پێشەوا کاکەیی
بۆق،وەکوو سەرکردە دیکتاتۆرەکانم دێتە پێشچاو،
کە لە نێو چەمەنزاراندا:
بێ گوێدانە کیسەڵ لێی دەخەوێت.
خەوننامەی دیکتاتۆر، لە ڕەنگ و دەنگی جانەوەرەکاندا
پێشەوا کاکەیی
-١-
بۆق،
وەکوو سەرکردە دیکتاتۆرەکانم دێتە پێشچاو،
کە لە نێو چەمەنزاراندا:
بێ گوێدانە کیسەڵ لێی دەخەوێت.
کە جلە مغاویلییەکەی دەبینم:
ڕێک لەو کەسە دەچێت، بە نێوی پێشمەرگەوە
لەسەر کورسی دەخەوێت!
-٢-
دایناسۆڕ، گوتی:
من ملیۆنان ساڵ دەبێت هەم و،
بە مێزۆپۆتامیادا هاتم و،
کەچی ئاساوەرێکیشم لە کوردستاندا نییە.
خێرە، ئێسکوپرووسکی مرۆڤێکتان هەیە:
کردۆتانە فیرعەون و،
گەرچی لەو ناوچەیە بترازێ، بوونیشی نییە!
-٣-
کیسەڵ و مەیموون، گفتوگۆیان بوو لەگەل مە، دەیانگوت:
من بە خشۆکی جیهانیان پێ بەخشیم و، فێری فڕین نەبووم.
کەچی هەموو دونیا چاوی بڕیوەتە تەمەنم.
مەیموونیش، کەڵپەکەی گڕ کردن و، گوتی:
بەو هەڵەبەزودابەزەی من قەڵسن و،
داروینیشیان لێ بە نەفرەت کردم.
کەچی ئێوە غیرەتتان نییە:
شەقێک دە کورسییەکەی ئەم قەزەمە هەڵبدەن و،
یەکێ بڵێ: من دژی دیکتاتۆرییم!