سوەیلا مەیهەمی
پرتەقاڵی سنەوبەر چ رووبارە،بەبزووتنەوەی ڕەشايیلە تونی نووستن ڕاچڵەکن...بەیت و حەیران ڕاگوێزرا بەتەوەسدا.
بیری ژەنگاوڵە
سوەیلا مەیهەمی
ئازارێکی لەڕەگەزی سەد و بیست و چوار هەزار گومان
بە کۆڵتا هەورازترە
شەکەت تر ڕێگا هەڵا هەڵا دەژەنێ.
مرۆڤبوون دوو زامی ساڕێژ نەکراو، بەجەستەیەکی مۆر...
تەرمێکی ئیزەدیە
شین بەڕەچەڵەکی بەرزەخدا...
هاوتەریبی گڕ
ژەنگاوڵە خەنجەری بیرتان،
ئەڵقەی پەتی مێژوو.
دەست بەسمێڵدا...
زریکەی قاچی منداڵ
گۆڕانی واتای حۆری.
بە کۆچی برینی "لالشدا"،
بێ بایەخ تر هەتوانە...
ڕووڕەش تر هەتاوە.
باویشکەکانتان درێژ تر...دەسەڵات
بەرامبەری پەڕەخوێناویەکانی
هەڵوەریو.
دێڕەکانتان چر تر بەشاشەی بێدەنگی،
خێرا، خێرا ژێرنووسی
ژوورەکانتان.
پرتەقاڵی سنەوبەر چ رووبارە،
بەبزووتنەوەی ڕەشايی
لە تونی نووستن ڕاچڵەکن...
بەیت و حەیران ڕاگوێزرا بەتەوەسدا.
ماندووترم
لەبینینی خۆم...
بەڕەنگی حۆری.
بەڕەوەزی ژانتان بێ بایەخ دەنوێنێ مردن،
کەڕووداوی کۆتايی جیهانە.
لە دوا ماڵاوای کازیوەیەکی کوێر
میچی حەوزەکە ماسی دەلەرزێ...
کاتێ لەرینەوەی وشەی ئەللە و ئەکبەر.