پێناسەی سایتی قەڵەم

 

  • سایتی قه‌ڵه‌م بڵاوکراوه‌یه‌کی ئینته‌رنێتییه‌ بە سەرپەرشتی 'رەسوڵ سەفەریانی' و 'فەڕۆخ نێعمەتپوور'.

  • سایتی قه‌ڵه‌م هه‌ڵده‌ستێ به‌ هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌ پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمان و که‌لتوری کوردی و هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دا سەکۆیەک بێت بۆ ده‌ربڕینی بیری ئازاد و ناوه‌ندێک بێت بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی تیۆریانه‌ له‌مه‌ڕ پرسی تاک و کۆمه‌ڵگا. سایتی قه‌ڵه‌م داکۆکی ده‌کا له‌ ماف و خواسته‌ پیشه‌ییه‌کانی رۆشنبیران به‌گشتی و بڕاوای وایه‌ ره‌خنه‌ی زانستی کاریگه‌رترین میتۆدی عه‌قڵانییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گشت روانگه‌ و دیارده‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دیالۆگ بانگهێشتن بکات. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سایتی قه‌ڵه‌م خۆ ده‌بوێرێ له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ هه‌ڵوێستی سیاسیی رووت و په‌لاماردانی که‌سایه‌تیی تاکه‌کان.

  • سایتی قه‌ڵه‌م خاوه‌نی چه‌ندین لینکی تایبه‌ته (وتاره‌کان، چیرۆک، وتووێژ و...)‌ بۆ ئه‌رشیڤ کردنی بابه‌تی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که‌ بابه‌ته‌کانیان له‌ سایتی قه‌ڵه‌مدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌م ئه‌رشیڤه‌ پارێزراو ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک بێت بۆ گه‌ڕان به‌داوای بابه‌تی نووسه‌ران که‌ هاوکاری ئه‌م سایته‌ ده‌که‌ن. 

    سه‌رنج و هاوکاری

    خوێنه‌ری ئازیز گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ سایتی قه‌ڵه‌م هاوکاری بکه‌ی، تکایه‌ ئه‌م خاڵانه‌ ره‌چاو بکه‌:

    ١. سەبارەت بە بابەت و رووداوە سیاسییەکان با لایەنی فکری و شرۆڤەیی رەچاوبکرێ. لە دانانی ئەو بابەتەی ئەم داوایە لەبەرچاو نەگرێ، خۆدەبوێرین.

    ٢. سه‌رچاوه‌و په‌راوێز با ئاماژه‌یان پێ‏بکرێ.

    ٣. هه‌ر بابه‌تێک ته‌عبیر له‌ رای نوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و، سایتی قه‌ڵه‌م به‌رپرس نییه‌ له‌ ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی.

    ٤. بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ بابه‌ته‌کانی قه‌ڵه‌م ئاماژه‌ به‌ سایتی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م بکرێت.

    ٥. وێنه‌یه‌کی خۆت له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌ت بنێره‌.

    ٦. وردبینی پێویست له‌ رێنووس و رێزماندا به‌کار بێنه‌.

    ٧. له‌ پێناو مانا و زمانێکی روونتر، سایتی قەڵەم به‌ مافی خۆی ده‌زانێ به‌ گوێره‌ی پێویست ده‌ستکاری بابه‌ته‌کان بکات.

    ٨. لە دانانی ئە بابەتانەی وا لەگەڵ پرینسیپەکانی سایت ناگونجێن، سایتی قەڵەم خۆی دەبوێرێ. 

     

 

گەڕان بۆ بابەت