حیشمه‌ت خوسره‌وی
له کۆتاییدا ده‌توانین بلیین که ئه‌ده‌بیات پێویسته خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی بیت‌و تاکییه‌تی خۆی بپارێزیت و قه‌له‌مه‌که‌ی نه‌خاته خزمه‌تی هیچ ئایدۆلۆژیایه‌کی سیاسی‌و تا ئه‌به‌د پاسه‌پۆرتی بوونی خۆی وه‌ک بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و پاشان وه‌ک ئدیبێک بپارێزێت.
ئه‌ده‌بیات له قه‌یرانی ئایدۆلۆژیادا
حیشمه‌ت خوسره‌وی
به درێژایی مێژوو زاراوه‌ی "ئایدیۆلۆژیا" له‌لایه‌ن ده‌سته‌و گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه راڤه‌و خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ کراوه. هه‌ندێک جار لایه‌نه‌کانی ئۆکۆنۆمیستی تیدا به‌رجه‌سته کراوه‌ته‌وه‌و ئه‌م لایه‌نه هێلیان بۆ دیاری کردووه. یان له هه‌ندێک قۆناغدا وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دیاریکراو قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌و له چوارچێوه‌ی به‌رینتردا خۆی ده‌رخستووه بازنه‌یه‌کی فراوانتری داگیر کردووه‌و سه‌رجه‌م بواره‌کانی فه‌کسه‌فی‌و رامیاری‌و ئابووری له تویی خۆیدا کۆ کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی، ئه‌م چه‌مکه زۆر جار به میتۆدی چه‌واشه کراوی پیشانی خوێنه‌ران دراوه‌و که‌متر ئه‌م زاراوه‌یه به‌شێوه‌ی واقعی و ستاندارد‌و له هه‌مان کاتدا به پێناسه‌و راڤه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه خوێندراونه‌وه. مانای واقعی یانی پرۆژه‌یان پلانێکی هه‌مه لایه‌نه‌و گشتگیر پێکهاتوو له که‌ره‌سته‌و ئامراز‌و پرۆگرامێکی دیاریکراو و روون بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵێک ئامانجی دیاریکراو. نابێت ئه‌و راستییه‌مان له‌بیر بچێت که هیچ ده‌سه‌ڵات‌و پێکهاته‌یه‌یک به‌بێ په‌یره‌وی کردن له فه‌لسه‌فه‌یه‌کی روون و ئاشکرا ناتوانێت خاوه‌نی هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ک بێت. چونکه فه‌لسه‌فه‌ی خولقێنه‌ری وه‌رجه‌م ئه‌ندیشه‌کانی مرۆڤایه‌تییه‌و ئێمه به‌بێ فه‌لسه‌فه ناتوانین ببینه خاوه‌نی تێگه‌یشتنیکی مه‌عریفیانه و گشتی سه‌باره‌ت به چه‌مکه هزری‌و جۆراوجۆره‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا. فه‌لسه‌فه ده‌توانێت ببێته هه‌وێنی پتر بۆ گه‌یشتن له بابه‌ته سه‌رده‌مییه‌کان ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ئاستێکی به‌رز دان تۆ نا‌توانیت لی تێبگه‌یت و ناچاریت له‌به‌ری هه‌ڵبییت. له‌به‌ر ئه‌و رۆڵه سه‌ره‌کییه‌تی که مرۆڤه‌کان به‌بێ فه‌لسه‌فه ناتوانن بژین‌و یان له مانای ژیان تێبگه‌ن. ئه‌وانی واته ئه‌و بیردۆزانه‌ی که فه‌لسه‌فه‌یان نووسیوه زیاتر مه‌به‌ستیان روونکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی بوونه. واته بوونی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگادا و بوونی ئه‌و پاش مردن.
بیگومان هه‌رکه‌س بیه‌وێ باس له ئایدۆلۆژیا بکات پیویسته هه‌ندی ئوسلووبی مه‌عقول‌و پێوه‌ندیدار به‌م چه‌مکه‌وه له‌بر چاو بگرێت و وه‌ک ذه‌کێک بۆ هه‌رچی زیاتر تیشک خستنه سه‌ر بیرۆکه‌ی ئایدۆلۆژییه‌ک که‌لک لێ وه‌ربگرێت.
له ئایدیۆلۆژیادا دوو خاڵ زۆر جێگای وردبوونه‌وه‌و گرنگی پێدانه، یه‌که‌م خالی ده‌ست پێکردن‌و دووهه‌م خاڵی کۆتایی. واته ئه‌و ستراتیژه‌ی تۆ خه‌باتی بۆ ده‌کیت حه‌تمه‌ن له خاڵێکه‌وه ده‌ست پێده‌کات‌و ده‌بێت مه‌وداکه‌شێ دیاری بکرێت. پلانیان بۆ بکێشرێت‌و روون بکرینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س له نێوه‌رۆکه‌که‌یان تێبگات‌و له هه‌مووی گرنگتر ده‌کرێ ئه‌م ئایدۆلۆژیایه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی فه‌لسه‌فی دامه‌زرێت. ئه‌و کات به‌باشی بۆ مان روون ده‌بیته‌وه که شوێنی واقعی ئایدۆلۆژیا بۆ چالاکییه‌کانی مرۆڤایه‌تی له کوێدایه‌و چ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێ له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ئه‌و راڤه کردنه دایه که بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م ره‌گه‌زه له ئه‌ده‌بیات تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێ ده‌سکردو داسه‌پاو بێت، هه‌ر شتێک ده‌سکردو داسه‌پاو بێتراست وه‌ک ریخێک وایه به پێڵاوه‌کانی ئه‌ده‌بیاته‌وه. پێویست به ئاماژه‌کردنێکی قووڵ ناکات که چه‌مکی ئه‌ده‌بیات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته رامیاری‌و موتڵه‌قه‌کانه‌وه به‌درێژایی سه‌رده‌م که‌ره‌سته‌یه‌ک بووه له پێناوی وه‌دی هێنانی خه‌ون‌و ئاره‌زووه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا. له ئه‌ده‌بیاتدا که‌ڵک وه‌رگیراوه بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنه ئه‌سته‌مانه‌ی که خودی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیووه به‌بێ ئه‌و تییدا سه‌ربکه‌ویت. ده‌سه‌ڵاته‌کان له ئه‌ده‌بیات وه‌ک کلیلێک که‌ڵکیان وه‌رگرتووه بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایانه‌ی که شعووری ئه‌وان نه‌یتوانیوه وه‌ک ئایدۆلۆژیا بیکاته‌وه.
که‌م نین ئه‌و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانه‌ی که ژیانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه قوربانی کردووه، و ئه‌مرۆ ته‌نیا شتێک که له‌ناو جانتاکه‌یاندا به‌جێماوه ده‌فته‌ریکه پره له بیره‌وه‌ری تاڵ له‌باره‌ی رابردووه‌وه. که‌م نین ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی له‌ناو فه‌له‌ک و پاشکۆی ئایدۆلۆژیادا ون بوون‌و له‌گه‌ڵ نامۆ بوونێکی ئه‌به‌دی رووبه‌روو بوون.
با بگه‌ڕێینه‌وه رابردوو له مێژوو بڕوانین بۆ وێنه:
به‌رهه‌می نوسه‌رانی سۆڤیه‌ه‌تی پاش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری هه‌ڵسه‌نگێنین نووسه‌رانێکی وه‌ک (شۆلۆخۆڤ، ئالکسی، تۆلستۆی...) ده‌ورانێکیان له پاشه‌کشه له به‌ره‌نابه‌ه‌ر ده‌سته‌ڵاته‌کانی ئه‌و کاتدا پشت سه‌ر خست‌و که‌م که‌م که‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیا. ئه‌مه نیشانده‌ری حه‌قیقه‌تێکی تالی مێژووییه که هونه‌رو، ئه‌ده‌بیات هه‌ر کات خۆیان له ناو چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌کی ته‌سک‌و دیماگۆجیانه‌دا بینیبیته‌وه، ئیتر پێناسه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆی ده‌دۆڕێنێ‌و پێناسه‌یه‌کی ئایدۆلۆژیانه به‌خۆی ده‌گرێ، هونه‌رو ئه‌ده‌بیات ده‌مرێت‌و خه‌ونی نووسه‌ره‌و هونه‌ه‌رمه‌ند ده‌بێت به سه‌راب چونکه له میتۆدی واقیعی لایداوه‌و چوه‌ته ناو سه‌رزه‌مینی درکستان‌و ئه‌م درکانه به‌رده‌وام جه‌سته‌ی ئه‌و ئازار ده‌ده‌ن‌و سایکۆلۆژییه‌تی نووسه‌ر سه‌رکوت ده‌که‌ن‌و له ئه‌نجامدا ئه‌و هه‌ست به نامۆیی بوونی خۆی ده‌کات له بیابانێکی چۆل‌و هۆلدا، کاره‌سات‌و برین‌و ئۆستالیژیا له‌و کاته‌وه ده‌رده‌که‌وێت که جه‌سته‌ی رۆشنبیر به برینداری له‌ناو سه‌رزه‌مینێکدا ده‌سووریته‌وه که شوێنی ئه‌و نییه‌و ئه‌و له دروست کردنیدا، هیچ ده‌ورێکی نه‌بووه. راست له‌ناو چواورچێوه‌یه‌ک دایه که له‌گه‌ڵ خه‌ون‌و منازه‌له هزرییه‌کانی ئه‌ودا له هاودژی دایه.
بۆ وێنه ده‌بینین به‌رهه‌مه‌کانی ناودارێکی وه‌ک سارته‌ر ئه‌وه‌نده ره‌نگ و بۆی ئه‌ده‌بی پێوه دیار نییه‌و ئه‌گه‌ریش هه‌بێت بایه‌خێکی به‌رچاوی نییه. له‌به‌رچی؟ چونکه سارته‌ریش ئه‌ده‌بیاتی وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک به‌کارهێناوه‌و هه‌ولیداوه ده‌زگای ئه‌خلاقی ئگریستانیسالیزم به زمانی چیرۆک‌و درام شی بکاته‌وه یان که‌سێکی وه‌ک (میلان کۆندیرا) نووسه‌ری چیکی فه‌رانسی زمان هه‌وڵ ده‌دات، تراژیدیایه‌کی مێژوویی به‌یان بکات واته (هیرش ئیستالین بۆ سه‌ر چیکۆسلڤاکیا) ئه‌و ده‌یه‌وێ حه‌قیقه‌تێکی مێژوویی به زمانێکی شیرین باس بکات‌و له پر له قه‌له‌مه‌که‌ی نیگارێکی فانتازیایی‌و بێ‌ره‌نگ ده‌کێشێت (نیۆیۆرک جێگای دڵان‌و په‌نای ئازادیخوازانی جیهان) ئه‌مه بو به هۆی ئه‌وه که له لایه‌ن زۆر رێکخراو حکومه‌تی ئه‌مریکی و فه‌رانسییوه خه‌ڵات بکریت نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی میتۆد‌و ره‌هه‌ندێکی مۆدێرنی له رۆمان‌دا دۆزیبێتوه ته‌نیا له‌بر ئه‌وه‌ی روح‌و جه‌سته‌ی گه‌وره‌ی ئده‌بیاتی بریندار کردوه‌وه.
یان ده‌بینین ئالبیر کامۆی (نه‌هلیزم‌گه‌را) ئه‌ده‌بیاتی وه‌ک به‌یانکه‌ری، مه‌به‌سته‌کانی خۆی به‌کارهێناوه‌و به‌مجۆره ده‌بێته وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ. ئه‌م شله‌ژاوی‌و سه‌رلێشێواوی گیره‌شیوینییه ته‌نیا به‌هۆی بوونی ئایدۆلۆژیا‌و دروست کردنی قه‌یران له ئه‌ده‌بیات دایه. ئه‌مه هه‌ژموونی ئایدۆلۆژیاییه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتدا پیوه‌رو پیوانه سه‌ره‌کییه‌کان بشیویندرێن و کۆله‌که‌کانی ئه‌ده‌بیات دوچاری لاوازی ببن و میشکی رۆشنبیریش ژه‌هراوی بکریت له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه. سه‌دان ساڵه ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌ڵێن هونه‌ر بۆ سه‌لک نه‌ک هونه‌ر بۆ هونه‌ر، ئه‌مه بووه‌ته به‌هانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وان له ژێر په‌رده‌ی ئه‌م زاراوه ناناسراوانه‌دا خه‌ڵکی له ده‌وری ئایدۆلۆژیاتی خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه‌و باوک گوتاری خۆی بێ ترس پێشکه‌ش بکات. مه‌به‌ست له گوتار لیره‌دا ئه‌و قسانه‌یه که ده‌کرین به موقه‌ده‌ساتی کۆمه‌لگاو وه‌ک ئیلتیزاماتیکی ئه‌خلاقی ده‌یخویننه‌وه‌و ده‌یکه‌ن به ئه‌ه‌رک و ریبازی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا. بیگومان ئایدۆلۆژیای سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌زر به‌رگ بگۆڕێت هه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ئایدۆلۆژیایه، کۆمه‌ڵێک قه‌رارو بریاری دیماگۆجیانه‌ن که کراون به سوننه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگا. ئه‌واوی ئه‌م عه‌قلیه‌تانه له خوڵێکدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه ئه‌ویش له‌و شوێنه‌دایه که ده‌ته‌وێ ره‌خنه ئاراسته‌ی باوک بکه‌یت.باوک موقه‌ده‌سه، باوک دیارده‌یه‌کی ئه‌به‌دییه. کاتێک لای مارکسیه‌ک بڵێیت فلانه پێشبینی یان فلانه تیۆری مارکس راست نه‌بووه ده‌ست به‌جێ هاواری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و، ئه‌م مرۆڤه ده‌کاته موقه‌ده‌سات، کاتێک کرا به موقه‌ده‌سات ده‌مارگرژی دروست ده‌بێت، که ده‌مارگرژی دروست بوو حوکمی یاخی بوون‌و کافر بوون له دژی تۆ سادر ده‌کرێت چونکه ره‌خنه‌ت له ئایدۆلۆژیا گرتووه. یان تۆ وه‌ک رۆشنبیریک بته‌وێ فلانه شتی ئایینی له رووی خوێندنه‌وه‌و جیهان بینی خۆ سه‌رده‌میانه نه‌فی بکه‌یته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م تیۆری و راڤه‌کردنه‌ی تۆ سه‌رده‌می‌و عه‌قڵانیش ببیت تۆ کافریت چونکه دژی موقه‌ده‌سات قسه‌ت کردووه‌و، ئه‌مه‌ش دیسان ئایدۆلۆژیایه.
ئه‌گه‌ر بته‌وێ له‌مه‌ر هه‌ر مه‌کته‌ب‌و بیروباوه‌رێکی سیاسی قسه بکه‌یت (چ راست بیت‌و یا خود چه‌پ) تۆ مه‌حکومی چونکه ئه‌و کۆمه‌ڵگای رازی کردووه‌و بو خوێنی سه‌ربازه‌کانی کۆمه‌ڵگا جۆرێک له ره‌وابوونی بۆ خۆی دروست کردووه. ئه‌مه خه‌سله‌ت‌و فه‌لسه‌فی ئایدۆلۆژیایه.
جا زۆر سروشتییه ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیات بکه‌وێته ئه‌م هه‌موو قه‌یدو به‌ندو مقده‌ساته جگه له‌وه‌ی سه‌ری پان بکرێته‌وه و زمان‌و عه‌قله‌که‌ی بگۆڕن با قازانجی خۆیان، نا‌توانیت هیچ کارێکی گه‌وره بکات.
کاتێک نووسه‌رێک هه‌وڵ ده‌دات به نووسینی چیرۆک یان رۆمانیک لا ئاراسته‌ی ئایدۆلۆژیایه‌یکی تایبه‌تدا بجوولێت، راست وه‌ک ئه‌و دیکتاتۆره‌یه که ده‌یه‌وێ ئدنیشه‌و ئایدۆلۆژیای خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنی.
ئه‌ده‌بیات دیارده‌یه‌کی جودا له ژیان نییه، بلکو بۆخۆی ژیانه‌و ویرای ته‌واوی که‌موکورییه‌کانی. بایه‌خ و گه‌وره‌یی هونه‌ه‌رو ئه‌ده‌بیات له‌وه‌دایه که ره‌نگه تۆ نه‌تونیت کۆمه‌ڵگایه‌ک له ژێر پلاتفۆرمیکدا کۆ بکه‌یته‌وه‌و گوتاریان بۆ بخوێنیته‌وه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرێکی واقعی به هونه‌ره‌که‌ی ده‌توانیت بیت به جیهانگه‌ردیک و نه‌ک ته‌نیا له کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیدا به‌لکو له‌سه‌ر زه‌مینه‌کانی دیکه‌شدا هونه‌ره‌که‌ی خۆی نمایش بکات، هونه‌رو رۆشنبیرییه‌ت پیرۆزییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که هه‌موو شوێنێک به نیشتمانی خۆی ده‌زانیت‌و خاوه‌نی جیهان بینییه‌کی ره‌هاو دۆگما نییه.
به‌ڵام ئایدۆلۆژیا له‌ناو قه‌یرانێکی دڵته‌زێنداقیه که ته‌واوی هه‌ستی ره‌نگاو ره‌نگی مرۆڤه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه‌و ته‌نیا کۆمه‌ڵێک بوو وشه‌ی به‌جێهێشتووه که به زمانی نوسه‌ه‌ران‌و بیرمه‌ندان قسه‌یان کردووه‌و هه‌رگیز نه‌یانزانیووه چیان وتووه.
"فرناس کافکا" هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌کان له کۆمه‌ڵگادا تێکه‌ڵاو بکات‌و له‌مه یاسایه‌کی تازه‌تر بخوڵقێنێ‌و واقیعیه‌ته‌کان به دوور له خۆانواندن وێنا بکات، به‌ڵام کاتێک ده‌گاته رۆمانی (ئه‌مریکا) ئیتر ئه‌و هێما سروشتیانه‌ی که له به‌رهه‌مه‌کانیدایه له‌ده‌ستی ده‌دات چونکه پێوه‌ندی ئایدۆلۆژیای ئه‌و له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژانره‌کانی دیکه له‌م کتێبه‌دا، ته‌واوی خه‌سله‌ته ئه‌ده‌بییه‌کان له‌و دو ده‌کوژن و ده‌یکه‌ن به به‌یاننامه‌یان خه‌تیبیکی کۆمه‌ڵایه‌تی هیرشکه‌رانه.
ئه‌و به هێنانی کوریکی دواکه‌وتوو بۆ ناو کتیبه‌که (هه‌لبه‌ت کافکا ده‌یه‌وێ کوریک بخولقێنێ که ئاکار‌و کرداری باشه) به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له نێواون ساده‌یی‌و دروستکاری ئه‌و له‌لایه‌ک‌و بیزاری ئه‌و له کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌کی دیکه‌وه ناکۆکییه‌کی زه‌ق به‌وجود بینی، که چی کوره‌که له شکلی مرۆیه‌کی گیأو واسواسی ده‌رده‌چێت و زۆر هه‌وڵ ده‌دات که خوێنه‌ران په‌لکێش بکات بۆ لای خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌که‌ی به‌ڵام رۆمانه‌که‌ی له رێگای واقیعی خۆی لایداوه‌و ناوه‌رۆکی سه‌ره‌کی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و خوێنه‌رانیش له خوێندنه‌وه‌ی بێزار ده‌بن.
به‌مجۆره بۆمان روون ده‌بیته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌ده‌بیات ده‌نوسن‌و، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌یه‌کی ئایدۆلۆژیاییدا بن ناتوانن ده‌نگی ره‌سه‌ن‌و ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که هیزی ئه‌ده‌بییان له‌ودا به جووله هێناوه بپاریزن ئیتر ده‌نگی یه‌که‌م، ده‌نگی ئه‌و نییه به‌لکو ده‌نگی ئایدۆلۆژیایه که که ده‌نگه‌که‌ی ئه‌وی تیدا خامۆش و کپ کراوه‌ته‌وه‌و پیناسه‌ی ئه‌و سوتینراوه‌و پیناسه‌یه‌کی داتاشراوی بۆ دروست کراوه که ئه‌و له دروست کردنیدا ژیچ رۆلێکی نه‌بووه.
ئه‌مه له‌و راستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت که ئه‌ده‌بیات نه که‌ره‌سته‌یه‌و نه مه‌یدانێک بۆ وه‌جووله هێنانی ئایدۆلۆژیا. "ئه‌ده‌بیات خاوه‌نی جیهان بینی خۆیه‌تی".
ئێمه ده‌کرێ ئۆستالیژیاو برینی سه‌ری جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان‌و دیمه‌نه دلتته‌زینه‌کان ته‌نیا له ناو ئه‌ده‌بیاتدا بخوێنینه‌وه‌و ته‌نیا ئه‌ده‌بیاته که ئاماده‌یه گوێ له ئازخارو ژانه مرۆییه‌کان راگرێ و له به‌ریان هه‌لنه‌یه‌ت‌و، ئه‌ده‌بیاته سنگی خۆی ده‌کاته‌وه بۆ تۆمارکردنی رووداوه‌کان‌و حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان. بێ ئه‌وه‌ی دروشم بدات‌و گالته بکات، بێ ئه‌وه‌ی بازادری سیاسی گه‌رم بکات ریگای واقعی خۆی ده‌بڕێت و له که‌سیش سڵ ناکات.
دوایین قسه‌مان بۆ ته‌واو کردنی باسه‌که‌مان ئه‌وه‌یه که له‌و کاته‌وه فه‌لسه‌فه وه‌ک داهێنان و حه‌قیقه‌ت بوو به داکۆکی که‌رێکی راسته‌وخۆی چاره‌نووسی مرۆڤ، مرۆڤایه‌تی به دوو ره‌هه‌ندی به‌ستراوه‌وه به یه‌کتری گرێ دراون، مرۆی کۆمه‌ڵایه‌ه‌تی‌و مرۆی گۆشه‌گیر. ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته به باشی له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی سۆسیالیستی و سه‌رمایه‌داری رۆژئاوا ده‌ر ده‌که‌وێ. مرۆ بوونه‌ورێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، به مانایه‌کی دروستتر فه‌ردێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه واته به پاراستنی خه‌سله‌تی فه‌ردی خۆی ده‌بێته بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی. له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌نی جیهان بینی تایبه‌ه‌ت به خۆیه‌تی. ئه‌ده‌بیاتیش جیهان بینی خۆی هه‌یه که له‌گه‌ڵ جیهان بینییه‌کانی دیکه‌دا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه.
له کۆتاییدا ده‌توانین بلیین که ئه‌ده‌بیات پێویسته خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی بیت‌و تاکییه‌تی خۆی بپارێزیت و قه‌له‌مه‌که‌ی نه‌خاته خزمه‌تی هیچ ئایدۆلۆژیایه‌کی سیاسی‌و تا ئه‌به‌د پاسه‌پۆرتی بوونی خۆی وه‌ک بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و پاشان وه‌ک ئدیبێک بپارێزێت.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری آرش ژماره 52
رامان ژماره 33 لاپه‌ره‌کانی 144،145،146،147.
فه‌لسه‌فه‌ی اگزستانسیالیزم نووسه‌ر سارته‌ر، و:سه‌ید ره‌زا حسینی.
رومانی قصر له نووسینی کافکا، و:امیری عالم 1377.
رۆمانی بیگانه، ئه‌لبیر کامۆ، و:موحسین عومه‌ر انقلاب یا رفورم، نوشته: هربرت مارکوز 1982
سەرچاوی بابەت: گۆڤاری قەلەم