئێ؛ به‌سه کاکی من!
سواڵکه‌ره‌که ریشه ماش‌و برنجییه‌که‌ی خوراندو شانێکی هه‌ڵته‌کاندا.
کوڕه‌که سه‌ری خوار کرده‌وه‌و تاوه‌کو کچه‌که ماچ بکات ده‌نگی کچه‌که ده‌له‌رزی:
ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێم، که‌واته بۆچی؟
تایه‌کان ناڵه لاواقزه‌که‌ی کچه‌که‌یان ده‌ست پیکرده‌وه، بۆچی، بۆچی، بۆچی؟
پیاوه‌که به‌بێ تاقه‌تییه‌وه ده‌سته‌کانی هێنا به‌یه‌کداو گێله گێلێکی کرد. سواڵکره‌که دوایین قومی خوارده‌وه‌و به بتڵه به‌تاڵه‌که‌ی وت: (هه‌موو ده‌ڵێن ئاشقن، به‌لام درۆ ئه‌که‌ن درۆ).
ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگه دووڕه‌گه‌زییه‌که‌ی تاو شوێنه دووره‌کان ده‌ڕۆیشت: درۆ، درۆ، درۆ.
کچه به نیگایه‌کی سه‌رزه‌نشت ئامێزه‌وه سه‌یری پیاوه‌که‌ی کرد. پیاوه‌که به خێراییه‌ک ملپیچه‌که‌ی ملی کرده‌وه‌و به‌سه‌رلێشێواییه‌وه سه‌ریکی به‌م لاولادا بادا:
قسه‌که‌ی بڕی‌و جارێکی تر هه‌وڵیدا ژنه‌که له ئامێز بگرێته‌وه. هه‌راو هه‌نگامه‌ی تایه‌کان بڕا. ده‌نگی شه‌قه‌زلله‌یه‌ک له واگۆنه‌که‌دا ده‌نگی دایه‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی که پیاوه‌که به‌خۆیدا بێته‌وه، کچه‌که به گریانه‌وه واگۆنه‌که‌ی به‌جێ هێشت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که هۆڕینی لێداو ده‌رگاکان داخران.
سولکه‌ره‌که‌ش به‌رنابه‌ر به بتڵه‌که‌ی پیده‌که‌نی.
سه‌رچاوه: دفترهای کانون نویسندگان در تبعید، دفتر هفتم
سەرچاوە: قەڵەمی ژمارە ٤