ره‌سوڵ ڕه‌ش‌ئه‌حمه‌دی "هەڵوەدا"
مه‌وه‌سته ڕێگه گه‌ر سه‌خت و ڕه‌وه‌ز بێ ده‌بێ سه‌ختی له چه‌نگانت وه‌ڕه‌ز بێ
که به‌فری سه‌ر چیا تواوه به تاوێ به لوزه‌و هاته خوار لێشاوی ئاوێ
به خوڕ هات و ده به‌ردێکی هه‌ڵه‌نگوت به نه‌رمی دوا به به‌ردی ڕه‌ق ئه‌وه‌ی گوت
گوتی:ڕێبواری به‌رزی بۆ نشێوم به له‌ز ڕێگا به‌ره‌و ده‌ریا ده‌پێوم
ده‌زانم به‌ردی قایم، تۆش ده‌زانی له چۆلی ڕا، ده‌چم بۆ ئاوه‌دانی
ده‌چم تا گوڵ ده ئامێزم وه‌رێنم له ده‌وری گوڵ گوڵاڵان هه‌ڵپه‌ڕێنم
سه‌ری ساڵه ، به‌هاره، خاکه‌لێوه له خاکی کورده‌واریدا به ڕێوه
ده‌چم تا دێوی زستانی شه‌که‌ت که‌م هه‌چی جوانیه، هه‌موویان یه‌ک به سه‌ت که‌م
به‌ڵێنیم داوه تا زووتر له باران بچم بۆ خزمه‌ت و پابۆسی یاران
قه‌ڵس بوو به‌رد گوتی:ئاوی شل‌ومل به‌هی وه‌ک تۆ ئه‌من ناده‌م خولوتل
ئه‌گه‌ر نه‌تبیستووه ئه‌و په‌نده، غه‌دره هه‌تاکوو به‌رد له جێی خۆی بێ به قه‌دره
به‌رامبه‌ر هێرشی تۆ ڕاده‌وه‌ستم به تۆ سه‌هله، به لافاویش ده‌وه‌ستم.
قه‌ڵس بوو ئاو له پڕ پۆنگاوی داوه وڵامی به‌ردی ناهه‌مواری داوه:
ئه‌تۆ شاخ و ڕه‌وه‌ز بووی ڕۆژگارێ که ئه‌و نی، ڕێگری ئه‌و ڕۆکه جارێ
به‌ڵام من ڕێبواری دۆڵ و ده‌شتم به‌هاران هۆگری سه‌یران و گه‌شتم
له هه‌ر جێیه‌ک ببینم لێو به بارێ بزه‌ی دێتێ، که بمبینێ به جارێ.
که زانی به‌ردی ڕه‌ق خۆ نابزێوێ به سوچێدا بچێت و ڕێ بپێوێ
هه‌ڵیماڵی له داخان پیل و قۆڵی بنی به‌ردی وه‌کوو چاڵێکی کۆڵی
تلیساوه بنی به‌رد و تلاسا له پڕڕا هه‌ڵقه‌نا، خه‌جڵاو و کاسا
به شاتللۆره هاته پاڵ ڕه‌مه‌ندێ به وردوخاشی که‌وته سه‌ر زه‌مه‌ندێ
له‌ت و په‌ت بوو، نه‌ما ئیدی نیشانی به غه‌یری سه‌خت و ناڕێکی نیهانی.
ئه‌تۆ ئینسان که تامه‌زرۆی مه‌به‌ستی هه‌تا ئه‌وکاته زیندویوو به هه‌ستی
مه‌وه‌سته ڕێگه گه‌ر سه‌خت و ڕه‌وه‌ز بێ ده‌بێ سه‌ختی له چه‌نگانت وه‌ڕه‌ز بێ
به تێکۆشان به‌جێ دێ، گیانه داوات ئه‌وانه‌ی بێ وره‌ن ناگه‌ن به ئاوات.
سوژه و مانای ئه‌و شێعره‌م له(چشمه‌وسنگ)ی مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار وه‌رگرتووه و به شێوه‌یه‌کی ئازاد کورداندوومه.