لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کاتێک گه‌یشتینه جێ، خانوویه‌کی خراپۆکه و له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاومان دیت له نێو ئه‌و قوڕ و چڵپاوه دا هه‌ڵتۆقیبوو. گه‌وڕێکی به‌ربه‌ره‌ڵا، کادێنێک به سه‌ریه‌وه له لایه‌کیه‌وه دروست کرابوو. هه‌ر له ژێر ئه‌و بانه و له ته‌نیشت گه‌وڕه‌که‌وه شوینێکیش بۆ حه‌وانه‌وه‌ی مرۆڤ و چوارپێکان ساز کرابوو.
وەسیەتنامەی جووتیارێک
ئا‌نتۆنیۆ فاگازاڕۆ
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
مانگی ئاگوست له" ڤه‌نسه‌نزا" وه‌ک یاریده‌ر لای پارێزه‌ر x تازه ده‌ستم به کار کردبوو.
رۆژێکیان سه‌ر له به‌یانی، جووتیارێکی گه‌نج هاته ده‌فته‌ره‌که‌مان و داوای له پارێزه‌ر کرد، له‌گه‌ڵیا بچێت بۆ ماڵیان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سیه‌تنامه‌ی باوکی وه‌ک خۆی ده‌یگوت "له سه‌ره‌مه‌رگدایه" بنوسێ. پارێزه‌ر دوای قایل بوون داوای له منیش کرد له ته‌کیانا بچم.
هه‌ر سێکمان له کالیسکه‌یه‌کی شه‌ق و شڕ دا که به زه‌حمه‌ت جێگه‌مان ده‌بۆوه و ئه‌سپێکی پیر و په‌ککه‌وته به ره‌وتێکی نا‌هه‌موار ڕایده‌کێشا، به‌ره‌و دێ ڕێکه‌وتین.
ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه‌ی لێ دانیشتبووین دۆشه‌کی نه‌بوو، نه‌ک هه‌ر جێگه‌ی دوو پیاوی وه‌ک ئێمه که به دانیشتن له سه‌ر کورسی نه‌رم و ڕه‌حه‌ت ڕاهاتبووین نه‌ده‌بۆوه، جێگه‌ی پیاوێکی نه‌ختێ به‌خۆوه‌ش هه‌ر نه‌ده‌بوو.
له ڕێدا ده‌مووچاوی پارێزه‌ر ناڕه‌حه‌تی پێوه ده‌ر که‌وت، له هه‌ر ڕاته‌کانێکی کالیسکه‌که‌شدا هاوارێکی لێ به‌رز ده‌بۆوه. ئه‌منیش به‌بێده‌نگی هه‌ر ئازارم ده‌کێشا؛ جووتیاره‌که‌ش به‌کاوه‌خۆ باسی نه‌خۆشییه‌که‌ی باوکی، "ماتیۆ که‌وکه‌و" جووتیاره یه‌کچاوه‌که‌ی "ریتورگۆلی" بۆ ده‌کردین. ئه‌و وه‌ک رێزلێگرتنێک ده‌یگوت:
"باوکی چاوێکی هه‌یه، به‌ڵام له پیاوێکی سێـچاو چاکتر ده‌بینێ."
کاتێک به زه‌حمه‌تێکی زۆر له شار ده‌رچووین، لاماندا بۆ ڕێگایه‌کی باریک و قوڕین که به نێو چه‌ند مێرگ و گیاجاڕی نزم و ئاودار دا تێده‌په‌ڕی. له‌و ڕێگه دا، کالیسکه‌که زیاتر له پێشووهه‌ڵده‌به‌زیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاک بوو زۆری نه‌مابوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که بۆی ده‌چووین.
کاتێک گه‌یشتینه جێ، خانوویه‌کی خراپۆکه و له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاومان دیت له نێو ئه‌و قوڕ و چڵپاوه دا هه‌ڵتۆقیبوو. گه‌وڕێکی به‌ربه‌ره‌ڵا، کادێنێک به سه‌ریه‌وه له لایه‌کیه‌وه دروست کرابوو. هه‌ر له ژێر ئه‌و بانه و له ته‌نیشت گه‌وڕه‌که‌وه شوینێکیش بۆ حه‌وانه‌وه‌ی مرۆڤ و چوارپێکان ساز کرابوو.
من و پارێزه‌ر خه‌ریکبوو بچینه چێشتخانه‌که، که ڕێنوێنه‌که‌مان پێیگوتین نه‌خۆشه‌که له خانوه‌که‌دایه.
گه‌رما و پیس و چه‌په‌ڵی ژووره‌که ئه‌وه‌نده بوو که ناچار بووین بڵێین نه‌خۆشه‌که بگوێزنه‌وه بۆ کادێنه‌که. بۆ چوونه ژووره‌وه‌ش ده‌بوو به په‌یژه‌یه‌کدا سه‌رکه‌وین. په‌یژه‌که‌ش تاقه کۆڵه‌که‌یه‌ک بوو که ناوبه‌ناو سنگێکی دارینی وه‌ک پێپیلکه تێکوترابوو.
پارێزه‌ر له‌م بیره حه‌یابه‌ر و بێمانایه که چاوه‌ڕوان بن، ئه‌و به‌م په‌یژه دا سه‌رکه‌وێ زۆر تووڕه بوو و وتی وا باشتره بگه‌رێته‌وه بۆ شار. کوڕه گه‌نجه جووتیاره‌که که په‌یژه‌که‌ی له خواره‌وه ڕاگرتبوو، پارێزه‌ری دڵنیا کرد که په‌یژه‌که ته‌واو قایم و بێ مه‌ترسییه. جووتیارێکی دیکه که قسه‌کانی ئێمه سه‌رنجی ڕاکێشابوو هاته ده‌مدرگای کادێنه‌که و له سه‌ره‌وه په‌یژه‌که‌ی ڕاگرتوو و هاواری کرد: "به‌ڕیز مه‌ترسه! هه‌ڵگه‌رێ، په‌یژه‌که زۆر قایمه."
له‌به‌رئه‌وه‌ی من لاوتر بووم و له هه‌ڵگه‌ران به کێوان دا کارامه بووم، له‌وه‌ش زیاتر حه‌زم ده‌کرد بزانم له‌و ژووره چ خه‌به‌ره، به وریایی و به‌بێ هیچ ڕووداوێک به په‌یژه‌که دا سه‌رکه‌وتم. به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی من پارێزه‌ریش وره‌ی هاتێ وبه دواما هه‌ڵگه‌را.
له کادێنه‌که جێگه خه‌وێکیان له قامیش و پووش و په‌ڵاش ساز کردبوو. پیاوێکی پیر له جلکێکی شڕ و دڕا‌و دا له سه‌ری ڕاکشا بوو؛ ده‌م و چاوی ئه‌م پیاوه، وه‌ک پێسته‌یه‌کی ڕه‌قهه‌ڵاتوو وشک و چرچه‌ڵ ببوو؛ چاوێکی ئه‌م پیاوه ته‌واو پووکابۆوه، ئه‌ویتری به حاسته‌م تروسکایی تیا مابوو.
ئه‌م پیاوه به زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌ی ده‌کێشا؛ به‌ڵام له‌وه نه‌ده‌چوو به‌ده‌م ئه‌م هه‌ناسه هه‌ڵکێشانه‌وه ڕه‌نج و ئازار بکێشێ. دوو پیاو به لایه‌وه هه‌رکام له لایه‌کیه‌وه ڕاوه‌ستابوون. ئه‌م پیاوانه هه‌ر دوکیان کز و ڕه‌قه‌ڵه و سه‌ر و ڕدێن تاشراو بوون، له چاو و شێوه‌ی نیگایان فێڵه‌زانی و که‌ڵه‌کبازی ده‌باری.
یه‌ک له‌م پیاوانه به لقه گه‌ڵایه‌ک مێشی له سه‌ر و چاوی نه‌خۆشه‌که ده‌ر ده‌کرد، ئه‌ویتر نانی وشک و په‌نیری وردی به‌و ده‌مه بێ ددانه‌یه‌وه ده‌کرد....به زاراوه‌یه‌کی لاده‌ییانه‌ش ده‌یگوت: "بابه بخۆ!"
نه‌ختێ به‌و لاوه‌تر پیرێژنێک له سه‌ر مەڵۆ گیایه‌ک دانیشتبوو و ده‌م و چاوی به هه‌ر دوو ده‌ستان گرتبوو. له‌ولای ئه‌ویشه‌وه چه‌ند پیاوی لاده‌یی لێ‌بوو، زۆر به هێواشی له گه‌ڵ یه‌ک قسه‌یان ده‌کرد. وادیار بوو ئه‌وانه شایه‌ت بوون.
میزێک و کورسی و قه‌ڵه‌م و ده‌واتێک بۆ ئێمه ئاماده کرابوو. پێیان گوتین ئه‌و پیره پیاوه له سه‌ره‌مه‌رگدایه و هه‌ر ئه‌م به‌یانییه گه‌ردنئازادی له گه‌ڵ کراوه؛ ئه‌گه‌رچی قسه‌ی بۆنه‌ده‌کرا به‌ڵام هه‌موو شتێک تێده‌گه‌یشت، ده‌کرێ حه‌ز و ویسته‌کانی به هێما تێبگه‌ین.
چونکه پارێزه‌ر له‌و بارودۆخه دا له ده‌سپێکردن به ئه‌رکه‌که‌ی دوودڵ مابوو، کوڕه‌کان خۆیان که‌وتنه هه‌وڵدان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی باوکیان.
ئه‌وه‌یان که نان و په‌نیری ده‌کرد به‌ده‌م باوکییه‌وه، ده‌می برده بنگوێی باوکی و به ده‌نگی به‌رز هاواری کرد: "بابه به‌رازه‌که بۆ من به‌جێده‌هێڵی؟"
باوکی سه‌ری ڕاوه‌شاند. واته: نا، "ئه‌ی به‌جێیده‌هێڵی بۆ تیتا؟"
کابرا سه‌ری نه‌له‌قاند. واته: "ئه‌رێ!"
"ئه‌ی مه‌زراکه‌ی پۆلیجی ده‌ده‌ی به کێ؟"
کابرای پیر تاقه چاوه‌که‌ی بڕیه کوڕه چکۆله‌که‌ی، ئه‌و کوڕه‌ی ئێمه‌ی هێنابوو.
''مه‌به‌ستت جیجیۆیه؟''
کابرا دووباره سه‌ری دانه‌واند. واته: ''به‌ڵێ''
کوڕه لایکرده‌وه بۆ لای پارێزه‌ر و گوتی: ''به‌ڕێز، ده‌بینی من به هه‌ڵه نه‌چووم.''
پارێزه‌ر هێشتا ته‌واو دڵنیا نه‌بوو، بۆیه ڕووی پرسیاری له‌و پیرێژنه کرد که له‌سه‌ر مەڵۆ‌گیاکه خۆی مات کردبوو .
پیرێژن له ناکاو له قسه‌کانیدا هه‌ڵچوو و پشتیوانی له‌و قسانه کرد له باره‌ی مێرده‌که‌یەوە گوترابوون و پێی له‌سه‌ر ئه‌مه داگرت که: پیاوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ماڵ و سامانی خۆیدا هه‌یه؛ چونکه هه‌ر نیو سه‌عات له‌مه‌وبه‌ر تووڕه ببوو له‌وه‌ی پزیشکی ئاژه‌ڵان خوێنی له مانگا نه‌خوشه‌که‌ی گرتبوو. ئه‌و ئه‌مه‌یشی گوت که له ڕاستیدا له نیازی مێرده‌که‌ی بۆ دابه‌شکردنی داراییه‌که‌ی ئاگادار بووه.
له کاتی وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاره‌کانی پاریزه‌ر له باره‌ی میراتگران و ئه‌ندازه‌ی دارایی مێرده نه‌خۆشه‌که‌ی، پیرێژن ئێجگار خرۆشابوو؛ به شێوه‌یه‌کی زۆر هه‌ستبزوێن قسه‌ی ده‌کرد، به هه‌موو رواڵه‌ت و دیمه‌نی خۆی ده‌ینواند درۆ ناکا و نیازی فریودانی پارێزه‌ری نییه.
به پێی قسه‌کانی ئه‌م پیرێژنه، مێرده‌که‌ی سێ کوڕی هه‌یه؛ ئه‌وانه که ئێستا لێره‌ن. زه‌وی و زاره‌که‌یشی بریتین له: په‌نجا ئه‌یکر”acre» زه‌وی به‌راو، به‌شێکی له مووچه‌ی '' پۆلیجی'' و به‌شه‌که‌یتری له'' ڕۆته‌رگۆلی''، خانوویه‌کی تر و مه‌ڕ و ماڵات و ئامێری کشتوکاڵ و هه‌ندێ ورده شتی تر.
ئه‌وه‌ی ئه‌م پیرێژنه کوتی کوڕه‌کان و شایه‌ته‌کان به ڕاستیان دانا.
پارێزه‌ر وتی که زه‌وی و زاره‌که هه‌مووی ده‌بێ له نێوان میراتگراندا به‌ش بکرێ؛ به‌ڵام ژنه‌که و کوڕه‌کان، هه‌ر وه‌ها شایه‌ته‌کان به‌مه قایل نه‌بوون. ئه‌وان سووربوون له‌سه‌ر دیاریکردنی هه‌موو شتێک به‌پێی ویستی کابرای نه‌خۆش.
یه‌ک له شایه‌ته‌کان، به ڕواڵه‌ت و ڕه‌فتار نه‌ختێک باشتر له‌وانیتر، هاته پێشه‌وه و قوتووه بڕنووتیه‌که‌ی دایه پارێزه‌ر و به هه‌وایه‌کی خه‌مخۆری بۆ ئاوه‌ڵه نه‌خوێنده‌واره‌که‌ی و پشتئه‌ستوور به زانیارییه‌کانی خۆی گوتی: ''ماتیۆ له مردن نزیک بۆته‌وه، کاتی ئه‌وه نییه به شێوه‌یه‌کی ورد و قانوونی له سه‌ر میراته‌که‌ی بڕیار بدرێ.''
بۆیه پارێزه‌ر قایل بوو به‌وه‌ی، ئه‌وان چی ده‌ڵێن با وابێ. کاتێک من ئاماده بووم ئه‌وه‌ی پێمده‌ڵێن بینووسم، پارێزه‌ر ده‌ستیپێکرد به پرسیار کردن. به سه‌ر دانه‌واندن و سه‌رهه‌ڵته‌کاندن به‌شه‌میراتی جیجیۆ و تیتا و چه‌کۆ واته هه‌ر سێ کوڕه‌که‌ی وه‌سیه‌تکه‌ره‌که، له خانوو و زه‌وی و زار و مه‌ڕوماڵات و ئه‌سپ و به‌راز و شتی دیکه، ته‌نانه‌ت کالیسکه شه‌قوشڕه‌که‌ش دیاری کرا.
پارێزه‌ر کوتی: ''ئه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ت، ناته‌وێ شتێکیش بۆ ئه‌و به‌جێبهێڵی؟''
پیاوه پێره‌که سه‌ری ڕاوه‌شاند. هه‌موان هه‌روا ژنه‌که‌ش به ئاره‌زووی نه‌خۆشه‌که ڕازی بوون، به‌ڵام پارێزه‌ر گوتی: "قانوون بۆ بابه‌تی ئاله‌م جۆره، ڕێوشوێنی تایبه‌تی داناوه، ئیمه نابێ ئه‌و ڕێوشوێنانه پشتگوێ بخه‌ین."
پیرێژن هاته وەڵام و گوتی: ''به‌ڕێز! به قانوون یان بێ قانوون من ده‌ست له هیچ شتێک ناده‌م، به برسییه‌تی ده‌مێنمه‌وه هه‌تا ده‌مرم.''
پارێزه‌ر که وای زانی لێگه‌ڕا چۆنی پێخۆشه وا بکا. ئه‌مجا ده‌ستیپێکرد به خوێندنه‌وه‌ی به‌نده‌کانی وه‌سیه‌تنامه‌که به ده‌نگی به‌رز. که پاریزه‌ر وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی ده‌خوێنده‌وه، له جێگای من دانیشتبوو، منیش له ته‌نیشتییه‌وه به پێوه ڕاوه‌ستابووم.
ڕاست له‌و کاته‌دا که‌ڵه‌شێرێک فڕیه به‌رده‌م ده‌رگای کادێنه‌که و ده‌ستی کرد به قووقاندن؛ که لامکرده‌وه بۆ لای ده‌نگه‌که، ژنێکی گه‌نجی لاده‌ییم بینی، مناڵێک به‌به‌ریه‌وه، تووڕه، سو ورهه‌ڵگه‌ڕاو، جووتێ چاوی بریقه‌داری له من بڕی و به هه‌ناسکه هه‌ناسک هاواری کرد: ''ئه‌مانه چیده‌که‌ن لێره، ده‌یانهه‌وێ من و مناڵه‌که‌م بێبه‌ش بکه‌ن؟"
به دوای ئه‌م قسانه دا ئاڵۆزی و پشێوی په‌یدا بوو. پیرێژنه‌که و سێ کوڕه‌که‌ی هه‌ستان وپه‌لاماری ژنه تازه‌هاتووه‌که‌یان دا.
پارێزه‌ر هه‌ستایه سه‌ر پێ و به سه‌ریاندا گوڕاندی که ئارام و له‌سه‌رخۆ بن . دوایی پرسی ئه‌م ژنه کێیه؟
دایکه‌که خێرا هاته زمان و کوتی: ''به‌ڕێز! من پێت ده‌ڵێم ئه‌وه کێیه، ئه‌و ژنه کچی ئێمه‌یه، به‌ڵام کچێکی بێفه‌ڕه؛ داوات لێده‌که‌م لێمان تێبگه، باوکی نایهه‌وێ یه‌ک شتیشی بداتێ.''
''چ ... ی! تۆیش دایه؟'' کچه‌که به دڵپڕییه‌وه قسه‌کانی دایکی بڕی. ''ده‌توانم ڕه‌فتاری براکانم قبووڵ بکه‌م که وه‌ک سه‌گ سه‌یرم ده‌که‌ن، ئه‌وانم به‌لاوه گرینگ نییه، به‌ڵام خۆ تۆ دایکمی وا ئێستا ناپاکیم له گه‌ڵ ده‌که‌ی. تۆ ده‌توانی چی بڵێی دژ به‌خۆم و مێرده‌که‌م؟''
پارێزه‌ر له‌م ئاڵۆزی و هه‌راهه‌رایه تووڕه بوو و هاواریکرد: "به‌س که‌ن به‌س، هه‌ی داوه‌شێن. هه‌رکامتان ده‌م بکاته‌وه به تاوانی سوێندی درۆ له‌به‌رده‌م دادگا دا ده‌تانخه‌مه زیندان."
کوڕه‌کان له ڕقا سوور هه‌ڵگه‌ڕان، شایه‌ته‌کان له ترسا سڵه‌مینه‌وه و خۆیان کز کرد؛ دایک و کچیش خێسه‌یان له یه‌ک ده‌کرد. پارێزه‌ر به تووڕه‌یی وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی دڕاند.
له ناکاو کچه‌که به‌ره‌و جێگای باوکی بزوا، بێ ئه‌وه‌ی که‌س ببێته کۆسپی سه رڕێی، چوو به‌لای باوکییه‌وه و مناڵه‌که‌ی له ته‌نیشتی دانا. بانگی له باوکی کرد: ''بابه! ده‌تهه‌وێ من له برسا بمرم؟ لانیکه‌م به‌شی کاسه‌یه‌ک هه‌ریسه بۆ مناڵه‌که‌م به‌جێبهێڵه!'' پیره پیاو پیشی به خۆ‌یا خوارده‌وه، گرژی که‌وته نێوچاوانی، له‌وه زیاتر نه‌یتوانی نیشانێک له بێزاری پیشانبدا و چاوه ساغه‌که‌ی لێکنا.
قه‌ت وێنه‌ی دوو سه‌ر له سه‌ر سه‌رین له به‌ر چاوم ون نابن: یه‌کیان له ده‌سپێکی ژیان و ئه‌ویتر له کاتی مردن دا؛ ئه‌ویان چاوانی پڕ لەخه‌نده‌ی تازه به دنیا هه‌ڵاتوو و چاڵی سه‌رگۆنای منداڵی ساوا و ئه‌میان گرژی نێوچاوان و ده‌موچاوی قوپاوی پیاو له سایه‌ی مه‌رگدا. به بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی دێوی به‌دکاری مه‌رگ به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه ڕاوه‌ستاوه و ئاماده‌یه یه‌کیان بکاته قوربانی، ته‌زوویه‌ک به له‌شما گه‌ڕا.
له‌و ده‌مه‌دا قه‌شه‌ی دێ ده‌رکه‌وت، پیاوێکی ساده و ساکار و دڵنه‌رم، له‌وەو‌پێش جارێک دیبووم. قه‌شه مناڵه‌که‌ی به‌لای نه‌خۆشه‌که‌وه دیت. بیری کرده‌وه ئاشتی و سازانێک ده‌بێ بکرێ.
هاته پێشه‌وه و به‌هاوسۆزییه‌وه وتی: ''ستایشت بۆ خوا، ئاخری خێر ده‌بێ.''
دامووکاوه و پرته‌ی1 ده‌ستی نه‌خۆشه‌که‌ی گرت.
مناڵه‌که ده‌ستی به گریان کرد. دایکی چوو به‌لایه‌وه لە باوه‌شی بگرێ، قه‌شه‌که نه‌یهێشت و گوتی: "لێیگه‌ڕێ با لێره بێ! ته‌مه‌نی ماتیۆ به‌سه‌ر چووه، لیگه‌ڕێن با بڕوا بۆ ئه‌و دنیا و فریشته‌یه‌ک رێنوێنی بێت.'' ئه‌مجا ده‌ستیپێکرد به نزا و پاڕانه‌وه له خوا بۆ کابرای مردوو.
پاریزه‌ر زۆر حه‌زی له‌م دیمه‌نه نه‌بوو، وای به باشتر زانی به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسی داگه‌ڕان له نه‌رده‌وانه‌که بێته‌وه. منیش به‌په‌له چووم بۆ یارمەتیدانی، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچمه خواره‌وه بۆ دامرکاندنی ئاگری حه‌ز و ئاره‌زووم ئاوڕێکم بۆ دواوه دایه‌وه.
کوڕه‌کان و شایه‌ته‌کان له‌به‌ر چاو نه‌مابوون، بۆ کوێ چووبوون، نازانم، دایکه گه‌نجه‌که مناڵه‌که‌ی له باوه‌ش گرت؛ به ده‌ست به‌سه‌راهینان و ماچکردن خه‌ریکبوو ژیری ئه‌کرده‌وه، ده‌تگوت ته‌نیا ئه‌و مناڵه جێی سه‌رنج و بایه‌خدانه؛ پیریژنه‌که‌ش وه‌ک کۆیله‌یه‌کی وه‌فادار و دڵسۆزی ئه‌و پیاوه مردوه، له لایه‌وه خه‌ریکی دۆعاکردن و پارانه‌وه بوو.
منیش به په‌یژه‌که‌دا چوومه خوار، له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر به‌لای ئه‌و مزرا گه‌نمه گه‌یشتووانه‌دا، به‌سه‌ر ئه‌و مێرگه ڕه‌نگگه‌شانه‌دا، له ژێر ئه‌و ڕیزه دارعه‌رعه‌رانه‌دا که ته‌رزی داره مێو پێکیه‌وه‌ی به‌ستبوونه‌وه و له‌به‌ر زۆری هێشوه‌ترێ تاریک و ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوون، گه‌ڕاینه‌وه بۆ شار.
له ڕێدا سه‌رم سووڕ مابوو، ئاخۆ پاکی و بێگه‌ردی ئه‌م سروشته، جوانی و دڵڕفێنی ئه‌م گوڵانه، مه‌زه و تامی شیرینی ئه‌م میوانه، چۆن ده‌توانێ له دڵی مروڤ دا ببێته هۆکاری دروستبوونی ئه‌م چاوبرسییه‌تیه قێزه‌ونه و ئه‌م ڕق و قینه تاڵ و ناحه‌زه.
به پارێزه‌رم گوت: ''من تێناگه‌م؛ وادیاره له شێوازی کاری مرۆڤ بۆ به‌کارهێنان و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م دیاری و خه‌ڵاتانەی خوا، ده‌بێ هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌بێ.''
پارێزه‌ر وه‌ڵامی دامه‌وه و وتی: "له‌وه‌ده‌چێ وابێ، ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش له خراپترین و سه‌ره‌کیترین گوناهان سه‌رچاوه ده‌گرێ؛ ئه‌ویش گوناهی خۆپه‌رستییه. به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌مه با دانێین بۆ خوا و مرۆڤ. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وان پێکه‌وه ڕۆژێک ده‌رمانی بۆ ده‌دۆزنه‌وه.''