ما 2570 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازاد کەریمی

ئیسلام کاتێ هات بۆ ئەوەی خۆی بسەپێنێ هەموویانی ڕەت کردەوە و بە زمانی شمشێرو مەرگ لەگەڵ ئەو خەڵکەدا قسەی کرد. بەڵام سۆفیگەری میترایی لەوە زیاتر وا بیر دەکرێتەوە ڕەگ و ڕیشەی لە فەرهەنگی کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت کۆمەڵگەی کوردی دا داکوتابوو.

 

کاکەییەکان کێن؟ (٦)

ئازاد کەریمی

 

ئوستورەی ژیانی زەردەشت دەگێڕێتەوە "دوگ دوو"ی "فریە هیم ڕەوە"  شیری ئەو "مانگا"ی خوارد وا توخمی زەردەشت لە ناو شیرەکەیدا بوو. مانگاکەش گیایێکی خواردبوو کە لەو گیادا توخمی زەردەشتی تێدا بوو."دوگ دوو" بە هۆی خواردنی ئەو شیرەوە  بە زەردەشت دووگیان دەبێ و زەردەشت لەدایک دەبێ و بە هۆی ئەوەی ڕۆحی پاکی زەردەشت هەڵبژێردرا بوو کە ببێ بە پیەغەمەری تاوسی زێڕین و پەیکی میترا لە نەژادی سپینتە و ڕووناکی و چاکی (سپی تاخمان) بوو.

زەردەشت یان"شەوقی تاوسی زێڕین " پیەغەمەری ڕووناکی و هیوا وڕاستبێژی وکردەوەی چاک و هزری پاک بوو.

کاتێ چیروانۆکی ژیانی زەردەشت دەخوێنینەوە دیسانەوە دەگەیینەوە بە هەمان چیرۆکی ئافراندن وڕەوانی پاکی ڕووەکەکان و پێوەندیدار بوونی توخمە یان ڕەهەندی مادیی زەردەشت بە گیا وگژەوە وا لە خوێن و جەستەی گای پیرۆزی میترا یان گای پیرۆزی خدرشا (گێومەرد)ەوە ڕوواون. جێگەی خۆیەتی باسی ئەوەش بکرێ هەروەک پێشتر گوترا نازناوی گێومەرد "گرشا" بوو."گر" یان "گرد"  بە واتای هەمان وشەی "خڕ" یان "خرت" دێ. لەبەر ئەوەی جەستەی گێومەرد بە پانایی و بە درێژایی بەیەک ئەندازە بووە واتە خڕبووە. لە کوردی کۆندا لە ناوچەی تاورۆس (ئاناتۆلی) بە خڕیان گرد، گوتراوە "خدر"یان "گدر". کاتێ شاهەنشایی هیتییەکان لە کوردستانی کەونار بەیاخ و ئاڵای هەڵدا هێمای خدر یان گدری بەکارهێنا کە "دەوری"یێک بوو بە دوو باڵی باڵندەکانەوە. بە واتای ئەوە هیتییەکان خۆیان بە لایەنگری حیکمەتی سۆفیگەری خدریان گێومەرد زانیوە. هەروەک باسکراوە گێومەردیەکان یان خدرانیەکان بە گاور دەناسران وبڕوایان بە ناتورالیسم یان سرووشتگەری بوو،سرووشتیان بە سەرچاوەی ژیان بۆ بەشەر و بوونەوەرەکان دەزانی. ژیاننامەی زەردەشت گرێدراوی هەمان بیر و بڕوای گاورەکان بووە و توخمی زەردەشتیان بە گیاوە پێناسە کردوە. بۆیە ناوی "دووگ دو" یان "مەڕ"یان بۆ دایکی زەردەشت هەڵبژاردوە کە هێمای پەیوەست بوون بە ڕەوانی گای پیرۆزی خدرشا و گای پیرۆزی میتراوە هەیە و بوونەوەران لە خوێن و جەستەی ئەوەوە هاتوونەتە ژیان. زەردەشت پڕ بوو لە زانایی چونکە گرێدراوی ڕۆحی گای پیرۆز بوو کە قوربانی کرا لە بەر ئەوەی گیانلەبەران درووست بن. گای پیرۆزخزمەتکاری خدرشا بوو. خدرشا یان گێومەرد بنیاتنەری بیرکردنەوە بوو کە بەردی بناغەی زانابوونە. لەوسۆنگەوە پرشکەکانی حیکمەتی خدرشا گەییشتوە بە گای پیرۆزوئەویشی فێری زانایی کردوە. خدرشا ئەچوو بۆ هەر کوێ سواری گای پیرۆزدەبووهەر بۆیە بە "گێوسوار" بەناوبانگ بوو.

زەردەشت خەڵکی وڵاتی "ئادان" لە دەوروبەری دەریای هۆروکەرد (سۆروکەرد،شۆروکەرد)ە. هەروەک باس کرا خواوەندی سۆریان سۆڵ پارێزەری ئەم دەریایە وا ئاوەکەی پڕە لە خوێ وبە سوێراوی ئەم دەریا سوێندی وەفاداری بۆ میترا خوارد. زەردەشت پەروانتا(پەرتووک)ی "گاتا" واتە کتێبی پاڕانەوە و ئافەرین کردنی ئەهورامەزدا و نەئافەرین کردنی ئەهرێمەنە دەنووسێ و لە هەندێ شوێنی ئەم پەرتووکەدا نەئافەرین و نەحلەتی کاویەکان وکاردەنەکان واتە دەسەڵاتداران ومۆغە قەسابەکان دەکات وا هەر خەریکی قوربانی کردنی گا و خواردنەوەی خومەی دەبن لەبەر ئەوەی وا دەزانن بە قوربانی کردن و خواردنەوەی خومەی گوناهەکان دەبەخشرێن و ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشرێت بە مرۆڤ. زەردەشت دەڵێ درگای "ئارینیم واچە" یان ملکوت یان بەهەشت تەنیا بۆ ئەو کەسانە دەکرێتەوە وا درۆ ناکەن. زەردەشت لە گاتادا دەڵێ من شوویپەڕم. شوویپەڕ، شوویتەر، شویدەر لە ئایینی میتراپەرستی دا بە چینی دووهەمی موغان دەگوترێ واتە دەروێش و دەرۆزە ( فەقیرلە ئایینی ئێزیدیدا) و لە چێژەکانی دنیای مادی دابڕاو.کەواتە زەردەشت مۆغی پلەی دووهەم بووە. گاتا یەکێ لە کۆنترین دەقە نووسراوەییەکانی کوردستانە.لەبەر ئەوەی هەموو ئامۆژگاریەکانی ئایینی میترایی لە لای مۆغان بوو ئەوانیش بە زارەکی دەیانگێڕایەوە و بە پاساوی ئەوەی  نووسراوەکان ئەگەری ئەوەیان هەبوو دەستکاری بکرێن وبنەڕەتی ئایینەکە بەلاڕێدا ببردرێ قەدەغەیان کردبوو ڕازو ڕەمزی ئەم ئایینە بنووسرێتەوە.

بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە سەڕەڕای بەسەرهاتێکی چەندهەزارساڵەی پڕلە شەڕ و تاڵان و داگیرکرانی کوردستان لە لایەن بێگانەکانەوە توێژینەوەی پەرتووکی گاتا لە ئاڤێستا و هەروەها دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆری شت و مەکی کەونار هی سەردەمانی کەونار لە شارستانیەتە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانیەوە کە بە خۆشییەوە هەتا ڕادەیەکی زۆرڕەسەنایەتی خۆی پاراستوە ڕاستیەکانی مێژووی دوور و درێژی کورد و کوردستان دەدرکێنێ.

بە خوێندنەوەی دەقە بزماریە سۆمێریەکان کە زمانی یەکەم دەقە کوردیە کەوناریەکانی لە خۆ گرتوە لەگەڵ موتاڵای دەقە گوتییەکان (گوتی، کوتی/ بەواتای بەرزایینشینەکان، کوێستان نشینەکان واتە کورد) هەروەها تۆمارە قوڕینەکانی ئاشور کە بە ئارامی نووسراون (ئاشوریەکان یەکێ لە بەناوبانگترین شاهەنشاییە کوردی یەکانی کوردستانی کەونارن و ناوی خۆیان بە ناوی شۆریان "سۆڵ" کە خواوەندی خۆرە ناوە کە سواری گەردوونەی ئاگرینە و لەگەڵ ئەوەشدا ئاسەوارە بەردینەکانی هیتی و میتانی و کاشی و ئورارتویی و ماننایی و خوێندنەوەی تۆمارە سریانیەکان و مێژووی هێرۆدۆتی یۆنانی و دەقە مێژووییەکانی رۆما و پەرتووکی پیرۆزی مەسیحیەکان (عهد قدیم وعهد جدید) و هەبوونی ئاسەوارە مێژووییەکانی دۆزراوەی ناو خاکی کوردستان مێژووی پڕ لە سەروەری و هزرمەندی و حیکمەت و فەلسەفەی زانایی بیرمەندانی ئەم خاکە (کوردستان) نیشان دەدات و گێڕانەوەی ئەو ڕاستیە دەکات هیچ شتێک لە کرداروبۆچوون و گوتاری ئەم خەڵکەدا کوتوپڕنیە و زانایی و هزرمەندی واتە سۆفیگەری مێژوویێکی دێرینی هەیە. هەمووی ئەمانە لە پاڵ یەکدا ئەو ڕاستیە دەگێڕنەوە: کوردستان لە کۆندا ناوی "ئەرام " بووە بە واتای وڵاتی خواوەندی رام، ئیزەدی پارێزەری ئارامی و خۆشی . لای ڕاست لە ڕۆژهەڵات هەرێمی مەتان یان پیرانی زانا بووە و"باخی ئادان" لەوێدا بووە و یەکەم مرۆڤەکان لەوێ درووست بوون هەروەها "داری ژیان" و "داری زانایی" لەوێ ڕوواون. لای چەپ هەریمی پتان یان سەروەران بووە و مەنزڵگەی خۆرلەوێدا بووە و دەجلە و فرات بەوێدا هاتوون.دواتر لای ڕاست بە مەدان یان ماد ولای چەپ بە پۆتان یان مەزرابۆتان ناوبانگی دەرکرد.خاوەنی دوازدە شارستانیەتە هەتا ساڵی ٥٥٠ی پێش زایین وا هەخمینیەکان دێنە سەرحوکم وکوردستان داگیردەکەن. لە ٣٣٠ی پێش زایینەوە کە ئەسکەندەر دەمرێ هەتا مردنی محەمەد پیەغەمەری موسڵمانەکان لە ٦٣٣دا کوردستان بریتی بووە لە شەش دەوڵەتی نیوە سەربەخۆ. لەم ماوەشدا لایەنگرانی هەشت ئایین کە هەموویان لە ژێر کاریگەری حیکمەت و عێرفانی میتراییسم دا بوون لە کوردستان دا ژیاون. ئیسلام کاتێ هات بۆ ئەوەی خۆی بسەپێنێ هەموویانی ڕەت کردەوە و بە زمانی شمشێرو مەرگ لەگەڵ ئەو خەڵکەدا قسەی کرد.بەڵام سۆفیگەری میترایی لەوە زیاتر وا بیر دەکرێتەوە ڕەگ و ڕیشەی لە فەرهەنگی کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت کۆمەڵگەی کوردی دا داکوتابوو، هەر بۆیە ئیسلامیشی کۆنترۆڵ کرد و بە دەستکارییەوە هاوردەی کۆمەڵگەی خۆی کرد. وەک هێمای مانگ کە نیشانەی گای پیرۆزە، ڕەنگی سەوز کە هێمای گێومەرد یان خدری گاسوارە، هەروەها مێهراوە کە لە پیرۆزترین شوێنی مزگەوت یان پەرستگەکان واتە شوێنی سوجدەکردن ڕوو بە کەعبە درووست کرا و بە مێحراب ناوی دەرکرد. بەڵێ مێهر (میترا) لە پیرۆزترین شوێنی پەرستگەی موسڵمانەکان مۆری خۆی داکوتا و پایەبەرزی و مایندەیی خۆی چەسپاند و هەتا ئێستاش ناوی ماوەتەوە.

 

 

Displaying zartosht.jpg

گەڕان بۆ بابەت