گۆران ره‌ئوف
له‌نێو شه‌مه‌نده‌فه‌رى خه‌یاڵمدام و مرۆڤێكى واقیعم له ته‌نیشتدایه ومیوزیكێك ئیشپێده‌كات وه‌ك تێزاب ده‌مسوتێنێت!
ژیانكردن له به‌رزه‌خ-دا
گۆران ره‌ئوف
1
شه‌پۆله‌كانى واقیع
وه‌ك تێزاب
دڵۆپ،
دڵۆپ،
ده‌مسوتێنن.
2
زریانه‌كانى واقیع
جارێك دێن و ده‌ڕژێنه ڕۆحمه‌وه و
هه‌للا هه‌للاى ده‌كه‌ن!
جارێك دێن و
ده‌پرژێن به ده‌موچاومدا.
جارێك
چاوانم كوێر ده‌كه‌ن و
جارێك وه‌ك قه‌تره‌ى گوێییه‌كانى دایكم
دێن و ڕۆده‌چنه گوێییه‌كانمه‌وه و
كه‌ڕم ده‌كه‌ن!
جارێك
وه‌ك ساردى به‌فر
به‌ر زمانم ده‌كه‌ون و
ده‌یسوتێنن و لاڵم ده‌كه‌ن!
3
تیشكه‌كانى واقیع
جارێك وه‌ك خۆر هه‌ڵدێن و
جه‌سته‌م وه‌ك جه‌سته‌ى خوێنمژه‌كان
ده‌سوتێنن!
جارێك ده‌رده‌كه‌ون و
وه‌ك لیزه‌رى قه‌نناسه‌كان نیشانه له‌سه‌ر دڵم ده‌گرن و
هه‌ڵیده‌كۆڵن!
جارێك دێن و غافڵگیرمده‌كه‌ن و
دنیام ڕوناك، ڕوناك، ده‌كه‌نه‌وه و
به‌رده‌بمه‌وه نێو ئه‌و چاڵانه‌ى بۆمیان هه‌ڵكه‌ندووه!
4
مرۆڤه‌كانى واقیع به ته‌وژم دێن
مرۆڤه‌كانى واقیع وه‌ك ڕه‌شه‌باى پایزان دێن
مرۆڤه‌كان
مرۆڤه‌كان
مرۆڤه‌كان
مرۆڤه بێخه‌یاڵه‌كان
مرۆڤه پێكه‌نیناوییه‌كان
مرۆڤه دڵخۆشه‌كان
مرۆڤه ئارامه‌كان
مرۆڤه جه‌نجاڵه‌كان
مرۆڤه‌كانى واقیع هه‌موویان دێن و
هه‌مووشیان وه‌ك واقیع تێزابن و تێزابیشیان بۆ هێناوم..
تێزابیشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وه و
ده‌یانه‌وێت تێزاباویم بكه‌ن!
5
مرۆڤ هه‌یه،
له شوشه‌ى عه‌تره‌كاندا،
په‌مپێك تێزابى واقیع ده‌كات به لاى ملمدا!
مرۆڤ هه‌یه،
به په‌رداخ، تێزابى واقیعم لێ ده‌پرژێنێت!
مرۆڤ هه‌یه، به جام!
هه‌یه به ته‌شت!
مرۆڤ هه‌یه یه‌ك ده‌ریا تێزابى هه‌ڵگرتووه و
به‌ره‌وڕومدێت و
ده‌یه‌وێت له نێو تێزابى واقیعدا بخنكێم!
مرۆڤ هه‌یه،
خۆى تێزابه!
وه‌ك پێكدادانى دو ماشین پێكداده‌ین و
من ده‌بمه دوكه‌ڵ!
6
هه‌میشه ڕاده‌كه‌م له واقیع
هه‌میشه له مرۆڤه واقیعییه‌كان هه‌ڵدێم
كه‌چى ئه‌وان وه‌ك هه‌وا له ده‌ورمدان،
وه‌ك گه‌رمایی خۆر،
به‌ر جه‌سته‌م ده‌كه‌ون،
له‌نێو دیوار و په‌نجه‌ره و ده‌رگا و
دۆڵاب و ته‌لاره به‌رزه‌كاندان..
له‌نێو گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و شه‌قام و
باخچه و یاریگاكان و یانه‌كان و كافتریاكاندان..
له‌نێو شاخ و ده‌شته چۆڵه‌كان و
كانییه‌كان و
ته‌نانه‌ت له‌نێو كتێبه‌كانیشدان!
7
شه‌وان باران ده‌بارێت و
من به‌ته‌نیا رێده‌كه‌م.
ئه‌و پیاوه‌ى ماشینه‌كه‌ى ئیشپێده‌كات و
فوللایته‌كانى هه‌ڵكردووه و
چاوه‌ڕوانى ژنه ورچنه‌كه‌یه‌تى تا بێت و سوارى ماشینه‌كه‌ى بێت..
من حه‌زده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌و بارانه‌دا
كه‌رێك له‌گه‌ل ژنه‌كه‌یدا جوتبكه‌م!
تا تێبگات..
ئه‌و تیشكانه لابه‌رێت
كه‌جه‌سته‌م له‌به‌ر باراندا ده‌سوتێنن!
8
دره‌نگانى شه‌و
به ته‌نیا رێده‌كه‌م..
كه‌ده‌مه‌وێت له سوچى كۆڵانێكه‌وه خوارببمه‌وه نێو خه‌یاڵه‌كانم
قاچم به‌ر ته‌نه‌كه‌ى زبڵى ماڵێكى سه‌ر ڕوكن ده‌كه‌وێت
حه‌زده‌كه‌م قونم بخه‌مه سه‌ر ده‌مى منداڵه‌كه‌یان تا ده‌خنكێت..
دواتر فڕێى بده‌مه نێو ته‌نه‌كه‌ى زبڵه‌كه‌یانه‌وه!
تا تێبگه‌ن خه‌یاڵیان پچڕاندم.
9
ده‌مه‌وبه‌یانیان
كاتێك به ته‌نیا رێده‌كه‌م و
ده‌مه‌وێت بڕۆمه نزیك ئه‌و ماڵه‌ى له‌منداڵیدا كچه‌كه‌یانم خۆشده‌ویست..
به‌ڵام
به‌ڵام
به‌ڵام
سه‌گێك لێم ده‌وڕێت و ڕاده‌چڵه‌كێم و ده‌ترسم و
ڕاده‌كه‌م،
من حه‌زده‌كه‌م سه‌گى ئه‌و ماڵه بگێم
چونكه نه‌متوانى كچه‌كه‌یان له خه‌یاڵمدا ماچ بكه‌م!
10
له‌نێو شه‌مه‌نده‌فه‌رى خه‌یاڵمدام و
مرۆڤێكى واقیعم له ته‌نیشتدایه و
میوزیكێك ئیشپێده‌كات وه‌ك تێزاب ده‌مسوتێنێت!
له‌نێو فڕینى باڵه‌كانمدام و
به‌ته‌نیا دوكه‌ڵ هه‌ڵده‌مژم،
كچێك كه ده‌موچاوى سوتاوه به دڵۆپه بارانه‌كانى واقیع،
دێت و له‌نێو دوكه‌ڵه‌كه‌دا، ده‌مده‌خاته ده‌مم و
توێژاڵى لێوه سوتاوه‌كانى به ده‌ممه‌وه جێده‌مێنێت!
من ته‌نیا ده‌بێت به تێزاب ئه‌و توێژاڵه لێبكه‌مه‌وه!
11
بریا ده‌كرا یه‌ك جار واقیعم خۆشویستایه!
وه‌ها دڵیم له‌ت له‌ت ده‌كرد،
تا خنكانى له خوێنی‌دا..
خۆزگه ده‌كرا له‌نێو پانتاییه بێسنووره‌كانى واقیعدا ژیابام
وه‌ها سه‌رجێیم له‌گه‌ڵ ده‌كرد،
زه‌وى پڕبكات له نه‌وه‌ى خه‌یاڵ.
خۆزگه ده‌بوو له‌ته‌نیشت خێرایى و دڵڕه‌قى و
خوێڕییه‌تى و بیژییه‌تى واقیعه‌وه
كه‌مێك سه‌مام كردبا!
وه‌ها مه‌ستمده‌كرد،
ئه‌سڵ و نه‌سه‌بى خۆى بیرچێته‌وه.
12
من
ته‌نیایى ژوره‌كه‌م ناده‌م به هه‌موو سه‌رمایه‌ى مرۆڤه واقیعییه‌كانى دنیا!
ئه‌وه‌ى باسى واقیعم لابكات به‌رچه‌قۆى ده‌ده‌م.
ئه‌وه‌ى بڵێت داهاتوت به‌نده به یه‌ك شته‌وه
به كه‌ته‌ر ده‌یجنم!
ئه‌وه‌ى باسى ڕابردووم لا بكات
كه ده‌بوو فڵان كارم بكردایه و
نه‌مكردووه!
كه‌ده‌بوو فڵان كارم نه‌كردایه و
كردوومه!
به كه‌لله سه‌رى ده‌ته‌قێنم!
13
من
مرۆڤێكم
واقیعم ته‌ڵاق داوه!
من
كه‌سێكم،
وه‌ك دوكه‌ڵى زبڵدانه سوتاوه‌كانى قه‌راغى شار
له‌نێوان زه‌وی و
ئاسمانه‌كاندا
گیرمكردووه!