ما 4403 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گەڕانەوە، بەردەبازی پەڕینەوە!

دوو سەدەی کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست، ئەورووپا دۆخێکی دژواری تێدەپەڕاند. دۆخێک کە تێیدا بۆ وێنە بە توش نەخۆشیی تاعونەوە بوو، شەڕی زۆر بەرۆکی دەگرت و هەروەها کلیسا و قەشەکان لەوپەڕی دەسەڵاتی خۆیاندا بوون. بەڵام هەر لەو کاتەدا، بەرەبەرە پێی نایە قۆناغێکی ترەوە کە لە مێژوودا بە رێنسانس ناوبانگی دەرکرد.
 
 
رێنسانس لە وشەدا بە مانای سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەیە و بیرمەندان و هونەرمەندانی ئەو سەردەمە، گەڕانەوە بۆ سەردەمی یۆنانی کۆن کە بە سەردەمێکی پرشنگداریان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەزانی. ئەم گەڕانەوەیە، لە راستیدا بووە هۆ و هەوێنی پێشکەوتنێکی سەیر لە سەردەمی رێنسانسدا کە دوواتر بەردی بناخەی شۆڕشی تەکنۆلۆژی و رۆشنبیری لە سەدەکانی دوواتردا دامەزراند.
 
 
کەواتە ئەم فاکتە مێژووییە ئەوە دەسەلمێنێ کە گەڕانەوە بۆ چاخەکانی پێشوو و ئیلهام وەرگرتن لێیان، هەمیشە بە مانای کۆنەپەرستی واتە 'ارتجاع' نیە. زەمەن، خۆبەخۆ کۆن و نوێی نیە. ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە مرۆڤەکان بۆ چ شتێ دەگەڕێنەوە و هەروەها دەیانەوێ چلۆن کەڵکی لێوەربگرن.
 
 
لە ناوچەی ئێمەدا، تەنیا گەڕانەوەیەک کە بەدی دەکرێ، گەڕانەوەیە بۆ سەرچاوە و دەقە ئایینییەکان، ئەویش بە شێوەی سەلەفیانە و بە بێ خوێندنەوەیەکی نوێ و ئەوڕۆییانە بۆی. بە داخەوە جگە لەم دەقە ئاینییانە چی تر دەست ناکەوێ تا بە گەڕانەوە بۆی، بتوانرێ جوڵەیەک بە کلتور و بە پێشکەوتن بدرێ.
 
 
بەڵام ئایا گەڕانەوە هەمیشە پێویستە؟ بێگومان نا، چونکە هەر لەم سەردەمەی ئێمەی تیا دەژین گەلێک سەرچاوەی باش لە هەموو بوارەکاندا هەیە، بەڵام کێشە لەوەدایە کە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم دیاردانە، پێویستە کە هەر کۆمەڵگایەک لە دەروونی خۆیەوە کۆمەڵێک رەهەند پەیدا بکا بۆ ئەوەی بتوانێ ئاسانتر دیاردە نوێیەکان بەدەروونی بکا.
 
 
خەڵکینە! ئێمە چمان هەیە؟

سایتی قەڵەم

 

٥ ئۆکتۆبەری ٢٠١٦

Image result for renesans

گەڕان بۆ بابەت