ئێستاتیکا و هێرمێنۆتیک
و. سەعیدە سائێب
گه‌ر ئه‌رکی هێرمێنۆتیک به درووست‌کردنی پردێک له نێوان مه‌ودای شه‌خسی یان مێژوویی نێوان زه‌ینه‌کان پێناسه بکه‌ین، ئه‌و کات واده‌رده‌که‌وێت ئه‌زموونی هونه‌ر به ته‌واوه‌تی بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی پانتای هێرمێنۆتیکهوه. چونکوو له نێوان کۆی ئه‌و شتانه‌ی له سروشت و مێژوودا له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، ئه‌مه به‌رهه‌می هونه‌رییه ڕاسته‌وخۆتر له هه‌موو [شتێک] له‌گه‌ڵمان ده‌دوێت. ئاشنایی نهێنی و مهتهڵئاسای کۆی بوونمان ده‌گرێته‌وه، چما هیچ مه‌ودایه‌ک نه‌بووه هه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه بووه له‌گه‌ڵ خۆماندا. ده‌توانی سه‌باره‌ت به‌مه بگه‌ڕینه‌وه بۆ هێگێل. ئه‌و هونه‌ری به یه‌کێک له فۆرمه‌کانی ڕۆحی ڕه‌ها ده‌زانی، واته، له هونه‌ردا ، فۆرمێک له خۆناسی ڕۆح ده‌بینی که تیایدا هیچ گرێدراویهک به واقعه‌وه بوونی نه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌وه‌ی پێشکه‌شکرابوو هه‌ڵگری تێگه‌یشتن بوو. له ڕاستیدا، له نێوان به‌رهه‌م و [که‌سی] چاو‌دێر و ئامادهشدا جۆرێک هاوکاتی ڕه‌ها بوونی هه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی توند بوونه‌وه‌و زیاد بوونی ووشیاری مێژوویی، به بێ هیچ له‌مپه‌ر و سنووردارییه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت.
واقیعی به‌رهه‌می هونه‌ری و هێزی ده‌ربڕینی ناتوانین کۆرتی بکه‌ینه‌وه بۆ ئاسۆی مێژوویی سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تایی به‌رهه‌مه‌که ، ئاسۆیه‌ک که تیایدا بینه‌ر ده‌بێته هاو خۆلی ئافرێنه‌ر. له به‌رانبه‌ردا، ئه‌مه به‌شێکه له جه‌وهه‌ری ئه‌زموونی هونه‌ر که به‌رهه‌می هونه‌ری به‌رده‌وام زه‌مه‌نی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت. به‌رهه‌م، ته‌نیا به شێوه‌یه‌کی سنووردار سه‌رچاوه مێژوویه‌که‌ی له هه‌ناوی خۆیدا ده‌پارێزێت. به‌رهه‌می هونه‌ری دیارکه‌وتن وده‌ربڕینی حه‌قیقه‌تێکه که ناتوانێت به‌وه‌ی ئافرێنه‌ره‌که‌ی له به‌رهه‌مه‌که‌دا بیری لێکردۆته‌وه، دابه‌زێنێت وکۆرتی بکاته‌وه. چ ئه‌وه‌ی ناوی بنێین ئافراندنی نه‌ستی ناوازه‌یه‌ک، چ ناکۆتایی چه‌مکیانه‌ی هه‌ر جۆره ده‌ربڕینێکی هونه‌ری له دیدی [که‌سی] ئاماده‌و له‌به‌ر چاو بگرین؛ له هه‌ر شێوه‌یه‌کیدا، ووشیاری ستاتیکی ده‌توانێت ده‌ستی به‌م حه‌قیقه‌ته ڕابگات وده‌ربڕی ئه‌مه بێت که به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بگوازێته‌وه وپه‌یوه‌ندی بگرێت.
به هه‌رحاڵ، ئاسۆگه و دیدگه‌ی هێرمێنۆتیکی ئه‌وه‌نده به‌رفراوان و گشگیره که ته‌نانه‌ت ئه‌زموونی جوانی له سروشت و هونه‌ریشدا ده‌گرێته‌وه. گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تی مێژوومه‌ندی دازاین (هه‌ستی/ مرۆیی) ئه‌مه بێت که خۆی [به شێوه‌یه‌کی] تێگه‌یشتوانه خۆی بکاته ناوکۆیی خۆی_ که ڕووبه ڕووی کۆی ئه‌زموونه‌که‌ی له جیهاندا ببێته‌وه‌و بناسێنێت _ ئه‌و کات کۆی سووننهتیشی به‌ر ده‌که‌وێت [ده‌ست ده‌که‌وێت]. سوننه‌ت، داب و نه‌ریت و دامه‌زراوه‌و فۆرمه‌کانی ژیان و ده‌قه‌کانیش ده‌گرێته به‌ر. به‌لام، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌ر ده‌که‌وێته سه‌ر پرۆسه‌ی تێکه‌ڵاوبوون و [له خۆ تێگه‌یشتنی که‌س] و یه‌کپارچه بوونه‌ی که قاڵه به گشت ژیانی مرۆییه‌وه، ژیانێک که‌له‌ناو تۆفانی سوننهتهکاندایه و دهیگرێتبهر. له ڕاستیدا، ته‌نانه‌ت پرسیار ئه‌مه‌یه ئایا هاوکاتی و هاوسه‌رده‌می تایبه‌تی به‌رهه‌می هونه‌ری ڕێک به مانای ئاواڵه بوونی بێسنووری له به‌رانبه‌ر تێکڵاوبوون و یه‌کپارچه بوونه تازه و نوێکاندا نییه؟ له‌وانه‌یه ئافرێنه‌ری به‌رهه‌می هونه‌ری خه‌ڵکی ڕۆژگاره‌که‌ی خۆی له‌به‌ر چاو بگرێت، به‌لام بوونی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و هه‌مان ئه‌و شته‌یه که ده‌توانێت بیڵێت، و ئه‌م بوونه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا به‌ره‌و ئه‌ودیوی هه‌ر جۆره سنووربه‌ندی و سنوورداری مێژوویی ده‌ڕوات. به‌رهه‌می هونه‌ری، به‌م واتایه، به‌رهه‌می هونه‌ری ئاماده‌گی وبوونێکی بێزهمهن داگیر ده‌کات. به‌ڵام ئه‌مه به‌م مانایه نییه که به‌رهه‌م پێویستی به هیچ جۆره تێگه‌یشتنێک نییه، یا خۆد ئێمه میراته مێژووییه‌که‌ی له هه‌ناویدا نادۆزینه‌وه. بانگه‌شه‌ی هێرمێنۆتیکی مێژوویی ڕێک له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌وه ده‌بێته [خاوه‌ن] ماف و ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت که تا ئه‌و کاته‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری نه‌یه‌وێت له ڕووی مێژووییه‌وه بکرێت و له به‌رانبه‌ردا خۆی له ئاماده‌یه‌کی ڕه‌هادا پێشکه‌شبکات ڕێگه به هیچ جۆره تێگه‌یشتن و فههمێک نادات. به‌رهه‌م به هه‌موو کرانه‌وه‌ی و پڕ به‌هره و ئه‌گه‌ره‌کانییه‌وه بۆ تێگه‌یشتن، که‌ڵک وه‌رگرتن له پێوه‌رێکی له‌بار بۆ تێگه‌یشتن به ڕه‌وا ده‌زانێت، چما پێویستیشی پێیه‌تی. به‌ڵام پرس ئه‌مه نییه ئایا ئه‌م بانگهشیه بۆ پێوه‌رێکی له‌باری تێگه‌یشتن ، که له هه‌ر خۆلێکدا دێته ئاراوه، ڕاست و درووسته یان نه؟ کانت کاتێک که ده‌یگۆت باوه‌ڕپێکراوی گشتی/جیهانی پێویستی حۆکمی زه‌وقییه ڕاستی ده‌کرد، هه‌رچه‌نده په‌سه‌ندکردنی ئه‌و [حوکمه] زۆره‌ملی هۆکاره‌کان بێت. ئه‌م[باوه‌ڕ پێکراوییه گشتی/جیهانیه] هه‌ر جۆره ته‌فسیرێکی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانیش ده‌گێڕێته‌وه، بۆ ته‌فسیری چالاکانه‌ی هونه‌رمه‌ندی [لاساییکه‌ر] خوێنه‌ر یان ئافرێنه‌ر و، هه‌روه‌ها بۆ تهفسیرگهر و ڕاڤهگهری زانستیش.
ده‌توانین گۆمان که‌ین و بپرسین ئه‌و چه‌مکه‌ی له به‌رهه‌می هونه‌ریدا که برههمهکهی کردۆته‌وه و ئاواڵه‌ی کردووه به ڕووی تێگه‌یشتندا به‌رده‌وام به نوێتر و تازه‌تر ده‌زانێت، پێشوه‌خت به جۆرێک هی جیهانی سانه‌ویی و دووهه‌می ڕاهێنان یا خۆد پڕۆفێشێناڵی ستاتیکیهکهی نییه؟ ئایا به‌رهه‌می هونه‌ری له سه‌رچاوه و ڕسهنایهتیهکهیدا هه‌ڵگری جۆرێک کارکردی حه‌یانی وتادار له ناو به‌ستێنێکی کولتووری یان کۆمه‌ڵایه‌تیدا نییه؟و نه‌ک ته‌نیا له ناو ئه‌م به‌ستێنه‌دا نییه که دێتێرمینییهتی ته‌واوه‌تی واتایی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؟به‌م حاڵه‌وه پێموایه ئه‌م پرسیاره ده‌توانێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه بهێندرێته ئاراوه: ئایا به‌ڕاستی وه‌هایه به‌رهه‌می هونه‌ری ،که له دڵی جیهانی ژیانێکی تێپه‌ڕ بوو یا خود نامۆبوو دێته ده‌ره‌وه و ده‌گوازرێته‌وه و دێته نێو جیهانی مێژوویی زانینه‌کانمان ، ده‌بنه ئۆبژه و بابه‌تی ڕووتی چێژ و ڕابواردنی ستاتیکی/ مێژوویی و چیتر شتێک زیاد له‌وه‌ی که له بنه‌ڕه‌تدا هه‌یبوو بۆ وتن، ناڵێت؟ "شتێک وتن"،"هه‌بوونی شتێک بۆ وتن"_ئایا ئه‌مانه به ساده‌یی هه‌ندێک مێتافۆرن به پێی به‌هایه‌کی ستاتیکی فۆرمبهخشی دیارینه‌کراو سکه حه‌قیقه‌تی ڕاستی [به‌رهه‌من]؟ یان به پێچه‌وانه‌وه؟ ئایا چۆنایه‌تی ستاتیکی بێچمگرتنی [به‌رهه‌مێک] ته‌نیا مه‌رجێکه بۆ ئه‌م واقیعه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری وتاکه‌ی له خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت و شتێکی هه‌یه پێمانبڵێت ؟ ئه‌م پرسیاره ڕێگه‌مان پێده‌دات بچینه ناو ڕووبه‌ری کێشداری بابه‌تی"ستاتیکا و هێرمێنۆتیکه"وه.
ئه‌م نووسینه په‌ره‌پێدراوه،به ئانقه‌ست و ووشیارانه پرسی سیسته‌ماتیکی جوانیناسی ده‌گۆڕێت بۆ پرسی ئه‌زموونی هونه‌ری. بێگۆمان جوانیناسی فه‌لسه‌فی، له ئاماده‌گییه کردهکییهکهیدا و له‌و سه‌ره‌تاو بۆنیادهیشدا که کانت له ڕه‌خنه‌ی وزه‌ی حوکمدا بۆی فه‌راهه‌م کرد، پانتایه‌کی گه‌وره ده‌گرێته‌وه، چونکوو نه‌ک ته‌نیا بابه‌تی جوان له سروشت و هونه‌ردا، به‌ڵکوو بابه‌تی واڵاش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاشکرایه که له فه‌لسه‌فه‌ی کانتدا، سیاقی جوانی سروشتی بۆ دیاریکردنی سه‌ره‌تاکانی داوه‌ریکردن له‌مه‌ڕ زه‌وقی ستاتیکی و به تایبه‌ت به ته‌عبیری کانت له "چێژی ناشه‌خسی(disinterested pleasure ) له پێشدایه". به‌ڵام ده‌بێت قه‌بووڵی که‌ین جوانی سروشتی هیچمان له‌و وشانه‌ی که به‌رهه‌می هونه‌ری پێمان ده‌ڵێت "ناڵێت":به‌ڵام به‌رهه‌می هونه‌ری ئافرێنراو له ڕێگه و له سه‌ر ده‌ستی مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ، پێمانده‌ڵێت. به ڕاستی ده‌توانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین وبڵێین به‌رهه‌می هونه‌ری به شێوه‌یه‌کی "ستاتیکی ڕووت" به‌رهه‌م ناهێنێت، به‌و جۆره‌ی که بۆ نموونه گۆڵێک یا خود ئاڵتوونێک به‌رهه‌می ده‌هێنێت. له‌په‌یوه‌ندیدا به هونه‌ره‌وه، کانت قسه له چێژی"عقڵانیکراو"ده‌کات. به‌ڵام ئه‌و شێوهبهندیه هاریکاریمان ناکات. به‌م حاڵه‌وه،کانت قسه له ئه‌و چێژه عهقڵانیکراوه "ناڕووتهی" به‌رهه‌می هونه‌ری [تیاماندا] ده‌یورووژێنێت دیسان هه‌مان ئه‌و شته‌یه که بۆ ئێمه‌ی جوانیناس سه‌رنجڕاکێشه. له ڕاستیدا، ڕامانی قووڵی هێگێل سه‌باره‌ت به پرسی په‌یوه‌ندی جوانی سروشتی و هونه‌ری ئهویگهیانده ئه‌م ئه‌نجامگیرییه باوه‌ڕپێکراوه‌ی که جوانی سروشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جوانی هونه‌ره، کاتێک شتێکی سروشتی، وه‌ک بابه‌تی جوانی جیا ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته هۆی چێژبردن ، ئه‌و شته وه‌ک پێدراوێتیهکی بێزهمهن و بێجیهان له ئۆبژه‌ی"جوانیناسی ڕووت"به هاوئاهه‌نگی فۆرمه‌کان و ڕه‌گه‌کانییه‌وه سه‌رنجڕاکێش ده‌رناکه‌وێت.له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ی که سروشت چۆن ئێمه تووشی سه‌رسووڕمان ده‌کات ، گرێدراوه به‌و ناوکۆیهوهکه له‌گه‌ڵ داهێنانی هونه‌ری زه‌مه‌نێکی تایبه‌ت دیاریده‌کرێت.مێژوویی ستاتیکی کێشاننهوهی دیمه‌نه‌کان _ بۆ نموونه کێشاننهوهی دیمه‌نه‌کانی ئاڵپ _ یان دیارده‌ی تێپه‌ڕ بوویی هونه‌ری خه‌مڵاندنی باخچه‌کان شایه‌تی به‌ڵگه‌داره بۆ ئه‌م پرسه. له‌م ڕووه‌وه ، گه‌ر بمانه‌وێ په‌یوه‌ندی نێوان ستاتیکا و هێرمێنۆتیک پێناسه بکه‌ین، ده‌توانین له به‌رهه‌می هونه‌رییه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین نه‌ک له جوانی سروشتییه‌وه. له هه‌ر شێوه‌یه‌کدا، کاتێک ده‌ڵێین به‌رهه‌می هونه‌ری شتێکمان پێده‌ڵێت و به‌م پێیه گرێدراوه به کۆمه‌ڵێک له‌و شتانه‌ی که ناچارین لێیان تێبگه‌ین، قسه‌ی ئێمه مێتافۆریک نییه به‌ڵکوو واتایه‌کی باوهڕپێکرای هه‌یه‌و ده‌توانین ده‌ریبڕین. لێره‌وه، به‌رهه‌می هونه‌ری یه‌کێک له بابه‌ته‌کانی هێرمێنۆتیکه .
هاوته‌ک له‌گه‌ڵ واتا و پێناسه یهکهمینهکهیدا، هێرمێنۆتیک هونه‌ری ڕوونکردنه‌وه یان ناوکۆییداره له ڕێگه‌ی چالاییه ڕاڤهییهکانمان سه‌باره‌ت به گۆتار و گوته‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی له سوننه‌تدا له گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. هێرمێنۆتیک له‌و شوێنه‌دا که‌ڵکداره که گۆته‌یه‌کی بێ ناوکۆییدار هه‌ڵگری تێگه‌یشتن نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌م هونه‌ره فیلۆلۆژیکوو ته‌کنیکه وردبینه له مێژه فۆرمێکی گۆڕدراو و به‌رینی به خۆیه‌وه بینیوه. له کاتی ئه‌م پێناسه یهکمینهوه تاکوو ئێستا، ووشیارییه‌کی مێژوویی گه‌شه‌که‌ر ئێمه‌ی له خراپ تێگه‌یشتن وفامنهگری ئه‌گه‌رداری کۆی سوننه‌ت ئاگادار کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها، ڕمانی کۆمه‌ڵگای مه‌سیحی له ڕۆژئاوادا_ له درێژه‌ی ئه‌و پڕۆسه تاکسازییهدا که به بزاوتی چاکسازی و ڕێفۆرمی کلێسهوه ده‌ستیپێکرد _ ڕێگه‌ی به تاکدا له ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وانی دیکه ببێته مه‌ته‌ڵێکی هه‌ڵنه‌هێنراو.له‌م ڕووه‌وه، له کاتی ڕۆمانتیکه ئه‌ڵمانیه‌کانه‌وه تا ئێستا ئه‌رکی هێرمێنۆتیک ئه‌وه بووه له‌مپه‌رێک بێت له‌به‌رابه‌ر خراپ تێگه‌یشتندا. به‌م پێناسه‌وه، هێرمێنۆتیک پانتایه‌ک ده‌سته‌به‌ر ده‌کات که له بنه‌ڕه‌تدا تا ئاستی ده‌ربڕینی واتا ده‌چێته پێشه‌وه ده‌ربڕینه‌کانی واتا به پله‌ی یه‌که‌م و پێش هه‌موو شتێک هه‌ندێک ڕواڵه‌تی زمانناسین و له حوکمی ده‌رخستنه زمانیهکاندان. هه‌رکاتێک سه‌رچاوه‌ی ناوی هێرمێنۆتیک بیر بهێنینه‌وه، ده‌رده‌که‌وێت ئێمه له‌گه‌ڵ ڕووداوێکی زه‌مه‌نیدا ڕووبه‌ڕووین . [واته]به وه‌رگێڕان له‌سه‌ر زمانێکه‌وه بۆ سه‌ر زمانێکی دیکه و ، له‌م ڕووه‌وه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی دوو زماندا . به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی کاری ئێمه ته‌نیا وه‌رگێڕان له زمانێکه‌وه بۆ سه‌ر زمانێکی بێت _ واته، تێگه‌یشتنی مانای ئه‌وه ده‌گوترێت و پێشکه‌شکردنی له زمانی دیکه‌ی ناوکۆییداردا _ وه‌ها ڕووداوێکی زه‌مه‌نی تێگه‌یشتن ده‌کاته پێشگریمانه‌ی خۆی.
ئێستا ئه‌م ئه‌نجامه ڕوونانه بۆ پرسێک دیاریکه‌رن که ئێمه لێره‌دا نیگه‌ران ده‌کات_[واته] پرسی زمانی هونه‌رو حه‌قانییه‌تی دیدگه‌ی هێرمێنۆتیکی له په‌یوه‌ندیدا به ئه‌زموونی هونه‌رییه‌وه. هه‌ر ڕاڤه‌یه‌ک له‌و بابه‌ته‌ی هه‌ڵگری تێگه‌یشتنه که هاریکاری ئه‌وانی دیکه ده‌کات، ئاکاری زمانی هه‌یه. تا ئه‌و شوێنه‌ی که، زمان ناوکۆیی ئه‌زموونی ته‌واوه‌تی جیهان ده‌کات و، به‌م پێیه به‌ر به‌رینترین چه‌مکی سوننه‌ت پێناسه‌ده‌کات_ سوننه‌تێک که بریتییه له‌و شته‌ی بۆ خۆی زمانی نییه، به‌ڵام ده‌توانێت ڕاڤه‌ی زمانی بێت. سوننه‌ت له کاربردی که‌ره‌سته‌کان ، ته‌کنیکه‌کان و...،له ڕێگه‌ی سوننهتکانی پیشه‌گه‌رییه‌وه له درووست‌کردنی ئه‌و شتانه‌ی وه‌ک جۆراوجۆره‌کانی ئامراز و فۆرمه جوانکارییه‌کان ، له ڕێگه‌ی بره‌ودانی کردار‌و نه‌ریته‌کان بۆ دامه‌زراندنی سهرنموونهکان و ...، په‌ره‌ده‌ستێنێت. ئایا به‌رهه‌مه‌ی هونه‌ریش ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌یه، یان پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی داگیرکردووه؟تا ئه‌و شوێنه‌ی ڕاسته‌وخۆ پرسی سوننه‌ت به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان نییه ، واده‌رده‌که‌وێت له ڕستیدا به‌رهه‌می هونه‌ری به وه‌ها سوننه‌تێکی نازمانییه‌وه گرێدراوه . به‌مانه‌شه‌وه، ئه‌زمون و تێگه‌یشتنی به‌رهه‌مێکی هونه‌ری جیاوازه له تێگه‌یشتنی ئه‌و ئامراز‌و کردارانه‌ی له ڕابردووه‌وه پێمان گه‌یشتووه.
گه‌ر دوای پێناسه‌یه‌کی کۆن له هێرمێنۆتیکی درۆیسێن که‌وین ، ده‌توانی له نێوان سه‌رچاوه‌کان (quellen)و به‌جێماوه‌کان(uberresten )جیاوازی دابنێین. به‌جێماوه‌کان هه‌ندێک پارچه‌ن له جیهانی ڕابردوو که به زیندوویی ماونه‌ته‌وه‌و له درووستکردنه‌وه‌ی جیهانێکدا که لێی به جێماون، یارمهتیماندهدهن. سه‌ره‌چاوه‌کان، به دیوه‌که‌ی دیکه‌دا، سوننه‌تێکی زمانی پێکده‌هێنن و له خزمه‌تی تێگه‌یشتنی ئێمه له جیهانی ناو زماندا، ڕاڤه‌کراو ده‌مێننه‌وه. بۆ نموونه، ئێستا، وێنه‌یه‌کی که‌ونینه‌ی خوداوه‌نده‌کان به کوێوه گرێدراون ؟ ئایا وه‌ک هه‌ر ئامرازێکی دیکه به‌شێکه له به‌جێماوه‌کان؟ وه‌ک هه‌ر شتێک که‌له زمان و له ناو زماندا پێمانده‌گات ، یا خۆد پارچه‌یه‌کن له ڕاڤه‌ی جیهان ؟
درۆیسێن ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌کان یادداشتگهلێکن بۆ بیرهێناننهوه به میرات ماونه‌ته‌وه. بیناکانی یادهێنانه‌وه / هێماین فۆرمێکی دوو ڕه‌گن له سه‌رچاوه‌و به جێماوه‌کان و ، ئه‌و ئه‌م ده‌سه‌ته "به‌رهه‌مه هونه‌رییه هه‌ر جۆره‌کان"، له‌گه‌ڵ دێکۆمێنته‌کان و دراوه ئاسنه‌کان و... زیاده‌کات. له‌وانه‌یه ئه‌م شێوه‌یه بۆ مێژوونووسان به که‌ڵک بن ، به‌ڵام به‌رهه‌می هونه‌ری له‌م مانایه‌دا دیکۆمێنتێکی مێژوویی نییه، نه له نییه‌تی[ئافراندنهکه]ی‌دا، نه‌ک له‌و مانایه‌ش که له ئه‌زموونی به‌رهه‌می هونه‌ریدا ده‌سته‌به‌ری ده‌کات. بێگۆمان، ئێمه به جۆرێک له یادبووده [هێمایین] هونه‌رییه‌کان قسه ده‌که‌ین چما به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می هونه‌ری نیه‌تێکی دێکۆمێنتی له پشتبووه. [به‌ڵام] له‌م بانگهشیهدا حه‌قیقه‌تێکی بنبڕ ئاماده‌یه‌و ئه‌ویش: به‌رده‌وامه‌تی وهه‌میشه‌یی بوونی جه‌وهه‌ری هه‌موو به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانه_ هه‌ڵبه‌ت، له هونه‌ره تێپه‌ڕبووه‌کاندا، [هه‌میشه بوونه‌وه] ته‌نیا له فۆرمی دووباره بوونهوهیاندایه. به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتوو "ده‌مێنێته‌وه".(ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندی هۆڵی مووسیقیش ده‌توانێت له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی به‌م شێوه‌یه بدوێت) به‌ڵام ئامانجی ڕوونی یادهێناننهوه له ڕێگه‌ی نمایش‌کردنی شتێکه‌وه، به‌و جۆره‌ی له دێکۆمێنتێکی ڕه‌سه‌ندا هه‌یه، له به‌رهه‌می هونه‌ریدا ئاماده نییه. ئێمه ناتوانین بۆ شتێک بگه‌ڕێینه‌وه که ڕۆژانێک له ڕێگه‌ی نمایش [دانیه‌وه]بوونی هه‌بووه. به شێوه‌یه‌ک که ئه‌م کورته‌یه بتوانێت گه‌ره‌نتیه‌ک بێت بۆ به‌رده‌وامه‌تی و هه‌میشه‌یی بوونی؛چونکوو بۆ هێشتنه‌وه و پاراستنی خۆی به هۆش یان زه‌وقێکه‌وه پابه‌نده که ته‌بع و تامی به‌ره‌کانی داهاتوو ده‌کاته لایه‌نگرو هۆگری به‌رهه‌مه‌که. ئه‌م پابه‌ندی و ئینتیمایه به ئیراده‌یه‌کی هێشتنه‌وه‌و پارێزه‌رانه، ڕێک به‌م مانایه‌یه که به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌بێته میرات، به‌و واتایه‌ی که سه‌رچاوه ئه‌ده‌بیه‌کانمان ده‌بنه میرات. به هه‌ر شێوه‌یه‌ک " به‌رهه‌م ده‌دوێت"نه‌ک به‌و جۆره‌ی به‌جێماوه‌کانی ڕابردوو یان سه‌نه‌ده مێژووییه‌کان، که شتێکی نه‌گۆڕ پێشکه‌شده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ توێژه‌ری مێژوودا ده‌دوێن. ئه‌وه‌ی ئێمه پێیده‌ڵێین به‌رهه‌می هونه‌ری که له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه به‌رهه‌مه‌که ده‌پارێزێ و ده‌گاته ده‌ستی ئێمه ، زمانی به‌رهه‌مه‌که بۆ خۆیه‌تی که [شته‌کانی]پێده‌ڵێت، چ برههمهکه له بنه‌ڕه‌تدا زمانی بێت یا خود نا. به‌رهه‌می هونه‌ری شتێک به مێژوونووس ده‌ڵێت؛ هه‌ر که‌سێک [بۆخۆی] شتێک ده‌ڵێت ،شتێک چما تایبه‌ت به خۆیه‌تی ، قسه‌یه‌ک که هاوڕۆژگاری ئه‌وه. به‌م پێیه ،ئه‌رکی ئێمه تێگه‌یشتن و ڕوونکردنه‌وه‌ی واتای ئه‌و شته‌یه که به‌رهه‌مه‌که ده‌ڵێت، بۆ خۆمان و ئه‌وانی دیکه. له‌م ڕووه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریه نازمانیهش له پانتای ئه‌رکی تایبه‌تی هێرمێنۆتیکدا ده‌مێنێته‌وه که ده‌بێت له خۆتێگه‌یشتنی هه‌ر که‌سێکدا بتوێندرێته‌وه1.
له‌م مانا بهربهرینهدایه که هێرمێنۆتیک ، جوانیناسی ده‌گرێته‌وه. هێرمێنۆتیک پردێک به‌سه‌ر مه‌ودای نێوان زه‌ینه‌کان و،که نامۆیی زه‌ینێکی دیکه ده‌رده‌خات، لێده‌دات. به‌ڵام ئاشکرا کردنی ئه‌وه‌ی نائاشنایه ته‌نیا به مانای درووستکردنه‌وه‌ی ئه‌و "جیهانه"نییه که به‌رهه‌م تیایدا، واتا و کارکرده سه‌ره‌کیه‌که‌ی هه‌بوو. ئه‌مه به مانای تێگه‌یشتنی ئه‌و شته‌شه پێمان ده‌گوترێت، که به‌رده‌وام زیاد له واتای چاودێریکراو ڕاگهیێندراوهکهیهتی. هه‌ر شتێک که شتێکمان پێده‌ڵێت وه‌ک ئه‌و که‌سه‌یه شتێکمان پێده‌ڵێت. ئه‌و [گۆته‌یه] به‌م مانایه نامۆیه که بانترو به‌رزتره له ئێمه. نامۆییه‌کی دووئه‌وه‌نده له کاری تێگه‌یشتندا بوونی هه‌یه ته ئه‌م ڕاده‌یه‌ی که، له واقیعدا یه‌کێکه: نامۆیی بۆ خۆی. ئه‌مه شێوازی هه‌ر گۆتارێکه نه‌ک ته‌نیا [شت] شتێک ده‌ڵێت، به‌ڵکوو که‌سێک شتێک به که‌سێکی دیکه ده‌ڵێت. تێگه‌یشتنی گۆتار، تێگه‌یشتنی وشهبهندی ئه‌و شته نییه که له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌نگاو به هه‌نگاوی واتا و شییهکاندا ده‌گوترێت. تێگه‌یشتن به مانای تاقانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت، ڕووده‌دات_ و ئه‌م [تێگه‌یشتنه] له به‌رده‌وام له‌وه‌ی گوته‌یه‌ک ده‌رده‌بڕێت بانتر و به‌رزتر ڕووده‌دات. له‌وانه‌یه تێگه‌یشتنی ئه‌و شته‌ی له زمانێکی ده‌ره‌کی یا خود که‌ونینه‌دا ده‌گوترێت، ئه‌سته‌م بێت، به‌ڵام ئه‌سته‌متر ئه‌وه‌یه ڕیگه بده‌ین شتێکمان پێبگوترێت ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که ده‌گوترێت زۆر زوو تێبگه‌ین. به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دوو کاره له ئه‌ستۆی هێرمێنۆتیکه. ئێمه تاکوو نه‌مانه‌وێت ناتوانین تێبگه‌ین ، واته، ته ئه‌و کاته‌ی ڕێگه نه‌ده‌ین شتێکمان پێبگوترێت. پێشئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستمان به مانای ئه‌وه‌ی وتراوه ڕابگات ده‌ست پێبکه‌ین، دهژایهتیکردنی ئه‌مه‌ی که سه‌ره‌تا ده‌بێت ده‌ستمان به‌و هاوکاتییه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر یا خود خوێنه‌ری یه‌که‌می [به‌رهه‌مه‌که]له ڕێگه‌ی درووسستکردنهوهی ئاسۆ مێژووییه‌که‌یه‌وه ڕابگات، ده‌بێته غه‌فڵه‌تێکی ناڕه‌وا. [به‌ڵام]جۆرێک پێشبینیکردنی مانا ڕێگه‌مان بۆ هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له هه‌مان ده‌ستپێکه‌وه ، بۆ ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م شێوازه‌دا بۆ هه‌ر گۆتارێک ڕوون و سه‌لماوه به شێوه‌ی ئاشکرا بۆ ئه‌زموونی هونه‌ریش باوه‌ڕپێکراوه. ئه‌مه‌له پێشبینیه‌کی واتا زیاتره. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه ده‌مه‌وێت به پێی واتای ئه‌وه‌ی [له ئه‌زموونی هونه‌ریدا] ده‌رده‌بڕدرێت، ناوی بنێم سه‌رسووڕمان. ئه‌زموونی هونه‌ری ته‌نیا ئه‌و مانای هه‌ڵگری ناسینه‌وه‌یه تێناگات، به‌وجۆره‌ی هێرمێنۆتیکی مێژوویی له پشکنینی ده‌قه‌کاندا تێده‌گات. که به‌رهه‌می هونه‌ری شتێک ده‌ڵێت خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ڕووبه‌ڕوو ده‌کاته‌وه. واته ، شتێک له وه‌ها شێوه‌یه‌کدا ده‌رده‌بڕێت که ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت وه‌ک که‌شفێک ده‌رده‌که‌وێت، جۆرێک ئاشکراکردنی شتێک که پێش له‌مه داپۆشرابوو . تۆخمێکی سه‌ر سووڕهێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه ڕاوه‌ستاوه. بابه‌تێکی"وا حه‌قیقی، وه‌ها ته‌ژی له هه‌ستی [هه‌بوو] ( so wahr,so seined )، شتێک نییه که‌سێک به هه‌ر شێوازێکی دیکه بزانێت. [له ئه‌زموونی هونه‌ریدا] هه‌ر شتێکی ئاشنا ڕووی خۆی داده‌پۆشێت. به‌م پێیه، تێگه‌یشتن له‌و شته‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری پێمانده‌ڵێت ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌که له‌گه‌ڵ خۆدا. به‌ڵام وه‌ک ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بابه‌تی ڕه‌سه‌ندا ، وه‌ک ئاشناییه‌ک که سه‌ر سووڕهێنهری ده‌گرێته‌وه. ئه‌زموونی هونه‌ی، ئه‌زموونه له مانا واقیعیه‌که‌یدا وبه‌رده‌وام ده‌بێت سه‌ر له نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی سه‌رشانی باڵاده‌ستی په‌یدا بکات به سه‌ر ئه‌و شته‌دا که ئه‌زموون دهرگیرییهتی:[واته]ئه‌رکی تواندنه‌وه‌و تێکه‌ڵکردنی [ئه‌زموونی هونه‌ری] به گشتی ئاراسته‌گیری که‌سه‌که‌یه بۆ خۆی به‌ره‌و جیهان و خۆتێگه‌یشتنی. زمانی هونه‌رێک له ڕێگه‌ی ئه‌م واقیعه‌وه چێده‌بێت که هونه‌ر به خۆتێگه‌یشتنی هه‌ر که‌سێک ، و به‌رده‌وام به ناوکۆییدارێتییه هاوکاتییهکهی [له هه‌ر ڕۆژگارێکدا] له کاتی ئێستادا ده‌دوێت. له ڕاستیدا،ئه‌م هاوکاتی به‌رهه‌مه ڕێگه‌ی پێده‌دات تاکوو له زماندا ده‌رببڕدرێت. هه‌موو شتێک به چۆن وتنی شتێکه‌وه پابه‌نده. به‌ڵام ئه‌مه به‌م مانایه نییه ئێمه ده‌بێت له شێوه‌کانی گوتنیدا قووڵ بینه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و شتانه‌ی بنبڕانهتر ده‌گوترێت ، تاکانه‌یی و تاقانه‌یی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی خۆ ئاشکراتر و سروشتیتر دێته به‌ر چاو. واته ، سه‌رنجی که‌سی به‌رده‌نگ به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ڕاده‌کێشێت ،ڕێگر ده‌بێت له ڕۆشتنی به‌ره‌و ناسینی ستاتیکی به پێچه‌وانه‌ی نییه‌تی واقیعی ، که ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت لای مه‌به‌سته، هه‌مان قووڵبوونه‌وه‌ی له شێوازه‌کانی ده‌ربڕین به‌رده‌وام بابه‌تێکی دواجارهکیهو به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌و شوێنه‌دا که هه‌موان له‌گه‌ڵ یه‌کدی قسه ده‌که‌ن [ئه‌م قووڵبوونه‌وه]له‌به‌ر چاو ناگیرێت. چونکوو، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت شتێک نییه که خۆی وه‌ک جۆرێک ناواخنی حوکم، له فۆرمی لۆجیکی حوکمێک‌دا، هاوسه‌نگ بکات. به‌ڵکوو ئه‌وه، شتێکه ده‌مانه‌وێت بیڵێین و ڕێگه بده‌ین پێمان بگوترێت . تێگه‌یشتنێک ڕوونادات کاتێک هه‌وڵبده‌ین که‌لام / قسه‌ی که‌سێک ببڕین به‌م بانگه‌شه‌وه که [ئه‌و شته]پێشوه‌خت ده‌زانین.
کۆی ئه‌م بینراوانه به تایبه‌تی له‌مه‌ڕ هونه‌ر باوه‌ڕپێکراون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هونه‌رمه‌ند نییه لێره‌دا قسه ده‌کات .بێگۆمان ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی هونه‌رمه‌ند بۆ خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌م به‌رهه‌مه یان به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌یدا ده‌گوترێت ده‌توانێت له ڕوی هۆگریشیهوه بێت. به‌ڵام زمانی هونه‌ر به مانای زیادکردنی ماناییه‌که له به‌رهه‌مه‌که‌دا ئاماده‌یه. ئه‌و کۆتایینهگرییهی زمانی هونه‌ر له هه‌ر ورگێڕانێکدا بۆ چه‌مکه‌کان لێکدی جیا ده‌کاته‌وه، پشتئهوسووره به زیادکردنی ماناوه. به‌م پێیه،ناتوانین له تێگه‌یشتنی به‌رهه‌می هونه‌ری به ڕێسایه‌کی هێرمێنۆتیکی ڕاهێنراو قایلبین که [پێیوایه] (mensauctoris )[نییه‌تی نووسه‌ر]ئه‌رکی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی که له ده‌قدا هاتۆته ئاراوه،به‌ر ته‌سک ده‌کاته‌وه. به‌ڵکوو ڕێک هه‌ر ئه‌م بهرینایهتییهی ئاسۆگه‌ی هێرمێنۆتیک بۆ ئه‌وه‌ی زمانی هونه‌ر بگرێته‌وه، ده‌ریده‌خات که چ زهینیهتێکی که‌مم [یش]له کاری واتادا بۆ ناسینه‌وه‌ی ئۆبژه‌ی تێگه‌یشتن پێویسته.ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌لاله‌تێکی هه‌مه‌کی هه‌یه ، تائه‌و ڕاده‌ی پایه‌ی جوانیناسی وستاتیکا ، ، توخمی گرینگی هێرمێنۆتیکی هه‌مه‌کییه. ده‌بێت ئه‌م گرێدراوییه بنبڕانه پیشانبدرێت . هه‌رشتێک که له به‌ر بڵاوترین مانادا له‌گه‌ڵمان ده‌دوێت، وه‌ک سوننه‌ت ، ئه‌رکی تێگه‌یشتن ده‌هێنێته ئاراوه ، به بێ "تێگه‌یشتنی به شێوه‌یه‌کی گشتی"به‌وه‌ی که له شاراوگهی زه‌ینی که‌سێکی دیکه‌دا تێده‌په‌ڕێت، ده‌سته‌و داوێن ده‌بین . ئێمه ئه‌م حه‌قیقه‌ته به ڕوونییه‌کی ڕازیکه‌ر نه‌ک له ئه‌زموونی هونه‌ری (به‌و شێوه‌ی له سه‌روه شرۆڤه‌کرا)، به‌ڵکوو له تێگه‌یشتنی مێژوو فێر ده‌بین.چونکوو ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی خوێندنه‌وه‌ی مێژوو تێگه‌یشتنی نییه‌ته زه‌ینیه‌کان، نه‌خشه‌کان، و له ئه‌زموونی ئه‌و مرۆڤانه‌یه که له مێژوودا گرفتارن،نییه. به‌ڵکوو، تۆڕێکی مه‌زن له مانای مێژوو بوونی هه‌یه که ده‌بێت تێیبگه‌ین و ئه‌ویش پێویستی به هه‌وڵی ڕاڤه‌یی مێژوونووسه. نییه‌ته زه‌ینییه‌کانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌وتوونه‌ته پڕۆسه‌ی مێژووه‌وه زۆر که‌من یا خۆد ئه‌وه‌نده نین که هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پاشهکیانه له ڕووداوه‌کان، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وانه له ڕێگه‌ی هاوچهرخانیشیهوه قه‌بووڵکات. مانای ڕووداوه‌کان، په‌یوه‌ندیه‌کان و ململانێی و ده‌رگیریان ، به‌و جۆره‌ی که له پاش دیدی مێژوویدا وێنا ده‌کرێن ، mensauctoris نییه‌تی _ نووسه‌ری پشت سه‌ریانه‌وه داده‌نێن، ڕێک به‌و شێوه‌ی ئه‌زموونی به‌رهه‌می هونه‌ری mensauctoris _ شاراوه‌یی پشت به‌رهه‌مه‌که‌وه داده‌نێت.
ههمهکییهتی ئاسۆگه‌ی هێرمێنۆتیک گشتگیره. جارێکیان ئه‌م ئایدیایه‌م ئاوا شێوه‌به‌ندی کرده‌وه: ئه‌و هه‌ستیه[بوون] که ده‌توانرێت بێته تێگه‌یشتن زمانه2 . بێگۆمان ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌کی مێتافیزیکی نییه. به پێچه‌وانه‌وه، له ڕێگه‌ی ناوکۆییدارێتی تێگه‌یشتنه‌وه ، مه‌یدانی بینینێکی نا سنووردار وه‌سفده‌کات که له خزمه‌ت ئاسۆگه‌ی هێرمێنۆتیکیدایه. نیشاندانی ئه‌مه‌ی که هه‌ر جۆره ئه‌زموونێکی مێژوویی، خاوه‌ن ئه‌م بابه‌ته‌یه، هاسان ده‌بێت. له هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆتاییدا،ئه‌م قسه‌ی گۆته _"هه‌ر شتێک هێمایه‌که"_ گشتگیرترین شێوه‌به‌ندی ئایدیای هێرمێنوتیکه . ئه‌مه به‌م مانایه‌یه که هه‌ر شتێک ئاماژه بۆ شتێکی دیکه ده‌کات. ئه‌م "هه‌ر شته " بانگه‌شه‌یه‌ک نییه ده‌رباره‌ی هه‌موو بووندارێک، ئه‌مه‌ی که ئه‌وه‌ی هه‌یه، نیشاندات ، به‌ڵکوو بانگهشیهکه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و شته له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی مرۆڤدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. هیچ شتێک نییه که شتێک [شتێکی دیکه]نه‌توانێت ببێته مانای . به‌ڵام قسه‌که‌ی گۆته ئاماژه بۆ شتێکی دیکه‌ش ده‌کات:هیچ شتێک له قاڵبی واتایه‌کدا پێشکه‌ش ناکرێت تاکوو به ساده‌یی پێشکه‌شمان بکرێت. نه‌بوونی ئه‌گه‌ری بینینی کۆی په‌یوه‌ندیه‌کانی [مانا/واتا] له چه‌مکی بابه‌تی هێماینی گۆته‌دا به ڕاده‌ی نه‌بوونی ئه‌گه‌ری [ئه‌وه]له کارکردی نوێنه‌رێتی بابه‌تی تایبه‌تدا بۆ وێناکردنی بابه‌تی گشتییه . ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که په‌یوه‌ندی گشتی بوون به سه‌رچاوه‌ی مرۆ داپۆشراوه، ئه‌م په‌یوه‌نده پێویست به که‌شف بوون ده‌کات . ئه‌مه هه‌موویی بوونی ئایدیای هێرمێنۆتیکه که له‌گه‌ڵ قسه‌که‌ی گۆته‌دا دێته‌وه. ئه‌م ههموویێتییه به ئاشکرا ته‌نیا له ڕێگه‌ی ئه‌زموونی هونه‌رییه‌وه مۆسۆگه‌ر ده‌بێت. چونکوو نیشانه‌ی دیاری زمانی هونه‌ری ئه‌مه‌یه که به‌رهه‌می هونه‌ری تاکانه له خۆیدا کۆوه ده‌بێت و ئاکارێکی هێماینی ده‌رده‌بڕێت که، له ڕووی هێرمێنۆتیکیهوه به هه‌موو مرۆڤه‌کانه‌وه گرێدراوه. له به‌راورد به هه‌ر جۆره سوننه‌تێکی زمانی و نازمانی دیکه ، هه‌نووکه به‌رهه‌می هونه‌ری ڕه‌هایه بۆ هه‌ر ئێستایه‌کی تایبه‌ت،وله عه‌ینی حاڵ‌دا قسه و که‌لام و [په‌یامی] بۆ داهاتوویه‌ک ده‌پارێزێت. نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هونه‌ریدا ، کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر داده‌نێت، به شێوه‌یه‌کی مهتهڵئاسا، بڕیاره بابه‌تی ئاشنا بشکێنێت وبیڕمێنێت. به‌رهه‌م ته‌نیا "ئه‌مه تۆ_ی"یک نییه که له قاڵبی لێدانێکی دڵه‌ڕوکێ و ترسناکیدا دربخرێت، به‌ڵکوو پێمان ده‌ڵێت "تۆ ده‌بێت ژیانت بگۆڕیت".
ژێده‌ره‌کان:
1- له‌م مانایهدایه من ڕه‌خنه له چه‌مکی جوانیناسی کیێر کێگۆر ده‌گرم (به‌و جۆره‌ی خۆی ڕه‌خنه ده‌گرێت) بڕواننه، حه‌قیقه‌ت و مێتۆد. له‌په‌ڕه‌ی 91.
2- بڕواننه حه‌قیقه‌ت و مێتۆد لاپه‌ڕه450.
سه‌رچاوه‌کان:هنر و زبان ، هانس گئورگ گادامر، پل ریکور، مهدی فیزی، رخداد ن‌و