ما 2758 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازاد کەریمی

غازییەکان بە کوردەکان و هەموو ئەو نەتەوانەی کە کەوتبوونە ژێر دەستیان دەیانگوت مەوالی واتە کۆیلە و عەلی لە گوتنی ئەم سووکایەتی کردنە خۆی دەپاراست و ئەم نازناوانەی دوور لە بڕیارەکانی قورئان دەزانی. لە ڕاستیدا عەلی بڕوای بە قورئان بوو هەربۆیە بڕیاریدا قورئان کۆ بکرێتەوە.

 

کاکەییەکان کێن؟ (٢)

ئازادکەریمی

پاش ئەوەی هاژە و خرۆش و هورووژمی خولی یەکەمی فتوحات و غەزەوات دوای تێرۆرکردنی خەلیفەی دووهەم (عومەرلە لایەن نۆموسڵمانێکەوە وا پێشتر سەرکردەیەکی گەورەی سوپای ساسانی بوو دواترلە شەڕی قادسیەدا بە دیل گیرابوو دوایی ببوو بە موسڵمان و لە کۆتاییدا لە پەرستگەی موسڵمانان واتە مزگەوت و لەکاتی نوێژدا بە کاردێکی سێ سەر، هەناوی عومەری بڕی و کۆتایی بە ژیانی هێنا) دوایی هات، بۆ ماوەیەک گڕوپفی داگیرکردن و فتوحات و غەزەوات نیشتەوە وبە هۆی دەوڵەمەندبوونی کوت و پڕی خەڵکەوە کە لە تاڵانکاری وڵاتانەوە داراییەکی زۆر کەوتبووە مستیانەوە، گەندەڵی و چەندبەرەکی و خۆخۆری ڕووی تێکردن و خەلیفەی سێهەم واتە عوسمان بە تاوانی گەندەڵی و خزمێنەکاری لە بەڕێوەبەری دەزگا ودیواندا لە لایەن موسڵمانەکانەوە کوژرا و، دواترخەلیفەی چوارەم واتە عەلی بە هۆی بڕیارەکانی سەبارەت بە فەرمانڕەواکردنی بکوژەکانی عوسمان لە شام و مسر (یەک لەوانە محەمەد کوڕی ئەبوبەکر یەکەم خەلیفە بوو لە پاش کوشتنی عوسمان لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن عەلی یەوە کرا بە فەرمانداری مسر)، شەڕی ناوخۆیی لە ناوپایتەختی دەسەڵاتی ئیسلامدا سەری هەڵدا وعەلی بە بیانووی شەڕ لەگەڵ دوژمنەکانی- ئایشێ ژنی محەممەد لە باشووری مێزۆپۆتامیا و مەعاویە لە شام- ڕووی کردە وڵاتی ساسانی واتە بابل کە خاوەن سامانی فراوانی مرۆڤی و دارایی بوو. لەوێ ئاسانتر دەتوانرا خەڵک بۆ کاری شەڕ ولەشکرداری ئامادە بکرێ...عەلی پێویستی بە سەرباز بوو کە شەڕی بۆ بکەن دژ بە مەعاویە وا دەسەڵاتی عەلی ڕەت دەکردەوە و حازرنەبوو دەسەڵاتی بیست ساڵەی خۆی لە شام و ئیسراییل ڕادەستی کەسێکی دیکە بکات وا عەلی دەسنیشانی کردبوو... خەڵکێکی زۆر لە بابل (کە پێشتر بە ئوروک پایتەختی سومەریەکان واتە یەکەم دەوڵەتی کوردیی کۆن لە باشووری مەزۆپۆتامیا دەناسرا) بە هۆی کرداری توند و تیژ و خۆپێزلانەی عەرەبە موسڵمانەکانەوە لە کاتی فتوحاتدا، داخلەدڵ و ڕقەستوربوون بە دڵ و بەگیان ڕوویان کردە عەلی تاکوو لە عەرەبکوژان واتە شەڕی ناوخۆیی عەرەبەکان وا لە نێوان دوو ڕقەبەری خەلافەت و دەسەڵاتی ئیسلامیدا دەستی پێکردبوو، بەشداری بکەن. کوردەکان زیرەک بوون، دەیانزانی عەلی لە لایەن زۆربەی هەرە زۆری عەرەبەکانەوە کەسێکی نەویست و ناحەزە و بەهۆی هەڵوێستەکانیەوە خۆشەویستی موسڵمانەکان نیە وهەربۆیە پایتەختەکەی هێناوەتە نزیک خاکی کوردستانەوە و دەزانێ کوردەکان هیچ کات پڕبەدڵ ئیسلامیان خۆشنەویستوە ولە بیست ساڵەی دەسەڵاتی ئیسلام لە بابل دا،گەورەترین دوژمنی غازیەکان بوون.

دوور لە هێژایی هزروبیرە ئەگەربگوترێ عەلی خەلیفەی چوارەم ئاگای لە پاڵنەری دەروونیی ڕاستەقینەی کوردەکان نەبووبێ سەبارەت بەوەی ئامادەبوون لە پێناو ئەودا، کە پیاوێکی موسڵمان بووهەروەها جێگری کەسانێ بوو وا بڕیاری شەریعەت و یاساکانی قورئانیان بە وردی پەیڕەو دەکرد شەڕبکەن و خۆبە کوشت بدەن ولە ڕاستیشدا عەلی بەنیاز بوو یەکاویەکی یاساکانی شەریعەت لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا جێبەجێ بکات، بەڵام کوردەکان بۆعەلی ئامرازی گەییشتن بە ئامانجەکانی بوو، هەروەها عەلی هەمان دەوری بۆ کوردەکان دەگێڕا کە دەیانویست تۆڵە لە ئیسلام وغازیەکان بکەنەوە... غازییەکان کێ بوون؟ ئەوکەسانەی وا لە وڵاتێکی دوورەوە هاتبوون و بە زمانێکی دیکە قسەیان دەکرد و ئایینێکی جیاوازیان هەبوو کە نەیدەویست هیچ ئایینێکی دیکە بێجگە لەخۆی لە گۆڕێدا هەبێ و لایەنگرانەکەی بۆ گەییشتن بەو ئامانجەیان ئامادەبوون دەست بدەنە ناشیرینترین شێوازی کوشتن و تاڵان و وێرانکاری. هەر بۆیە بەرژەوەندی هاوبەش، عەلی خەلیفەی چوارەم وکوردانی بە ڕواڵەت موسڵمان و لە دەرووندا دژ بە ئیسلامیی کۆ کردەوە و لە بەرەیەکدا ڕیزی کردن، هەر بۆیە عەلی لە ئیمان و بڕوای کوردان لە دژایەتی کردنیان لەگەڵ مەعاویە کەوا بەناوبانگ بوو بۆعەرەبیگەری و بە درووستی نازناوی باوکی نەتەوەگەرایی عەرەب شیاوی بووگومانی نەبوو لەو سۆنگەوە پشتی بە کورد بەست بۆ ئەوەی لەگەڵ مەعاویە بەربەرەکانێ بکات کە شانازی بە ڕابردووی خانەدانیەوە دەکرد و عەرەب لەدەوری خڕببونەوە و شەڕیان بۆ دەکرد دژبە عەلی.

غازییەکان بە کوردەکان وهەموو ئەو نەتەوانەی کە کەوتبوونە ژێر دەستیان دەیانگوت مەوالی واتە کۆیلە وعەلی لە گوتنی ئەم سووکایەتی کردنە خۆی دەپاراست و ئەم نازناوانەی دوور لە بڕیارەکانی قورئان دەزانی. لە ڕاستیدا عەلی بڕوای بە قورئان بوو هەربۆیە بڕیاریدا قورئان کۆ بکرێتەوەو بکرێ بە پەرتووکێک بۆ ئەوەی ڕاسپاردەکانی محەمەد کە دەیگوت لە ئاسمانەوە بۆی دێنە خوارەوە و بۆ خەڵکی دەگێڕایەوە تۆماربکرێن. کەس نازانێ بۆ کوردەکان وا دەیانزانی عەلی زۆر زیاتر لە هەر کەس دەیەوێ قورئان بکات بە یاسا و کۆمەڵگە پێڕەوی بکات چ گەرەنتیەک هەیە مافی ئەوان بدات وەک مرۆڤێکی ئاسایی؟ مەگەر ئەوەی خۆمان قاییل بکەین بەوەی عەلی لە کرداریدا لەگەڵ کوردان، ئەوپەڕی ڕێزوحورمەتی بەکارهێنابێ وئەوانی بە هاوشان وهاوکوفی عەرەبی موسڵمان لەقەڵەم دابێ. هەر ئەوەش بوو بە هۆی ناوبانگی عەلی بەوەی وا کەسێکی دادپەروەر و یەکسانیخوازە وغەیرە عەرەب لە لای ئەو کۆیلە نیە.

عەلی لە نازناوی شیعە واتە "یار" بۆ کوردەکانی هاوپەیمانی خۆی کەڵکی وەرگرت. یارواتە هاوسەنگ، هاوکێش،هاوشان ویەکسان.. هەرچەندە لە ئەدەبیات و وێژەی کۆنی کورد لە سەردەمی سومەرو گوتی دا یار بەواتای ژمارەی ٢ یان جووت بەکار دەهێنرا... ئەوەش لە مانای ڕەمزی و هێمایی خۆیدا پێوەندی بە چیروانۆک یان ئۆستورەی زوروانی بێکۆتایی واتە ڕۆحی هەتاهەتایی یەوە هەبوو کە پەروەردەکارە واتە ئافرێنەریان خودای گەورە... کوردان لە کۆنەوە بڕوایان بە چاک (سپینتە) و خراپ (ئەنگەرە)هەبوو، هەموو شت لە دنیادا لە نێوان ئەو دوو هێزەدا کە دووانە بوون و کوڕی زوروان بوون و زوروان ئەوانی درووست کردبوو، دابەش کرابوون. ئەم باوەڕە لە ناخی مرۆڤی کورددا بوو، کوردەکان سەبارەت بە خودا وهەبوون و مرۆڤ وا بیریان دەکردەوە ولە سێگۆشەی ئەم پێوەندیە، ڕەوشت بەرزی یان ئەخلاق بەرهەم دەهات و مرۆڤی کورد دەبوایە داب و نەریتە ئەخلاقیەکان لە ژیانی ڕۆژانەیدا هەتا ئەو کاتەی ئەم ژیانە بەجێئەهێڵێت جێبەجێ بکات. ئەم بیرکردنەوە قوڵ و ژیرانە بەردی بناغەی هەموو ئایینەکانی کوردستانی کۆن بوون کە لە قووڵایی ویژدان وهەست و بیروهزری بیرمەندان و زانایانی کوردستانی کۆندا سەرچاوەی هەبوو وا دەیانویست کۆمەڵگەیەکی خاوێن و ڕەوشت بەرزیان هەبێ.هاوکات نەریتە ڕواڵەتیە ئایینیەکانیش وەک قوربانی کردنی گای پیرۆز، خواردنەوەی خومەی واتە شەرابی پیرۆز، ڕێزگرتنی ئێزدەکان ودێوەکان وەک هێماکانی خێر و شەڕ و پاراستنی چوارتوخمەی ژیان واتە ئاو، خاک، هەوا و ئاگرو چواروەرزی ساڵ، ڕێز بۆڕۆژی چوارشەممە کە پیرۆزترین ڕۆژی هەفتەیە، حورمەت و خۆشەویستی بۆ خۆرومانگ و ئەستێرەی هەشتپەڕی سیوەیل (هێمای ئیزەد میترا،گای پیرۆزیان گاوروان و ئیزەد هانائیت واتە ئەستێربوون)، ڕێز بۆ ژمارەی حەوت وا هێمای نهۆمەکانی مەنزڵگەی ژیانی ناخی مرۆڤ هەتا گەییشتنەوە بە سەرچاوەی نوور و خێرواتە سپینتە و لە کۆتاییدا گەڕانەوە بۆ لای زوروانی بێکۆتایی، ڕەمزی حەوتەوانەی موغان و حەوت قۆناغی پاڵاوتنی ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤەکان و گیانلەبەرانی دیکەیە هەتا ڕادەی گەییشتنەوە بە سەرچاوەی نوورواتە سپینتەی مایندە و هەتاهەتایی و ژمارەی ١٢ کە هێمای دوازدە مانگی ساڵ و دوازدە پێگەی خۆر لە ئاسماندایە و شوێنی حەوانەوەی ئیزەد میترایە، هەروەها خۆشویستنی تاوس یان مەهروکە ئیزەد میترا لە جەستەی ئەودا خۆی دەنوێنێ، کەڵەشێریان خۆرئوژ کە پێش ئەوەی خۆرهەڵبێت مژدەی هەڵهاتنی خۆردەدات، مارکە هێامی زاناییە و هاوڕێی میترایە، قاڵاو کە هاوڕێی میترایە و دوای قوربانی کردنی گای پیرۆز لە لایەن میتراوە مزگێنی گەییشتنەوەی ڕەوانی گای پیرۆز بۆ ئاسمان وبۆ لای خودا دەدات. هەروەها هێمای شێرکە ڕەمزی یەکێ لە حەوت توێژی مۆغانە واتە شا. هەر بۆیە کوردانی کەونارهێمای شێریان لە فەرهەنگی خۆیان بەکار ئەهێنا تەنانەت لە سەر ئاڵای شاهەنشایی دا شێوەی شێریان نەخشاندبوو.شێرهێمای گەورەیی و زانایی و بەخشندەیی بوو. ئەمانە بەردی بناغە و کۆڵەکەی چەند ئایینی دیکەی کوردیی بوون... لەوانە ئایینی مانی و ئایینی مەزدەک و تەنانەت مەزداپەرستی یان زەردەشتیگەری.

 

 Bilderesultat for ‫کاکەییەکان‬‎

 

 

گەڕان بۆ بابەت