نەژاد عزيز سورمێ
مه‌رگ له حه‌قیقه‌تی بێ سنووره‌وه دێ
ڕۆژانی خه‌مباری ده‌بێ بڕۆن
كام و ناكام له نه‌خشه‌ی ته‌مه‌ندا چی ده‌گه‌یێنێ؟
ئاوێنه‌ی پێخوست، ئاشنای ته‌نیا باڵ!
مه‌رگ له حه‌قیقه‌تی بێ سنووره‌وه دێ.
هه‌ندێ ورده تێبینی
نەژاد عزيز سورمێ
(1)
له‌م مه‌قامه‌دا
كه زرنگانه‌وه‌ی برینه‌كانمان
مێژوو بێ‌دار ده‌كاته‌وه
چ شه‌رابێك بنۆشین؟
له‌م شه‌وه تاریك و نوته‌كه‌دا
كام ئه‌ستێره بكه‌ین به میوان؟
له شه‌قامه قه‌دیفه‌ییه‌كاندا
له سایه‌ی به‌فركوشی عه‌داله‌تدا
زایه‌ڵه‌ی سووتان گوێ داده‌خا
گڕی هاوار خه‌ریكه چاومان كوێر ده‌كا
(2)
نه‌وام دی تارای بای واده‌ی پۆشیبوو
وه‌رزم دیتن به هه‌ناسه‌ی تۆ ده‌گۆڕان
تارا نه‌بوو بابانوێران
نهێنی خوناوی ئێش بوو.
هه‌ناسه نه‌بوو
شنه‌ی قژی فریشتان بوو
به ده‌وری جوانی تۆدا
نیگه‌ران
بێده‌نگ
لوتكه‌یان ده‌گرتن
جوێباریان لێ ده‌دان.
(3)
تۆ ده‌وای ڕۆحی ماندوومی
سنووری ته‌م!
كه‌وشه‌نی كۆرپه‌ی مرازان!
ته‌جه‌للای نه‌رم و ئاوازی
پیری موغانی نیازان!
تۆ ده‌وای ڕۆحی ماندوومی.
(4)
عاشق له ژێر خاكیشدا غافڵ نییه، بینایی!
ئه‌وه باخچه‌ی ژیانه
گوڵی لێ ده‌كڕێ و ده‌فرۆشرێ
ئه‌وه باخچه‌ی ژیانه
ئاتمۆسفیری گومڕایی تێدا ده‌گه‌ڕێ.
(5)
له وچانێكی كورتدا
دڵم به مه‌وسیمی گوڵان سپارد
له‌گه‌ڵ هه‌مووان به‌خشنده
بێبه‌ختی ده‌رچوو
داوی بێبه‌ختیى نامه‌ردان.
(6)
باڵانسی باران و سرووشتیان تێكداوه
هه‌رگیز به‌ته‌نیا مه‌ڕۆ!
هه‌میشه با ئاوده‌نگێكت له‌گه‌ڵدا بێ
هه‌رگیز به‌ته‌نیا وه‌رێ مه‌كه‌وه!
سرووشت و باران باڵانسیان نه‌ماوه.
(7)
مه‌رگ له حه‌قیقه‌تی بێ سنووره‌وه دێ
ڕۆژانی خه‌مباری ده‌بێ بڕۆن
كام و ناكام له نه‌خشه‌ی ته‌مه‌ندا چی ده‌گه‌یێنێ؟
ئاوێنه‌ی پێخوست، ئاشنای ته‌نیا باڵ!
مه‌رگ له حه‌قیقه‌تی بێ سنووره‌وه دێ.
(8)
پاساری گه‌ڕانه‌وه هێللانه‌كانیان
سه‌فه‌رێكی خۆش نه‌بوو
ئاسمان ڕه‌نگی تاریكی پۆشیبوو
ڕۆژ ئێواره‌ی تێدا نه‌مابوو
وشكه‌ڕۆ
وشكه‌داوه‌ت، وشكه سه‌ما
سه‌عاتی سفریان دانابوو!
(9)
پیته‌كان بایكۆتی وشه‌یان كردبوو
وشه بایكۆتی ڕسته
ڕسته بایكۆتی په‌ره‌گراف و
په‌ره‌گراف بایكۆتی قه‌سیده
زنجیرێك هه‌موویان ڕاده‌كیشێ
به‌ره‌و كوێ؟ كه‌س نازانێ
نه بایكۆتكردن كژی هه‌بوو، نه‌زنجیر.
(10)
ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له زه‌مه‌نی سه‌حه‌ر هه‌ڵبێ
ئه‌وه‌ی كات یاوه‌ری نه‌بوو كه‌نارێك بۆ ژیان دانێ
ئه‌وه‌ی بواریان نه‌دا تامی عه‌شق و باران بكا
ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی دڵی من!
بێده‌نگییان پێ پۆشی
ئه‌وه‌ی فێریان كرد هه‌رگیز
تا هه‌تایێ خه‌و نه‌بینێ
ئه‌وه‌ی:
.......................
.......................
(11)
باران مێژووییه‌كی له‌گه‌ڵماندا هه‌بوو
ئێمه مێژووییه‌ك
نووری جوانیمان
له نمه‌ی شه‌یدای ئه‌ودا بۆ ده‌رده‌كه‌وت
گڕمان به ڕێژنه‌ی به‌خوڕی
له ڕۆحـــی خـــاڵی هه‌ڵده‌ستا
ئای كه چه‌ند ڕاز و نهێنی پێ ده‌گوتین.
چه‌ند شه‌وان خه‌ونی خۆشی پێ ده‌دیتین.
ئێستا باران
ئه‌ویشمان لێ زیز بووه
له لێوپه‌ڕینی ئاسمانان ده‌چێ
به‌سه‌ر وڵاتی وشكه‌ڵانمان دا
ئای باران، ئازیزی نه‌ژاد!
كه‌ی شكۆی جارانت ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئای باران
گۆرانی حه‌وانه‌وه‌ی خاك
خۆشه‌ویستی مێرگ و شكارته و به‌نده‌نان.