و/ هه‌ژیر
خودا نه‌ک یاسادانه‌ر به‌ڵکو دادوه‌رو سزاده‌ریشه‌و له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی یان مرۆیی‌دا جیگه‌یه‌ک بۆ هیچ یاسادانه‌رێک نییه‌و، خۆتیهه‌ڵقورتاندن له‌م کاره‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س به هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌که‌وه بێ، وه‌ک خۆ به‌رامبه‌رکردن‌و خۆ له ئاستی خوداداگرتنه‌و به (شرک) ده‌ژمێردێ.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی له قورئاندا
باقر مؤمنی
و/هه‌ژیر
له ئیسلامدا وه‌ک هه‌موو ئایینه‌کانی تر، کاتێک لایه‌نگران‌و په‌یره‌وکه‌رانی، له کرداریاندا چه‌وتن‌و که‌م‌وکوڕی له سیسته‌مه‌کانی ئایینی دا ده‌بیننه‌وه، سروشتییه هۆکه‌ی بۆ ده‌ستێوه‌ردان یان که‌م‌وکوڕی زانست‌و عه‌قڵی مرۆڤه‌کان ده‌گێڕنه‌وه‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئایینه راسته‌قینه‌که باشترین رێگا گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ما بنچینه‌ییه‌که‌ی ده‌زانن. له ئایینی ئیسلامدا، هه‌روه‌ک ده‌زانین سه‌ره‌کتیرین سه‌رچاوه قورئان‌و کردار‌و داب‌و نه‌ریت‌و سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی.
به‌ڵام پێش چوونه ناو باسی سه‌ره‌کی که بابه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له قورئاندایه، ده‌بێ له‌بیرمان بێ که ئه‌م کتێبه ئاسمانییه یه‌که‌م کتیبێکه چڕ‌وپڕ که له باره‌ی هه‌موو کاروباره‌کانی ژیانی مرۆڤه‌کانه‌وه، وه‌ک ژیانی گشتی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی یان تایبه‌تی و تاکه‌که‌سیشیانه‌وه بڕیاری راشکاو و ته‌واوی ده‌بڕیوه‌و وه‌ک خۆی ده‌ڵێ هیچ ته‌ڕو وشکێک نه‌ماوه که باسی نه‌کردبێ. دووهه‌م: بریاره‌کانی ئه‌م کتێبه تا هه‌تایی‌یه‌و هه‌رگیز کۆن نابن. سێهه‌م: نابێ له‌لایه‌ن موسلمانانه‌وه شیکردنه‌وه‌و تاوتوێ کرێن‌و گۆڕانی هیچ کام له ئایه‌ته‌کانی بکرێ. به‌م پێیه ئایینی ئیسلام هه‌م ته‌واوترین ئایینه که ته‌واوی بنه‌ماو بڕیاره دروست‌و پێویسته‌کانی ئایینه‌کانی پێشووی تێدایه‌و جیا له‌م ئایینه هیچ ئایینێکی تر جێی په‌سندی خودا نییه‌و پیغه‌مبری ئیسلامیش دوایین نێردراوی خودایه‌و دوای ئه‌ویش پیغه‌مبه‌رێکی تر نایه‌ت.
له‌م ئایینه‌و کتێبه ئاسمانییه‌که‌یدا مه‌سه‌له‌ی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی له کۆمه‌لگای مرۆڤیش‌دا یه‌کجارو بۆ هه‌میشه‌و به‌ته‌واوه‌تی روون‌و به سه‌رنجه‌وه شیکراوه‌ته‌وه‌و موسلمانه راسته‌قینه‌کان بێ هیچ پرسیار‌و مه‌رجێک ده‌بێ ئه‌م سیسته‌مه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌که‌ی قبووڵ بکه‌ن. واته له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا ئایین‌و حکومه‌ت‌و خه‌ڵک، یان (ئوممه‌ت) بابه‌تێکی لێک جیانه‌بوو پێکدێنن‌و ئه‌مه‌ش خۆی یه‌کێکه له واتاکانی (ته‌وحید) که بنچینه‌ی سه‌ره‌کی ئیسلامه.
به‌م پێیه له کۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا ده‌سه‌ڵاتداریتی سره‌کی به خودایه‌و پێغه‌مبه‌ر به نوێنه‌رایه‌تی‌و له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه کار ده‌کاو دوای ئه‌ویش کاربه‌ده‌ستان (اولی الامر) جێگاکه‌ی ده‌گرنه‌وه.
له پیناسه‌ی گشتی خودادا ده‌بێ بزانین که ئه‌و هه‌م وه‌دیهێنه‌ری جیهانه‌و هه‌م به‌ڕێوەبه‌ریه‌تی. ئه‌و ئاسمانه‌کان‌و زه‌مین‌و تاریکی‌و رۆشنایی ساز کردووه (سوره‌ی 6 ئایه‌تی1) مرۆڤی له خاک دروست کردوه (سره‌ی6 ئایه‌تی 2) خاوه‌ن‌و شاهی زه‌وییه، هه‌رگیز ناخه‌وێ‌و هه‌موو کات ئاماده‌یه‌و چاوی لێیه‌و هه‌موو رابردووی ده‌روستکراوه‌کان‌و داهاتووشیان هه‌مووی ده‌زانێ. هه‌موو هێزه‌کان ئی ئه‌وه‌و هه‌موو شتێک بە فرمانی ئه‌وه، شکست‌و سه‌ربه‌رزی‌و نه‌زانی‌و زانیاری مرۆڤ به‌ده‌ست ئه‌وه به‌پێی حه‌زی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سدا ده‌جووڵێته‌وەو هیچ که‌سیش ناتوانێ نافه‌رمانی ویست‌و ئیراده‌ی ئه‌و بکات ئه‌و به ته‌نیاو بۆخۆی بۆ نه‌زمی جیهان‌و سیسته‌می کۆمه‌ڵگای مرۆیی یاساگه‌لێکی داناوه‌و ئه‌م یاسایانه یان به‌ده‌ستی خۆی یان له ژێر چاوه‌دێری خۆیداو به‌ده‌ستی پیغه‌مبه‌ره‌کانی به‌ڕێه ده‌برێن. هه‌ڵسه‌نگاندنی (چاک‌و خراپ)و (خێر‌و شه‌ڕ)و (حه‌ق‌و ناحه‌ق) هه‌موو به‌خۆیه‌تی. به‌م پێیه خودا یاسادانه‌رێکی مۆنۆپۆله‌و ته‌نیا ئه‌وه که به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایه‌و حاکم‌و دادوه‌ری نێوان کاروبارو مرۆڤه‌کانه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ بزانین که ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایی‌و دادوه‌ریه به‌ته‌واوه‌تی دڵخوازه‌و دیکتاتۆرێکی ته‌واوه‌و ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و (ته‌وحید)ه‌یه، بنه‌مای یه‌که‌می ئایینی ئیسلام که وه‌ک یه‌کێک له زاناکانی ئایین ده‌ڵێ: بریتی‌یه له (ته‌وحیدی نه‌فس- ته‌وحیدی هێز- ته‌وحیدی ژیان- ته‌وحیدی پیغه‌مبه‌رایه‌تی- ته‌وحیدی سیسته‌م‌و پیوه‌ندی‌و یاساکانی جیهانی- ته‌وحیدی ئیراده) و له کۆتایی دا (ته‌وحید له پێڕه‌وی‌و په‌ره‌ستنیدا، ئه‌م رازه شاراوه‌یه بانگهێشتی (ته‌واوی) پێغه‌مبه‌رانه بۆ خۆشبه‌ختی مرۆڤ)[1].
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایی‌و ده‌سه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌ریشدا خودا بۆخۆی له کتێبه‌که‌ی دا چه‌ند جاران به‌رامبه‌ر ئیمانداران دووپاتی ده‌کاته‌وه که (اطیعوا الله واطیعو الرسوله- له خودا‌و نێردراوه‌که‌ی پیڕه‌وی بکه‌ن.) بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ش پێویسته که پیغه‌مبه‌ران‌و به‌تایبت پیگه‌مبه‌ری ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی یاسادانه‌رییان نییه‌و ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری یاساکانی خودایین. خه‌ڵکیش کاتێک کێشه‌و گرفتیان هه‌یه دادوه‌ری ده‌به‌نه لای ئه‌و و دادوه‌رییه‌که‌شی بێ هیچ ره‌تکردنه‌وه یان ده‌نگ‌و هه‌ڵایه‌ک ده‌بێ قبوول بکه‌ن. به‌م پێیه محه‌مه‌د وه‌ک نێردراوی خودا هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری یاساخوداییه‌کانه‌و هه‌م دادوه‌ری نێوان خه‌ڵکیشه. دوای محه‌مه‌دیش، هه‌روه‌ک گوترا، ئه‌وه کاربه‌ده‌ستانەو پیاوچاکانن که وه‌ک محه‌مه‌د به‌ڕێه‌به‌ری بێ‌ئه‌م‌لاو ئه‌و لان‌و ده‌بێ ئیتاعه‌ت بکرێن‌و ئه‌مه‌ش فرمانێکه که چه‌ندین جار خوا له قورئاندا دوپاتی کردۆته‌وه، به‌م جۆره (اطیعوا الله واطیعو الرسوله ا اولی الامر منکم) له خودا‌و له پێغه‌مبه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری کارباره‌کانتان پیره‌وی بکه‌ن) له بابه‌ت (پیاوچاکان)یشه‌وه ئه‌وانی به میراتگرانی زه‌وی ناو بردووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیناسه‌یه‌کی رێک‌و روونی بۆ پیاوچاکان‌و بڕێوه‌به‌ری کاروباره‌کان نه‌داوه‌ته ده‌ست، بۆیه له‌م بواره‌دا له‌نێوان ئیمانداراندا جیاوازی بۆچوون هه‌یه، به‌ڵام به‌پیچه‌وانه‌وه له بابه‌ت پێناسه‌ی مرۆڤی ئاساییه‌وه‌و، ئه‌رک‌و کاره‌کانیه‌وه شیکردنه‌وه‌ی دورو درێژ له قورئاندا هاتووه. به‌پێی پێناسه‌ی کتێبی ئاسمانی، مرۆڤ له بنه‌ڕه‌ت‌و له نه‌فسی خۆیدا بونه‌وه‌رێکی نه‌زان – نه‌وسن‌و لە هه‌مان حاڵ‌دا سه‌رکێش‌و نافه‌مان‌و تاوانباره. خودا، پیکهێنه‌ری دوو جیهان ئه‌وی به باشترین شێوه خوڵقاندوه‌و له رۆحی خۆی داوه‌تێ، له هه‌موو شوێنێک له‌گه‌ڵیه‌تی‌و خه‌ریکی فێرکردنیه‌تی به‌ڵام پیوانه‌ی هزرو گۆڕه‌پانی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وی هینده بەرته‌سک دیاریکردووه که زۆر جار ناتوانێ وانه‌کانی خودا تیبگات‌و له ئاکامدا ناتوانێ له هۆکارو باری پۆزه‌تیڤی زۆر له کاره‌کانی خودا سه‌رده‌ربێنێ‌و هێنده سه‌رکێش‌و نافرمانی ده‌کا خودا‌و قورئان چه‌ندین جار ئه‌و نه‌ک به بێ‌مێشک‌و نه‌زان‌و سه‌رگه‌ردان ناو ده‌به‌ن به‌ڵکو بۆ نارمانی کردنه‌کانیشی (له‌عنه‌ت)و رق ده‌بارێنن. به‌هه‌ر حاڵ به‌پێی بڕیارەکانی قورئان مرۆڤه‌کان به‌ته‌واوه‌تی ده‌بێ مکله‌چ‌و فه‌رمانبه‌ری ده‌ستووره‌کانی خودا‌و پیغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، مرۆڤ له ئیسلامدا له هیچ بابه‌تێکه‌وه بچوکترین ئازادی‌و هه‌ڵبژاردنی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام به واتای (ته‌سلیمی ئیراده‌و فکرو کردار)ه[2] و هه‌روه‌ها به واتای ئه‌وه دێ که مرۆڤی ئیماندار له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا هیچ جۆره مافێکی نییه‌و ته‌نیا ده‌بێ ئه‌و ئه‌رک‌و کارانه به‌ڕێوه‌به‌رێ که خودا بۆی دیاریکردووه، چاره‌نووسی مرۆڤه‌کان له‌سه‌ره‌تا دا نوسراوه‌و ته‌نانه‌ت له نافه‌رمانیشیاندا ناچارن‌و بچوکترین هه‌ڵبژاردن‌و که‌مترین ئیمکانیان نییه بۆ گۆڕانی چاره‌نووس (تقریر)یان. به‌م پییه رسته‌و وته‌زاکانی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵک، و یان ماف‌و ئازادی مرۆڤ تاوانه (کوفره)و چه‌مکگه‌لێکی به‌ته‌واوه‌تی جژه خودایی‌و شێوه (شرک)ن‌و دیاره ئه‌م نه‌بوونی هه‌ڵبژاردن‌و یان نه‌بوونی ئازادییه زۆریش خراپ نییه‌و جیا له ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاو توانایی خودا به‌رمابه‌ر به مرۆڤه‌کان، بۆ نه‌فسی مرۆڤیش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه مرۆڤه‌کان له‌لای خودا وه‌ک یه‌ک و به‌رامبه‌ر نین‌و خودا هه‌ندێکی له هه‌ندێکی تر پی باشتره (سوره‌ی 4 ئایه‌تی34) و به‌شه رۆزی هه‌ندێکی له هه‌ندێکی تر زیاتر کردووه (سوره‌ی 6 ئایه‌تی 71) به‌ڵام یه‌کسان نه‌بوونی مرۆڤه‌کان له‌لای خودا ته‌نیا به بارودۆخ یان به راده‌ی به‌ش‌و رۆزی له‌لای خوداوه ته‌سک نابیته‌وه، به‌ڵکو لایه‌نی چینایه‌تی‌و جنسی‌و مرۆییشی هه‌یه. بۆ نموونه ئیسلام سیسته‌می چینایه‌تی کۆیلایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌ک په‌سه‌ند کردووه به‌ڵکو رێگای داوه دیله‌کان بکه‌نه کۆیله بۆ سه‌قامگیرکردنی ئه‌م سیسته‌مه یان له نێوان ژن‌و پیاودا جیاوازیگه‌لیکی سه‌ره‌کی داناوه به‌ڵام له هه‌مووان گرنگتر جیاوازی نێوان موسلمان‌و ناموسلمانه. ده‌بێ بزانین که له‌م ئایینه‌دا پێوانه‌ی سه‌ره‌کی جیاوازی نیوان مرۆڤه‌کان بڕوا ئایینییه‌که‌یانه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه که مرۆڤه‌کان ده‌کرێنه سێ گروپی نایه‌کسان‌و به‌ته‌واوه‌تی لێک جوداو (مومتاز)ه‌وه‌و ئه‌م ئیمتیاز‌و نابه‌رامبه‌ریه له راستی‌دا سیسته‌مێکه تا هه‌تایی که ژیانی مرۆڤه‌کان له هه‌ر دوو جیهاندا ده‌گرێته‌وه. به‌م پییه مرۆڤه‌کان به‌پێی بڕوا ئایینییه‌کانیان سێ جۆره 1 موسڵمان 2 ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن کتێبی ئاسمانی ترن جیا قورئان 3 کافر که ئه‌میش خاوه‌نی سێ به‌شه- ئه‌وانه‌ی جیا له خودا بڕوایان به شتی تره (مشرک) –ئه‌وانه‌ی له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاونه‌وه (مرتد) – ئه‌وانه‌ی دوو دڵن له بڕوایاندا (منافق)، کافره‌کان به گشتی ئه‌و که‌سانه‌ن که ئایه‌ته‌کانی خودا به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و ژیانی ئه‌م جیهانه‌یان لا باشتره له ژیان له جیهانه‌که‌ی تردا. (ئه‌مانه ئیمانیان نه‌هێناوه به خودا‌و رۆژی قیامه‌ت‌و ئه‌و شتانه‌ی خودا‌و نێردراوه‌که‌ی به حه‌رامی ده‌زانن لایان حه‌رام نییه‌و ئایینی حه‌وق ناکشین) (سوره‌ی 9 ئایه‌تی 29) پیویسته بزانین (کوفر)و ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ جار به‌دڵخوازه‌و هه‌ندێ جار به ئیراده‌ی خودایه. به‌ڵام زۆر جاران ئه‌وه خودایه که یان له‌به‌ر تاوان‌و لادانه‌کانه له ئایین یان له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه که ته‌نیا خۆی ده‌زانێ‌و مرۆڤه‌کان نایزانن، رق له ئه‌بده‌کانی هه‌ڵده‌گرێ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ: (دڵه‌کانیان داده‌خاو په‌رده به‌سه‌ر گوێ‌و چاوه‌کانیاندا ده‌دا، سوره‌ی 2 ئایه‌تی 7) له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نانه‌ت هه‌وڵی پیغه‌مبریش بۆ رێنوێنی ئه‌م خه‌ڵکانه بێسووده‌و نتوانن له‌و عه‌زابه که خودا له‌م جیهانه‌و له‌وی تر بۆی داناون به‌هیچ جۆرێک رزگار بن.
کافره‌کان خۆیان ده‌بنه سێ به‌ش – مشرک – (مرتد)- (منافق)ه‌کان)مشرکه‌کان ئه‌وانه‌ن که یان به جێگای خودا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شته‌کان یان شه‌یتان‌و بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک شتێک ده‌که‌نه شه‌ریکی خودا. بۆ نموونه ده‌ڵێن مه‌سیحی کوڕی مریه‌م کوڕی خودایه‌و له‌حاڵێکدا مه‌سیح بۆخۆی به بنی ئیسرائیلی ده‌وت خودایه‌ک بپه‌رستن که من‌و ئێوه‌ی دروست کردووه. (سوره‌ی 5 ئایه‌ی 72). (مشرک)ه‌کان گڵاون‌و خودا ئه‌وان نابه‌خشێ‌و به‌هه‌شتی بۆ ئه‌وان حه‌رام کردووه.
(مرتد)ه‌کان که‌سانێکن که دوای ئیمان هێنان کافر بوونه‌وه. خودا هینده‌ی رق له‌مانه‌یه که له باره‌ی سزادانیانه‌وه ته‌نانه‌ت له سوره‌یه‌کدا چه‌ند جاران دووپاتی ده‌کاته‌وه که (ئه‌مانه هی دۆزه‌خن‌و هه‌تا هه‌تایه له‌وێدا دمیننه‌وه) (سوره‌ی 3 ئایه‌تی 39و 257)و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ قه‌ره‌بووی کرده‌کانیان (به ڕاده‌ی هه‌موو زه‌وی زێڕو پاره بڕێژن، زێڕه‌که‌یان لێ قبووڵ ناکرێ) (سوره‌ی 3 ئایه‌تی 91) به‌ڵام (منافق)ه‌کان وه‌ک مرۆڤی (راڕایی) ناسراونەو (نه له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دان‌و نه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر) (سوره‌ی 4 ئایه‌تی 143) ده‌ڵێن باوه‌ڕیان به خودا‌و رۆژی ئاخیره‌ت هه‌یه‌و له حاڵێکدا ئیمانیان پی نه‌هێناوه (2،8) ئه‌مانه له‌گه‌ڵ خودادا فرت‌و فێڵ‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک درۆ‌و ریا ده‌که‌ن‌و خودا‌ش له‌گه‌لیاندا فیڵ ده‌کات. خودا به راده‌یه‌ک له‌مانه ده‌ترسێ که سووره‌یه‌کی ته‌واوی قورئانی تایبه‌ت بۆ ته‌رخان کردوون (ئه‌مانه سوێنده‌کانیان ده‌که‌نه قه‌ڵغان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک له رێگای خودا بگیڕنه‌وه (سوره‌ی 63 ئایه‌تی 2)و له‌و ده‌سته خه‌ڵکه‌ن که ته‌نانه‌ت تکای پیغه‌مبەریش بۆیان به توندی ره‌ت ده‌کرێته‌وه‌و جیگاین له نزمترین پله‌ی دۆزه‌خدا بۆ دیاری کراوه. (بڕوانه سوره‌ی 4 ئایه‌تی 145).
کافره‌کان له هه‌ر جۆرێک بن سزایان له‌م جیهانه‌دا کوشتنه‌و ئیمانداران له هه‌ر شوێنێک ئه‌مانه ده‌بینن ده‌بێ بیانکوژن. له بابه‌ت ئه‌وانی تره‌وه که خاوه‌نی کتیبی ئاسمانی ترن، قورئان به درێژی قسه‌ی زۆری کردووه به جۆرێک که له تواوی (6724 ئایه‌ته‌که 1500 ئایه‌ت واته 23،5% بابه‌ته‌کانی خۆی ته‌رخان کردووه بۆ ئه‌رکی پێغه‌مبه‌ره‌کانی پێشوو لایه‌نگرانی کتێبه ئاسمانییه‌کانی تر. خودا دوو جار به یه‌ک شێوه، به بۆچوونێکی زۆر جوان‌و باش هه‌مو لایه‌نگرانی کتێبه ئاسمانییه‌کانی تر بە به‌شێک له یه‌کتر ده‌زانێ‌و به ئاشکرا ده‌ڵێ (ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه به (ئیسلام) جوله‌که‌و دیانه‌کان، که ئیمانیان به خودا‌و رۆژی ئاخیره‌ت‌و کرداری چاک هه‌یه پاداشتیان لای خوداکه‌یانه‌و ئه‌مانه هیچ ناترسن‌و هیچ خه‌مێکیان نابێ (سوره‌ی5 ئایه‌تی 69) به‌ڵام دوایه له جیگایه‌کی تردا دوای پێشه‌کییه‌ک داوا له لایه‌نگرانی ئه‌م ئایینانه ده‌کا ببن به ئیسلام. به‌لگشی ئه‌ویه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیدایه که بۆ ئئیبراهیم‌و ئیسماعیل‌و یه‌عقووب‌و مووسا‌و عیسا هاتۆته خوارو موسلمانه‌کانیش باوه‌ڕیان پییه‌تی‌و بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئه‌وانیش بڕوای پێ بێنن‌و له درێژه‌یدا ده‌ڵێ (هه‌رکه‌س جیا له ئیسلام هه‌ر ئاینێکی تر هه‌ڵبژیرێ.. له جیهانه‌که‌ی تردا له تاوانباران ده‌بێ) (سوره‌ی3 ئایه‌تی 85) له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا خودا به‌ته‌واوی ئه‌مانی وه‌ک کافره‌کان دانه‌ناوه‌و له جیاتی کوشتن، رێگایان پی ده‌دا وه‌ک زمی (نامسولمان) لای موسلمانه‌کان بن و به‌دانی سرانه (جزیه)ژیانی خۆیان درێژه پی بده‌ن.
به‌لام گولاڵه سوره‌ی کۆمه‌ڵی مرۆیی موسلمانه، که بڕوای به محه‌مه‌د نێرداوی خودا‌و کتیبه‌که‌ی قورئان یان فورقان، هێناوه. موسلمانه‌کان (که‌سانێکن که بڕوایان به‌و دنیا (غه‌یب) هه‌یه‌و نوێژ ده‌که‌ن‌و له‌ه‌ی که خودا ده‌یانداتێ خێرات ده‌که‌ن) (سوره‌ی 2 ئایه‌تی 3) ئه‌مانه بڕوایان به جیهانی تر هه‌یه. (پشت له قه‌سه‌ی پڕوپوچ ده‌که‌ن. زه‌کات ده‌ده‌ن‌و شوێنی شه‌رم‌و عه‌یبه‌ی خۆیان جیا له‌لای ژنان‌و که‌نیزه‌کانیان ده‌رناخه‌ن‌و وه‌فادارن به‌رامبه‌ر په‌یمان‌و ئه‌مانه‌ته‌کان) (سوره‌ی 23 ئایه‌تی 1 تا 8و9). موسڵمانه‌کان لالایه‌ن وه‌دیهێنه‌ره‌که‌یانه‌وه رینوێنی کراون‌و رزگاربوون (سوره‌ی 2 ئایرتی 5) پاداشتیشیان له جیهانه‌که‌ی تردا (ئه‌و باخانه‌ن که جۆگه له ژێریانه‌وه ده‌ڕوا، له میوه‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گرن‌و له‌وێ هاوسه‌ری پاک‌و جوانیان ده‌بێ‌و تا هتایی تێیدا ده‌ژین) (سوره‌ی 2 ئایه‌تی 25) ئیمانداران جیا له‌و پادشانه‌ی که له‌و دنیا ده‌یانبێ له ژیانی ئه‌م جیهانه‌شدا له‌وانی تر باشترن، خودا به‌لێنیان پێده‌دا که ئه‌وان له زه‌ویدا بکاته جێ‌نشینی خۆی‌و ترسیان لێ دوور ده‌خاته‌وه‌و ده‌یانپاریزێ (سوره‌ی 24 ئایه‌تی 55) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیوانه‌ی نێوان مرۆڤه‌کان ئایینی ئه‌وانه، بایه‌خی پێوه‌ندی عه‌شیره‌یی‌و بنه‌ماڵه‌یی له‌نێوانیاندا له پله‌ی ئاخردایه‌و هه‌ندێ جاریش ئه‌م پیوه‌ندییه به‌ته‌واوه‌تی ده‌پسێ‌و نامینێ. (موسلمانه‌کان برای یه‌کترن‌و له‌نێوانیاندا (ئاشتی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێ) (سوره‌ی 49 ئایه‌تی 10) له به‌رامبه‌ردا موسلمانه‌کان ناتوانن له‌گه‌ڵ ناموسلمانه‌کان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوک‌و دایک یان خوشک‌و برایان بێ په‌یوه‌ندییان هه‌بێ. قورئان ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار هه‌ڕه‌شه له موسلمانه‌کان ده‌کا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (جوله‌که‌و دیان)دا دۆستایه‌تی بکه‌ن ئه‌وا وه‌ک ئه‌وان ده‌بن‌و ده‌ڵێ کارێک مه‌که‌ن بیانوو بکه‌وێته ده‌ست خودا. (سوره‌ی 4 ئایرتی 144و سووره‌ی 5 ئایه‌تی 51) خودا ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ره‌کانی له تکا بۆ که‌س‌و کاره کافره‌کانیان ده‌ترسینێ‌و نابه‌رامبه‌ری نێوان مرۆڤه‌کان ته‌نیا به جیاوازی نێوان کاروکه‌سانه‌ی خاوه‌ن کتێبه ئاسمانیه‌کانی تر ته‌سک نابێته‌وه به‌ڵکو له نێوان موسلمانه‌کانیشدا هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریان باشترن، بۆ نموونه محه‌مه‌دو به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباره‌کان‌و پیاوچاکان به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خودا جۆره په‌یوه‌ندییه‌کیان هه‌یه، یان له‌وانی تر لێی نزیکترین پله‌یه‌کی باشتریان هه‌یه‌و ئیمتیازگه‌لێکی تایبه‌تیان هه‌یه. محه‌مه، نێردراوی خودا‌و جێ‌نیشینی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌رزو هه‌ڵگری کتێب‌و یاسای ئه‌و و کۆتایی هێنه‌ری پێغه‌مبه‌ره‌کانییه‌تی ئه‌وه‌ی پێی سپێردراوه که خه‌ڵکان بۆ لای خودا رێنوێنی بکاو وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و له‌سه‌ر ژیان بڕیارد بدا. خودا خۆی به‌و ده‌ڵێ (ئێمه له زه‌وی دا تۆمان کرده جێ‌نشین هه‌تا له نێوان خه‌ڵک به‌راسته‌قینه دادوه‌ری بکه‌ی) (سوره‌ی 38 ئایه‌تی 26) ئه‌و ده‌بێ ئیتاعه بکرێ. ئیمانداران له کێشه‌کانیاندا ده‌بێ دادوه‌رییه‌که به‌رنه لای ئه‌و، کاتێکیش له کارێک‌دا یان کێشه‌ی نێوان دوو که‌سدا دادوه‌ری کرد ده‌بێ بێ ئه‌م لاو لا دادوه‌رییه‌که‌ی قبوڵ بکرێ‌و که‌س بۆی نییه لێی بپرسێته‌وه. ئه‌و نه ته‌نیا لا کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مافه‌کاندا سه‌رۆک‌و دادوه‌ر بوو به‌ڵکوو له شه‌ڕی نێوان کافر‌و موسلمانه‌کانیشدا فه‌رمانده بوو. وه‌ک ده‌ڵێن سێ پله بۆ کاروباری له‌لای خوداوه له‌به‌رچاو گیراوه: ئه‌و (هۆکاری گواستنه‌وه‌ی وه‌حی)، به‌ڕێوه‌به‌ری (دادوه‌ری به‌پێی یاساکانی ئیسلام)و (لێپرسراوی‌و رێبه‌ری‌و سه‌رۆکایه‌تی گشتی)یه‌و له‌به‌ر ئه‌م پله‌به‌ندیانه‌یه، به‌رپرسیارێتیی دیکه‌شی وه‌ک(پێش نوێژی، فه‌رمانده‌یی شه‌ڕه‌کان. سه‌رۆکایه‌تی دارایی گشتی)و... هتد، هه‌موو له ئه‌ستۆی ئه‌وه. به‌پێی ئه‌م به‌رپرسیارێتی‌و لێپرساوێتیه‌یه که محه‌مه‌د ده‌ست ده‌داته دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی ئایینی وه‌ک سیمبولێکی ئایدیالی ئامانجه‌کانی خۆدایی[3]و وه‌ک سه‌رۆکیکی مۆنۆپۆلی دیاره. محه‌مه‌د سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو پله‌و توانایه، هه‌ندێ جار که خه‌ڵک داوای (موعجیزه‌ی) وه‌ک پێغه‌مبه‌ره‌کانی پێشوو لێ ده‌که‌ن ناتوانێ‌و ده‌ڵێ: (منیش مرۆڤێکم وه‌ک ئێوه). به‌ڵام ئه‌و وه‌ک مرۆڤێک هه‌ندێ ئیمتیازی تایبه‌تی هه‌یه که موسلمانێکی ئاسایی لێی بێ‌به‌شه. بۆ نموونه به‌شی ئه‌و له ده‌سکه‌وته‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌شی که‌سانی ئایینی دا جیاوازی هه‌یه‌و یه‌کێک له‌م ئیمتیازانه له بابه‌ت (ئه‌نفال)ه‌وه‌یه واته ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که بێ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ دوژمنان ده‌ست ده‌که‌وێ. ئه‌م داراییه به‌ته‌واوه‌تی هی ئه‌وه. جیا له‌مه (خمس) یان یه‌ک له پێنجی ده‌سکه‌وته‌کانی شه‌ڕ بۆ مه‌سره‌فه‌کانی تایبه‌تی گشتی ده‌درێ به‌و. ئیمانداران له رووبه‌ره‌وو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر دا داب‌و نه‌تیتێکی تایبه‌تی ده‌بێ ره‌چاو که‌ن وه‌ک نابێ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌ده‌نگی به‌رز قسه بکه‌ن یان به‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کتری ده‌دوێن نابێ له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا بدوێن و نابێ له‌پشت په‌نجه‌ره بچووکه‌کانه‌وه بانگی بکه‌ن (49،2/3/4)و یان ئه‌گه‌ر ده‌یانهه‌وێ قسه‌یه‌کی نهێنێ پێ بڵێن ده‌بێ خێرات (صدقه) بده‌ن (58/12)و ئه‌گه‌ر ئه‌م دابوو نه‌ریته به‌ڕێوه نه‌به‌ن ئه‌و تووشی عه‌زابێکی ده‌راهێنه‌ر ده‌بن (24/63) به‌شداری کردنیش له کۆبونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ردا ئوسلوبی خۆی هه‌یه وه‌ک کاتێک ئیمانداران بۆ کارێکی پێوه‌ندیدار به کۆمه‌ڵه‌وه چوونه لای نابێ بێ ئیزنی ئه‌و جێگاکه بدجێ بێڵن (24/62) یان کاتێک بۆ خواردن له ماڵی ئه‌و بانگهیشت کراون ده‌بی رێک کاتی نان خوارن بچن‌و دوای خواردنیش بێ‌وه‌ستان ده‌بێ له‌وێ بڕۆن (32/53).
له بابه‌ت ژنانیشه‌وه پێغه‌به‌ر ئیمتیازاتێکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که هیچ موسولمانێکی تر لێیان به‌شدار نییه بۆ نموونه له باه‌ت هاوسه‌رینی‌و جووت بوونه‌وه به حه‌زی خۆی ده‌توانێ نۆبه‌و سه‌ڕه‌ی هه‌رکام له ژنه‌کان دوا بخات یان به دڵخوازی خۆی هه‌ر کامه‌یان ده‌ربکا یان بانگهێشتی بکا، هه‌ندێ له ئیمتیازه‌کانی محه‌مه‌د خزم‌و ژنه‌کانیشی ده‌گرێته‌وه نموونه ئئیمتیازی خزمه‌کانی که‌ڵک وه‌رگرتنه له (خمس) که ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن، یان ئه‌وه‌ی که ژنه‌کانی ئه‌و به فه‌رمانی خودا جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژنه‌کانی دیکه (سوره‌ی 33 ئایه‌تی 32) وه‌ک چۆن (پێغه‌مبه‌ر له ئیمانداران باشتره هاوسه‌ره‌کانیشی به دایکانی ئه‌وان داده‌نرێن) (سوره‌ی 33 ئایه‌تی 6) هه‌ر کامه‌یان کارێکی خراپ بکا سزاکه‌ی دوو به‌رمابه‌ری ئه‌وانی تره‌و هه‌ر کامه‌یان کارێکی باش بکا پاداشه‌که‌ی دوو به‌رامبه‌ر ده‌بێ. (سوره‌ی 33 ئایه‌ه‌تی 30و31) جیا له‌م ئیمتیازانه، ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌ه‌ی ژنه چاک‌و هه‌ڵبژارده‌کانن‌و جێی رێزی کۆمه‌ڵگای ئیسلامن ده‌بێ تێ‌بکۆشن هه‌رچی زیاتر له ماڵه‌کانیاندا بمێننه‌وه، خۆیان نه‌ڕازێننه‌وه‌و دوای پێغه‌مبه‌ریش نابی شوو بکه‌نەوه (سوره‌ی 33 ئایه‌ته‌کانی 33و 53).
له هه‌ڵبژارده‌کانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، جیا له پێغه‌مبه‌رو بنه‌ماڵه‌که‌ی (اهل بیت)، خودا چه‌ندین جار باسی له به‌ڕێوه‌بری کاره‌کان (اولی الامر)ی کردووه‌و موسلمانه‌کان جیا له خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌بێ ملکه‌چی ئه‌وانیش بن. جیا له‌مانه (مهاجرین)و (دیان)ی سه‌ره‌تاکانن که له لای خودا خۆشه‌ویست‌و جێگای ریزان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌سایه‌تیه هه‌ڵبژاردانه‌ی کۆمه‌لگای ئیسلامی‌دا که‌سانێک له ئیماندارانیش هه‌ن که تووشی بێ‌به‌شی گشتی‌و تایبه‌تین. بۆ نموونه له باری چینایه‌تیه‌وه کۆیله‌کان له مافه‌کانی مرۆڤی ئازاد به ته‌واوه‌تی بێ‌به‌شن‌و ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جنسی نێر نین ده‌بێ زۆر بێ‌به‌شییان به‌سه‌ردا بسه‌پێ. ئیسلام سیستمی کۆیله‌داری ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بستانی نه‌ک په‌سند کردووه به‌ڵکو به ریگادان به گرتنی دیل ئه‌و کات له شه‌ڕه‌کانداو کردنیان به کۆیله ئه‌م سیسته‌مه به‌هێز ده‌کا. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئیسلام له بابه‌ت هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کۆیله‌کاندا، داوا له موسلمانان ده‌کا له‌گه‌لیاندا له‌سه‌رخۆو هێدی بن‌و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ بواردا ئازاد کردنی کۆیلکه‌یه‌کی کردۆته مه‌رجێک بۆ لێ‌خۆش بوون له هه‌ندێ تاوانه‌کان. له بابه‌ت ژنانه‌وه خودا سه‌رنجێکی تایبه‌تی هه‌بووه به شێوه‌یه‌ک که جیا له وه‌بیرهێنانه‌وه‌کان‌و بریاره دورودرێژه‌کان که له سوڕه پرژو بڵاوه‌کاندا ناردویه‌تییه خوار، سوره‌یه‌کی ته‌واویشی به 176 ئایه‌ت به ناوی (النساء) واته ژن تایبه‌تی بۆ داناون‌و به‌پیی هه‌ر ئه‌م بڕیارانه‌یه که پیاو و ژن له راستی‌دا ده‌کرێنه دوو بابه‌تی لێک جیا، یه‌که‌میان خاوه‌ن مافی زۆر باشتره له‌وه‌که‌ی تر.
له ئیسلامدا ژن جنسی دووهه‌مه به‌ڵکوه له بنه‌ڕه‌تدا به به‌شێک له پیاو ناسراوه. ئه‌و ته‌نیشت له پیاو و بۆ کات به‌سه‌ربردن‌و ته‌نیا نه‌بوونی پیاو دروست کراوه (سوره‌ی 30 ئایه‌تی 21) هه‌روه‌ها ئه‌و به فیتی شه‌یتان پیاوی تووشی خواردنی میوه‌ی قه‌ده‌غه‌کراو (مه‌عریفه‌ی چاک له خراپ) کرد و بووه هۆی ئه‌وه‌ی که خودا توڕه بێ‌و ئه‌وان له به‌هه‌شتی مه‌زن ده‌ربکاو تووشی عه‌زابی کار‌و ماندو بوونیان بکا له زه‌ویدا. له‌سه‌رتاسه‌ری قورئاندا هه‌میشه‌و له هه‌موو شوێنێکدا خودا له‌گه‌ڵ پیاودا ده‌دوێ‌و ژن به ناوی ژن وه‌ک جینسی دووه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی که باس له مافی ژن ده‌کا، له‌گه‌ڵ پیاوداو به ناوی هاوسه‌ر یان هاوده‌می پیاو باسی لێوه ده‌کرێ‌و ئه‌گه‌ر ئیمیازێکی هه‌یه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که میینه‌یه‌و ده‌توانێ بزێ، ئه‌م باسه له‌مه‌ڕ چوارپییه‌کانیشدا راسته. خودا به پیاوه‌کان ده‌ڵێ (وه‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان‌و زه‌وی بۆ ئێوه جوتی له شیوه‌ی خۆتان، بۆ چوارپێیه‌کانیش جووتی دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌تان زیاد بکات) (سوره‌ی 42 ئایه‌تی 11) دیکۆمێنتی باڵابونی پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م (خودا هه‌ندێکی به نیسبه‌ت هه‌ندێکی تره‌وه به‌باشتر زانیوه)و دوهه‌میش ئەوه‌یه که (پیاوان له دارایی خۆیان خه‌رجی ژنان ده‌ده‌ن) سوره‌ی (4 ئایه‌تی 34) له سیسته‌می مافه مه‌ده‌نییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، ژن له نیوه‌ی مرۆڤێک زیاتر نییه که له هه‌ندێ بواردا له‌م ئیمتیازی نیوه بونه‌ش بێ به‌رییه، بۆ نموونه شاهیدی دانی ژن به‌رامبه‌ر نیوه‌ی شاهیدی دانی پیاوێکه ئه‌گه‌ر بکوژرێ خوێن‌بایی (دیه)که‌ی به نیوه‌ی خوێن‌بایی پیاو ده‌درێته به‌جێاوه‌کانی‌و به‌شه میراتی کچان له باوک‌و دایک نیوه‌ی کوڕه‌و له حاڵیکدا ژنان له که‌سانی خۆیان ته‌نانه‌ت به شتێکی که‌متر له نیوه‌شیان پێ ده‌گات. له شووکردنیشدا ژنان ده‌بێ ته‌نیا یه‌ک هاوسه‌ریان هه‌بێ‌و له‌حاڵێکدا پیاو ده‌توانێ ژنی ماره‌کراوو (صیغه)و که‌نیزه‌ی هه‌بێ ته‌نانه‌ت له جووت بونیشدا ئه‌وه پیاوه که ده‌توانێ به حه‌زی خۆی له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا هه‌ڵس‌و که‌وت بکا.
به‌ربه‌ستی ژنان‌و مافه‌کانیان لێره‌دا کۆتایی پێ نایه‌ت. خودا قه‌زرداری کردوون‌و ئایه‌تی حیجاب (سه‌رپۆش)یش، دیارییه وه‌ک ئیمتیازێک بۆ پاراستنی که‌سایه‌تیه‌که‌یان، بۆی ناردوونه خوارێ. ژنان ئاگاداری چاویان بن‌و جوانیه‌کانی خۆیان، جیا له‌وانه‌ی دیارن ده‌رنه‌خه‌ن، سه‌رومل سه‌رسنگیان بشارنه‌وه. خودا ته‌نانه‌ت له‌وه‌ی که (مشرک)ه‌کانی سه‌رده‌می نه‌زانی، فریشته‌کانیان به کچه‌کانی ئه‌و زانیوه زۆر توڕه بووه‌و به شیوه‌یه‌کی گاڵته جاڕانه ده‌پرسێ چۆنه که خودا کچی بۆخۆی هه‌ڵبژاردووه‌و شانازی کوڕبونی به ئێوه داوه (سوره‌ی 43 ئایه‌تی 17).
به‌ڵام نابه‌رامبه‌ری له نێوان مرۆڤی موسلمان‌و کافردایه که ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی به‌و واتایه که کافر ته‌نانه‌ت له مافی ژیانیش بێ‌به‌شه. ده‌بێ بزانین که کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی ده‌بێ به ته‌واوه‌تی ببێ به کۆمه‌لگای ئیسلامی‌و بۆ ئه‌م کاره‌ش یه‌که‌مین‌و گرنگترین ئه‌رک‌و کاری ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به خودا‌و پێغه‌مبه‌رو کتێبه‌که‌ی هیناوه (جیهاد)ه بۆ له‌ناو بردنی (کوفر) له‌سه‌ر زه‌وی‌و، ژیانی ئیمانداران‌و کۆمه‌ڵگای ئایینیش پیوه‌ندی به سه‌رکه‌وتن له‌م جیهاده‌دا هه‌یه.
به‌پێی نێوه‌رۆکی کتێبی ئاسمانی گه‌وره‌ترین گرفتی ده‌روونی خودا (جیهاد)ه‌و به‌پێی بنه‌ما بریارو وانه‌کانی ئه‌و، مرۆڤی موسلمان ده‌بێ له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ژیانی خۆی ته‌رخان بکا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلام‌و له‌ناو بردنی (شرک)و (نفاق)و (ارتداد)و تا ئه‌و کاته‌ی که جیهان پڕ نه‌بێ له عه‌داله‌تی ئیسلامی هیچ ئیماندارێکی موسلمان نابێ واز له شه‌ڕ بێنێ‌و چه‌ک دابنێ (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کافره‌کان بکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی که ئیتر له جیهاندا هه‌ڵاو گرفتێک نه‌مێنێ‌و ئایین به ته‌ه‌واوه‌تی ئاینی خودابێ) (سوره‌ی 8 ئایه‌ی 39) ئیمانداری موسلمان له هه‌ر جێیه‌ک بگاته کافرێک ده‌بێ بیکوژی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوشتنی کافره‌کان‌و موشریکه‌کان‌و (مونافیقه‌کان‌و دڵ ره‌شه‌کان) نه‌ریتی خودایه که له رابردوودا بووه‌و نه‌ریتی خودا هه‌رگیز ناگۆڕێ (سوره‌ی 33 ئایه‌تی 62) ئیمانداره‌کان نابێ ئاشتی بکه‌ن‌و له کاتی ئاشتیشدا بۆ جیهاد له‌گه‌ڵ کافره‌کاندا ده‌بێ ئاماده‌ی شه‌ڕ بن. ئه‌و که‌سانه‌ی که به بیانووی جۆراوجۆر خۆ له شه‌ڕکردن ده‌دزنه‌وه به تووندی که‌وتوونه‌ته به‌ر رقی خودا. ئه‌و که‌سانه‌ی به بیانویی گه‌رما ناچنه شه‌ڕ کردن ده‌بێ بزانن که ئاگری دۆزه‌خ زۆر له‌و گه‌رمایه به‌تین تر‌و دژوارتره‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ترسن له شه‌ڕ دا بمرن ده‌بێ بزانن که مردن‌و ژیان به‌ده‌ستی خودایه. خودا ته‌نیا رێی داوه که‌سانی کوێرو شه‌ل‌و نه‌خۆش به‌شداری شه‌ڕ نه‌که‌ن. له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا خودا بۆخۆی هه‌میشه به له‌شکرێک له فریشته‌کانه‌وه ئاماده‌یه‌و به شیوه‌ی جۆراوجۆر هاوکاری ئیمانداران ده‌کا. بۆ نموونه کاتێک رێژه‌ی که‌سانی کافر له له‌شکری ئیسلام زیاتره ئه‌و به که‌میان ده‌نوێنێ له‌به‌ر ئه‌وه ترس‌و شپرزه‌یی به‌سه‌ر موسلماندا زاڵ نابێ‌و له‌لایه‌کی تر له‌شکری ئیسلام له چاو کافره‌کاندا به که‌م ده‌نوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیمکاناتی ته‌واو بۆ شه‌ڕ دابین نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ست به ترسی سه‌رکه‌وتنی کافره‌کان بکرێ فریشته‌کان به هه‌زار هه‌زار بۆ هاوکاری شه‌ڕکه‌رانی ئیسلام ده‌نێرێ له راستی‌دا کاتێک له‌شکری ئیسلام تێر ده‌خا ئه‌وه خودایه که تیر ده‌هاویژێ‌و یان کاتێک کافره‌کان ده‌کوژن ئه‌وه خودایه که ئه‌وان ده‌کوژێ، ستراتیژی شه‌ڕو سیسته‌مه‌کان‌و رێ‌و شوێنه‌کانیش خودا دایده‌ڕێژێ، بۆ نموونه له ناو عه‌ره‌به‌کاندا له چوار مانگ له ساڵدا له مزگه‌وتی ئه‌لحه‌رامدا شه‌ڕ قه‌ده‌غه بوو. خودا له حاڵێکدا که ئه‌م بنه‌مایه‌ی قه‌بووڵه به‌ڵام هه‌ندێ جاریش بوو رێی ده‌دا به شه‌ڕ له‌م کاتانه‌و له‌و شوێنه قه‌ده‌غه کراوه‌دا. ئه‌و له ده‌ورانێکدا رێیدا به به‌دیل گرتنی کافره‌کان‌و به کوێله‌کردنیان، یان (فدیه) وه‌رگرتنی پاره‌یه‌ک له به‌مابه‌ر نه‌کوشتندا له‌وان به‌ڵام دواتر به‌م ئاکامه گه‌یشت که به زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی کافره‌کان ده‌بێته هۆی درێژه‌کێشانی خوێن رشتن له زه‌ویدا بۆیه بریاری دا که هیچ کافرێک به هیچ شێوه‌یه‌ک‌و له به‌رمابه‌ر هیچ (فدیه)یه‌کدا زیندوو نه‌هێلنه‌وه. گرتن‌و به‌کارهێنانی ده‌سکه‌وت یه‌کێکه له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کافره‌کان. به‌کارهێنانی فێڵ‌و ته‌ڵه‌که یه‌کێکی تره له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی شه‌ڕو ئه‌گه‌ر پیوستی بێ ده‌توانرێ رێ‌و شوێنه دیاریکراوه‌کانی شه‌ڕیش ژێر پێ بخرێ، بۆ نمونه ده‌توانرێ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان ته‌سلیم ده‌کن بکوژرێن‌و باغه خورماکانیش بسووتێنرێن. خودا شێوه‌ی دابه‌شکردنی ده‌ستکه‌وته‌کانیشدا رێ‌و شوێنێکی داناوه له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سکه‌وتانه له‌نێوان ئیمانداره‌کاندا کیشه‌و گرفت ساز نه‌بێ بۆ نموونه‌یه دیاری کردنی به‌شی که‌سانی ئاسایی‌و ئه‌و به‌شه خه‌رجییه تایبه‌تی‌و گشتییه‌ی ده‌درێ هبە پێغه‌مبه‌ر. به‌ڵام حکومه‌تی ئاسامنی‌و خۆدایی ئیسلام جیا له جیهاد، که ته‌نیا پیوه‌ندی سه‌ره‌کیه‌تی له‌گه‌ڵ جیهانی جیا له جیهانی ئیسلامدا، بۆ به‌ریوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای خۆی و رێبه‌رایه‌تی کردنی لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی پێوه‌ندی تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌گه‌ڵ یه‌کترو هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌رامبه‌ر ئه‌وان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسلامدا رێ‌و شوێن‌و یاساگه‌لێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. خودا ئاگادار بووه که له کتێبه‌که‌یدا ته‌واوی بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک کاروباری دارایی‌و ئابووری‌و دادوه‌ری‌و مافه‌کان‌و ته‌نانه‌ت کاروباری زۆر تایبه‌تی‌و تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی له‌بیر نه‌چێ. ئه‌و له‌م کاروباره‌و له هه‌ر بوارێک‌دا رێ‌و شوێنێکی چڕوپڕی داناوه‌و هه‌ندێ جار به وردبوونه‌وه‌یه‌کی زۆره‌وه له‌م بوارانه‌دا وه‌ها شیکردنه‌وه‌یه‌کی داوه که موسلمانه‌کانی له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌دا تا هه‌تایه له هه‌ر جۆره رێ‌و شوێنێکی تر بێ نیاز کردوه و هه‌روه‌ها هه‌روه‌ک ئاشکرایه ئه‌م بریارو فرمانانه له ژێر چاوه‌دێری خودا‌و به رێنوێنێ پێغه‌مبه‌رو که‌سانیه‌وه واته کاربه‌ده‌سته‌کانیه‌وه، که به‌ڕێوه‌بردن‌و رێبه‌رایه‌تی کردنی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگایان له‌به‌رده‌ست دایه، به‌ڕێوه ده‌چێ. له بواری مافه مه‌ده‌نیه‌کان له قورئاندا زیاتر له هه‌مووان باس له پیوه‌ندی ژن‌و مێرد‌و بابه‌تی بنه‌ماڵه کراوه به‌ڵام پێش چونه ناو ئه‌م باسه ده‌بێ ئه‌م خاڵه وه‌بیر بێنینه‌وه که زاوزێ کردن‌و نێر‌و مێ بوونی مرۆڤه‌کان به ئیراده‌ی خودا بووه‌و ده‌بێ‌و، ئه‌وه که (به هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێ کچ‌و به هه‌ر که‌سێ که حه‌زی لێ بێ کوڕده‌دا (سروه‌ی 42 ئایه‌تی 49). به‌ڵام له پیوه‌ندی ئه‌م دووه‌دا هه‌روه‌ک گوترا پیاو به‌رزتره له ژن. بۆ نموونه له بابه‌ت ژیانی هاوبه‌شدا خودا دایناوه که پیاووان ده‌توانن چه‌ندین هاوسه‌ری هه‌میشه‌یی‌و کاتی‌و ئازاد‌و کۆیله‌یان ببێ، خودا له‌م بواره‌دا به پیاوان ده‌ڵێ: له ژنان ئه‌وانه‌ی پیتان باشن دوو سی‌و چوار دانه ماره بکه‌ن (سوره‌ی 4، ئایه‌تی 3)، ئه‌مانه دیاره جیا له که‌نیزو ژنه سیغه‌کراو یان کاتییه‌کانه که ده‌توانن بێ ژمار بن به‌ڵام ژنان ده‌بێ ته‌نیا یه‌ک مێردیان هه‌بێ، ئه‌و ژیانی هاوبه‌شی ئیمانداره‌کانی له‌گه‌ڵ گڵاو و موشریکه‌کاندا به ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه کردووه‌و هه‌روه‌ها هاوسه‌ریاه‌تی موسلمانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئافره‌ت، وه‌ک دایک‌و ژنی‌و باوک‌و هه‌ندێکی تر له خزمان‌و نزیکان، که به‌ته‌واوه‌تی باسیان له قورئاندا کراوه، قه‌ده‌غه‌یه. له روانگه‌ی کتێبی ئاسمانیه‌وه که نیزی موسلمان له ژنی ئازادی کافر‌و، کۆیله‌ی ئیماندار له پیاوی ئازای موشریک باشتره. جیا له‌مانه ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژنی مێرد داریشدا قه‌ده‌غه‌یه مه‌گه‌ر دیل کرابێ.
پیاوان ئه‌رکه له‌سه‌ریان له به‌رامبه‌ر رازیکردنی ژنه‌که‌یاندا پاره‌یه‌کی وه‌ک شیربانی بده‌نێ‌و حه‌قیشیان نییه شتێک له‌م شیرباییه به زۆر له‌و بستێن مه‌گه‌ر ژنه‌که‌ی خۆی رازی بێ. له پیوه‌ندی ژیانی هاوبه‌ش و هاوسه‌ریشدا پیاوان ده‌توانن له‌گه‌ڵ ژنان هه‌لس‌و که‌وتێکی زاڵ‌و به‌ته‌واوه‌تی دڵخوازیان بێ‌و ئه‌م زاڵ بوونه‌ش تا ئه‌و جێگایه که پیاو ده‌توانێ خاوه‌نی گیانی ژنه‌که‌ی بێ. خودا راسته‌وخۆ به پیاوان ده‌ڵێ (ژنان مه‌رزاکانی ئێوه‌ن، چۆنتان حه‌ز لییه بچنه مه‌زرای خۆتانه‌وه (سوره‌ی 2، ئایه‌ی 22) پیاو ده‌توانێ له ژنی خۆی بدا‌و له‌گه‌ڵی جووت نه‌بێ. خودا له بابه‌ت لێدانی ژنانه‌وه پیاوان ئا به‌م چه‌شنه رینوێنی ده‌کا (کاتێک مه‌ترسی سه‌رپێچی هه‌یه سه‌ره‌تا ئامۆژگارییان بکه‌ن‌و له‌گه‌ڵیاندا جووت مه‌بن‌و ئه‌گه‌ر گوێ رایه‌ڵ نه‌بوون ئه‌وا به‌ر لێدانیان بده‌ن) (سوره‌ی 4، ئایه‌تی) پیاو ده‌توانێ ژنه‌که‌ی له‌به‌ر هه‌ڵس‌و که‌وتی ناپه‌سند تا کاتی مردن زیندانی بکا (بڕوانه سوره‌ی 4، ئایه‌تی 15) خودا به ئاگاییه‌وه تا ئه‌و جێگه‌ی بکرێ پیاوی له بابه‌ت جووت بوون له‌گه‌ل ژنه‌که‌ی نه‌خستۆته ته‌نگانه‌وه. بۆ نمونه ئه‌و پیاوانه له‌به‌ر به‌ئیمانی له مانگی ره‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ ژنه‌کانیان جووت نه‌بوون سه‌رکۆنه ده‌کاو ده‌ڵێ (من جووت بوونی ئیوه‌م له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا حه‌ڵاڵ کردووه)و ئیوه به‌م کاره‌تان خه‌یانتان به نه‌فسی خۆتان کردووه (سروه‌ی 2، ئایه‌تی 187) سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه کات‌و ساتی وه‌هاش هه‌یه پیاو نابێ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی جووت بێ بۆ نموونه له کاتی بێ نوێژی دا (عادی) ژناندا به‌ڵام ژنانی رێک‌وپێک‌و ملکه‌چ له کاتی نه‌بوونی مێرده‌کانیان پاراستنی ئه‌و شته‌ی که خودا دایناوه ده‌پارێزن (سوه‌ی 4، ئایه‌ی4) کاتێکیش به‌ر رق‌و خۆشنه‌ویستنی مێرده‌کانیان ده‌که‌ون باشتر وایه بیر له ئاشتی سازان بکه‌نه‌وه (سروه‌ی4، ئایه‌ی 128)
رێ‌وشوێن له‌مه‌ڕ ژنان‌و چۆنیه‌تی جووت بوون له قورئاندا زۆر زۆره بۆ نموونه ده‌توانرێ له بابه‌ت هه‌لومه‌رجی (ضهار)و (ایلاء)وه قسه بکرێ که یه‌که‌میان یانی ئه‌وه‌ی که پیاو سوێند بخوا ئه‌رکی هه‌لس‌وکه‌وت له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی‌و دووهه‌میشیان یانی ئه‌وه‌ی پیاو به ژنه‌که‌ی بڵێ تۆ له جێی دایکمی، که‌له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا هه‌ر کاتێک پیاو بیه‌وێ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی جووت بێ ده‌بێ خێرات بکا.
له ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌ی نێوان ژن‌و پیاو وا دیاره سازانی نیوان پیاو و ژنی له ته‌ڵاق پێ باشتره سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هه‌ر کاتێک پیاو ساغ بۆوه بۆ ته‌ڵاق ئه‌و ده‌توانێ ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق بدا‌و ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌و ئه‌ویه که شیربایی گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی خۆی بدا به‌و. خودا هه‌روه‌ها له سوره‌ی ته‌ڵاقداو له سوره‌کانی تر دا له باه‌ی داب‌و نه‌ریتی دوای ته‌ڵاق واته راده‌و شیوه‌ی دانی شیربایی، راگرتنی ماوه‌ی (عده) بابه‌تی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی پیاو و هه‌ڵس‌و که‌وت له‌گه‌ڵ ژنی سک پڕ یان ئه‌و ژنه‌ی منداڵی به‌رمه‌مکانی هه‌یه‌و ئه‌و ژنانه‌ی نه‌زۆکن به‌ته‌واوه‌تی باسکاوه.
له بابه‌ت میراته‌وه به‌شی ژن زۆر جار نیوه‌ی پیاوه، هه‌ندێ جار له‌وه‌ش که‌متر وه‌رده‌گرن (بریاری خودا ئه‌مه‌یه که کوڕان دوو به‌رامبه‌ری کچان، له‌دایک‌و باوکیان میراتیان به‌رده‌که‌وێ‌و ئه‌گه‌ر کچه‌کان له دووان زیاتر بن به‌شی هه‌موویان دوو له‌سێ به‌شێک ده‌بێ) (سوره‌ی4، ئایه‌ی 11).
له بابه‌ت ژنانه‌وه، ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی منداڵی نه‌بێ چاره‌گه به‌شێکی به‌رده‌که‌وێ‌و له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر ژنێکی مردوو منداڵی نه‌بێ به‌شه میراتی میرده‌که‌ی نیوه‌ی به‌شی ئه‌و ده‌بێ. به‌هه‌ر حاڵ خودا له‌م بواره‌داو هه‌روه‌ها له بواری به‌شه‌میراتی نێوان براو خوشک له باوکه‌وه یان له دایک‌و باوکێکه‌وه که‌سانی تریشه‌وه رێ‌وشوێنێکی چڕوپڕی داناوه‌و له‌م باره‌وه وه‌ک بواره‌کانی تر جێی گومانی نه‌هێشتۆته‌وه. له‌بابه‌ت کاروباری سزاییه‌وه له قورئاندا بریاری زۆر دورو درێژ له بواری جینایه‌ت‌و کاره‌ساتی وه‌ک کوشتن‌و بریندار کردن‌و دزی‌و زیناوه هه‌یه که له‌واندا سزادانه‌کان به وردی‌و به شیوه‌یه‌کی روون بۆ تا هه‌تایه دیارکراوه‌و مرۆڤه‌کان به هیچ جۆرێک مافی گۆڕین‌و ده‌ستێوه‌ردانیان له‌واندا نییه، خودا دیاره بۆ تاوانباران له ئاخیره‌تدا (عه‌زابی زۆریی) داناوه به‌ڵام سزاکانی ئه‌م جیهانه که بۆ تاوانه جۆربه‌جۆره‌کان دیاری کراون بریتین له تۆڵه‌کردنه‌وه (قصاص) خوینبایی (دیه) حه‌د (حد) ئه‌شکه‌نجه (تحذیب) یان ته‌مێ کردن‌و لیدان، به‌م پییه سزای زیندان له مافه‌کانی ئیسلامی‌دا جێگه‌یه‌کی نییه. خاڵێک لیره‌دا پیویسته سه‌رنجی بدرێتێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بریاره سزاییه‌کان، جیا له‌وه‌ی تاکی تاوانبار ده‌گریته‌وه لایه‌نی بنه‌ماڵه‌ییشی هه‌یه، بۆ نموونه له کوشتندا، بنه‌ماڵه‌ی کوژراو خاوه‌ن خوێنه و یان له بابه‌ت دانی خوێنباییه‌وه جیا له تاوانبار، بنه‌ماڵه‌که‌شی به‌رپرسن.
له بابه‌ت کوشتنه‌وه، خودا تۆڵه کردنه‌وه به کارێکی پیویست‌و له‌وپه‌ڕی باشه‌دا ده‌زانێ‌و ده‌ڵێ (ئه‌ی خاوه‌ن هزرو بیره‌کان ژیان بۆ ئێوه له تۆڵه‌کردنه‌وه (قصاص) شاراوه‌ته‌وه) (سوره‌ی2 ئایه‌ی 179) بریاری تۆڵه کردنه‌وه له کوشتندا به‌م شێوه‌یه‌یه (پیاوی ئازاد لە به‌رامبه‌ر پیاوی ئازاد دا‌و پیاوی کۆیله له به‌رمابه‌ر پیاوی کۆیله‌و ژن له جیاتی ژن ده‌بێ بکوژرێته‌ه. به‌ڵام خودا له‌م بواره‌دا ره‌حم ده‌کا، ئه‌گه‌ر که‌سێ له به‌رمابه‌ر پاره‌دا چاوپۆشی له تۆڵه‌کردنه‌وه له رای دینێ خۆی بکا، ئه‌وا په‌سندی ده‌کا. (سوره‌ی1 ئایه‌تی 187) هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و جنێودان به محه‌مه‌دیش سزاکه‌ی مردن و له بابه‌ت هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه جیا له مردن (ماره‌یی ژنه‌که‌شی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و نۆکه‌رو که‌نیزه‌کنایشی ئازاد ده‌بن‌و داراییه‌که‌ی به قازانجی حکومه‌ت یان (بیت المال) ده‌ستی به‌سه‌ر دا ده‌گیرێ. له دزیدا ده‌ستی پیاو و ژنی دز ده‌بڕن‌و سزایه که له لایه‌ن خوداوه دانراوه‌و خودا خۆشه‌ویست‌و زانایه (سوره‌ی 5 ئایه‌ی 38).
زینا له جێگایه‌کدا خودا له ریزی (شرک)دا ناوی دێنێ (سوره‌ی 24 ئایه‌تی 3)و تۆمه‌تی زینا به تایبه‌تی بۆ ژنانی ئیماندار تاوانێکی گه‌وره‌یه‌و سزای توندی هه‌یه. (ئه‌و که‌سانه‌ی تۆمه‌ت بۆ ژنانی داوێن پاکی بێ تاوانی ئیماندار ساز ده‌که‌ن له‌عنه‌ت لیکراوی دنیا‌و قیامه‌تن‌و عه‌زابێکی گه‌وره‌ش ده‌بینن (سروه‌ی 24، ئایه‌ی 23)
خودا له باره‌ی سزادانی زیناوه هیچ لیبوردن‌و به‌زه‌ییه‌کی دانه‌ناوه‌و له هه‌مان کاتدا پێ داده‌گرێ له‌سه‌ر سزادانی تاوانباران له به‌رچاوی خه‌ڵکداو (له هه‌ر پیاوو ژنێکی زیناکار سه‌د (تازیانه) شه‌لاق بده‌ن‌و ئه‌گه‌ر ئیمانتان به‌خودا و رۆژی دوایی هه‌یه هه‌رگیز له ئاینی خودادا لییان مه‌بوورن، کۆمه‌ڵێک له ئیماندارانیش ده‌بێ شاهیدی عه‌زاب دانیان بن (سوره‌ی 24 ئایه‌ی 2).
جیا له کاروباری ماف و سزاکان کاروباری دارایی‌و ئابووریش له کتێبی خودادا تا راده‌یه‌ک به باشی باس کراوه. له‌م جۆره بابه‌تانه‌شدا، وه‌ک بابه‌ته فراوانه‌کانی تر، دوو جۆره بڕیار هه‌یه: ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ی که به‌ڕێوه‌بردنیان ده‌بێته هۆی نزیک بوونەوە‌ی مرۆڤ له خودا‌و موسلمانی ئیماندار به به‌ڕێوه‌بردنیان له راستی‌دا توێشووێکی بۆخۆی له‌و دنیا دابین کردووه‌و ئه‌وی تر ئه‌و بریارانه‌ن که وه‌ک یاساکانن‌و به‌ڕێوه‌بردنیان به‌زۆره‌ملی‌و خۆدزینه‌وه لییان سزای هه‌یه، بۆ نموونه زیاده‌رۆیی‌و (اسراف) به کارێکی دژه خودایی‌و دژه ئیسلامی ناسراوه، یان به پیچه‌وانه‌وه یارمه‌تی دانی که‌سانی نزیک‌و هه‌ژاران کارێکی باشه له هه‌ندێ بواردا جۆره ئه‌رکیکه‌و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان دانراوه. خودا له هه‌مان حاڵ‌دا کۆکردنه‌وه‌ی سامان، سوود وه‌رگرتن‌و که‌م فرۆشتنی خۆش ناوێ‌و ئیمانداران به جیدیی له‌م کارانه به‌دوور راده‌گرێ‌و بۆ ئه‌وانه‌ش له هه‌ر دو جیهانه‌که‌دا سزای دیاری کردووه. له‌م بواره‌دا له شوێنێکدا به پیغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێ (ئه‌وانه‌ی زیرو پاره کۆ ده‌که‌نەوه‌و له ریگای خودادا خێرات ناده‌ن ئاگاداریان بکه‌ره‌وه له عه‌زابێکی پر مه‌ترسی) (سوره‌ی 9 ئایه‌تی34) ئه‌و رۆژه‌ی که ئه‌م زێڕو پارانه له ئاگردا سوور ده‌بنه‌وه‌و نیوچاوان‌و که‌له‌که‌و پشتیان پێ داخ ده‌کێ پێیان ده‌گوترێ ئه‌مه ئه‌وه‌یه بۆخۆتان کۆتان کردۆته‌وه، که‌واته بچیژن ئه‌وه‌ی سه‌یه‌کتان نابوو. (سوره‌ی 9 ئایه‌ی 35).
خودا ئیمانداران له سوودخواردن ده‌ترسێنێ‌و ده‌ڵێ ئه‌و سودخۆرانه‌ی که ده‌ڵێن سوودیش وه‌ک کڕین‌و فرۆشتنه له قیامه‌تدا وه‌ک ئه‌و که‌سه هه‌ڵده‌ستنه‌وه که شه‌یتان شێتی کردووه. ئه‌مانه به‌م کاره‌یان وه‌ک ئه‌وه وایه که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا‌و نێردراوه‌که‌ی ئه‌ودا بکه‌ن‌و ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌م کاره نه‌کێشنه‌وه وه‌ک خه‌ڵکانی دۆزه‌خ ده‌ناسرێن‌و جێگه‌یان تاهه‌تایه له‌وێ ده‌بێ (سوره‌ی 2 ئایه‌کانی 275، 279) دیاره له‌م جیهانه‌شدا خودا به‌جۆرێک له دارایی‌و سوود که‌م ده‌کاته‌وه له حاڵێکدا ئه‌و داراییه‌ی که خێراتی لێ بدرێ زیادی ده‌کا (سوره‌ی2 ئایه‌ی 176) به‌ڵام که‌م فرۆشه‌کان وای بۆ که‌م فرۆشه‌کان (سوره‌ی 83، ئایه‌ی4) ئه‌مانه‌ش هه‌ره‌شه‌ی عه‌زابی خودایان لێ کراوه له دنیاکه‌ی تردا. خێراتکردنیش یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌یه که له باره‌ی وه‌رگرتن‌و که‌ڵک وه‌رگرتنیه‌وه له کتێبی خودادا ئامۆژگاری زۆری له باره‌وه کراوه. خێرات زۆر جار پیاوی ئیماندار بۆ سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌کانی ده‌یدا به پێغه‌مبه‌رو خودا خۆی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی رێنوێنی ده‌کا که له‌و که‌سانه‌ی تووشی تاوان بوون‌و دوایه تۆبه‌یان کردووه خێرات وه‌ربگرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاک ببنه‌وه بۆشیان بپاڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆحیان ئارام بێته‌وه (سروه‌ی 9 ئایه‌ی 103) خودا خێر کردنی وه‌ک ئه‌رک داناوه‌و له‌و ده‌بێ (بۆ یارمه‌تی دانی هه‌ژاران، په‌ککه‌وته‌کان، راکێشانی دڵه‌کان، ئازاد کردنی کۆیله‌کان، لێقه‌وماوان‌و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی خودادا که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ) (سوره‌ی 9 ئایه‌ی 60).
له بابه‌ته گشتی‌یه‌کانی دارایی که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی وه‌ک زۆره‌ملێی لێهاتووه‌و به قه‌ولی ئه‌مرۆیی به جۆره ماڵیاتێک ناسراوه، زه‌کاته. زه‌کات له راستی‌دا وه‌ک بناغه‌ی چواه‌می ئیسلام ناسراوه‌و له قورئاندا له هه‌موو شوێنێک زه‌کات دان دوای نوێژ هاتووه، له هه‌مان حاڵ‌دا خودا ئیمانداره‌کان دڵنیا ده‌کا که زه‌کات دان نه‌ک له داراییان که‌م ناکاته‌وه به‌ڵکو له‌لای خودا داراییه‌کانیان زیاد ده‌کات (سوره‌ی 3 ئایه‌ی 277). (خمس) یه‌ک له پینجی ده‌سکه‌وته‌کانی شه‌ڕ بوو داهاتێکه ئی خودایه و به شیوه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌درێ به پیغه‌مبه‌رو نزیکه‌کانی‌و منداڵه‌کانی، که به‌شێکی له‌و به هه‌ر جۆرێک که به‌باش بزانرێ دابین بکرێ بۆ هه‌ژاران‌و په‌ککه‌وته‌و لیقه‌وماوه‌کان (سوره‌ی 8 ئایه‌ی 41) به‌شێکی گرنگی تر له ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و داراییانه که ناویان (ئه‌نفال)ه خودا بۆخۆی بۆ پیناسه‌ی ئه‌م جۆره داراییه ده‌ڵێ ئه‌نفال ئه‌و داراییانه‌ن که له کافره‌کان ده‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداره‌کان‌و له حاڵێکدا ئه‌وان بۆ وه‌ده‌ست هێنانیان (ماندوو نه‌بوون‌و ئه‌سب‌و وشتریان تاو نه‌داوه)و ئه‌مه خودا بووه که بێ‌شه‌ڕو بێ‌گرفت ئه‌و (نێردراوه‌ی بۆ هه‌ر که‌سێ که حه‌زی لێ بێ ناردووه) )سوره‌ی 59 ئایه‌ی6) به‌شێک له‌م ده‌سکه‌وتانه ده‌درێ به مه‌سیحی‌و موهاجیره‌کان (سوره‌ی 59 ئایه‌ی9).
له‌م جۆره داراییانه یه‌کێکیان سەر‌انه (جزیه)یه که له ناموسلمانه‌کان واته جوله‌که‌و دیانه‌کان وه‌رده‌گیرێ‌و ده‌درێ به خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت. خودا هه‌روه‌ها ئاگای له‌وه‌یه که کاروباری بازرگانی‌و کڕین‌و فرۆشتنی به‌چاکی‌و رێک‌وپێکی له‌نێو ئیمانداران دا به‌ڕێوه بچێ. ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر بوارێک‌دا کێش ساز نه‌بێ ئیماندارانی ناچار کردووه به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌نده‌یان هه‌بێ. بۆ نموونه له بابه‌ت قرزو بازگانی به قه‌رز یان ماوه‌دار به درێژی له باره‌ی رێک و پێک کردنی به‌ڵگه‌نامه‌و پیویستیه‌کانه‌وه ئایه‌ی ناردۆته خواره‌وه به‌ڵام له کڕین‌و فرۆشتنی حازرو بێ قه‌رزدا ته‌نیا شاهیدی گرتنی به ته‌واو زانیوه. له بابه‌تی له‌م جۆره‌دا ده‌بێ نوسه‌رێکی راست بێژ‌و بێ‌درۆ به‌ڵگه نامه‌کان رێک‌و پێک بکاو له‌به‌رچاوی دوو شاهیدی پیاو یان شاهیدێکی پیاو و دوو شاهدی ژن دا بۆ هه‌ر دوو لای بخوێنێته‌وه‌و پییان ئیمزا بکا. قورئان هه‌روه‌ها به درێژی له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی‌و ئه‌رکی شاهیده‌کان‌و هه‌روه‌ها راده‌ی بارمته‌و سپاردنی به‌ده‌ست (ئه‌مین)و زۆر کاروباری تره‌وه که پێوه‌ندیان به کاری کڕین‌و فرۆشتنه‌وه هه‌یه رونکردنه‌وه‌ی داوه.
جیا له‌مانه خودا سه‌رنجی داوه‌ته کرده‌وه‌ی رۆژانه‌ی موسلمانه‌کانیش و له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا بریارگه‌لی وردی ده‌رکردووه، که هه‌ندێکیان وه‌ک ئه‌وانی پێشوو نین. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی لای خودا که‌مترین نافه‌رمانی له‌لایه‌ن ئیمانداره‌کانه‌وه ون نابێ سروشتیه ئه‌م بریارانه بۆ مرۆڤی ئیماندار له‌گه‌ڵ بریارو سزایه‌کان دا جیاوازی نییه. نمونه‌ی ئه‌م بریارانه ده‌کرێ باس له‌و کۆمه‌ڵه ئایه‌ته بکه‌ین که له باره‌ی چوونه ژووره‌وه بۆ ماڵه‌کانی تر یان شیوه‌ی چوونه ژووره‌وه بۆ ماڵه چۆله‌کان هاتۆته خوار. خودا هه‌روه‌ها ئاگاداری خواردنی مرۆڤه‌کانیشه به‌جۆرێک که له‌م بواره‌دا دو سوه‌ی له قورئان، یه‌که‌میان با ناوی (خوارده‌مه‌نی) یان (مائده) له 120 ئایه‌داو ئه‌وی تریان به ناوی چواپییه‌کان یان انعام به (65) ئایه‌وه تایبه‌ت کردوه به خوارده‌مه‌نی‌و ئه‌و ئاژه‌لانه‌ی گۆشتیان حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه‌و شێوه‌ی سه‌ربڕین‌و ته‌نانه‌ت چۆنیه‌تی خواردنیشیان. ئه‌و پێش هه‌ر شتێک وه‌بیر دێنێته‌وه که ئیمانداران ده‌بێ بزانن که (ئه‌مه خودایه که خوارده‌مه‌نی ده‌رخوارد ده‌داو له حاڵێکدا خۆی پیویستی به خواردنیان نییه) (سوره‌ی 6 ئایه‌ی 14) دوای ئه‌وه مرۆڤه‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه که ئه‌و وه‌دیهێنه‌رو خاوه‌نی ئه‌وانه‌یه‌و له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر سروشتیه ئه‌گه‌ر له چه‌ندایه‌تی‌و چلۆنایه‌تی به‌کارهێنانیادا له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه هه‌ر جۆرێ حه‌زی لیی بێ ده‌خاله‌ت بکا. ئه‌و خواردنی ته‌واوی نیعمه‌ته‌کانی خۆی وه‌ک خواردنی گیایی یان ئاژه‌لی بۆ مرۆڤه‌کان حه‌ڵاڵ کردووه‌و ته‌نیا هه‌ندێ بابه‌تی دیاریکراو‌و به‌رته‌سک نه‌بێ که خواردنیانی حه‌رام کردووه وه‌ک گۆشتی مرداوە بوو یان خوێنی رژاو یان گۆشتی به‌راز یان ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی به ناوی خودا سه‌رنربڕدراوه یان خنکاندراوه یان له به‌رزی که‌وتۆته خوار یان به هۆی شاخ لیدانی ئاژه‌ڵێکی تره‌وه مردووه یان به‌رماوه‌ی دڕنده‌کان یان (پیوی) گا‌و مه‌رو ئاژه‌ڵه نینۆکداره‌کان‌و هه‌ندێ خوارده‌مه‌نی تر.
وا دێته به‌رچاو که وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م باسانه له‌گه‌ڵ هه‌موو چڕی‌و کورتی دا ته‌واو بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان تێ بگه‌یه‌نێ که خودا بۆ رێنوێنی مرۆڤه‌کان له ژیانی ئه‌م جیهانه‌و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی کاروباری کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له بابه‌ت کاروباری گشتی‌و تاکه‌که‌سی، له هیچ شتێک له کتێبه ئاسمانییه‌که‌ی دا چوپۆشی نه‌کردووه‌و مرۆڤه‌کان له ژیانی گشتی‌و تاکه‌که‌سی خۆیاندا جیا له ملکه‌چی بۆ بریاره‌کانی خودا‌و رینوێنییه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی‌و به‌ڕیوه‌بردنی فرمانه‌کانی قورئان نابێ کارێکی تریان هه‌بێ.
جارێکی تر کورتی بکه‌ینه‌وه: به‌پیی نیوه‌رۆکی راشکاو و نه‌گۆڕی قورئان ده‌سه‌ڵاتدار له جیهانی ئیسلامدا خودایه که به دیکتاتۆرییه‌تێکی ره‌هاو دڵخوازه‌وه به‌سه‌ر مرۆڤه‌کاندا فرمان ده‌دا بێ که‌مترین هاوفکری‌و راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سێک یان لایه‌نێک، بێ پیویستی بوون به راگۆڕینه‌وه، ته‌واوی یاسا پیویسته‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌لگای مرۆیی‌و پیوه‌ندی نێوان خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و هه‌روه‌ها پیوه‌ندی نێوان خه‌ڵک له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، له کتێبه ئاسمانییه‌که‌ی دا، به‌شیوه‌یه‌کی ته‌واوو، بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌درێژی داڕشتوه. به‌م پییه قورئان کتێبێکه هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک یاسا‌و بریاری خوداییه بۆ به‌ڕێوه‌بردن‌و رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌و کۆمه‌ڵگای مرۆیی. ئه‌مه کتیبێکه که تاهه‌تایی‌و هیچ بابه‌تێک له‌و نه کۆن ده‌بێ‌و نه ده‌گۆڕێ‌و نه ده‌بێ شی بکرێته‌وه. به‌پێی نێوه‌رۆکی راشکاوی ئه‌م کتیبه، مرۆڤ به‌نده‌ی خودایه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک توانای هه‌ڵبژاردنی نییه. ئه‌و هیچ مافێکی نییه‌و ته‌نیا ئه‌رکی هه‌یه، که ده‌بێ بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌و وه‌ستان‌و پرسیار کردنێک ملکه‌چی بریارو فرمانه‌کانی خودا بێ‌و ئه‌و یاسایانه‌ی ئه‌و دایناون‌و ناردونیه خوار هه‌موویان به‌ڕیوه‌به‌رێ له غه‌یری ئه‌م حاڵه‌ته‌دا خودا له باره‌یه‌وه بریار ده‌داو سزای ده‌داو ئه‌و له ئاگری جه‌هه‌ننه‌مدا بۆ تاهه‌تایه عه‌زاب ده‌بینێ.
خودا نه‌ک یاسادانه‌ر به‌ڵکو دادوه‌رو سزاده‌ریشه‌و له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی یان مرۆیی‌دا جیگه‌یه‌ک بۆ هیچ یاسادانه‌رێک، ئیماندار یان هه‌ر که‌سێکی تر وه‌ک پیغه‌مبه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ران‌و پیاوچاکان نییه‌و، خۆتیهه‌ڵقورتاندن له‌م کاره‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س به هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌که‌وه بێ، وه‌ک خۆ به‌رامبه‌رکردن‌و خۆ له ئاستی خودا داگرتنه‌و به (شرک) ده‌ژمێردێ. خودا له هه‌مان حاڵ‌دا پیغه‌مبه‌رێک ده‌نیرێته سه‌ر زه‌وی که بڕیاره‌کانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رن‌و به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیار‌و یاساکانی ئه‌و خه‌ڵک رینوێنی بکه‌ن، حکومه‌تیان به‌سه‌ردا بکه‌ن، له‌نیوانیاندا دادوه‌ری بکه‌ن‌و تاوانیان به سزای کرده‌وه‌کانیان بگه‌یه‌نن، ئیماندارانیش بێ هیچ ئه‌م لاو لایه‌ک ئه‌و ئه‌رکه له‌سه‌ریانه ده‌بێ په‌یره‌ویان لێ بکه‌ن‌و ملکه‌چی بریارو دادوه‌ریه‌کانیان بن‌و له به‌رمابه‌ردا که نوێنه‌ری خودان گوێرایه‌ڵ‌و فه‌رمانبه‌ر بن.
به‌م پییه له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌و حکومه‌تی ئیسلامی‌دا، به‌پیچه‌وانه‌ی بیر‌و پروپاگه‌نده‌ی هه‌ندێک شرۆڤه‌کارو تازه‌گه‌ری موسلمان، مرۆڤه‌کان، نه‌ک ته‌نیا مرۆڤه ئاساییه‌کان به‌لکو پێغه‌مبه‌ره‌کانیش مافی یاسادانه‌ریان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کتیبی یاسایی خودا ته‌واوو تا هه‌تایه‌و شی ناکرێته‌وه، بۆیه پیوستی به هیچ یاسایه‌کی تره‌وه نییه‌و که‌سێک مافی تێپه‌ڕبوونی لیی نییه‌و، جیا له‌مه مرۆڤه ئاساییه‌کان، جیا له نوێنه‌رو بریکاره‌کانی خودا، نه مافی دادوه‌رییان هه‌یه‌و نه مافی راده‌ربڕین له کاروباره‌کاندا. له‌م حاڵه‌ته‌دا سروشتییه که له به‌ڕیوه‌بردنی بریاره‌کانی خودا‌و له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری کۆمه‌ڵگادا، ته‌نانه‌ت له به‌شێکی زۆری کاروباری تاکه‌که‌سی‌و تایبه‌تیشدا جێگایه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌و راگۆڕینه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان نییه.
له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا نه ته‌نیا مرۆڤی موسلمان ئازادی‌و مافی هه‌لبژاردنی نییه، یه‌کسانیش له‌م کۆمه‌لگایه شتێکی بێ‌واتاو نیوه‌رۆکەو مرۆڤه‌کان به‌پیی هه‌ل‌و مه‌رجی چینایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، جینی‌و جنسی، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پیی خواست‌و فرمانی خودا دیاریکراون، له‌گه‌ڵ یه‌کتردا جیاوازی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه: له‌نێوان کۆیله‌و ئاغا، موسلمان‌و کافر‌و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن کتێبی ئاسمانی ترن، پیاو و ژن‌و به کورتی ئیمانداره ئاساییه‌کان له‌لایه‌ک‌و هه‌ڵبژێردراوه‌کانی کۆمه‌لگای ئیسلامی‌و پیغه‌مبه‌رو کاربه‌ده‌ست‌و پیاوچاکان له لاکه‌ی تردا جیاوازی بنچینه‌ییان هه‌یه. له بواری پیوه‌ندی ده‌ره‌کێشدا کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا واته جیهانی کافردا هه‌میشه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه له حاڵه‌تی شه‌ڕو جیهادایه‌و هه‌تا کافر له جیهاندا مابێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کافرانیش به فرمانی ده‌سه‌لاتداری ره‌ها درێژه‌ی ده‌بێ. ئه‌م شه‌ڕو حاڵه‌تی شه‌ڕه کاتێک کۆتایی دێ که ئایینی خودا، واته ئایینی ئیسلام. له هه‌موو جیهاندا ده‌سه‌ڵاتدار بێ‌و هیچ ئاینێکی تر جیا له‌م ئایینه نه‌مێنێ. ئه‌م زه‌مانه‌ش به‌پێی لیکدانوه‌ی شیحه‌کان ئه‌و کاته‌یه که ئیمامی (ون) خۆ دەربخاو له‌گه‌ڵ (313) که‌س له هاوڕێکانی، که له چوارقوژبنی جیهانه‌وه له چاوتروکانێکداو به پیوانی زه‌وی (طي‌الارض) له ده‌وری کۆ ده‌بنه‌وه، هینده له کافره‌کان بکوژن که خوێن تا ئه‌ژنۆی ئه‌سپه‌کانیان بیته سه‌رو جیهان به یه‌کجارو بۆ هه‌میشه له کوفر‌و (شرک)و بونی کافر‌و موشریکان پاک بێته‌وه.
به‌م هه‌موو شرۆڤه‌کاری‌و پێ له‌سه‌رداگرتنه، وه‌ک یه‌کێک له خۆشه‌ویستترین که‌سه‌کان دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران که دوایه له‌لایه‌ن نه‌سڵی گه‌نج‌و ئیسلام خوازی راسته‌قینه‌وه به باوک ناسرا، به‌پیی واترێک که له (زیقده)ی 1374* به‌رمابه‌ر به پووشپه‌ڕی 1374* واته چل‌و چه‌ند ساڵ پیش ئێستا نووسیویه‌تی، ئیستاکه‌ش (ئه‌وانه‌ی که له بنه‌مای ئایینی‌دا لاوازن‌و خۆ له به‌رمابه‌ر شیوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانی تردا ده‌دۆڕێنن) پێیان وایه ( ئه‌م ئایینه که بۆ هه‌ر شتێکی بچووک‌و گه‌وره یاسا‌و بریاری هه‌یه له لایه‌ن حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌رکێکی روون‌و ئاشکرای بۆ باس نه‌کردووین! (و ئه‌و گروپه له‌م خه‌ڵکه ئاگایه‌ش که ورده ئیمانێکیان هه‌یه تێذيكؤشن هه‌ر شێوازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که پییان خۆش بێ له‌گه‌ڵ ئیسلامدا تێکه‌ڵی بکه‌ن‌و به خزمه‌ت کردن به ئایینی ده‌زانن‌و وا ده‌نوێنن که ئیسلام زه‌وییه‌کی بێ خاوه‌نه هه‌ر که‌سێ ده‌ستی پیی گه‌یشت ده‌توانێ نه‌خشه‌ی خۆی تێدا بکیشێ)[4]
به‌م شیوه‌یه به‌م هه‌موو پێ له‌سه‌رداگرتنه‌ی کتىی ئاسمانی ئیستا باشتر نییه که به‌ناو تازه‌گه‌رانی ئایینی له‌خۆڕا خۆیان ماندوو نه‌که‌ن، له‌شیکردنه‌وه‌و شرۆڤه‌و روونکردنه‌وه‌ی بێ جێ‌و رێ پێنه‌دراوی ئایه‌ته‌کانی خودایی‌و له‌ت‌وپه‌ت کردن‌و لکاندنیان به بیرکردنه‌وه نوێیه‌کانه‌وه ده‌ست هه‌ڵگرن‌و، ئایین یان ئایینه‌کانی دروست کراوی خۆیان به‌حیسابی ئیسلام دانه‌نێن‌و له‌م سێ ریگایه یه‌کیکیان هه‌ڵبژێرن: یان بۆ راگرتنی حکومه‌تی ئیسلامی وه‌ک موسلمانه‌کانی سه‌ره‌تاو موهاجیرو دیانه‌کان چه‌کی شه‌ڕکردن هه‌ڵگرن و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وردی بڕیار‌و فه‌رمانه‌کانی قورئان، له بواری ده‌ره‌کی له‌گه‌ڵ جیهانی کوفردا به راشکاوی شه‌ڕ رابگه‌یێنن‌و له بواری ناوه‌وه‌دا ئاگاداری به‌ڕێوه‌بردنی بریاره‌کانی خودایی بن یان وه‌ک گروپێک له موسلمانه‌کان‌و مه‌لاکان‌و رێبه‌ره ئایینیه سه‌له‌فییه‌کان بۆ قازانج‌و یان دونیاداری بسازێن‌و تێکه‌ڵاوییه‌ک له ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و ئایین (شەرع و عرف) په‌سند بکه‌ن‌و دوور له درۆ‌و، بێ به‌ڵگه بڵیین به په‌سندکردنی جۆرێک شرک‌و سازان له‌گه‌ڵیدا به قازانجی ئیسلام له‌سه‌رده‌می ون بوون (غیبت)دا رازین. یان له کۆتایی دا وه‌ک پیاوانی راسته‌قینه‌ی خودا هه‌ر جۆره حکومه‌تێک له کاتی نه‌بوونی پیغه‌مبه‌ره یان جێ‌نشینی راسته‌قینه‌ی ئه‌ودا به حکومه‌تی (شرک) بزانن و بۆ پاراستن‌و پاکی (ته‌قوا خۆیان بۆ دوور بوونه‌وه له پیس‌و پۆڵی دنیایی‌و پارێزکردن له تیوه‌گلان له لادانی ئایینی له قوژبنی ته‌نیایی بخزێن‌و راوه‌ستن‌و سه‌بر بکه‌ن‌و له چاوه‌ڕوانی ئیمامی زه‌مان دا بۆ ماوه‌یه‌ک کاری دنیا بده‌نه ده‌ست دنیاداران‌و رێ بده‌ن که ئه‌مان ژیانی خۆیان به شیوه‌ی له سه‌تاسه‌د نامرۆڤانه بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (خودا ده‌رون پاکان‌و ئه‌وانه‌ی سه‌بر ده‌که‌ن (صابرین)ی خۆش ده‌وێ).
7ی خه‌رمانانی 1377
سه‌رچاوه آرش – ژماره 72- ئۆکتۆبه‌رو نۆڤه‌مبه‌ری 1999.
په‌ڕاوێزه‌کان:
[1] ل 8 پێشه‌کی سید محمود طالقانی له‌سه‌ر کتێبی (تنبیه الامه و تنزیه المله)
[2] ل 165 (سیر تحول در قوان) مهدی بازرگان.
[3] بگه‌ڕیوه بۆ (امامت و رهبری) مطهری، لاپه‌ره‌کانی 8-47 به وه‌رگرتن له ل 3134ی علیرضا شجاعی زند مشروعیت دینی دولت و اقتدار سیسی دین).
[4] لاپه‌ره‌کانی 3،4 پیشکی سید حمه‌د طالقانی له‌سه‌ر کتێبی (تنبیه الامه و تنزیه المله)
*و* ئه‌م دوو رێکه‌وته به ساڵی (کۆچی مانگی)ن. وه‌رگێڕ.