ما 4937 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کاتێک تەنیا خۆت تەعبیری خۆتی
لە سێڕیاڵی تەلەفزیۆنی 'پۆڵدارک' دا قارەمانی سەرەکیی داستانەکە 'پۆلدارک' کە سەربازێکی بریندارەو لەناو کالسکەدا لەسەر رێگای گەڕانەوەیە  بۆ وڵاتەکەی خۆی، کاتێک یەکێک لە هاوسەفەرەکان لەسەر چۆنیەتی شەڕ لێی دەپرسێ، لە وڵامدا دەڵێ وەک هەر شەڕێکی تر!
 
ئەمە یەکەم رستەی پۆلدارکە. واتە تەنیا خودی شەڕ دەتوانێ خۆی پێناسە بکا. لە ژیاندا مرۆڤ زۆر جار رستەی لەم چەشنە بە مەبەستی وەسفی دیاردەکان بەکاردەبا. هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نیە کە ناتوانین 'شەڕ' بە وشە و کەلام و رستەی تر وەسف بکەین، بەڵکو بەو مانایەیە هیچ وەسفێک بەقەدەر خودی دیاردەکە ناتوانێ تەعبیر لەخۆی بکات.
تایبەتمەندییەکی تری ئەم شێوازە لە تەعبیر ئەوەیە کە گوێگر هاندەدا بۆخۆی هەوڵی رۆچوون و قووڵبوونەوە لە خودی شتەکە بدات و بەم شێوەیە بە کەڵک وەرگرتن لە خەیاڵ و لە توانای ئەقڵی خۆی، لەناخی ئەو شتەی بگا وا پرسیاری لەسەر کردبوو. هەمیشەیش گوتراوە کە باشترین وەڵام ئەو وەڵامەیە کە هەوڵ نادا بۆ هەمیشە وەڵام بێت، بەڵکو دەیەوەێ هەروەها لە رێگای وروژاندنی مرۆڤەوە پانتایی و قووڵایی وەڵام بەرەو سنوورەکانی تر پەلکێش بکا.
بەڵام کێشەی ئەم چەشنە لەوەڵام ئەوەیە کە کەسی پرسیارکەر دەبێ بەشی ئەوەندە ئەزموون، یان زانیاری لەسەر دیاردەکە هەبێ، ئەگینا وەڵامێكی لەم چەشنە ناتوانێ بە هیچ شوێنێکی بگەیەنێ. جا لە هەبوونی زانیارییەکی وەها دەتوانێ جارێکی تر پێیدا بچێتەوە و لەم رێگایەوە ئەوەی پێویستیەتی، بیگاتێ.
رەنگە گەر فێربین خۆمان رۆژانە پرسیارگەلێکی لەم چەشنە لەخۆمان بکەین و چاوەڕوانی کەسی دیکە نەبین تا لە رێگای وەڵامەوە زەینمان بوروژێنێ، ئەوا بتوانین قوڵاییەکی تر لە سەر رووداوەکانی دەورووبەرمان پەیدا بکەین.
 
سایتی قەڵەم
١٠ مەی ٢٠١٦   
 
Bilderesultat for svar

گەڕان بۆ بابەت