له فارسییەوه: یاسین عومه‌ر
ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به شاکلیلێ ده‌زانن که هه‌م کۆمه‌ڵگه داخراو و سه‌رکوتگه‌ره‌کان ده‌کاته‌وه‌و هه‌م ئازادییه دیموکراتییه‌کان مسۆگه‌ر یان قوڵتر ده‌کاته‌وه‌و ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌تیش جڵه‌و ده‌کات، به زیره‌کییه‌وه له‌نێوان واتای رێگه پیدراو و وه‌سف کراوی ئه‌م زاراوه‌یه‌دا دهجوڵێنو دێن‌و ده‌چن.
کۆمه‌ڵی مهدهنیو ئایندهی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
دێڤیدریف
له فارسییەوه: یاسین عومه‌ر
ئومید به‌ستنه‌وه به کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌کو ده‌ستگرتن به په‌تێکه‌وه وایه که سه‌ری ئه‌و سه‌ری به هیچ شوێنێکه‌وه نه‌به‌سترابێته‌وه. با له نهتەوهپهرستانو ئیرادهگهرایانو، مارکسیسته ئوسوڵیهکانهوه تێپه‌ڕین. زۆرتر ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به لایه‌نگری چاکه‌خوازی ده‌زانن، پێکهێنانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌ک ئومێدهوارکهرترین دایردهی سیاسی قۆناغی دوای جه‌نگی سارد هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. ئه‌و راستیه جێی خۆی نیشان ده‌دات له کۆتایی هه‌زاره‌ی دووه‌مدا – که ئێمه تا چ ئاستێک له ناساندنی ئه‌و نمونه سیاسیه‌ی که مژده‌ی واقیعبینانه‌ی ئاینده‌یه‌کی مرۆیی تر بێت، ده‌سته‌وه‌ستانین. هه‌ڵبه‌ته ئومێدگهلێکی له‌م چه‌شنه ئیعتیبار ده‌به‌خشیته خاوهنانانی خۆی، به‌ڵام تێگه‌یشتنی (جیدی برنال)یش به روونی ئه‌و قسه‌یه به‌بیر دێنێته‌وه که گوتبووی: ''دوو ئاینده له‌به‌رده‌م دایه، یه‌کێکیان ئایندهی ئاره‌زوو ئه‌وی تریشیان ئایندهی چاره‌نووس، ئاره‌زووی مرۆڤیش هێشتا ئه‌و دووانه‌ی نه‌گرتۆته خۆ''. کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌رجه‌سته‌بوونێکی له‌م چه‌شنه ئاره‌زووه‌کانی ئێمه‌یه. له‌مه‌ش خراپتر، مه‌سه‌له‌ی وه‌سف کردنی ناڕاستی ئه‌و جیهانه‌یه که تیایدا ده‌ژین. کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، تا ئه‌و شوێنه‌ی له چوارچێوه‌ی چه‌مکێکدا ده‌مێنێته‌وه، بایه‌خێکی تایبەتی نییه.
به‌ڵام له‌م یازده ساڵه‌ی رابردوودا، ماناکه‌یان وا فراوان کردۆته‌وه‌و دامینهکهیان وا به‌رین کردۆتهه که هه‌موو مانایه‌ک له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه وه‌کو ئه‌وه‌ش وایه که هیچ مانایه‌کی نه‌بێت. به‌شیوه‌یه‌کی ئاسایی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌و گروپ‌و رهوتو رێبازێک به کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناو ده‌به‌ین که جێگه‌ی په‌سندمان بێت، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاسانکاریو نهرمو نیانی و زۆربهگهرایی راوه‌ستاوه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که هاوکاریو هاوبه‌ندی تیا به‌رقه‌راره‌و، ده‌وڵه‌ت سه‌رکوت ناکات به‌ڵکو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌کانی خه‌ڵکه. زۆرتر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به گه‌ڕانه‌وه بۆ هاوکاریو یارمه‌تیدان له کاروباری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی دا لێک ده‌ده‌نه‌وه؛ یان ئه‌وه‌ی که به (هێزی سێهه‌م)ی ده‌زانن که ده‌توانێت به کۆمه‌ڵی ئه‌و زه‌نجیره مه‌راتبی باوی دهوڵهتو هاوڵاتی بڕوخێنێ. توێژه‌رانی زانستی سیاسی زاراوه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمهڵو ئارایشتی ناوخۆیی کۆمه‌ڵی که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست پیاڕاگهیشتنو دامێنی ده‌وڵه‌تدایه ده‌ڵێن: گشتترین به‌رئه‌نجامی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی – سه‌رده‌می ئێمه‌دا- ئیمکانێکه بۆ بردنه پیشه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک ئامانجی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی – کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی- وه‌ک نیشانه‌یه‌کی کورت ئاماژه‌ی بۆ گروپگه‌لێک هه‌یه که گوایه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌یان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌رکوتگه‌ره‌کاندا دهرکهوتوونو بڕێک جار سه‌ره‌وژێر کردنی ئه‌م رژێمانه‌ی فه‌راهه‌م کردووه. به‌م مانایه، له‌هه‌ر شوێنێ کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نه‌بێت، ده‌ستی هێزه سهرکوتگهرهکانو ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی کاری کۆمه‌ڵکوژی ده‌که‌ن ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت؛ له هه‌ر شوێنێکیش که هه‌یه وه‌ک به‌ربه‌ستێکه له‌به‌رامبه‌ر جهنگو وهبهرهێنایو هه‌ژاری.
به هه‌ر حاڵ. کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پله به پله هه‌م شاملی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ده‌وڵه‌تی نیین له به‌رچاو گیراوه‌و هه‌م شاملی ئه‌و کۆمه‌ڵه به‌هایانه ژمێردراوه که سروشتێکی دیموکراتیانه‌یان هه‌یه! له هه‌مان رووه‌وه ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به شاکلیلێ ده‌زانن که هه‌م کۆمه‌ڵگه داخراو و سه‌رکوتگه‌ره‌کان ده‌کاته‌وه‌و هه‌م ئازادییه دیموکراتییه‌کان مسۆگه‌ر یان قوڵتر ده‌کاته‌وه‌و ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌تیش جڵه‌و ده‌کات، به زیره‌کییه‌وه له‌نێوان واتای رێگه پیدراو و وه‌سف کراوی ئه‌م زاراوه‌یه‌دا دهجوڵێنو دێن‌و ده‌چن. ئه‌م بیره وشکه که به‌هیزبوونی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌بنچینه‌ی دروست بوون‌و به‌رده‌وامی شێوه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵ ده‌زانێ، پله به‌پله به‌سه‌ر بیرۆکه‌ی دامه‌زراوه گه‌وره خێرخوازییهکانو مافی مرۆڤ‌و رێکخراوه‌کانی به‌رگری لییدا زاڵ بووه.
به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ به پروپاگه‌نده‌کانی ئه‌م گروپانه له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌که‌ن، ده‌بێت ئاگایان له‌وه بێت که ئه‌م زاراوه‌یه له‌لایه‌ن زۆرێک له لێپرسراوه ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌مریکاو وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌ورووپاشه‌وه - به تاسه‌و ئاره‌زوویه‌کی فراوانه‌وه- به‌کار براوه. ئه‌مانه به‌تایبه‌تی له چوارچیوه‌ی کۆمه‌ک به په‌ره‌پێدان دا‌و، خۆ دوور گرتن له یارمه‌تی ده‌وڵه‌تان که له ده‌یه‌ی هه‌شتاکاندا باو بوو پێشکه‌شکردنی ئه‌م کۆمه‌کانه به رێکخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌کان (N.G.O) نه‌ک هه‌ر تنهیا به کاردانه‌وه‌یه‌کی ناچاری‌و بهرژهوهندئامێز نیسبه‌ت به کارێگه‌ریی نادروستی ئه‌م یارمه‌تییانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه ده‌زانن، به‌ڵکو رێگه‌چاره‌یه‌کیان بۆ یارمه‌تیدانی پیگرتنی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نواندوه. سه‌ره‌نجام؛ ئه‌م شوێنگۆڕکییهیان له پێشکه‌شکردنی کۆمهکهکاندا پاساو ده‌دا.
پیداگرتنی لهڕهواج دان به کۆمه‌ڵی مهدهنیو جه‌خت کردنه‌وه له شتێک که له کلتوری بیرۆکراسی دا به (ههلو مه‌رج سزای ناوخۆیی) ناو براوه، رێک له‌و کاته‌دا روو ده‌دات که ته‌رازوی کۆمه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ولاتانه‌ی که یارمه‌تی مه‌سه‌له‌ی په‌ره‌سه‌ندنیان ده‌دا هێواش هێواش دائه‌به‌زێ، له زۆر وڵات‌دا له‌وانه له ئه‌مریکا گه‌یشتبووه نزمترین ئاستی خۆی. هه‌ڵبه‌ته ره‌نگه ئه‌م هاوکاتییه به‌ڕێکه‌وت بێت به‌ڵام به‌لای که‌مه‌وه له زه‌مینه‌ی په‌ره‌سه‌ندندا، روون بۆته‌وه که په‌یماننامه‌ی ئایدۆلۆژی بۆ ده‌وڵه‌ت کردنه. وه‌ڵامده‌ره‌وه له کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا هاوکاتی بیاردان بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی بودجه بووه، ئه‌و ده‌سته‌یه له شاره‌زایانی په‌ره‌سه‌ندن که ئومیدیان به‌م شێوه‌کاره بهستۆتو، کاتێ که ناچار ده‌بن، به‌بڕوای ته‌واوه‌وه ده‌ڵێن که کۆمه‌ڵێکی مه‌ده‌نی پڕ له جووڵه‌و چالاکی ێگه خۆشکه‌ری یه‌کپارچه‌یی جیهانێکی بن دهستو ئابووری جیهانییه، گوایه ئه‌م (یه‌کپارچه‌ییه) هه‌نگاوی یه‌که‌مه به ئاراسته‌ی رهونهقو چۆرکردندا.
له‌م روانگه‌یه‌وه، کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له زه‌مینه‌ی په‌روه‌رده‌ی (مافه دیموکراتیکه‌کان)و (حکومه‌ته وهڵامدهروهکاندا) پله به پله واتای خۆی له‌ده‌ست داوه‌و گۆڕاوه‌و زۆرتر بۆته به‌شێک له ئایدۆلۆژیای سه‌رکه‌وتووی سه‌رده‌مانی دوای جه‌نگی سارد – واته سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد- نمونه‌ی روونی ئه‌م تێکه‌ڵاوییه‌ی خواستی هه‌ستی ئازادی‌و باوڕ به بازاڕی ئازاد ده‌توانرێت له راپۆرتی (کۆمیسیۆنی جێبه‌جێ کردنی کارنگی ساڵی 1997- له زه‌مینه‌ی پشتگیری له کێشهمهکێشه مهرگهێنهرهکاندا ببینرێت). ئه‌م راپۆرته رۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی ده‌داته کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی (زۆرێک له ره‌گه‌زه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌و سووده‌یان هه‌یه که توندوتیژیو بێزاری که‌م دهکهنوهو هه‌ستی هاودڵی‌و هاوکاریو بهرپرساریتی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو گروپه‌کاندا دروست ده‌که‌ن. رێکخراوو دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ده‌می هه‌لومه‌رجی دژواری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا له که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که له ئاکامی توند‌و تیژییه به‌کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، رۆڵ‌و نه‌خشێکی حه‌یاتییان هه‌ی) راپۆرته‌که له درێژه‌ی خۆیدا –به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوازه‌که‌ی بگۆڕێت نه‌غمه‌یه‌کی ئاواش ساز ده‌کات: (زۆرێک له ره‌گه‌زه‌کانی به‌شی تایبه‌تی له گۆشه‌و که‌ناری جیهان خۆیان ته‌رخان کردوه بۆ کاروباری پیش گرتن له کێشمه‌کێشه مهرگبارهکان).
ئاشکراو رونه که حه‌زی ئه‌و ده‌سته‌یه له په‌یڕه‌وانی بیروباوه‌ڕه سۆسیالیستییهکانو هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ‌و به‌ڕیوه‌به‌رانی دام‌و دهزگاکانو دامه‌زراوه لیبراڵه‌کان، که یه‌که‌مین جار ئاڵای کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییان بۆ کۆمه‌ک به چاککردنه‌وه‌ی رووبینای ئایدۆلۆژی سه‌رمایه‌داری لیبراڵ- به‌رز هه‌ڵدا، جگه له حه‌زی بزوتنه‌وه‌ی مافی مرۆڤ – بۆ گۆڕینی خولیای خۆی به باوه‌ڕێکی شێوه ئاینی چینایه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی- زیاتر نه‌بوو؛ به‌ڵام ئه‌مه رێک هه‌ر ئه‌و کاره‌یه که کردوویانه گومانێک ناتوانێت هه‌بێت، که هیچ کامێ له‌و زاراوانه‌ی که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی کلینتۆنو یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌هه‌مان حه‌زی زۆره‌وه به‌کاری ده‌به‌ن - که زاراوه‌ی (کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی)یان به کارهێناوه- هیچ مافێکی گرنگ له جیهانی سهروهتمهندا ناخاته مه‌ترسییه‌وه
فریوێک له گۆڕێ‌دا نییه. مانای کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به ساده‌یی به‌ڕه‌وه‌ندی به تایبه‌تی دروست کردنی – که نیشانه‌یکی رۆشن‌و تایبه‌تی سه‌رده‌مانی پاش جه‌نگی سارده- هاوکاتو هاوئاهه‌نگ بووه، به‌م شێوه‌یه کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نه‌رک ته‌نها لەگه‌ڵ گیانی سه‌رده‌می ئێمدا دژ‌و روبه‌رو نین، به‌ڵکو له‌گه‌ڵیان کامڵ‌و بێکهمو کورت‌و سازگاریشه. ئه‌م گیانی سه‌رده‌می ئێمه واته دۆخی فیکری‌و هوشتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که گه‌شه سه‌ندن ده‌رکه‌وتنێکی به‌خۆوه دیوه - که لایهنگرنای ئه‌و وه‌کو بیک کلینتۆنو تۆنی بلێر ناویان لێناوه (ریگای سێههمو له راستیدا ده‌توانرێت به ''تاچه‌ریزم به رووخسارێکی مرۆیی تر'' ناو بنرێت- که له رێگای سێهه‌م) ناسۆزداری تره، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه که زیندانه‌کانمان تایبه‌تی کردۆته‌وه؛ کۆمه‌کمان به په‌ره‌سه‌ندنی تایبه‌تی کردووه‌و؛ وا دێته پێش چاو که له کاری تایبه‌تی کردنی موداخه‌له‌ی سه‌ربازی له خاڵگه‌لێکی وه‌کو کینیای تازه‌و سیرالیۆنو ئه‌نگۆلادا له لهشکرگهلێک سوود وه‌رده‌گرین که کۆمپانیاگه‌لێکی وه‌کو (سهندلاین)و (ئهگزکیو تیواوت کافر) رێکیان خستوون، که واته وه‌رن با دیموکراسی کردنیش تایبه‌تی بکه‌ینه‌وه، وه‌رن با به پارێزگاریکردن له تواناکانی ده‌وڵه‌ت بۆ چهسپینو سه‌قامگیربوونی حکومه‌تی یاسا یا دیموکراسی به نرخی هه‌ڵبژاردن‌و یاسادانانیش بخه‌ینه لاوه‌و له جیاتی ئه‌وه هه‌وڵ بده‌ین به ئه‌نجومه‌نه مه‌ده‌نیه‌کان که هاوێنه‌ی سیاسی به‌شی تایبه‌تن- کاره‌کانی خۆمان به‌رینه پێشه‌وه.
واقعیه‌تی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، که ئه‌م هه‌مووه له چوارچیوه‌ی زمانی ئازادی – له چوار خه‌یاڵی ئازادی‌دا- جێگه‌ی گرتووه، خۆ به‌خۆ ناکاته ئازادیبه‌خش، هه‌ڵبه‌ته کات‌و ساتێک هه‌یه لایەنگرانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئه‌بنه یاریکه‌رێکی سادهئهندێشو له هه‌مان کاتدا به‌سوودی سیاسه‌تی (جیهانی بوون)و به سست کردنی پایه‌کانی ده‌وڵه‌ت، بناغه‌ی تاکه ده‌سه‌لاتی به‌جێماویش سست دکهنو ئاگایان لێ نییه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، لانی که‌می توانای راوه‌ستانی له به‌رامبه‌ر تایبه‌تی کردنه‌وه‌ی جیهان –که زۆرتر به ناوی (به‌جیهانی بوون)ه‌وه ده‌یناسن، هه‌یه.
ئارام کردنی جیهان بۆ سه‌رمایه‌داری نێونه‌ته‌وه‌یی، ره‌نگه هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندێشه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م مه‌ده‌نییه نه ته‌نهاو نهتهناهت سه‌ره‌کیترین خولیای بایهخو ناوبانگی مه‌ده‌نی نییه. ئامانجی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌ڵام به مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگته‌ر – واته بۆشایی فیکری، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ره‌وشتی- سەرهکیترین میراتی سه‌رده‌مانی دوای جه‌نگی سارد، ره‌نگه ئه‌و بۆشاییه ئایدۆلۆژییه بێ که هه‌موو وڵاته پێشکهوتووهکانو زۆرێک له وڵاته بنده‌سته‌کانی ژێر رکێفی خۆی گرتۆته‌وه. ئاکامی و سهرلێشێواوییهتهکانی لیبرالهکانو چه‌په‌کان له میللیگهراییو کۆمۆنیزم، له‌پێش پاشه‌کشه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی شوره‌وی تا راده‌یه‌کی زۆر جه‌زب بووبوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا ئه‌وه بوو که به کۆتایی دژایه‌تی زلهێزهکانو سه‌رکه‌وتنی سه‌رمایه‌داری بازاڕی ئازاد نیشان بدرێت که تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی –نیوسه‌ده له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا- بچوک بۆته‌وه‌و تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک دامه‌زراوه نێونه‌توه‌ییه‌کان وه‌کو رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکانو (بریشهن وردز) که له پاش جه‌نگ هاتنه ئاراوه - بێ کاریگه‌ر بوون. ئه‌مه ده‌ره‌نجامێکه که به‌رنامه‌ی (جیهانی بوون) له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌دیاری هێناویه‌تی. سه‌رده‌مانی پاش شه‌ڕی سارد، سه‌رده‌می هاوپهیمانێتیو مه‌یدانی جهنگو کوشت‌وبڕ بوو هه‌موو میلله‌تێک ویستبێتی یان نهیوسیتبێ له‌م زه‌مینه‌یه‌دا پشکی خۆی هه‌بووه. له هه‌مووی گرنگتر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ له ئارادا بوو (هه‌بوو)و له به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها میلله‌تان بوون که توانای دارایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سوپا تازه‌کانیان هه‌بوو، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هێشتا به‌هێز بوو. ئه‌م واقعیه‌ته له هه‌مان حاڵ‌دا نیشانی ده‌دات، که ئابووری جیهانی چۆن چۆنی ده‌توانێت به‌بێ ئاگاداری ته‌واو له په‌یامه‌کانی ئه‌و گۆڕانکارییانه ئاوه‌ژو بێته‌وه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کان سه‌رباری هه‌موو زۆر بڵێیهکانی خۆی، کهمهینییه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی که (میلله‌تی جێگه‌ی پێویستی –واته ئه‌و میلله‌ته‌ی مه‌به‌ستیانه)و (ته‌نیا زلهیزه‌کان ده‌مێننه‌وه، ئیدی که‌متر له‌سه‌رده‌مانی جه‌نگی سارد ده‌توانێت ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێ هه‌مه چه‌شنی کلتووری، چه‌مکی یه‌کپارچه‌یی کلتوری له میلله‌ت مه‌گه‌ر له شێوه‌یه‌کی سانا‌و کاڵاکراودا له جاران زیاتر پارچه پارچه‌ی کردووه.
هه‌موو میلله‌ته ده‌رگیره بنچینه‌ییه‌کانی جه‌نگی سارد، له سه‌رده‌می پیش ئه‌م دهرگیرییانه پهراگهندهو لاوازتر بوون، هۆکاریش ئه‌وه‌یه، ره‌وه‌ندی ئابووری جیهان به‌ره‌و له‌به‌ین بردنی بونیاته ره‌سمییه‌کانی ده‌سه‌ڵات مل ده‌نێ. به‌ڵام هه‌روه‌کو رۆبه‌رت هورمنس هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری به‌هه‌می کۆمپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی گوڵدمانی، ساکسو شه‌ریکه‌کانی گوت: هیچ که‌سێ فه‌رمانی جیهانی بوونه‌وه‌ی له‌ده‌ست دا نییه، ئه‌م وته‌یه بێگومان له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشه‌وه هه‌ر راسته؛ نمونه‌ی روونی ئه‌وه، بێتوانایی ده‌وڵەتی ئینگلیز له ساڵی 1992 له پارێزگاری له نرخی لێره‌یه له به‌رامبه‌ر مامهڵهچیانی بۆرسه له ژێر سه‌رپه‌رشتی جۆرج سوروس. ئه‌م جۆره تێکشکانانه، نیشانه‌ی له‌ده‌ستچوونی مهشرووعییهته. ئێستا ئیتر ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه‌ن، که ده‌ست ده‌که‌نه ناڵینو هاتو هاوار؛ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی کۆمپانیا هاوبه‌شیه‌کان که سه‌رچاوه‌ی توانا‌و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتن. ولاتانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، توانای راگرتنی جه‌نگی بۆسنیایان نوبوو، به‌ڵام ده‌یانتوانی به ویستی یه‌کێتی ئه‌وروپا، به‌رنامه‌ی یه‌کگرتنی دراوی ئه‌وروپا بخه‌نه گه‌ڕ، روداوێک که ده‌توانرێت باس بکرێت له زۆر رووه‌وه فێڵ‌و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی زیره‌کانه‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپا له بڕیاری کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رمایه‌و کار بوو که دیرۆکی دگه‌ڕێته‌وه بۆ نیوسه‌ده له‌مه‌وپێش‌و ئێستا له په‌یوه‌ندی به‌سوودو زیانی پوختی یه‌کێتی ئه‌وروپا دا له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت.
له ئه‌مه‌ریکا، جۆره هه‌ستێکی تازه پشکووتوی نه‌ته‌وه‌یی، راکیشراوه بۆ ئهنواعو ئه‌شکال هاوپهیمانیو په‌یمان تازه کردنه‌وه؛ له ئهوروووپای خۆرئاواشدا، تێهه‌ڵکێش بوونی ده‌وڵه‌ته نهتوهییهکان له یه‌کێتی ئه‌وروپادا و هه‌روه‌ها هاتنه ناوه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری کۆچ کردوانی پێست ره‌نگاوره‌نگ بۆ وڵاته ئه‌وروپیه‌کان که بۆ یه‌که‌م جاره رویداوه -کاریگه‌رییه‌کی له ریشه‌وه هه‌ڵوشێنه‌ری هاوشێوه‌ی به‌سه‌ر مه‌شرووعییه‌تی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه جێهێشتووه. ئایا ده‌یسانه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، که ئامانجی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی – که نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌م بازاڕه شێواوه‌دا له به‌رامبه‌ر ئه‌م پارچه پارچه بونانهدا ناوه‌ستێ که هیچ، تیایدا سه‌رمایه‌گوزاریش ده‌که‌ن، ئاوا قه‌درو به‌هایه‌کی به‌ده‌ست هێناوه؟ لایه‌نێکی به‌ڕوکه‌ش ره‌وشتیانه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش بۆ ئه‌م ته‌سویره زیاد بکه‌ن، تا له پیگه‌ی ئه‌و ئاگادار بن.
سەرباری ئه‌مه‌ش، ئه‌م تێکه‌ڵکردنه جه‌برگه‌را ئابووری‌و دیموکراتیکییه به ساده‌یی سه‌خت تقدیرگهرایی له باره‌ی ئایندهی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تێکه‌ڵ بووه توێژه‌رانی زانستی سیاسی هه‌میش ئەوه دڵنیا دهکهنەوه که هێشتا قوڵترین گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییدا – له پاش جیگیر بوونی رژێمی (وێست ڤالیا) له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م دا به‌رده‌وامه‌و ده‌یبینین. به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌توانرێت ئه‌وه ببینرێ که میلله‌تان رۆژ به‌رۆژ له‌وه بێ‌تواناتر ده‌بن که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی سهرمایەداری دابنێن؛ رێک وه‌کو ئه‌وه‌یه که بووبێته پۆسته‌کانی ژێره‌وه. داهاتووی دامه‌زراوه فره ره‌گه‌زه‌کان- وه‌کو رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کانیش له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زیاتر له جاران غهبارانه دێته به‌رچا، که واته ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێ داگری بکه‌ین، که چه‌رخی ناوه‌ڕاست گه‌رایی نوێی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ناده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌ودا که رۆڵێکی وه‌ک یه‌کێتی (سه‌ندیکا) پیشه‌ییه‌کانی ذهرخی چوارده‌ی ئیتالیا ده‌گێڕن- جۆره باش بوونێکه له بارودۆخی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا که به‌ره‌و لاوازی دهڕۆنو ته‌نانه‌ت زه‌رووره‌تی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت واته قۆرخ کردنی توندوتیژییش له‌وانه له‌مه‌ڕ زۆرێکی دانپیانراو و قه‌تعی نییه.
جیهانێک که تیایدا داواکاری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ها گشتییه‌کانی چه‌رخی رۆشنگه‌ری له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی مافی مرۆڤه‌وه، که خوازیاری بهرقهاری رژێمه یاسایی‌و وقاتعییهکانن، دێته خوارێ، به‌ناچاری به‌ره‌و باوه‌ڕ به ناوچه‌گه‌رایی له به‌رامبه‌ر میلله‌تگه‌رایی و هه‌روه‌ها چالاکی له زه‌مینه‌ی بزوتنوه تاک ره‌هه‌نده‌کاندا روو ده‌هێنێت. له وێنا کردنی هه‌ستی لاوازی میللهتانو بێ توانایی رێکخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌ڵه‌یه‌ک رووی نه‌داوه، به‌ڵکو ئه‌م باوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه که تۆڕێک له ئه‌نجومه‌نه‌کان‌و دامه‌زراوه‌کان ده‌توانن کارێک که بۆیان ناکرێت ئه‌نجامی بده‌ن. که‌سانێک که بانگهێشت بۆ کارسازبوونی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، ئاماژه بۆ نمونه‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه سه‌رکه‌وتووه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له دژی رژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کان یان سیسته‌می ده‌وڵه‌تان ده‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی له فیلیپین، شۆڕشی مه‌خمه‌لی له چیکۆسلۆڤاکیاو هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دواییه بۆ قه‌ده‌غه کردنی مینه زه‌وییه‌کان، له دیگای ئه‌واندا نمونه‌گه‌لێکی سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه. به‌ڵام هه‌میشه ده‌کرێت به درێژه‌دان به لایه‌نی ئه‌زموونی دیمه‌نه‌کان، ئیدعا بکرێت، که ئه‌م روداوه مێژووییانه خۆیان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که باش بوونی ره‌وشی خه‌ڵک، ئاکامی خه‌باتی بیرجیاوازان هه‌ڵسوڕاوانی سه‌ر پیکهوتووی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه.
ئامانجی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌و کاته تۆکمه‌ییه‌کی زیاتر له‌خۆ دگرێت که بۆ میلله‌تانێک بگه‌ڕێنرێته‌وه هاوولاتییه‌کانی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتکه‌ره‌کاندا پیویستیان به پاریزگاری هه‌بێت. له به‌شه‌کانی تری جیهاندا، ئه‌م نموونه‌یه‌یان په‌یوه‌ندی پیانه‌وه نییه یان بایه‌خێکی پله یه‌کی نییه. ئه‌م باوه‌ڕه‌ی که کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌توانێت له‌هه‌ر شوێنێ که میلله‌تان تیایدا کارێک ببه‌ته پیشه‌وه. له راستی دا ئهندێشیهکه له نائومێدییهوهیه. به‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و سوپا کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاماده‌ییه‌کی که‌متری بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کیشه‌کانی (جیهانی بوونه‌وه) هه‌یه؛ ئیحتمالیکی زیاتریشی هه‌یه، که به پارچه پارچهبوونیو سه‌رکه‌وتنی گروپه تاک ره‌هه‌نده‌کان له مه‌یدانه‌کانی خۆیدا که پایه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پیک ده‌هێنن- تێک بشکێنێت.
بۆچی گروپه ئهندامو هاوبیره په‌راگه‌نده‌کان بۆ نموونه بۆ راوه‌ستان له به‌رامبه‌ر راوروتی که‌سانێ که ژینگه تاڵان ده‌که‌ن ده‌بێت له ده‌وڵه‌تی نه‌تەوه‌یی کارامه‌تر بن؟ بیرتان بێت که ئامانجی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌ر ته‌نها بۆ جیهانی پێشکه‌وتوو نییه ئا راده‌یه‌ک پیگه‌یشتوه، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو جیهانی ته‌رح ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌و شێوه‌یه‌ی که له ئه‌زمونه تاڵه‌کانه‌وه فێر بووین، ده‌سه‌لاتی هه‌ڵسووڕاوانی هه‌ڵقولاوی نیو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکن ته‌نانه‌ت له ئه‌مریکا که بۆ سکاڵا کردن، دادگا هه‌یه‌و بۆ فریودانی خه‌ڵکن دامه‌زراوه‌ی به‌کۆمه‌ڵی زۆر نییه.
ئه‌ندیشه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی – به نیگایه‌کی بێ لایه‌نانه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی چالاکییه تاک ره‌هه‌نده‌کان راوه‌ستاوه، که له بونیاتی خۆیدا ناسیاسی‌و ته‌نانه‌ت دژی سیاسیه. ئه‌ندامی گروپیکی تری هه‌مان کۆمه‌ڵه‌وه، ئه‌ندامی گروپیکی په‌ستان (گروپی فشار)ه، فه‌رزی لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌یه که دامه‌زراوه ناوخۆییه‌کان هه‌میشه بۆ ئه‌و کاره باشانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، که (کۆمسیۆنی کارنگی) ژماردوونی. کاتێک ده‌ڵێن ده‌بێت کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌کو هیزێکی تازه‌ی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ی حیساب بکرێت، له راستیدا مه‌به‌ستیان جۆێکی دیاریکراوی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسییه. به‌ڵام بۆچی؟ ته‌نها به‌م هۆیه‌وه، که دیارده‌یه‌که ده‌بێت ززاراوهیهکی ته‌وسیفی بێت، به هه‌ڵه وه‌کو زاراوه‌یه‌کی ره‌وشتی یان ئایدۆلۆژیکی به‌کار ده‌برێت. بۆ نموونه، بۆ چی ئه‌و هه‌وڵه نێونهتەوهییانهی که بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی مینه زه‌مینییه‌کان ده‌درێت به نمونه‌ی چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌ژمێردرێت، به‌لام چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی چه‌ک به چالاکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناژمێردرێ له حاڵێکدا که هه‌ر تێڕوانینێکمان له باره‌یه‌وه هه‌بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به هه‌مان ئه‌ندازه هه‌قیه‌تی وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ره‌سه‌ن بژمێردێت که بزوتنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی مین ده‌ژمێردرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نیو خوڵکی ئاساییەوه سه‌رپێ که‌وتووه به‌ڵام رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان به توندی له‌به‌رمابه‌ر ناسینی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌کو رێکخراوێکی ناده‌وڵه‌تی، راوه‌ستا. له حاڵێکدا که ئه‌گه‌ر رێکخراوی ناده‌وڵه‌تی له تهسیف بزانین نه‌ک یه‌ک مه‌وقعییه‌تی سیاسی، ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی چه‌ک به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا هه‌لومه‌رجی پێویسته‌کانی هه‌یه.
ئه‌م ئیدیعایه‌ی که کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به جۆرێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر یان به ئیحتمال هێزێکهو بۆ ئامانجگه‌لێکی چاکه، ته‌قریبه‌ن وه‌کو ئه‌وه‌یه که موده‌عی بین که خه‌ڵک له هه‌موو حاڵێکدا ئه‌گه‌ر کارت به‌سه‌ریانه‌وه نه‌بێ- باشن. به‌ڵام به‌پیچه‌وانه‌وه، لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی زۆتر بهڕواو رووته‌کانی ده‌وڵه‌تان ئهفسونیان لی ده‌کرێت وا دێته به‌رچاو پییان وایه ده‌وڵه‌ت له خودی خۆیدا، بێ توانا یان به‌دخواز – یا هه‌ردووکیان- ه، به‌لام له راستی دا راو و روتکهرانی تریش جگه له دهوڵهتو به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و ناشیرینییه‌کانی تریش جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نادیاریکراوی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌پینێ –هه‌ن. سبهکانی بۆسنیای ژێر فه‌رمانڕه‌وایی رادۆڤان کاراچیک، ره‌نگه نمونه‌یه‌کی ئه‌وه بن. لیبراڵه‌کان له جه‌نگی بۆسنه‌دا زیره‌کانه پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که سربه‌کان یان له ئه‌نجامی ترس یان فریوی ده‌زگاکانه‌وه ده‌ستیان ده‌دایه ئه‌و جۆره کارانه‌و ئه‌م باوه‌ڕه که له ده‌ستی خه‌ڵک به‌بێ ئه‌وه‌ی که ببنه ئامیری ده‌ست یان فریو بخۆن کارێکی خراپه‌یان له‌ده‌ست دێ بێ دواکه‌وتن ده‌خرایه که‌ناره‌وه. به‌لام من که ماوه‌یه‌کی زۆر راپۆرتم له باره‌ی جه‌نگی بۆسنیاوه ده‌دا، له‌و باوه‌ڕه‌دام که کاراچیک نوینه‌رێکی وه‌فاداری ئاوات ئاره‌زووی سربه ئاسیاییه‌کانی ئه‌و ره‌وشه جیاوازه بوو، به‌هه‌ق ده‌یتوانی به ئه‌ندازه‌ی ڤاسلاڤ هاول موده‌عی بێت که سه‌رمه‌شقی بێت بۆ کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
هه‌ڵبه‌ته هاول مرۆڤێکی باشه‌و کاراچیک مرۆڤێکی خراپه. به‌ڵام کاتێ مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دێته گۆڕێ، ئه‌م خاڵه مهوزعیهتێکی نییه. مگه‌ر ئه‌م پاگه‌نده‌یه په‌سه‌ند بکه‌ن که کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ته‌نیا ئه‌و کاته هه‌یه که ئامانجیو ئههدافێکی باش‌و ئاشتیخوازانه له ئارادا بێ. لێره‌دا کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی –هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که بۆ لایه‌نگرانی که‌م ئه‌زموونی ئه‌و دێته پیشی- ده‌گۆڕێت بۆ چه‌مکێکی خواناسانهو مانا سیاسی یا کۆمه‌ڵناسییه‌کانی تری خۆی له‌ده‌ستده‌دات. پسپۆرانی په‌رسه‌ندن، به هه‌مان شێوه‌ی که پیته‌ر یۆڤین له کتێبه نائاساییه‌که‌ی خۆیدا (هاوکاری کردنی توندوتیژی) پیشانی دا، رواندای پیش کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ئه‌م سالانه‌ی دوایی به یه‌کێ له باشترین کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌فریقای له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئه‌م نمونه‌یه ده‌بیته وریا که‌ره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پییان وایه کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێوه‌ری وەدی هاتنی سه‌لامه‌تی سیاسی میلله‌ت دیاری ده‌کات یان رێگرو به‌ربه‌ستێکه له به‌رمابه‌ر هه‌موو کارهساتو خراپه‌کارییه‌کاندا.
دوایین شت له دوای هه‌موویه‌وه، مه‌سه‌له‌ی دیموکراسییه، رابه‌رانی دامه‌زراوه‌کانو گروپه‌کانی فشار‌و ریکخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌کان. به‌پیچه‌وانه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی رژیمه دیموکراسیه‌کان، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی که‌سێ نین جگه له‌و ئهنداموکهسانهی که بودجەیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ده‌ڵێ: ره‌نگه ئه‌م بابه‌ته بیبایهخ بێت ئایا گرنگه که جودی ویلیامز هه‌رگیز به رابه‌ری خه‌بات بۆ قه‌ده‌غه کردنی مین هه‌ڵنه‌بژێردرا؟ ره‌نگه گرنگ نه‌بێت، به‌ڵام لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی مودهعین، که ئه‌م ئه‌لته‌رناتیڤه باشتری بۆ دهوڵهتو ئه‌نجومه‌نه یان لای که‌مه‌وه رێگه‌یه‌کی گرنگی تره له پاڵ ئارای ئه‌م دوو هیزه‌وه ئه‌ویش نه‌ک ته‌نها له‌مه‌ڕ بابه‌تێکه‌وه به‌ڵکو له‌مه‌ڕ هه‌موو مه‌سه‌له زهروورییهکانی سه‌رده‌می ئیمه‌و رابه‌رانی ئاوا گروپگه‌لێک به‌پیچه‌وانه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه ناچار نیین خه‌بات بکهنو پایه‌یه‌ک به‌ده‌ست بهێنن یان ئه‌و هه‌له بده‌نه خه‌ڵک، که ئه‌نجامی باجێک ببینن که له‌راستی دا ده‌یده‌ن، ئه‌م دۆخه هاو وێنه‌ی دۆخه‌کانی ناوه‌نده له به‌رگێکی تازه‌دا، که تیادا رابه‌رایه‌تی رێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان رۆلی ئه‌ربابانی فیۆداڵه‌کان ده‌گێڕن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه هه‌مان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نییه که لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌به‌رچاویاندایه به‌ڵام هه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵه دیموکراتیک‌و نابهرپرسهی گروپه تاک به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه، که وه‌کو ته‌نها ئهڵتهرناتیڤو جێگره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دێته گۆڕێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م گروپانه به‌و پایه‌و پیگهیهی که له باره‌یانه‌وه پێشبینی ده‌کرێت. بگه‌ن، بارودۆخی ئێمه لوهی که هه‌یه خراپتر ده‌بێت. پێش فه‌رزی چالاکییه‌کانی لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نادروسته. ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لاوازه، به‌ڵام هیشتا هیزێکی له‌کار که‌وتوو نییه ئه‌وانه‌ی که ئاره‌زووی جیهانێکی باشتریان عه‌سای جادویی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییان هه‌یه، باشتره له‌و زه‌مینانه‌دا که پێیان وایه موحتاجی خه‌باتی ئه‌وانه، بجه‌نگنو هه‌ر ئه‌و کاتیش بزانن که ئێمه له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ی که ده‌بێت چی بکهینو چۆنچۆنی کۆمه‌ڵه مرۆییه‌کان رێکبخه‌ین، لهگهلێاندا نین‌و نابین.
سه‌رچاوه:
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری (نگاه)ی ژماره 5ه‌وه وه‌رگیراوه، که (بوارنی وایی) له ئینگیزییه‌وه کردوویه‌تی به فارسی.
سەرچاوە:
قەڵەم ٤