لە فارسییەوە: زرێبار
به سه‌رنجدان به‌و شتانه‌ی وتران، له کۆمه‌ڵناسی سینی دا، ره‌وتی 'سکولاریزاسیون' به‌ستراوه به ره‌وتی سه‌نعه‌تی بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی ئۆرووپایی‌یه‌کانه‌وه، به واتایه‌کی دیکه بیرکردنه‌وه‌و ئه‌ندیشه‌ی 'سکولاریزاسیون' له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری له‌دایک بووه.
هۆکاره مێژووییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی سکۆلاریزم
ن: مه‌نووچێهر ساڵحی
و: زرێبار
((سکۆلار)) secular، واژه‌یه‌کی کۆنه‌و له ره‌هه‌ندی مێژوویی خۆی دا وه‌کو هه‌ر واژه‌یه‌کی دیکه گۆرانکاری به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش بۆ مانا‌و چه‌مکی جۆراوجۆر به‌کاربراوه. که‌وابوو هه‌ر کام له ماناکانی ئه‌م واژه‌یه بۆخۆی باس له ره‌وتێکی مێژوویی‌و هه‌نگاوێکی ده‌کا که ئینسان له پێناوی دابین بوونی مه‌ده‌نیه‌ت دا هه‌ڵی گرتووه. جا بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌مه لایه‌نه‌مان له ((سکولاریزم)) هه‌بێ، پێویسته به کورتی چاوێک به‌و ره‌وته مێژوویی‌یانه دا بگێڕین.
له‌پێشدا پێویسته بزانین که واژه‌ی ((سکولار)) له ریشه‌ی سکولوم SECULUM، واته سه‌د وه‌رگیراوه. لێره‌دا ((سکولار)) به‌و ره‌وت‌و رووداوانه دوترێ که هه‌ر سه‌دساڵ جارێک دووپات ده‌بنه‌وه کاریگه‌ری‌یه‌کی بنچینه‌یی له‌سه‌ر ژیانی ئینسان داده‌نێن. به‌م مانایه واژه‌ی ((سکولار)) له سه‌رده‌مه کۆنه‌کان‌و به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحیه‌ت به‌کار براوه. وه‌ک ده‌زانین نێونجی ته‌مه‌نی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌داری‌یه‌کان دا به سه‌رنجدان به پێشکه‌وتنی به‌رچاوی زانستی پزیشکی له‌ش ساغی نیزیکه‌ی 75 تا 80 ساڵ ده‌بێ‌و ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م له ئینسانه‌کان زیاتر له سه‌د ساڵ ده‌ژین. له سه‌رده‌مه کۆنه‌کان دا ته‌مه‌نی ئینسانه‌کان شتێک له نێوان 20 تا 25 ساڵ بوو. هه‌ر به‌و هۆیه بوو که ته‌مه‌نی چه‌ند که‌س پێکه‌وه ده‌یکرده سه‌د ساڵ. ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا کاتێک شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه روویدا، واته له سه‌روبه‌ندێک دا که کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رانسه پێی ده‌نایه قۆناغی به‌رهه‌م هێنانی سه‌مایه‌داری، نێونجی ته‌مه‌ن له‌م وڵاته‌دا به‌رابه‌ر بوو له‌گه‌ڵ 29 ساڵ[1]. به‌م شێوه‌یه سه‌دساڵ ته‌مه‌ن، گه‌وره‌یی‌و شکۆیه‌کی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو. هه‌ر به پێی ئه‌م روانگه‌یه بوو که به سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیح خه‌ڵک پییان وابوو که له مێژوودا به‌شێکی ۆر له رووداوه‌کان دووپات ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو ساڵێک به‌هارو هاوین‌و پاییزو زستانیان ده‌دیته‌وه، پێیان وابوو له‌هه‌ر سه‌دسالیش دا زۆربه‌ی رووداوه‌کان دووپات ده‌بنه‌وه، چونکه ئه‌و شتانه وه‌ک وه‌رزه‌کانی ساڵ به‌شێکن له ره‌وتی کاینات. دواتر که مه‌سیحیه‌ت سه‌ری هه‌ڵدا، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و په‌یڕه‌وانه‌ی له ژیر کاریگه‌ریی ئه‌ندیشه‌ی شلیاسی Chiliasmasدا[2] بوون، پێیان وابو که خودا هه‌ر سه‌د ساڵ جارێک رق‌و تووڕه‌یی خۆی به جیهان ده‌ڕێژێ‌و بۆ چاک کردنه‌وه‌ش مه‌سیحی یان یه‌کێک له لایه‌نگرانی مه‌سیح سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن تا چه‌وساوه‌کان له جه‌ورو چه‌وسانه‌وه رزگار بکه‌ن. به کورتی ((سکولار)) به هه‌موو ئه‌و رووداو و دیاردانه ده‌وترا که هه‌ر سه‌د ساڵ جارێک روویان ده‌داو تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و دیاردانه ئه‌وه بوو که نه‌یانده‌توانی دووباره بنه‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن به‌هار له هه‌موو ساڵێک دا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو ده‌خایه‌نێ‌و له باقی وه‌رزه‌کانی ساڵ دا دووباره نابێته‌وه.
شتێکی دیکه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بۆ واژه‌ی ((سکولار)) هاوتایه‌کی فارسی هه‌ڵبژێرین، ده‌توانین واژه‌ی ((دنیایی)) یان ((جیهانی)) به‌کار به‌رین، واته ئه‌و شته‌ی که بنه‌مایه‌کی زه‌وینی‌و ماددی هه‌یه‌و به‌م جیهانه‌وه به‌ستاوه‌ته‌وه. وا دیاره ئه‌م واژه‌یه له سه‌ره‌تاداو به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌لایه‌ن کلیسای کاتولیک‌و بۆ هێندێ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر به‌کار هێنراوه، که وابو پێویسته، هه‌رچه‌ند به کورتیش باسێکیان لێوه بکه‌ین. وه‌ک جه‌زانین له روانگه‌ی زۆربه‌ی ئایینه‌کانه‌وه ژیانی ئینسان به‌سه‌ر دوو لایه‌ن دا دابه‌ش کراوه. به‌شێک له‌م ژیانه که لایه‌نێکی زه‌مانی دیاری کراوی هه‌یه‌و هی سه‌رده‌مێکی که رۆح له چوارچێوه‌ی له‌ش دا دیل کراوه، به قۆناغی ژیانی ماددی‌و، ئه‌و به‌شه‌ی پێوه‌ندی به قۆناغێکه‌وه هه‌یه که روح پاش مردن و له‌نێوچوونی له‌ش، خۆی له‌و چوارچێوه رزگار ده‌کاو به‌ره‌و جیهانێکی دیکه به‌رز ده‌بێته‌وه، به قۆناغی ژیانی هه‌تاهه‌تایی یان ژیانی رۆحانی ناو ده‌به‌ن. دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌مرێ له‌ش ده‌ڕزێ‌و گۆڕانی به‌سه‌ر دا دێ. له حاڵێکدا که رۆح خه‌سڵه‌تی نه‌مریی هه‌یه‌و له زه‌وییه‌وه به‌ره‌و ئاسمان ده‌چێ، ئامۆژگاری‌یه‌کانی ئایینی مه‌سیحیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه‌و سێ کوچکه‌ی ئه‌و ئایینه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه دانراوه که باوک (خودا) بۆ رزگاریی‌و رێنوێنی مرۆڤایه‌تی مریه‌می به هۆی رۆحی پیرۆز (روح القدس) ئاوس کرد تاکو کوڕی خودا، اته عیسای مه‌سیح بتوانێ پێ بنێته جیهانی خاکێ‌و وه‌کو ((رزگاری‌ده‌ر))ێک له ئاسمان بێته خوارێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به فریوخواردن‌و له‌نێوچوونی ئینسان بێنێ. واته روحی خودا چووه له‌شی عیساوه‌و دوای ئه‌وه‌ی له ئورشه‌لیم له خاچ درا، ئه‌و جه‌سته پیرۆزه که نیشانه‌ی ۆحی پیرۆزی خودایی بوو، دوای سێ رۆژ زیندوو بووه‌و به‌ره‌و ئاسمان گه‌ڕایه‌وه[3]. جگه له‌وه‌ش له ته‌واوی ئایینه ئاسمانی‌یه‌کان دا ئینسان که‌م تا زۆر خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆیه‌تی‌و ده‌توانێ به‌پێی لێکدانه‌وه‌و ویستی خۆی له نێوان خێروشه‌ڕو چاکه‌و خراپه‌و ژیانی دونیایی‌و ژیانی روحانی دا یه‌کیان هه‌ڵبژێرێ. له ته‌وات دا هاتووه که ((مار به ژن (حه‌وا)ی وت... خودا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر رۆژێک له‌و (میوه‌ی داری زانایی)یه بخۆن، چاوتان ده‌کرێته‌وه، و وه‌کو خودا چاکه‌و خراپه ده‌ناسن)) به‌م جۆره مرۆڤ ئازاده که له نێوان ژیانی ئه‌م دونیا‌و ئه‌و دونیادا یه‌کێکیان هه‌ڵ بژێرێ. به‌م پێیه واژه‌ی ((سکولار)) له مه‌زه‌بی کاتولیک دا به‌و به‌شه له ژیانی مرۆڤ ده‌وترا که باری ماددی‌و دونیایی هه‌بوو، واته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی لایه‌نی ماددی‌یان هه‌بوو و له بایه‌خی رۆحانی‌و خواوه‌ندی‌یه‌کان بێ‌به‌ری بوون، وه‌ک ره‌وت‌و دیارده‌کانی ((سکولار)) له قه‌ڵه‌م دران. به‌م جۆره واژه‌ی ((سکولار)) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له مه‌زهه‌بی کاتولیک دا باری سلبی هه‌بوو،چونکه ژیانی ماددی له به‌رابه‌ر ژیانی روحانی‌دا هیچ بایه‌خێکی نه‌بوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌ی چاوی ده‌بڕیه بایه‌خه‌کانی ژیانی ماددی ئه‌م دونیایه، ئه‌و دونیایه‌ی له‌ده‌ست ده‌چوو، چونکه ژیانی نه‌مری ئه‌و کاته ده‌ست پێ ده‌کا که مرۆڤ پاش مردن ده‌چێته دونیای روحانی‌و جیهانی مه‌له‌کوتی. که وابوو ئه‌و که‌سانه‌ی لایه‌نی ماددیی‌و سکولاریستیان هه‌یه، به کرده‌وه پشتیان له ژاینی دینی کرد‌و له ئاکام دا ناتوانن پێ بنێنه دونیایه‌کی غه‌یری ماددی ((مه‌له‌کوتی خودایی))[4].
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ئه‌وه‌ی له مه‌زهه‌بی کاتولیک دا ده‌بێته زاهید یان زاهیده (راهب‌و راهبه)، پێویسته له پێناو پاک کردنه‌وه‌ی نه‌فس‌و ژیانێکی روحانی دا پشت له خۆشی‌یه‌کانی دونیا بکاو هه‌ر له‌و پێناوه‌دا نابێ هاوسه‌ریه‌تیبکاو ده‌بێ واز له دونیا بێنێ‌و سوچی ته‌نیایی هه‌ڵبژێرێ. روون‌و ئاشکرایه به درێژایی مێژوو زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ویستیان به‌م رێگه‌یه بڕۆن، دوای ماوه‌یه‌ک بۆیان ده‌رکه‌وت که چیدی ناتوانن ئه‌و هه‌موو پارێز کردن‌و خۆبه‌ێ‌به‌ش کردنه ته‌حه‌ممول بکه‌ن، هه‌ر بۆیه داوایان له رێبه‌ری که‌لیسای کاتولیک کرد که به‌ره‌و ژیانی ماددی بگه‌ڕێتوه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌ش دا له که‌لیسای کاتولیک دا ئه‌و ره‌وته‌ی که له جه‌رگه‌ی دا که‌سانێک پشتیان له ژیانی رۆحانی ده‌کردو روویان له ژیانی ماددی ده‌کرد، به ره‌وتی ((سکولار)) ناوی ده‌رکرد. بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی دینی‌دا واژه‌ی ((سکولار)) له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا به‌کار هاتووه. به‌مجۆه له مه‌زهه‌بی کاتولیک دا ((سکولار)) ته‌واوی ئاسته‌کانی ژیانی دونیایی ئینسانی ده‌گرته‌وه. به واتایه‌کی دیکه ژیانی دونیایی زیاتر له ژێر کارتێکردنی ئه‌و پێویستی‌یانه دایه که له‌شی مرۆڤ ده‌بێته هۆی دروست بونیان، وه‌ک سه‌رماو گه‌رما، بسیه‌تی‌و تێری، هه‌ستی جینسی‌و هتد. که وابوو ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مرۆڤ بۆ درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی خۆی ده‌یدا‌و تیده‌کۆشێ پێویستی‌یه‌کانی دابین بکا، بارێکی "سکولاریستی"یان هه‌یه‌و به‌م شێوه‌یه ((سکولار)) له خۆی‌دا پێشانده‌ری ژیانی ئه‌م دونیایه‌یه‌و ده‌بێته ئانتی‌تیزی ژیانی روحانی.
مه‌زه‌بی کاتولیک له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئه‌ندیشه‌یه دامه‌زراوه که عیسای مه‌سیح به‌ر له‌وه‌ی له خاچ بدرێ له‌نێو لایه‌نگرانی خۆی‌دا په‌ترۆسی وه‌کو جێگری خۆی ده‌ست نیشان کرد‌و له‌سه‌ر ئه‌م زناره کلیسای خۆی دامه‌زراند))[5] په‌ترۆسیش به‌ر له مردن قه‌شه‌ی که‌لیسای رۆمی به رێبه‌ری که‌لیسای کاتولیک دیاری کرد، که دواتر به پا‌پ واته باوک ناوی ده‌رکرد. به‌مجۆره پا‌پ جێ‌نیشینی په‌ترۆس‌و په‌ترۆسیش جێگری مه‌سیحه له‌سه‌ر زه‌وی دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک پا‌پ هه‌ڵ‌ده‌بژێرێ، پاک‌و بێخه‌وشه‌و ((شوان))ێکه که ده‌بێ ''مه‌ڕه‌کانی مه‌سیح'' بله‌وه‌ڕێنێ‌و له به‌رابه‌ر مه‌ترسی‌یه‌کان دا پارێزگاری‌یان لێ بکا.
له‌و کاته‌وه دینی مه‌سیح له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی کونسته‌نتین له سه‌ده‌ی چواری زایینی دا بوو به دینی ره‌سمی ئیمپراتۆریه‌تی رۆم، ده‌وڵه‌تی رۆم خۆی به به‌رپرسی ته‌واوی مه‌سیحێهێه‌کانی جیهان دانا‌و تێ‌کۆشا ئیمپراتۆریه‌تی رۆم بکاته ئیمپراتۆریه‌تی جیهانی مه‌سیحیه‌ت‌و به‌دوای ئه‌وه‌دا هه‌موو شه‌ڕه‌کان‌و وڵات گرتنه‌ژان به ناوی به‌رگری کردن له شه‌ریعه‌تی مه‌سیح ئه‌نجام ده‌دران. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه قه‌شه‌ی که‌لیسای رۆم پله‌یه‌کی به‌رزو به‌شکۆی هه‌بوو و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی رێبه‌ری ده‌ردکرد که له سنووره‌کانی ئیمپراتۆریی رۆم دا ده‌ژیان. به‌ڵام کاتێک له‌و ئیمپراتۆری‌یه که ئه‌و پێته‌خته‌که شاری رۆم بوو، به‌ده‌سه‌ت پێ‌کردنی سه‌ده‌ی پینجه‌می زایینی که‌وته به‌ر هێرشی هۆزه‌کانی جێرمه‌ن‌و له کۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا تێک رما. سه‌ره‌تا به‌ره‌به‌ره بی سه‌ره‌وبه‌ره‌یی کیشوه‌ری ئوروپای داگرت‌و دواتر ورده‌ورده هێندێ ده‌وڵه‌تی بچووک له سه‌رانسه‌ری ئوروپادا پێک هاتن که هیچاکم له‌وانه له‌به‌ر بچووک بوونیان نه‌یان ده‌توانی خۆیان له جێی ده‌وڵه‌تی رۆم دابنێن که له باری سیاسی‌یه‌وه ئۆرووپای یه‌کگرتوو کردبوو. به‌مشێوه‌یه یه‌کێتی سیاسی ئۆرووپا تێک شکا، به‌ڵام ئه‌مه به مانای که‌مبوونه‌وه‌ی رپلی رێبه‌ره‌ایه‌تی که‌لیسای کاتۆلیکی رۆم به رێبه‌ری پا‌پ نه‌بدوو و، رۆم هه‌روه‌ک جاران وه‌ک ناوه‌ندی ده‌سه‌لاتی دینی مایه‌وه. ئه‌م وه‌زعه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی دینی مه‌سیح بێته ئه‌و هه‌ودایه‌ی که ته‌واوی ده‌وڵه‌ته بچووکه ئه‌یاله‌تیهیه‌کان وه‌ک ده‌نکه‌کانی ته‌زبێح پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه به ده‌ست پێ کردنی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست که‌لیسای کاتولیک جێگایه‌کی تایبه‌تی پێدا کرد‌و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته بچووک‌و ئه‌یاله‌تی‌یه‌کان رێبه‌راتی روحانیی پاپیان به‌سه‌ر وڵاته‌کانی خۆیان دا قبووڵ کرد. پادشا فیوداله‌کان به دانی باج‌و خه‌راج به ڤاتیکان خۆیان به نوێنه‌رو ده‌مڕاستی وڵاتانی ژێرده‌سه‌لاتی خۆیان له قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌م شێوه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا حکومه‌تی ''روحانی''ی پا‌پ له سه‌رووی حکومه‌ته ''زه‌وینی''و ''دونیایی''یه‌کانی پاشا فیوداله‌کاندا بوو، چونکه به‌پێی ئامۆژگاری‌یه‌کانی مه‌سیح سه‌ه‌سه‌ری زه‌وی موڵکی مه‌سیحه، به‌و پێیه پا‌پ وه‌کو جێ‌نشینی مه‌سیح نه‌خشی رێبه‌ری کردنی دین و دونیای جیهانی مه‌سیحیه‌تی له‌سه‌ر شان بوو. پاشا فیوداله‌کان به‌بێ ئیزنی پا‌پ نه‌یانده‌توانی به‌سه‌ر وه‌ڵاته‌کانیاندا حکومه‌ت بکه‌ن یان ناوچه‌یه‌ک داگیر بکه‌ن، ئه‌م وه‌زعه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌دا سه‌روه‌ت‌و سامانێکی زۆر بکه‌ویته ژێرده‌ستی که‌لیسای کاتولیک‌و که‌لیسا ببێته خاوه‌نی به‌شێکی زۆر له زه‌وی‌و زاره کشت‌و کاڵی‌یه‌کانی ئۆرووپا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه تا کاتێک که ئیمپراتۆریی رۆم له‌سه‌ر کار بوو، که‌لیسای رۆم له ژێر نفوزی قه‌یسه‌ری رۆم دا بوو. یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی خه‌بات له دژی ئه‌و ناعه‌داڵه‌تی‌یانه بوو که له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بوون. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌زگای ده‌وڵه‌ت هیشتا به‌سه‌ر که‌لیسادا زاڵ بوو و به واتایه‌کی دیکه بونیاده ماددی‌یه‌کان به‌سه‌ر بونیاده رۆحانی‌یه‌کان دا زاڵ بوون. به‌ڵام زه‌مانێک که ئه‌و ئیمپراتۆری‌یه داڕماو به‌ده‌یان ده‌وڵه‌تی بچووک جێگه‌یان گرته‌وه که رێبه‌ری سیاسی‌یه‌کانیان خۆیان به ده‌مڕاستی پا‌پ له قه‌ڵه‌م ده‌دا، ره‌وتی زاڵبوونی بونیادی روحانی به‌سه‌ر بونیادی دونیایی دا ده‌ستی پێ کرد‌و به واتایه‌کی دیکه له‌وه به‌دواوه رێبه‌رایه‌تی که‌لیسای کاتۆلیک له وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی ئۆرووپایی‌دا بوو به پاڵپشتی پاشا فیۆداله‌کان. ئه‌گه‌ر له رابردوودا ئه‌و جووتیارانه‌ی له ژێر باری چه‌وسانه‌وه‌ی ماڵیاتی‌و بج‌و خه‌راجی فیودالی دا پشتیان چه‌ما بووه‌وه‌و، بۆ رزگار بوون له‌و زوڵم‌و زۆرداریه‌ی ئاغاکان په‌نایان ده‌برده به‌ر که‌لیسا، ئێستا ئه‌م سیسته‌مه بۆخۆی ببو به به‌شێک له سیسته‌می زوڵم‌و چه‌وسانه‌وه. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش بوو که نێوان ئه‌و قه‌شانه‌ی خاوه‌ن رابردوویه‌کی ئه‌ریستۆکراسی بوون‌و رێبه‌ری که‌لیسایان گتبووه ده‌ست‌و دیفاعیان له ماف‌و ئیمتیازه‌کانی ئه‌ریستۆکراته زه‌وینداره‌کان له به‌رامبه‌ر جوتیاان دا ده‌کردو ئه‌و قه‌شانه‌ی که له گونده‌کانه‌وه هاتبوون‌و له‌گه‌ڵ ره‌نج‌و بێ‌به‌شی جووتیاران ئاشنا بوون، دوژمنایه‌تی‌یه‌کی له ئاشتی نه‌هاتوو دروست بوو. زۆری پێ نه‌چوو که شۆڕش و راپه‌رینی جوتیاران ته‌واوی ئۆرووپای داگرت‌و به‌شێک له‌و قه‌شانه‌ی خوازیاری گۆڕانی وه‌زعه‌که به قازانجی جوتیاره هه‌ژاره‌کان بوون، به پشتیوانی کردن له‌و شۆشانه که‌وتنه خه‌بات له دژی که‌لیسای کاتولیک. به‌م شێوه‌یه قۆناغێکی نوێ له ره‌وتی ''سکولاریزاسیۆن''دا ده‌ستی پێ کرد.
له ئاڵمان دا شۆڕشی جوتیاران... چاکسازی‌یه دینی‌یه‌کانی مارتین لۆته‌ر (Martin Luther)[6] ناوبراو به وه‌رگێڕانی ته‌ورات‌و ئه‌نجیل بۆ سه‌ر زمانی ئاڵمانی ئه‌و بواره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئاسایی که له زمانی لاتین نه‌ده‌گه‌یشتن، ره‌خساند که له‌و کتێبانه تێ‌بگه‌ن. هه‌ر له‌و کاه‌دا له دژی ده‌زگای که‌لیسای کتولیک که سه‌روه‌ت‌و سامانێکی زۆری خستببووه ژێر چنگی خۆی، راوه‌ستا. له‌و سه‌ده‌مه‌دا قه‌شه‌کان که خۆیان به نوێنه‌ری خودا له هه‌ر وڵاتێک دا ده‌زانی، به هۆی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت‌و سامانه‌ی له ژێر ده‌ستیان داب‌و، وه‌کو پاشاکان له نازو نیعمه‌ت دا ده‌ژیان‌و ئاگایان له ژیانی سه‌خت‌و دڵته‌زێنی گوندنشینه‌کان نه‌بوو. وه‌زعی ژیانی ئه‌و قه‌شانه به چه‌شنێ بوو که ته‌نانه‌ت پاشاکانی ئه‌یاله‌ته بچووکه‌کانیش به تۆزی پێیان نه‌ده‌گه‌یشتن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که کاتێ بزووتنه‌وه‌ی جووتیاران ده‌ستی پێ کرد، ژماره‌یه‌ک له حاکمانی ئه‌یاله‌ته‌کان پشتیوانیان لێ کردن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێک له موڵک‌و دارایه‌کانی که‌لیسادا بگرن.ئه‌م کاره ته‌نیا کاتێک جێ‌به‌جێ ده‌بوو که ئه‌و فیوداله ده‌سه‌ڵاتدارانه خه‌ڵکی وڵاته‌کانی خۆیان قه‌ناعه‌ت پێ بێنن که چیدی قه‌شه‌کان ته‌نیا نوێنه‌ری مه‌سیح له‌سه‌ر زه‌وی نین. بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی دینی لۆته‌ر که بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌زهه‌بی پروتستانیزم[7] باشترین هه‌ل بوو بۆ ئه‌و فیودالانه که قازانجی خۆیان لێ به‌ده‌ست بێنن. به‌م جۆره به سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی پروتستانتیزم له ئۆرووپا دا هه‌م یه‌کێتی‌و یه‌کده‌ست بونی که‌لیسای کاتولیک کۆتایی پێ هات‌و هه‌م فیوداله‌کان به‌شێک له سه‌روه‌ت‌و سامانی که‌لیسایان خسته ژێر چنگی خۆیان. له مێژوویکه‌لیسای کاتولیک دا ئه‌و ره‌وته‌ی که له جه‌رگه‌ی دا زه‌وی‌یه‌کانی که‌لیسا بوون به مڵکی پاشا‌و فیوداله‌کان‌و کاروباری دادوه‌ری له سنووری ده‌سه‌ڵاتی که‌لیسادا نه‌ما، به ره‌وتی ''سکولاریزاسیون'' ناونرا.
دیاره ره‌وتی لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی که‌لیسا له ئۆرووپای سه‌ده‌ی شه‌شی زاینی دا ده‌ستی پێ کرد. واته سه‌رده‌مێک که هێشتا ئیسلام سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو ئه‌م ره‌وته تا شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه درێژه‌ی کێشا. له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئه‌ره‌ستۆکراتانه‌ی که ده‌بوا شه‌ڕ ده‌ست پێ بکه‌ن‌و ئیمکاناتێکی ئه‌وتۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بوو داوای یارمه‌تی‌یان له رێبه‌رایه‌تیکه‌لیسا کرد‌و زۆر جاران که‌لیسا به‌ده‌نگیانه‌وه ده‌چوو و جار ناجاریش وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه. له بارودۆخێکی ئه‌وتۆدا ئه‌م رێبه‌ره سیاسیانه به بیانووی جۆراوجۆر تی ده‌کۆشان به‌شێک له سه‌روه‌ت‌و سامانی که‌لیسا بخه‌نه ژێر چنگی خۆیان. له سه‌ره‌تادا هێشتا ئه‌م هه‌وڵ‌و کۆششانه لایه‌نی دژی دینی به خۆیه‌وه نه‌گرتبوو، به‌ڵکو هه‌ر له‌و کاته‌دا که خۆیان به فه‌رمانبه‌ری که‌لیسای کاتولیک‌و خودی پا‌پ ده‌زانی، زه‌وی‌یه‌کانی که‌لیسایان داگیر ده‌کرد، به‌ڵام کاتێک که بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران له دژی په‌یوه‌ندیه ئاغا‌و ره‌عیه‌تیه‌کان، که گوندنشینه‌کانی له هه‌ر چه‌شنه مافێک بێ‌به‌ش کردبوو، سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌م ره‌وته زیاتر له رابردوو گه‌شه‌ی سه‌ندو پاشان لایه‌نی دژی کاتولیکی به‌خۆوه گرت.
هه‌ر وه‌ک وتمان دوای شۆڕش‌و راپه‌ڕینه‌کانی جووتیاران که له سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌م دا نزیک به ته‌واوی کیشوه‌ری ئورووپای گته‌وه، ره‌وتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له که‌لیسای په‌ره‌ی گرت، چونکه به هۆی چاکسازی‌یه‌کانی لۆته‌ره‌وه یه‌کێتی مه‌خیحیه‌ت کۆایی پێ هات‌و چین‌و توێژه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م ئاینه به هاوکاری کردن له‌گه‌ل حکومه‌ته ناوچه‌یی‌یه‌کان له دژی یه‌کتری راوه‌ستان‌و ده‌ستیان کرد به پیلان گێڕان. ئه‌م ره‌وته له ئاڵمان دا له ماوه‌ی ساڵانی 1801-1803 گه‌یشته لوتکه، ئه‌گه‌رچی هێندێ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ماڵ‌و مڵکی که‌لیسایان به قازانجی خۆیان زه‌وت کرد، هێشتا خاوه‌ن بنه‌مایه‌کی بورژوازی نه‌بوون، به‌ڵام خێراتر بوونی خودی ئه‌م ره‌وته نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که له باری چۆنیه‌ه‌تی‌یه‌وه هێندێ گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگای ته‌قلیدی ئۆرووپادا له ئارادا بوو که هێشتا ئه‌وه‌نده ریشه‌ی نه‌بوو که بتوانێ گۆڕان به‌سه‌ر پێوه‌ندی‌یه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی نزامی فیودالی دا بێنێ. بۆ وێنه ده‌وڵه‌تی پڕۆس دوای اگیرکردنی زه‌وی‌یه‌کانی که‌لیسای کاتولیک، سه‌ره‌تا ئه‌و زه‌وی‌یانه‌ی به جوتیاران به‌کرێ دا و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێکی نه‌گۆڕو متمانه پێ‌کراوی هه‌بێ، ئه‌و زه‌وی‌یانه‌ی دا به ئه‌ره‌ستۆکراته فیوداله‌کان‌و ئه‌وانیش به‌پێی رێککه‌وتننامه‌یه‌ک، کرێیه‌کی دیاری کراویان ده‌دا به ده‌وڵه‌ت. ئه‌و فیودالانه‌ش زه‌وی‌یه‌کانیان به کرێیه‌کی زیاتر ده‌دا به جووتیاران‌و به‌مجۆره گوندنشینه‌کان زیاتر له جاران چه‌وسێنرانه‌وه. دواتر کاتێک سه‌رمایه‌داری له ئاڵمان دا ده‌سه‌لاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، ئه‌و زه‌ویانه به‌و جووتیارانه فرۆشان که کاریان له‌سه‌ه‌ر ده‌کرد، به‌مجۆره زه‌وینداری بچووک (خردمالک) دروست بوو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ((سکولاریزاسیون)) له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسی‌یه‌وه، به ره‌وتێک ده‌وترێ که له ناخی جا کولتوری زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا که سه‌ه‌تا باری ئایینیشی هه‌یه، به‌ره‌به‌ره لایه‌نه ئایینیه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ست بدا‌و ببێته فه‌رهه‌نگێکی نائاینی‌و که‌لتوری دینی پاشه‌کشه بکاو وه‌کو که‌لتوریکی سه‌رکه‌وتوو، بنه‌مای ره‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری بکا. به واتایه‌کی دیکه ((سکولاریزاسیون)) به‌و ره‌وته‌ی ده‌گوترێ که له جه‌رگه‌ی دا ئه‌ندیشه‌ی باوی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌به‌ره ه‌نگ‌و بۆنی دینی خۆی له‌ده‌ست ده‌داو کۆمه‌ڵگه خۆی له داب‌و نه‌ریت‌و دۆگماتیزمه دینی‌یه‌کان رزگار ده‌کاو ده‌توانێ خۆی له‌و ته‌نگه‌به‌ری‌یهEmanzipation ده‌رباوێ. به بائاکام گه‌یشتنی ئه‌م ره‌وته چیدی حوکم دینیه‌کان ناتوانن له هیچ بوارێک دا ژێر بیناو بناخه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک بێنن‌و سیسته‌مه حقووقی‌و سیاسی له‌سه‌ر ویست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵک داده‌مه‌زرێن، چونکه کۆمه‌ڵگه هه‌ر کاتێک بکه‌وێته هێندێ بن به‌سته‌وه باشتر له هه‌ر بنیادێکی دیکه ده‌توانێ دژ کرده‌وه‌ی گونجاو له خۆی پێشان بدا‌و له پێویستی‌یه‌کانی سه‌رده‌م تێ بگا. به‌م شێوه‌یه ره‌وتی ((سکولاریزاسیون)) به‌و ئاکامه ده‌گا که له جه‌رگه‌ی خۆی دا به‌ره‌به‌ره ئایین رۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌داو لایه‌نی تاکه که‌سی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که چیدی ناتوانێ رۆڵێکی کاریگه‌ر له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌ه‌تی خه‌ڵک دا بگێڕێ. به سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری رووبه‌رووی سیسته‌مێک ده‌بینیەوه که به‌خێرایی، سروشت، کۆمه‌ڵگه‌و خودی خۆی تووشی گۆڕانکاری ده‌کاو ئایین ئه‌و ماوه‌یه‌یی نیه که خۆی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن‌و بووژانه‌وه‌ی بزووتنوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌لومه‌ه‌رجی نوێ دا بگونجێنێ‌و ده‌بێته له‌مپه‌رێک له‌سه‌ر رێگای ئه‌م سیسته‌مه. به‌ڵام ره‌وتی (سکولاریزاسیون) نه‌یده‌توانی وه‌دی بێ، ئه‌گه‌ر له ره‌وتی به‌رهه‌م هێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی پێک بێ.
هه‌ر وه‌ک زانیمان ئه‌م ره‌وته به گه‌شه‌سه‌ندنی پێوه‌ندی‌یه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی سەر‌مایه‌داری ده‌ستی پێ کرد، تا ئه‌و کاته فاکته‌ری گرینگی به‌رهه‌م هێنان زه‌وی بو و ئه‌وه‌ی ئه‌م فاکته‌ره‌ی له‌به‌رده‌ست دابوو، ده‌یتوانی به وه‌رگرتنی کرێ له جوتیاره‌کان، به‌شێکی زۆر له سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر ده‌ستی خۆی دا کۆ بکاته‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌و ئه‌ریستۆکراتانه‌ی خاوه‌ن زه‌وی‌و زاره‌کان بوون‌و ئه‌و قه‌شانه‌ی زه‌وی‌و زاره‌کانی تایبه‌ت به که‌لیسایان له‌به‌رده‌ست دابوو، به‌شێکی به‌رچاو له سامانی کۆمه‌ڵایه‌ته‌ی‌یان بۆخۆیان ده‌برد.
مێژوو نیشانی دا که روحانیه‌تی‌و ئەر‌ستۆکراته‌کان په‌یکه‌رێکی یه‌کپارچه‌یان پێک نه‌ده‌هێنا. له‌نێو قه‌شه‌کان دا ته‌نیا چینی سه‌ره‌وه واه ئۆسقۆفه‌کان ماڵ‌و سامانێکی زۆر هه‌بوو و له حاڵێک دا به‌شێکی زۆر له قه‌شه‌کان که زۆربه‌یان خه‌ڵکی لادێ بون، له ناوچه گوندنشینه‌کان‌و له‌نێو جووتیاره نه‌داره‌کان دا به هه‌ژاری ده‌ژیان. جگه له‌وه‌ش چینی سه‌ره‌وه‌ی که‌لیسا خۆی به نوێنه‌ری مه‌سیح له‌سه‌ر زه‌وی له قه‌ڵه‌م ده‌داو له‌به‌ر ئوه خۆی به به‌رزتر له ئه‌ره‌ستۆکراته‌کان داده‌نا. چونکه نوێنه‌رایه‌تی باری مه‌عنه‌وی قه‌شه‌کانی ده‌کردو رێگه‌ی بۆ دونیای دیکه خۆش ده‌کرد.
به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر چی قه‌شه به‌شێک له سامانی کۆمه‌لایه‌تی له‌به‌رده‌ست دابوو، به‌ڵام خۆی به توێژێک ده‌زانی که نوێنگه‌ی مه‌عنه‌ویات بوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه سیسته‌می فێرکردن‌و په‌روه‌رده‌و دادگا مه‌زهه‌بی‌یه‌کانی له پاوانی خۆی گرتبوو. ئه‌ره‌ستۆکراته‌کان به‌هۆی له‌به‌ر ده‌ست دا بونی هێزی چه‌کدار، خۆیان له سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکه‌وه داده‌ناو پییان وابوو چونکه ئاسایشی ناوچه گوندنشینه‌کان دابین ده‌که‌ن، ده‌بێ به‌شێک له‌به‌ر کشت‌و کاڵی جوتیاره‌کانیان به‌ر که‌وێ. ئه‌وانیش چینێکی تایبه‌تیان پێک ده‌هێنا که رێبه‌ری کردنی جیهانی ماددی‌یان به ئه‌رکێکی مێژوویی خۆیان ده‌زانی. باقی کۆمه‌ڵگه‌ش، واته خه‌ڵکی شار‌و لادێ که هیچ چه‌شنه پیگه‌یه‌کی رۆحانی‌و ئه‌ره‌ستۆکراتی‌یان نه‌بوو، پێکه‌وه چینێکیان پێک ده‌هێنا که سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یان به‌رهه‌م ده‌هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێکی سه‌ره‌کی بۆخۆیان هه‌ڵ بگرن.
به‌م شێوه‌یه ره‌وتی ((سکولاریزاسیون)) به‌و ره‌وته ده‌وترێ که کۆمه‌ڵگه له‌و ماوه‌یه‌دا دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ند قۆناغێکی ئاڵۆز به‌ره‌به‌ره ئه‌و توانایی‌یه په‌یدا ده‌کا که له روانگه‌ی رێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تییەو پێکه‌وه گونجاندنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه خۆی له چوارچێوه دینی عیرفانییه‌کان رزگار بکاو له کۆتایی ئه‌م ره‌وته‌دا باوه‌ڕه دینی‌یه‌کان له پیوه‌ندی‌یه کۆمه‌ڵایه‌تهێه‌کان وه‌لا ده‌نرێن‌و ئایین ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی تاکه که‌سی‌و که‌لیسا وه‌کو ته‌نیا بونیادێک که ده‌توانێ پردی پیوه‌ندی نێوان ئینسان‌و خودا بێ، خه‌سڵه‌تی ده‌سه‌لاتدارێتی خۆی له‌ده‌ست ده‌داو له سیسته‌می ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌هاوێژرێ‌و به‌م شێوه‌یه جودایی دین له ده‌وڵه‌ت وه‌دی دێ. ئه‌ندیشه‌ی جودایی دین له ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن بیرمه‌ندانی لیبراڵ هاته ئاراوه. رووناکبیرانی لیبراڵی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی دژ به دین بن، موخالیفانی چینی سه‌ره‌وه‌ی قه‌شه‌کان بوون که له‌گه‌ڵ ئه‌ره‌ستۆکراته‌کان دا ده‌ستیان تیکه‌ڵ کردبوو و رێگه‌ی هه‌ر چه‌شنه گۆڕانکاری‌یه‌کی ئاشتیخوازی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یان گرتبوو[8].
به سه‌رنجدان به‌و شتانه‌ی وتران، له کۆمه‌ڵناسی سینی دا، ره‌وتی ((سکولاریزاسیون)) به‌ستراوه به ره‌وتی سه‌نعه‌تی بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی ئۆرووپایی‌یه‌کانه‌وه، به واتایه‌کی دیکه بیرکردنه‌وه‌و ئه‌ندیشه‌ی ((سکولاریزاسیون)) له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری له‌دایک بووه‌و له قۆناغێکدا ده‌بوایه سه‌رمایه‌داری بۆ درێژه‌دان به ژیانی خۆی چوارچێوه‌ی سیسته‌می فیۆدالی تێک بشکێنێ، جا ئه‌م ئه‌ندیشه‌یه بوژایه‌وه‌و بوو نێوه‌رۆکی شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه که به هۆی ئه‌و شۆڕشه‌وه سه‌رئه‌نجام جودایی دین له ده‌وڵه‌ت وه‌دی هات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه تیۆری کۆمه‌ڵناسی دینی به پشت به‌ستن به‌و بنه‌مایه ده‌چێته پێش که ره‌وتی ((سکولاریزاسیون)) گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه، و ناتوانێ بۆ سه‌رده‌مێک بگه‌ڕێته‌وه که هێشتا دین‌و ده‌وڵه‌ت تێکه‌ڵ به یه‌ک بوون‌و قه‌شه‌کان له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کۆمه‌ڵگادا رۆڵێکی چاره‌نووس سازیان هه‌بوو. دیاره هێندێ له کۆمه‌ڵناسه ئایینه‌کان گومان له دروست بونی ئه‌و تیۆره ده‌که‌ن‌و پییان وایه قه‌یرانی پێوه‌ندی‌یه‌کانی سه‌رمایه‌داری بووه‌ته هۆی ئه‌وه ئینسانه‌کان بۆ دامرکاندنی پیویستی‌یه رۆحی- ده‌رونی‌یه‌کانی خۆیان جارێکی دیکه روو له ئایین بکه‌نه‌وه‌و هه‌ر بۆیه ده‌بێ له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا حه‌ز کردنی ئینسانه‌کان بۆ ده‌رچوون له بن‌به‌سته رۆحی- ده‌روونی‌یه‌کانیان وای کردوه که ئینسانه‌کان نه‌خشێکی گرنگ بۆ دین له رێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌به‌رچاو بگردری‌و له لایه‌کی دیکه‌وه له کۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌داریه‌کان دا روو له مه‌زهه‌به تازه دروست بوه‌کان بکه‌ن‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مڕۆ ده‌توانین هێندێ له‌و ئاینانه ببینین که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی دینی‌یه‌کانی خۆیان دێننه گۆڕێ، هه‌ر کامه‌شیان بوون به ئیمپراتۆریه‌تێکی مه‌زنی ئابووری‌و به هۆی هیزی ماددی‌یانه‌وه تێ‌ده‌کۆشن کار له ره‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن‌و لایه‌نگران‌و شوێن که‌وتووانی خۆیانی به ریگایه‌ک داببه‌ن که جیهان بینێهیه دینی‌یه‌که‌یان به رێگای به‌خته‌وه‌ری مرۆڤی ده‌زانێ.
گۆڤاری میهه‌ن ، ژماره 16
[1] "کتێبی شۆڕشی فه‌رانسه" له دوو به‌رگ دا، نووسینی ئالبر سوپول، وه‌رگێڕانی نصرالله کسرائیان‌و عباس مخبر، ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی شباهنگ، تاران 1370ی هه‌تاوی.
[2] به‌پێی ئامۆژگاری‌یه‌کانی هێندێ له پێغه‌مبه‌ران‌و به‌تایبه‌ی ئامۆژگاری‌یه‌کانی یوحه‌نا، عیسای مه‌سیح به‌ر له‌وه‌ی جیهان بگاته کۆتایی، له ئاسمانه‌وه دێته سه‌ر زه‌وی‌و ئه‌و که‌سانه هه‌ڵ ده‌بژێرێ که له کاتی ژیانی دا ئیمانیان پێ هێنابوو و، له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ ماوه‌ی 1000 ساڵ ئیمپراتوریه‌کی به‌هه‌شتی له‌م دونیا خاکی‌یه‌دا داده‌مه‌زرینن. له دینی مه‌سیحی‌دا به‌م ئه‌ندیشه‌یه ده‌وترێ شیلیایسم که له‌سه‌ر بنه‌مای ژیانێکی نوێ دامه‌زراوه‌و ناوی ((قیامه‌تی یه‌که‌م))ی لێ‌نراوه مه‌سیح مرده ئیمانداره‌کان جارێکی دیکه زیندوو ده‌کاته‌وه تا بتوانن بۆ ماوه‌ی هه‌زار ساڵ له خۆشی‌یه‌کانی ئه‌م جیهانه، که له ماوه‌ی ژیانی خۆیان دا به قازانجی دین وازیان لێ هێناوه ژه‌ڵک وه‌ربگرن له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌توانین چاو له ((مکاشفه‌ی یوحنای رسول)) به‌ندی 20 تا 22 بکه‌ین. دیاره کلیسای کاتولیک‌و پرۆتستان ئه‌م ئه‌ندیشه‌یان قبوول نیه‌و به درێژایی مێژووی خۆیان به توندی له دژی ئه‌م ئه‌ندیشه‌یه خه‌باتیان کردووه.
[3] چاو له کتێبی "تاریخ جامع ادیان از آغاز تا امروز" بکرێ له ئاماده‌کردنی جان ناس‌و وه‌رگێڕ ابن علی اصغر حکمت ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی پیرۆز- تاران 1348.
[4] له وه‌رگێڕانی ئاڵمانی ئه‌نجیل دا بۆ وه‌رگێڕانی واژه‌ی (ملکوت) واژه‌ی رایشReich به‌کار براوه که مانایه‌کی دیکه‌ی ده‌بێته ئیمپراتوری هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش نازی‌یه‌کانی ئاڵمان حکومه‌تی هیتله‌ریان به رایشی سێهه‌م ناو ده‌برد. که ئه‌وان له پڕوپاگه‌نده‌کانی خۆیان دا باسیان له ئیمپراتۆری هه‌زار ساڵه‌ی ئاڵمان ده‌کرد که ئاماژه‌یه‌ک بوو به (ملکوت)ێکی هه‌زار ساڵه که مه‌سیح به ته‌مایه له‌سه‌ر زه‌وی دایمه‌زرێنێ.
[5] چاو له ئه‌نجیلی مه‌تا ((به‌ندی شانزده‌هه‌م)) ئه‌نجیلی لۆقا، به‌ندی 22و ئه‌نجیلی یوحه‌ننا، به‌ندی 21 بکرێ.
[6] مارین لوته‌ر له ساڵی 1483 دا له شاری ئایسلبن Eislebenله‌دایک بوو و له ساڵی 1546 هه‌ر له‌و شاره کۆچی دوایی کرد.
[7] پروتستانتیزم Protestantismله واژه‌ی پروتست Protestوه‌رگیراوه که مانای مه‌خالفه‌ت‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌داو بزووتنه‌وه‌ی چاکسازیی مارتین لۆته‌ریش ناره‌زایه‌تی بوو له به‌رانبه‌ر کرده‌وه‌کانی که‌لیسای کاتولیک دا‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌و له مه‌سیحییه‌ت باسی ده‌کرد، به پروتستانتیزم ناوی ده‌رکرد، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له سیسته‌می حقووقیی فیودالی ئیمپراتوری ئاڵمان واژه‌یه‌ک هه‌بوو به ناوی پروتستاسیونProtestation که واژه‌ی پروتستانتیزم هه‌ر له‌و واژه‌یه وه‌رگیراوه. له ساڵی 1529 دا نوێنه‌ری 5 میرنشین‌و 14 شار له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا که پێکیان هێنا، گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان له دژی په‌سند کراوه‌کانی ساڵی 1526 ئه‌نجومه‌نی ئیمپراتۆری په‌سند کرد که له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێندێ ئازادی‌یان بۆ لایه‌نگرانی رێبازی لۆته‌ر له‌به‌ر چاو گرت. ئه‌م په‌سندکراوانه به پروتستاسیون ناوبراوان‌و هه‌ر ئه‌م کاره‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی تا موخالیفانی لۆته‌ر بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی‌یه‌که‌ی ئه‌ویان گاڵته‌جاڕانه به پرۆتستانتیزم ناو به‌رن.
[8] چاو له کتێبی Zum diesseitsنووسینی A: Mollanu, Guenther Von genseits Heyden, karناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی Verlag leipzig & jena uramiaکه له ساڵی 1960 دا چاپ کراوه.
سەرچاوە: قەلەمی ٣