ما 2888 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازاد کەریمی 

ئەوەی لە کەرکووک بەسەر فلاکان هات و بە ماجەرای کەنیسەی سوورناوبانگی دایەوە ڕاستیی دڵڕەقی سوپای غازییە موسڵمانەکان دەدرکێنێ وا لە کوردستان دەستیان لە کوشتن و سەربڕین و تاڵان کردن نەپاراست.

 

 

کاکەییەکان کێن؟ (١)

ئازاد کەریمی

کاکەییەکان بە کۆمەڵە خەڵکێکی کورد دەڵێن کە بە گشتی بە "یارسان" بەناوبانگن و لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین. پێشترلە بابەتێکدا وا لە شوێنیكی دیکەدا بڵاو کراوەتەوە(١) باسی ئەوەم ڕاشکاوانە کردوە کە یارسانەکان موسڵمان نین و هیچ جۆرە پێوەندییان لە گەڵ ئیسلامدا نیە. دیارە بەڵگەم بە دەستەوەیە بۆیە بوێرانە و بە ڕاشکاوی دەڵێم یارسان هیچ جۆرە پێوەندییەکی کولتووری و شەرعی لەگەڵ ئیسلامدا نیە. لە کولتووری ئیسلامیدا کە پەرتووکی پیرۆزی موسڵمانەکان واتە قورئان نوێنەرایەتی دەکات، باسی چەند ئایینی وەک جوولەکەگەری، فلایەتی، گاورایەتی و مەنداییگەری کراوە و ئەوانی بە ئایینی سەربەخۆی نائیسلام ناساندوە. هەروەها پەرتووکە پیرۆزەکەیانی شیاوی ڕێز لەقەڵەم داوە. لە ئیسلامدا شوێنی پەرستن و پاڕانەوە ئایینیەکانی خۆی و ئەو چەند ئایینەی دیکە ناسێندراون و بۆ وێنە ناوی مزگەوت و کەنیسە و کلیسە، ئاگرگە و دێرهەڵدەدات وتەنانەت ئەو مافە بە خۆی دەدات ئامۆژگاری لایەنگرانی خۆی بکات و ئاگاداریان بکاتەوە کە نابێ ناموسڵمانەکان بچنە مزگەوتەوە لەبەر ئەوەی ئەوانەی موسڵمان نین بەگوێرەی بڕیاری شەرعی ئیسلام کە سەرچاوەکەی پەرتووکی قورئانە و ئەویش وتە و ڕاسپاردەی خودایە و قسەی خوداش درۆ یان هەڵەی تێدا نیە ئەوەی دانپێدانان بە محەمەد پیەغەمەری موسڵمانەکاندا نەکات دیارە کافر واتە دوژمنی خودایە وهەرکەس دژایەتی خودا بکات "نەجێس" واتە "پیس"ە هەر بۆیە مزگەوت شوێنی پیسەکان نیە و بەڵام ئەو کافرانە دەتوانن ساڵانە باج بدەن بە خەلیفە یان نوێنەرانی ئایینی تاکوو گیان وماڵیان پارێزراو بێ.

 

خاڵی سەرنجڕاکێشی دیکەش ئەوەیە ئیسلام ئایینێکی"تەبشیری" واتە مزگێنی بەخشە و بە ئاشکرا خەڵک بانگهێشتی ملکەچ بوون بە ڕێنماییەکانی قورئان دەکات و لاری لەوە نیە هەر کۆسپ و تەگەرەیەک لەسەر ڕێیدا پەیدا ببێ ململانێی لەگەڵدا بکات. یەکێ لە ئامرازەکانی مزگێنی بەخش بوونی ئەم ئایینە "اذان" یان بانگ دانە، واتە ئەو ڕێ و ڕەسمەی وا هەموو ڕۆژێ پێنج جاران لە مزگەوتەکانەوە بە دەنگی بەرز و ئاشکرا بڵاو دەکرێتەوە تاکوو بزانرێ کاتی نوێژکردنە و لایەنگرانی ئیسلام ئەرکی ئایینیی خۆیان بەجێ بگەیێنن و ڕەوشتی محەمەد، پێغەمەرەکەیان بەڕێوە ببەن. لەلایێکی دیکەوە حەج کردن یان سەردان کردنی گەورەترین پەرستگەی موسڵمانەکان لە وڵاتی سعودی کە زێدی ئایینی ئیسلام و محەمەد پیەغەمەری موسڵمانانە، یەکێک لە ئەرکەکانی هەر موسڵمانێکە... لە ساڵی ٦٣٤ی زایینیدا کاتێ محەمەد کۆچی دوایی کرد و جێگرەکەی ئەبوبەکر بڕیاری دا شەڕ لە دژی خەڵکی دەرەوە بکرێ بۆ ئەوەی محەمەد لە کاتی خۆیدا نامەی ناردبوو بۆ وڵاتی خەسرەوانی ساسانی، وڵاتی وێرقوڵی مسر و شام و سێزاری ڕووم و داوای لێکردبوون ببن بە موسڵمان. ئەوانیش ئەو داواکاریەیان ڕەت کردبوو... دیارە موسڵمانەکان ئەمەیان بە ڕەت کردنەوەی داواکاری خودا لەقەڵەم دابوو، هەربۆیە بە گوێرەی بڕیاری قورئان لەسەر هەموو موسڵمانێک ئەرک بووشەڕی ئەو کەسانە بکەن وا ئیسلام پەسەند ناکەن. ئەو کارەشیان کرد و ساڵانێکی زۆر لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقا بەرەوڕووی هەموو ئایینەکانی وەک مەزداپەرستی (لایەنگرانی پیەغەمەرزەردەشت)، میتراپەرستی (لایەنگرانی ئایینی موغان)، مەنداییگەری(لایەنگران پیەغەمەر یەحیا)، جوولەکەگەری (لایەنگرانی پیەغەمەرمووسا)، فلایەتی (لایەنگرانی پیەغەمەرعیسا)، زوروانیگەری (لایەنگرانی پیەغەمەرمانی)، بەدینان (لایەنگرانی پیەغەمەرمەزدەک)، بوداییگەری و هیندوویسم بوونەوە و بە زنجیرە کوژتارە ئایینیەکانی خۆیان دەگوت "فتوحات و غەزەوات" واتە کرانەوەی دەروازەی وڵاتی ناموسڵمانان و شەڕدژی کافرەکان... هۆکاری سەرکەوتنی ئیسلام لەم شەڕە ئایینیانەدا هەبوونی سەرچاوەی مادی ودارایی وڵاتی ساسانی وڕۆمای ڕۆژهەڵات و پاشان شام و دواتر ئیسراییل و مسر بوو، دیارە کوردستان لەو سەردەمەدا خاوەنی شەش پاشایەتی بوو کە خۆیان دابووە پاڵی ڕۆما وساسانییەوە و ئەوانیش بە لەناوچوونی دەسەڵاتی ساسانی لە بابل ودەسەڵاتی ڕۆما لە ئورشەلیم و ئەسکەندەریە دوای شەڕ و نواندنی ئازایەتیەکی بێوێنە لە شارەزوور، هەمەدان و کەرکوک، پژدەر، هەولێر، ئامەد، نسێبین، جزیر و شارەکانی دیکەی کوردستان لە هەمبەر ئیسلام هێدی هێدی هێزی بەرگرییان لە دەستدا و کولتوری ئیسلام ڕاخوشییە ناو جمگەکانی کۆمەڵگەی کوردی و ئەو شارستانیەتە کۆنانەی وا هەزاران ساڵ بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانیان دەکرد و خاوەنی سامان و داراییەکی یەکجار زۆری مادی و ئینسانی وکولتووریی بوون و هەمووی کەوتە دەستی فەرهەنگی تازەباوی ئیسلام وا لە مەکە و مەدینەی نیوەدورگەی عەرەبیدا سەری هەڵدابووسەرەتا دەیویست خەڵک بەرەو مەعنەویات ببات و دواتر وەک ئامرازێکی دەستاوێژ، بەشێوازێکی بێوچان خەریکی کۆکردنەوەی کلیلی خەزێنە وبارخانەی شارەکانی دنیا بوو، هەربە هۆی هەبوونی دارایی و سامانی بێبڕانەوەی ئەو وڵاتانەشەوە بوو خەڵکی دەکرد بە غازی و موجاهد و شەڕی پێدەکردن و ڕێگەشی پێدابوون لەگەڵ ئەو خەڵکانەی وا شەڕیان لەگەڵ دەکەن جیهاد واتە شەڕ بۆ خودا بکەن ومافی ئەوەیان هەبوودژبەرەکانیان بکوژن، ژن ومنداڵیان بەدیل بگرن و خان و مانیان داگیر بکەن، کچەکانیان بفرۆشن بە کەنیزیی و کوڕەکانیان بکەن بە قولە... دیارە مافی ئەوەشیان بوو بە موتعە کەڵکیان لێ وەربگرن... واتە وەک ئامرازی سێکس چێژیان لێوەر بگرن. ئەوەی لە کەرکووک بەسەر فلاکان هات وبە ماجەرای کەنیسەی سوورناوبانگی دایەوە ڕاستیی دڵڕەقی سوپای غازییە موسڵمانەکان دەدرکێنێ وا لە کوردستان دەستیان لە کوشتن و سەربڕین و تاڵان کردن نەپاراست.ڕووداوەکە بەم جۆرەیە: دوای داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن غازییە موسڵمانەکانەوە چونکە ئەو شارە بەشەڕ گیردرا و خەڵکەکەشی حازر نەبوون ببن بە موسڵمان و ئامادەش نەبوون خۆبدەن بەدەستەوە و جزیە بدەن، دەهەزار کوردی مەسیحی لە گوێبانی ئەم کلیسەدا پاڵخران و سەریان بە شیروتەور لێکرایەوە و خوێنەکەیان بە دیواری کلیسەکەدا شۆڕ بوەوە و هەربۆیە کلیسەی سپی بە کلیسەی سوور ناوبوێرکرا.یان لە ئامەد کاتێ خالید کوڕی وەلید دوای شەش مانگ گەمارۆدانی ئەم شارە توانی ڕیبخاتە دیواری گەورە واتە "سوور" و غازییەکان دزەیان کردە ناو شار،ئەوەندەی کوردی فلا و جولەکە و میترایی کوشت کە دەجلە لە خوێندا سووربوو.هەروەها لە نسێبین و حەران شاری چەندهەزارساڵەی پیرۆزی کوردان کە شوێنی سەرهەڵدانی پیەغەمەر ئیبراهیم و ئایینی میترایی بووخەڵکێکی زۆری کورد کوژران و لەناوچوون و "دزمە"و پەرستگەکانیان لە خوێنی موغان ولایەنگرانیان ڕەنگین کرد.ئەوەی پەرتووک و ئامرازی پیرۆز و نووسراوە و تۆماری ئایینی و مێژوویی و فەلسەفی و ئەستێرەوانی بوو تاڵان کرا و سووتێنرا... ئەمەش هەڵسوکەوتی لایەنگرانی ئایینێک بوو وا خۆی بە ئایینی مودت و رحمت واتە خۆشەویستی وبەزەیی پێناسە کردبوو، واتە ئایینی ئیسلام وا دەیویست هەموو شت ڕادەست و گوێلەمست و ملکەچی بڕیارەکانی ئەو ببێ.  

Bilderesultat for slave

گەڕان بۆ بابەت