ئاوات محه‌مه‌د
له دێرزه‌مانه‌وه وتوومانه توڕه‌یی ماڵ کاول ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه به به‌رده‌وام توڕه ده‌کرێین‌و ئێمه‌ش ماڵه‌کانمان ده‌که‌ین به قوربانی ئه‌و توڕه‌بوونه له توڕه‌بوون زیاتر هیچی تر بۆ ئیمه ناهێڵنه‌وه. جا ده‌کرێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئیستا، ئه‌م حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌کان دژی هه‌موو به‌ها جوانه‌کان له‌ویوه ته‌ماشا بکه‌ین.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئوسولییه‌ت سۆزێک نییه بۆ رابردوو، به‌ڵکو کاردانه‌وه‌یه‌کی نائه‌قڵانیه‌تی ئه‌مێستایه
ئاوات محه‌مه‌د
جیهانی پاش جه‌نگی دووه‌م مرۆڤی خسته به‌رده‌م رێگایه‌کی سه‌خت، به‌لام رێگایه‌کی دووفاقی‌و دووڕوویی بوو، ته‌واوی تاگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان ده‌رکه‌وت، به‌لام به‌رده‌وام هاله‌یه‌کی ئایدۆلۆژی به‌ده‌وردا دروست ده‌کرا، ئه‌قلانییه‌تی دو جه‌مسه‌ره به‌کار هێنرا. ئه‌قلانییه‌تێک بۆ خزمه‌تی خواسته‌کانی مرۆڤ، ئه‌وی تر بۆ تێرکردنی غروری مرۆڤه نه‌خۆشه‌کان، ئه‌وانه‌ی واده‌زانن جیهان بۆخۆشی‌و به ویستی ئه‌وان دروستکراوه.
بۆ ئه‌وه‌ی زووتر‌و بێ پێشه‌کی بچینه ناو باسه‌که‌مانه‌وه، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌ین بۆ له نێو ناوچه‌یه‌کی ئایینی‌دا، ده‌وڵه‌تێکی ئایینی دژ دروست کرا؟ ئایا ته‌نها حه‌زێک بوو یان راگرتنی شه‌پۆلێکی بلوکی سۆڤیه‌تی بوو له‌م ناوچه‌یه‌دا؟ یان نه‌خشه‌که زۆر له‌وه دوور‌و درێژترو پاشه‌رۆژانه‌تر بووه. له کۆتایی سه‌ده‌ی بیستدا سه‌رخه‌ته‌کانی به ناوی پێکدادانی شارستانیه‌ته‌کان ئاشکرا بکرێت؟ به‌ڵام پیش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه، یان بچینه نێو کرۆکی مه‌سه‌له‌کانه‌وه، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌ین پیویسته دوو جۆر ئاستی پیشکه‌وتن جیا بکه‌ینوه. یه‌که‌میان په‌ره‌سه‌ندنی ته‌کنۆلۆژی‌و پیشه‌سازی‌و ئه‌قڵی ته‌کنیکیه، دووه‌م پیشکه‌وتنی ئه‌قلی مه‌عریفی‌و فه‌لسه‌فی‌و فکرییه له سه‌ده‌ی بیستدا. ئه‌میش له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی گرنگ: یه‌که‌میان تاکو جیاوازی له‌نێوان ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌دا بکه‌ین هه‌روه‌ها له‌وه‌ش بگه‌ین مه‌رج نییه پێشکه‌وتنی ئه‌قڵی ته‌کنیکی هاوتای پیشکه‌وتنی ئه‌قڵی مه‌عریفی بێت، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر به‌زه‌قی له ئه‌مریکاو یابان‌و ئیسرائیل‌و روسیادا به‌رچاو ده‌که‌وێت، ئه‌مه جگه له هه‌موو وڵاتانی خۆرئاوا که هه‌ر هه‌موویان گرنگترین شتیان فه‌رامۆش کردووه ئه‌ویش خودی مرۆڤه، جا ئه‌م فه‌رامۆشکردنه چه‌نده ها ئاراسته‌ی جیاوازی له‌خۆی گرتووه. زۆر جار مرۆڤ کراوه به قوربانی ئایدۆلۆژیه‌کی موتڵه‌قی تاهه‌تایی، یان بۆ به‌ده‌سه‌ت هێنانی هه‌ندێک مه‌رامی ده‌سه‌لاتی سۆز‌و هه‌ستی مرۆڤه‌کان به‌کار هێنراوه، واته ئه‌قلانیه‌ت توانی ئاسته جیاجیاکانی مرۆڤ به‌کار بهێنێت‌و بیگوازیته‌وه بۆ ناو کایه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی‌و له‌ویدا فۆرمالی بکات، له رژێمی دیموکراتی ئاراسته‌که‌ردا، به‌رده‌وام بوارێکی لێکۆڵینه‌وه هه‌یه بۆ پیرۆز کردن‌و گوره‌یی، چۆن؟ ئه‌م ئاراسته‌یه به‌رده‌وام خه‌ریکی به‌راوردکارییه، به‌راوردکارییه‌ک ناشرینیه‌کانی خۆی له چاو زۆر ناشرینیه‌که‌ی ئێمه به‌راورد ده‌کات، توانیوویه‌تی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له نه‌ستی کۆگه‌لی خۆیدا بچه‌سپێنێت‌و کاری پێ‌بکات، راسته ئه‌و کارانه‌ی ئه‌و کردوویه‌تی شایه‌نی سه‌رنجن، به‌ڵام هه‌موو شتێک نین.
به‌هه‌رحاڵ ئیمه ئه‌مێستا کار له‌سه‌ر بوارێکی دیاریکراوی فکر ده‌که‌ین واته له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک تیزدا قسه ناکه‌ین، ته‌نها له‌گەڵ یه‌ک ئاراسته‌ی نوێ که ده‌خوازێت به ته‌نها بوونی خۆی بسه‌لمێنیت، ئه‌ویش به ره‌تکردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر. ئه‌میان دیاره له نه‌سکی فکری مێژوویی‌دا بونی هه‌یه، به‌ڵام ناخوازم له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌یه کار بکه‌م، به‌ڵکو هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئوسولیه‌ت راسته‌وخۆ به کۆمه‌ڵێک هۆکاری ئابوری‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیه‌وه نابه‌ستمه‌وه، راسته ئه‌م هۆکانه پشکی خۆیان له‌م کاره‌دا هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌مانه هه‌موو هۆکاه‌کان نین، دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئوسولیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی به به‌کارهینانی ئه‌قڵانییه‌تی هاوچه‌ره‌خه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی فکره‌ی ناسیونالیزم وه‌ک تیزێکی مۆدێرن هاته نێو ئه‌م وڵاتانه به‌ڵام به گشتی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیزمی وه‌ک پێناسه بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی له‌م ناوچانه‌دا به‌تایبتی له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا هاته بوون. له‌کاتێکدا هه‌موو بنه‌ماکان لیره ئاماژه بون یان خاڵه جه‌وهه‌ریه‌کانی ئه‌م پێکهاته نوێیه ئاماده‌گی هه‌بوه‌و دروست نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م جۆره له بیرکردنه‌وه‌ی نوێ پیکدادانه‌کانی گه‌وره‌تر کرد‌و هیچی بۆ وتنێکی تر نه‌هێشته‌وه. له‌م باسه‌دا نمونه‌یه‌کی دیار ده‌که‌ین به بنه‌مای باسه‌که‌مان له‌وانه‌یه بپرسن بۆچی یه‌ک نمونه؟ پاشان به‌کاوه‌خۆ هه‌موو ئه‌و شتانه روون ده‌که‌ینه‌وه، پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌نێو جه‌رگه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌وله‌تێکی ئایینی ناسیونالیزمی سه‌رسه‌خت دامەزرێنرا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌موو بنه‌ماکانی شه‌رعی خۆی له ئایین‌و مێژووی ئاینه‌وه وه‌رگرتووه ئه‌گین وه‌ک واقعێکی مێژوویی هیچ شه‌رعییه‌تێکی ره‌سمی‌و بنه‌مایه‌کی کۆمه‌لاه‌یتی نییه. ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی له ناو جه‌رگه‌ی فه‌له‌ستیندا بوو به ئه‌مری واقع‌و خۆرئاوای ناجوله‌که‌ش پشتگیری له‌م ده‌وڵه‌ته جووله‌که‌یه ده‌کرد. لیره‌دا باس له‌وه نییه چه‌نده بوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌قه یان ناهه‌ق، ئه‌میان مه‌سه‌له‌یه‌کی تره. ده‌کرێت به‌شیوه‌یه‌کی تر قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئایینییه ته‌نها به‌وه وازی نه‌هێنا ئایین بنه‌مای پیکهاته‌کانی خۆی بێت، به‌ڵکو ئایینی کرده ئایدۆلۆژیایه‌ک‌و دژایه‌تی هه‌موو ده‌وروبه‌ری خۆی پیده‌کرد، ئه‌مانه جۆرێک یان باشتره بڵێین ناجۆرترین تیزه‌کانی جه‌نگی دروست کرد ئه‌ویش جه‌نگی ئایدۆلۆژیای ئایینیه، ده‌کرا ده‌وڵه‌تێکی له‌و جۆره جێگای هه‌موو فه‌له‌ستینی‌و جوله‌که‌کانی تێدا ببووایه‌ته‌وه به‌ڵام دیاره هۆکاری زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو ستراتیژی زۆر ترسناکتر له پشت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌وه خۆی مه‌ڵاس داوه، که رۆژ له دوای رۆژ پێکهاته‌و پیلانه‌کانی باشتر ده‌رده‌که‌ون، چاکتر سیماکانی زه‌قتر ده‌بنه‌وه، ئه‌قڵی تکنیکی توانیویه‌تی ئه‌و هێزه‌ی پێ ببه‌خشێت موماره‌سه‌ی ئه‌و نائه‌قڵانیه‌تی مه‌عریفیه بکات، دیاره ئه‌م قسه‌یه لای من وایه ئه‌گین کێشمه‌کێشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌کات‌و ئه‌قڵانیه‌تێکی به‌رژه‌وه‌ندیهخواز له پشت مه‌سه‌لاکانه‌وه‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئایینی جوله‌که‌وه تاکو ئه‌مڕۆ، توانیویه‌تی گه‌وره‌ترین‌و قورسترین لێدان له هه‌موو تێزه نوێیه‌کانی هه‌موو ئه‌و ناوچانه بدات، هه‌روه‌ها ریگه‌ی له‌به‌رده‌م تیز تاک ره‌هه‌نده‌کاندا کرده‌وه تاکو به ئاره‌زووی خۆیان شیکاری و راڤه بۆ رووداو و ژیان بکه‌ن، واته ده‌وڵه‌تی ئاینی ئیسرائیل به‌رده‌وام کاری له‌سه‌ر یه‌ک و‌تهاری هه‌ستیار کردووه چۆن بتوانێت پیشکه‌وتنی ئه‌قڵی ته‌کنیکی ئه‌قڵی مه‌عریفی ئه‌م ناوچانه رابگرێت‌و هه‌موو ئابوورییه‌کان له پێناو ئه‌م جه‌نگه دۆڕاوه‌دا خه‌رج بکرێت، یان به‌رده‌وام ئه‌م ناوچانه له‌ژێر کاریگه‌ری ترسێکدا بژین، خۆشیان کۆتایی‌و سه‌ره‌تای نه‌زانن، ئمه جگه له‌وه‌ی شه‌ڕه‌که، شه‌ڕێکی ئایدۆلۆژیستانه‌یه.
ئه‌و هۆکارانه چین وا له خۆرئاوا بکات کارێکی له‌و جۆره بکات‌و پشتگیری لێبکات، ئایا خۆرئاوا وه‌ک بونێکی ئایینی مه‌سیحی بیر له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌کاته‌وه که له‌م ناوچه‌یه‌دا دواجه‌نگی خۆی جه‌نگی خاچپه‌رسته‌کانی له فه‌له‌ستیندا دۆڕاند، ئایا ئه‌م هۆکاره میژووییه له پشت ئه‌م کاره پڕ شه‌رمه‌زارییه‌وه بوو، یان هه‌ستیان کردووه سامانی ئابووری ئه‌م ولاتانه له راده‌به‌ده‌ر زۆره‌و له هه‌مان کاتدا ئه‌قڵێکی ته‌قلیدی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات‌و ده‌کرێت، به هۆی بوونی دارایی زه‌به‌لاحه‌وه ده‌ستی به ئه‌قڵی ته‌کنیکی بگات‌و هه‌موو تیزه‌کانی ئه‌قڵی مه‌عیفی له‌ناو به‌رێت؟ یان خودی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان وا ده‌خوازن به‌رده‌وام ئاماده‌گی ئه‌وان حاڵه‌تێکی سروشتی بێت‌و که‌س گازنده‌یی به‌و ئاماده‌گییه نه‌کات؟ یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی وه‌ک هانتنگتۆن بێت‌و مسداقییه‌ت بدات به تیزه‌که‌ی خۆی‌و شه‌ڕ بکات به دوا ویستگه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌کان؟ هۆکار چییه له سه‌رده‌می ئابووری زانیارییه‌کاندا بیر له پیرۆزی‌و هه‌قی مێژوویی شوێنه پیرۆزه‌کان ده‌کاته‌وه‌و؟ ئه‌مانه زۆرتر ئه‌و پرسیارانه‌ن که گومانمان له ئه‌قڵانیه‌تی پرۆژه‌ی ئه‌قڵانی ده‌ه‌ڵاته‌کانی دنیا لا دروست ده‌که‌ن، هه‌روا له خۆرا نییه له هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه گرنگیه‌کی ته‌واو به بواری فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌درێت. ئه‌و هه‌موو تێزه پۆست مۆدیرنه‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسرێن‌و ئاماژه ترسناکه‌کانی چاودێری‌و سزادان شی ده‌کرێنه‌وه له خۆڕا نییه جارێکی تر دێن به وردی ئه‌قڵانیه‌تی ته‌کنیکی به ته‌واوه‌تی له ئه‌قڵانیه‌تی مه‌عریفی جیا ده‌که‌نه‌وه، هه‌ر یه‌که‌یان ره‌هه‌ندو شیکاری‌و راڤه کردنی خۆی ده‌ه‌نێ وه‌ک ئه‌وه‌ی گریمانه‌یه‌ک بێت‌و ئه‌گه‌ره‌کانی ئازادیمان لا رۆشن بکاته‌وه، هه‌روه‌ها ئاراسته‌یه‌کی فراوانتر‌و وردتر له ناو ئه‌م کایه‌دا خه‌ریکی هه‌ڵکۆڵینه ئه‌ویش جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانیه‌تی یاسایی‌و ده‌ستورییه له ئه`لانیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تاك واته جیاکردنوه‌ی یاسایه له سیاسه‌ت چونکه یاسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیزێکی جێگیره ناتوانێت نهێنیه‌کانی کارکردنی ده‌سه‌لاتمان بۆ که‌شف بکات ئه‌م پرۆژه نهێنیه‌ی ئه‌قڵانیه‌ته له پشت ده‌وڵه‌تێکی ئایینی واوه کار بکات، له‌گه‌ڵ بچوکترین ئازای ئه‌و هه‌موو دنیا ئازار بچێژن‌و چاو له گه‌وره‌ترین تاوانه‌کانی بپۆشن.
دیاره سه‌رهڵه‌دانه‌وه‌ی ئوسوڵی ئیسلامی توندڕه‌و یه‌کێک له هۆکاره‌کانی یان گرنگترین خاڵی کارکردنی بریتییه له بەرپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌و پالنه‌ی ئیسرائیک دایده‌ڕێژێت واته بیری جوله‌که‌خوازی مه‌به‌ستدار به بیری ئیسلامخوازی سۆزدار وه‌ڵام ده‌دریته‌وه. له‌وانه‌ی هه‌ندێک گازنده‌ی ئه‌وه بکه‌ن بۆچی هه‌ردوو وشه‌ی یان ئاماژه‌ی (مه‌به‌ستدار)و (سۆزدار)مان به‌کارهێناوه، یه‌که‌میان مه‌عریفه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ده‌کات که پیی ده‌وترێت مه‌عریفه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌موو توانا لۆجیکی‌و ئه‌قڵانی یان باشتره بڵێین هه‌ر دوو ئه‌قڵی ته‌کنیکی‌و ئه‌قڵی مه‌عریفی ده‌خاته خزمه‌تیه‌وه. لێره‌وه ستراتیژێک هه‌یه مه‌به‌ست دایری ده‌کات، به‌ڵام ئه‌میدیان هۆکاری سۆزداری بۆ ئه‌و پنته ده‌گه‌ڕێته‌وه که له ژێر سه‌رکوتگه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی ته‌واو وابه‌سته‌و پاوانخواز دایه، له‌به‌ر ئه‌وه بواره‌کانی مه‌عریفه‌ی بریتی ده‌بن له هاوسۆزێکی سیاسی هه‌ناسه‌سواری خه‌فه‌کراو له اکتی ته‌قینه‌وه‌دا عه‌فه‌وییه‌تێکی توڕه‌یی پیوه دیاره‌و نازانیت داواکاریه‌کانی ئاراسته‌ی کێ بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌ند ساڵێک جارێک حکومه‌تی ئیسرائیلی سۆزی گروپ‌و مرۆگه‌لی ئیسلامگه‌ریی به‌رمابه‌ر حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌روژێنن، به‌ڵام هه‌موو مه‌سه‌له‌کان که دژی ئه‌ون ناراسته‌وخۆ له خۆی دوور ده‌خاته‌وه، له رووکه‌شدا هه‌ست ده‌که‌ین ئه‌و خرۆشانه سه‌د له سه‌د دژی ئه‌وه، به‌لام به دیوه‌که‌ی تری‌دا که کاری له‌سه‌ر کراوه له خزمه‌تی ئه‌ودایه، هه‌موو جارێکیش به ئه‌زموون ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه، به‌ڵام که‌مجار بیرکردنەوه‌یه‌کی ئه‌قڵانی توانیه‌یه‌تی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌دیووه واقعییه‌که‌یدا شیکاته‌وه. زۆر جار بابه‌ته‌کانه، وا له که‌سایه‌تیه‌کی وەک یاسر عه‌ره‌فات ده‌کات بڵێت ئیسرائیل ده‌یه‌وێت جه‌نگێکی ئایینی له‌م ناوچه‌یه به‌رپا بکات به‌لام ئه‌و قسه کردنه زۆر گشتیه شه‌ڕی کام ئایین و کام ئایینی تر، شه‌ڕکه‌ره‌کان کێن؟ دیاره ئه‌و ناوێرێت راشکاوانه ئاماژه به‌و مه‌سه‌لانه بدات که ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆک‌و گۆشه‌گیری ئه‌وه له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه ئوسوڵیه توندڕه‌واکاندایه، دیاره هۆکارێکی لۆژیکی (به‌ڵام هه‌یانی نا) له پشت ئه‌م توندوتیژیه‌وه کار ده‌کات، بۆ نمونه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی به مانای وشه ده‌وڵه‌تێکی ئایینی ئایدۆلۆژستی هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌که‌ی به باشرینترین شێوه ده‌وروژێنێ، ئه‌ویش ناچاره کاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بێت. ئه‌ویان ده‌سه‌لاته‌و ئه‌میان هێشتا خه‌ریکی پیکهێنانی خۆیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک روو بدات ده‌چێته گیرفانی ئیسرائیله‌وه، با ته‌ماشای زه‌قترین نمونه‌ی ئه‌م کاره بکه‌ین، کاتێک (ئیریێل شارون) به مه‌به‌ست ده‌چیته ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا فه‌له‌ستینییه‌کان سۆزدارانه ده‌روژێن‌و شه‌قامه‌کان پڕ له ناڕه‌زایه‌تی ده‌که‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رژێمی به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی تاک جه‌مسه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته‌ی یان ئه‌و سۆز‌و جوانییه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان به گێره‌شێوێنی و کاری ناروست ناوزه‌د ده‌کات‌و کاره تیرۆریستیه‌که‌ی ئیسرائیل به به‌رگری کردن له‌خۆ. پاشان هه‌موو سه‌رکده عه‌ره‌بیه‌کان یه‌ک گوتاریان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه پییه: چۆن بتوانن هه‌موو مه‌سه‌له‌کان هێور بکه‌نه‌وه‌و ئه‌و توڕه‌ییه هه‌قیانه‌ی ئه‌و مرۆگه‌له خه‌فه بکه‌ن، واته هه‌موویان کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن به‌رده‌کان له ده‌ست فه‌له‌ستینییه‌کان بستێننه‌وه تاکو بیده‌نه ده‌ست ئیسرائیلیه‌کان‌و ئۆردوگای نوێ‌ی پێبکه‌نه‌وه، لێره‌وه‌یه به جارێکی تر سۆزی ئایینی ئه‌م ئه‌قڵانیه‌ته ده‌جولێت‌و جارێکی تر ئیسلامیه‌کان پڕن له تووڕه‌یی، شه‌قامه‌کان پڕ ده‌که‌ن له هاوارو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. زۆر جار بچوکترین جوڵه‌ی به‌جۆرێک ده‌چێته گیرفانی ئه‌وانه‌وه. واته له هه‌موو باره‌کاندا ئیسرائیلییه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن براوه‌ن چونکه ئه‌قڵی ته‌کنیکی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه شک ده‌به‌ن، پاشان یاسایه‌ک هه‌یه تۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت بۆ ده‌روژێنێت تاکو توڕه ببێت، هه‌مووش ئه‌و هه‌قیقه‌ته باش ده‌زانین توڕه‌یی هه‌رگیز ئه‌قڵ له پشتیه‌وه کار ناکات.
ئه‌مڕۆ پاش ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنانه، گروپه توندڕه‌وه ئایینییه‌کان له هه‌موو کاتێکی تر زیاتر بره‌و ده‌سه‌نن‌و له‌نێو خه‌ڵکدا جه‌ماوه‌رییه‌ت په‌یدا ده‌که‌ن. ئه‌میش هۆکارێکه ئیسرائیل به مه‌به‌ست به‌کاری ده‌هێنێت، تاکو بتوانێت دوو پێکهاته‌ی دژبه‌یه‌کی پێکداده‌ر دروست بکات‌و بنه‌ماکانی به‌هێزبونی ئه‌قڵانی لاواز بکات، لێره‌وه‌یه پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندن له‌م وڵاتانه‌دا زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌چێته پیشێ، هه‌موو ئه‌م کارانه به‌ئاشکرا ئیسرائیل پیاده‌ی ده‌کات، هه‌ر هه‌مووی به خزمه‌تی جێگیرکردنی پرۆسه‌ی شه‌رانگیزه‌کانی خۆی ده‌یکات، یان بۆ ئوه‌ی بتوانێت مانه‌وه‌ی خۆی له‌م ده‌ورانه جه‌نجاڵه‌ی جیهانی پیدا تیده‌په‌ڕێت مسۆگه‌ر بکات ئه‌و به‌و ئومیده پڕۆسه‌ی خاک له پیناو ئاشتیدای قبوڵ کرد گوایه ئه‌م چیدی کرا له‌سه‌ر زه‌وی ناکات، به‌ڵکو ئابووری، زانیاری‌و په‌یوه‌ندی گرتن ده‌کاته هۆکاری یان سه‌رچاوه‌ی هیزی خۆی. وه‌ک وتمان یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئوسوڵیه‌ت‌و توندڕه‌وی بوونی ده‌وله‌تێکی ئایینی وه‌ک ئیسرائیله، به‌ڵام دیاره ئه‌میش ده‌کرێت به‌هۆی کۆمه‌ڵێک بیرکردنەوه‌ی ئه‌قڵانی‌و کراوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین‌و ره‌تی ئه‌و ستراتیژییه‌ته بکه‌ینه‌وه که ئه‌و ده‌خوازێت گه‌مه‌ی له‌سه‌ر بکات. دوا جار له‌بڕی وروژانی عاتیفی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانی بۆ مامه‌ڵه کردن به‌کار بهێنین، به‌ڵام کاتێک سه‌رکوتکه‌ری هه‌موو شته‌کانت لا به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه‌و گومانه‌کانت له قاڵب ده‌دات، له‌و کاته‌دا ئه‌قڵ ناتوانێت کارێکی هێمن بکات‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی کراوه‌ی هه‌بێت، لیره‌دا ده‌کرێت ئاماژه به‌وه بده‌ین له شوێنێکدا بیری سۆزداری سه‌رهه‌ڵده‌دات که پرۆسه‌کانی ئه‌قڵ‌و مه‌عریفه هیچ کارێکیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات نه‌کردبێت واته نه‌یانتوانیبێت ئه‌زموونێک بهێننه کایه‌وه، به‌ڵکوو هه‌موو شێوازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر هه‌مان توقلیدیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی کۆن داڕشتوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی ئابورییه‌کانی بۆ کڕینی چه‌که له‌که‌ڵک که‌وتووه‌کانی ئه‌وانه، پاشان کۆمه‌ڵێک هه‌ندی تر هه‌ن زه‌مینه خۆشکه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌م بیرکدنه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌یان هه‌بێت، یه‌ک له‌وانه به‌رده‌وام به‌راوردکاریه‌ک هه‌یه له‌نێوان پێشکه‌وتنی ئه‌وان‌و دواکه‌وتوویی ئێمه‌دا، ئه‌وان کاره‌کانی خۆیان شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌قڵانی بۆ ده‌که‌ن، ئه‌وانی ئێمه‌ش نائه‌قڵانیه‌تێکی رۆمانسیانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌ردانه‌که‌ی شارۆن وه‌ک موماره‌سه‌ی کاێکی تاکه‌که‌سی وه‌رده‌گیرێت‌و هیچ باگراوندێکی سیاسی ناخرێته پشته‌وه. به‌ڵام توڕه‌بوونی فه‌له‌ستینیه‌کان جۆرێکه له کاردانه‌وه‌ی ده‌مارگیریانه‌ی نائه‌قڵانی توندوتیژو له‌سه‌ر پیشینه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی دامه‌زراوه، ئا لیره‌وه تیده‌گه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی نمونه‌ی ستاندار له هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه گه‌وه‌ره‌ترن، ناچارین یان ناچار ده‌کرێین بڕوای پی بکه‌ین، چونکه ئه‌وان دامه‌زراوه راگه‌یاندنییه‌کانیان کاراتر له تێگیشتنه شه‌فه‌هی‌و سروشتیه‌کانی کار ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئیمه‌ش هینده‌ی گوێ له‌وان ده‌گین گوێ له که‌سێکی تر نه‌گرین، یان هه‌رگیز به‌دیار بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خۆمانه‌وه دانه‌نیشتووین‌و مانایه‌کمان به ئه‌قڵانیه‌تی خۆمان نه‌داوه، یان هینده خراپه‌کانیان باس کردوین نازانین یان ده‌ترسین باش بڵیین، ئه‌م حاڵه‌ته ئێمه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوکییه‌کی ده‌رونی کردووه ناتوانین واقیعیش به‌پیی بیرکردنه‌وه‌کانی خۆمان ته‌ماشا بکه‌ین.
ده‌کرێت بڵێین ئه‌و کاره‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌یکه‌ن ئاڵۆزکدنی بارودۆخه‌که‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ناسه‌یه‌که بۆ سه‌رهه‌ڵدانوه‌ی بیری تاک ره‌هه‌ندی‌و توندڕه‌و به‌لام ئایا جیهان به‌و هه‌مو مانا نوێ‌و تیزه هاوچه‌رخ‌و فه‌لسه‌فه پۆست مۆدێرنه‌کانیشه‌وه یارمه‌تی ئێمه‌ی داوه که‌مێک هێمن ببینه‌وه‌و به ئه‌قڵ بیر بکه‌ینه‌وه؟ یان ئه‌ویش به‌پیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ئیمه‌ی به‌ره‌و توڕه‌بوون بردوه؟
له دێرزه‌مانه‌وه وتوومانه توڕه‌یی ماڵ کاول ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه به به‌رده‌وام توڕه ده‌کرێین‌و ئێمه‌ش ماڵه‌کانمان ده‌که‌ین به قوربانی ئه‌و توڕه‌بوونه له توڕه‌بوون زیاتر هیچی تر بۆ ئیمه ناهێڵنه‌وه. جا ده‌کرێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئیستا، ئه‌م حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌کان دژی هه‌موو به‌ها جوانه‌کان له‌ویوه ته‌ماشا بکه‌ین، ئه‌وان ناهێڵین ئێمه وه‌ک خۆمان، خۆمان ببینین له‌به‌ر ئه‌وه ئیمه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کمان ده‌بێت، دورتره له‌و لۆژیکه‌ی مرۆڤایه‌تی بۆ له یه‌کتر بووردن هه‌یه‌تی، ئه‌وان له‌بری ئه‌وه‌ی له ئیمه ببورن که به قسه‌ی ئه‌وان نه‌زانترین، دێن سه‌رکۆنه‌و گله‌یی قورسمان لیده‌که‌ن، ئه‌م پشیویی‌و ئاڵۆزییه بارێکی ده‌روونی ناجۆری بۆ دروست کردووین وامان لیده‌کات نه‌توانین دروست یان مه‌نتقی بیر بکه‌ینه‌وه‌و خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی گۆڕاوی خۆمان بین، واته هه‌رگیز نه‌یانهێشتوه بیر بکه‌ینەوه، تاکو بڵێین هه‌یه، به‌ڵکوو بوونی خۆمان له‌ناو توڕه‌بوونه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه.
بۆ ئەوه‌ی له‌وه بگه‌ین چۆن کارکردنێکی جدی ده‌توانێت شته‌کانمان بۆ روون بکاته‌وه، ده‌کرێت ئێمه هاوکۆییه‌کمان له‌سه‌ر زۆر له مه‌سه‌له‌کان هه‌بێت، ئه‌و هاوکۆییه‌ش له‌نێوان جیاوازیه‌کانی نێو خۆماندا دروست ده‌بێت تاکو بیرکردنه‌وه‌ی جیاجیا هه‌بێت باشتر‌و هێمنتر بیر بکه‌ینه‌وه، به‌لام هۆکارێک هه‌یه کۆمه‌ڵگای ئیمه والیده‌کات ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تیدا دروست نه‌بێت‌و به‌رده‌امیش توڕه بین، ئه‌ویش باری بیرکردنه‌وه‌ی تاکره‌هه‌ندی یان تۆتالیتاری و دیکتاتۆری ئێمه‌یه، واده‌کات به ئه‌قڵ بیرنه‌که‌ینه‌وه ئه‌گین له‌نێو کۆمه‌ڵگای ئیمه‌دا بیرکردنوه‌ی دروست‌و قوڵ هه‌یه مرۆڤه ئازاده‌کان زۆ زۆرن به‌لام ده‌سه‌لاتێک هه‌یه رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌م کاره‌دا جۆرێک له خه‌فه‌بوون‌و چه‌پاندن دروست بوه، وای کردووه زۆربه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له شێوه‌ی توندڕه‌وانه‌دا ده‌ربکه‌وێت‌و مۆرکێکی ئایینی وه‌ربگرێت. به‌ڵام هۆکاره سه‌رکوتگه‌رییه‌کانی ناوخۆ ئه‌و کاره توڕه‌کردنانه‌ی ئه‌وانی به‌رامبه‌رمان ده‌یکه‌ن ناچارمان ده‌که‌ن توڕه‌بین، ده‌کرێت یه‌که‌مجار له خۆمانه‌وه‌و له دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گشتگیریه‌ی خۆمان کار بکه‌ین‌و هه‌وڵی ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته بده‌ین ئه‌وسا ده‌توانین وا کار بکه‌ین کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه دروست بکه‌ین، ئه‌وسا ده‌توانین هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک نه‌توانێت توڕه‌مان بکات‌و کارێکی نائه‌قڵانی بکه‌ین، له‌وێوه، ئه‌وانیش ناچارن ستراتیژی خۆیان‌و ئه‌قڵی مه‌عریفی خۆیان بگۆڕن‌و به‌شێه‌یه‌کی تر کارمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، واته کاته‌ی ئه‌قڵ بۆ هه‌موو کاره‌کان به‌کار دێنین، هه‌موو وه‌ڵامه‌کانیش به ئه‌قڵ وه‌رده‌گرین‌و که‌س نییه له‌و کاته‌دا بوونیاده‌کان کاول بکات.
سەرچاوە: قەڵەمی ٤