و. سەعیدە سائێب
کاتی ئه‌وه هاتووه کۆتایی به جیا بوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت و جوانیناسی که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ باڵی به سه‌ر وه‌سفی ئێمه له مۆدێرنیزم‌دا کێشا بوو بهێنین، له‌وانه گرۆیهتی جوانیناسی له پانتای پۆست پێکهاتهخوازیدا.
پۆست پێکهاته‌خوازی و پۆست مۆدێرنیزم
برێندا مارشاڵ
و:سەعیدە سائێب
هه‌ندێک له ڕه‌خنه‌گران پۆست پێکهاته‌خوازی وپۆست مۆدێرنیزم وه‌ک دوو باسی یه‌کسان و وێکچوو ده‌هێننه ئاراوه له کاتێکدا وانییه. هه‌ندێکی دیکه‌شیان وه‌بیرمان ده‌هێننه‌وه که پۆست پێکهاته‌خوازی له بنه‌ڕه‌تدا که‌لام و قسه‌یه‌که سه‌باره‌ت به پۆست مۆدێرنیزم. وه‌ها په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان پۆست پێکهاته‌خوازی و مۆدێرنیزم‌دا تاڕاده‌یه‌ک ڕاسته. شه‌جه‌ره‌نامه‌ی شیمانه‌ی پۆست پێکهاته‌خوازی، تیۆرسیهنگهلی وه‌ک مارکس، فڕۆید ، نیچه و سۆسۆر ده‌گرێته‌وه؛ هه‌روه‌هاش ئه‌و پۆست پێکهاته‌خوازانه‌ی که له سه‌ر ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کان کاریان کردووه هه‌مان مۆدێرنیسته کلاسیکه‌کانی وه‌ک فلۆبێر ، پرووست، مالارمه، جۆیس و برێشتن.
به ڕای من ته‌نیا له خۆلی پۆست مۆدێرنیزمدایه که پۆست پێکهاته‌خوازی پرسه‌کان و هۆگریه‌کانی هێنایه ئاراوه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه مۆدێڕنیسته‌کانی ئێستا ده‌توانن خۆیان تێبگه‌یێنن. ئه‌م واتایه‌ی که پۆست پێکهاته‌خوازی ته‌نیا ئاماژه‌ی به بۆچوونی مۆدێرنیسته‌کان نه‌داوه یان ئه‌وانه‌یان دووپات نه‌کردووه‌ته‌وه به‌ڵکوو ئه‌و پرسانه‌ی سه‌روه‌ریان به مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت له خۆلی پۆست مۆدێرنیزم‌دا ده‌خه‌نه به‌ر پرسیاره‌وه. به باوه‌ڕی ئاندرۆ ڕاس،" بانگه‌شه‌کانی پۆست پێکهاته‌خوازی" به شێوه‌یه‌کی گهشهکهرانه که‌وتوونه‌ته به‌ر به‌ستێن یا خۆد دۆخێکی به‌ر بڵاوتر و له‌و هه‌ڵوێسته‌وه به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان وه‌ک نیشانه (هێما)یان هۆکارێکی بنبڕاوانه بینراوه.
پۆست مۆدێرنیزم، ئه‌م پانتا به‌ر به‌رینه، کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کامڵ و ته‌واوه که دۆخی مادی کردوته به‌رده‌نگ که چیتر له‌گه‌ڵ لۆجیکی باڵاده‌ستی شێوازی مۆدێرنیزم و ده‌ربه‌ستی و (گرێدراوی) تکنۆلۆجیکیهکهی که له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێک ڕێگه چاره له هه‌ر پانتایه‌کی ژیانی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هاوده‌نگ نایه‌ته به‌رچاو، ڕاوه‌ستاوه. ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک (پۆست مۆدێرنیزم) بیری لێده‌که‌ینه‌وه ڕووی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕیزێک بارودۆخی جۆربه‌جۆردایه که له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا په‌یوه‌نیه‌کی ئاڵۆزیان هه‌یه. بۆ نموونه، پۆست مۆدێرنیزم کۆی گۆڕانکارییه شه‌خسیه‌کان له پانتای ڕزگاری له خود‌و هه‌روه‌هاش ئه‌و شه‌ریکه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له بزاوته دژه کولتووریه‌کانی ده‌یه‌ی 60دا ههڵهێنجرابوو ، ده‌گرێته‌وه‌و؛ به هه‌مان ڕاده‌ش که ده‌بێته هۆی درووستکردنه‌وه و سازدانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری پاش جه‌نگ له ڕۆژئاوادا ئابووری جیهانی چه‌ن نه‌ته‌وه‌ییدا پێویستی به هه‌ندێک پرسی وه‌ک کاریگه‌رییه ڕۆژانه‌کانی میدیا تازه‌کان و ته‌کنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییه‌کان ، دابه‌شکردنی سه‌ر له‌نوێی ده‌سه‌ڵات، حه‌شیمه‌ت و سه‌روه‌ت و سامان له ئاستێکی به‌ر فراوان هاوکات له‌گه‌ڵ پێکهاته نوێکانی به‌رهه‌مهێنانی کاڵادا".
به واتایه‌کی دیکه ته‌نیا له خۆلی پۆست مۆدێرنیزمدایه که ئه‌و پرسانه هێنرابوونه ئاراوه له ڕێگه‌ی پۆست پێکهاته‌خوازه‌کانه‌وه ئاسایی و باون. به‌م شێوه پۆست پێکهاته‌خوازی بۆرای وڵامدانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و پرسیاره تایبه‌ته سیاسی و مێژووییانه‌ی خۆلی پۆست مۆدێرنیزم فه‌راهه‌مده‌کات. بۆ نموونه،" بان چیرۆکی مێژوونووسانه" (Historgraphic metafitlan ) فۆرمێک له ئه‌فسانه‌ی پۆست مۆدێرنه که ئامرازه تیۆرییه‌کانی پۆست پێکهاته‌خوازی له‌گه‌ڵ ستراتیجه‌کانی ڕه‌وایه‌تی چیرۆکیدا تێکڵاوکردووه تاکوو به‌م جۆره ئافسانه، تێگه‌یشتنی مێژوویی زیاد بکات و به‌م پێیه وڵامی داواکاری هێۆسێن له خواره‌وه بداته‌وه.
"کاتی ئه‌وه هاتووه کۆتایی به جیا بوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت و جوانیناسی که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ باڵی به سه‌ر وه‌سفی ئێمه له مۆدێرنیزم‌دا کێشا بوو بهێنین، له‌وانه گرۆیهتی جوانیناسی له پانتای پۆست پێکهاتهخوازیدا. بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌مه نییه که له بار گرژی نێوان سیاسه‌ت و جوانیناسی، ده‌ق و مێژوو و ده‌ربه‌ستی [گرێدراوی] و له ئه‌رکی هونه‌ر چاو پۆشی بکه‌ین، به‌ڵکوو ئامانج ئه‌وه‌یه ئه‌و بار گرژییه زیاد یاخۆد ته‌نانه‌ت بدۆزینه‌وه و له دۆخێک‌دا که په‌یوه‌ندی به هونه‌رو ڕه‌خنه‌وه هه‌یه دابێین.
لیندا هاچێن که تێرمی "مێتا چیرۆکێکی مێژوونووسانه‌ی" کردۆته باو وڵامی خۆی به‌م شێوه ده‌هێنێته ئاراوه:"به ڕاستی ڕۆڵی هونه‌ری پۆست مۆدێرنیزم ئه‌مه‌یه که به شێوه‌یه‌کی پاڵه‌کی ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌و چه‌مکانه‌ی وه‌ک تازه‌گه‌ری جوانیناسی و ئه‌نجامی ده‌ق (textualclosure )ده‌ربڕێت و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تازه بۆ کێشانی سنوورێک له نێوان هونه‌رو جیهاندا پێشکهشکات".
من تاکوو ئێره له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نێوان گریمانه‌ی پۆست پێکهاته‌خوازی و پۆست مۆدێرنیزم‌دا دوام. ئایا مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که کۆی گریمانه‌ی هه‌بوو له خۆلی پۆست مۆدێرنیزم‌دا بانتر له مۆدێرن تێبگه‌ین ؟ نه‌خێر هیچ وانییه. بۆ نموونه له لایه‌که‌وه به‌رهه‌می لوویی ئاڵتووسێر که مارکسیستێکه هاوساز له‌گه‌ڵ خۆلی پۆست مۆدێرنیزم‌دا ناسراوه و به تایبه‌ت له ڕووی مێژوویی کردنی تیۆری زه‌ینی بوون له په‌یوه‌ندیدا به ئایدیۆلۆژیا‌و زێده‌تر به هۆی شێوازی هێنانه ئارای پرسیاره ئاڵۆزه‌کانییه‌وه ده‌رباره‌ی لایه‌نه مێژووییه‌کانی گۆڕانکاری ، بچڕانهکان تێکشکانه‌کان. له لایه‌کی دیکه‌وه ناتوانین نموونه‌یه‌ک بۆ مارکسیزمی سوننه‌تی بدۆزینه‌وه که هاو واتا‌و ته‌نانه‌ت هاوساز بێت به خۆلی پۆست مۆدێرنیزمه‌وه. مارکسیزم به گریمانی مێژوویی دیالێکتیک و پێشکه‌وتن خوازهکهیهوه به پێشکه‌شکردنی وێنه‌یه‌کی گشتی و یه‌کسانیش له کۆمه‌ڵگا که به خه‌باتی چیناییهتییهوه دیاریده‌کرێت له نموونه‌ی ئه‌و حیکایه‌ته بێ وێنانه‌یه که گریمانه‌ی پۆست مۆدێرنیزم به ناباوه‌ڕیه‌وه لێده‌ڕوانێت سه‌یریده‌کات.
بۆ نموونه بۆ یه‌کێکی دیکه له مارکسیسته به ناو بانگه‌کان له ژێرناوی فرێدریک جیمسۆن له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌که‌ی مندا که له سه‌ر مێژوویی بوونی گریمانه‌ی پۆست مۆدێرنیزمه، ناکۆکه. پێموایه ئاماژه پهیگیرانهکانی ئه‌و به پۆست مۆدێرنیزم وه‌ک قۆتابخانه‌یه‌کی ڕووکه‌شی بێ قووڵایی به پێی تیۆری سووننه‌تی و مارکسیستییه‌که‌ی ده‌رباره‌ی مێژووییگهری ڕه‌سه‌نه. ڕاشکاوانه ده‌کرێت بانگه‌شی ئه‌وه بکرێت که ڕه‌سه‌نایه‌تی هه‌ر جۆره مێژوویه‌ک زێده‌باری سه‌ر نموونه‌ی دوو جۆره‌کی ڕووکه‌شی / بێقووڵایی بوون وه‌ک پێوه‌رێک بۆ بوونی واتا‌و به‌ها له به‌رهه‌می ئهدهبیداله ڕێگه‌ی پۆست مۆدێرنیزمه‌وه به گژی‌دا چووه‌ته‌وه.
وه‌ک هاچێن ده‌ڵێت: "پۆست مۆدێرنیزم بانگه‌شه بۆ حه‌قیقه‌تێکی ئاشکرا ده‌کات که ده‌رخه‌ری ئه‌م خاڵه‌یه که واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی و بایۆلۆجیکی ڕابردوو کاتێک وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هونه‌ر به کار ده‌هێنرێت واقیعێکی بهڵگاندنهکییه؛ به‌م پێیه ته‌نیا مێژووییگهری ڕه‌سه‌نه ئه‌وه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا دان به شۆناسی بهڵگاندنهکی خۆیدا بنێت. ته‌نانه‌ت خۆ ووشیارانهترین و تهوسئاساترین به‌رهه‌مه‌کانی هاوچه‌رخ هه‌وڵناده‌ن به دووره پهرێزیکردن له‌و ناوکۆییه مێژوویی، بیر و باوه‌ڕیانه‌ی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تیایاندا ژیاون یا خۆد به‌رده‌وام تیایدا ده‌ژین، به‌ڵکوو له ڕاستیدا ئه‌وانه‌یان به‌رجه‌سته نواندووه‌ته‌وه". ئه‌وه‌ی هاو فاستێر له‌مه‌ڕ (پۆست مۆدێرنیزمی خۆڕاگری) (postmodernism of resistanci ) ئاماژه‌ی پێده‌دات زیاتر هه‌وڵده‌دات پرسیار بهێنێته ئاراوه تاکوو که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕمزه کولتوورییه‌کان یان به واتایه‌کی دیکه له دووی کهڵکوهرگرتندایه له په‌یوه‌ندییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تاکوو شاردنه‌وه‌یان.
سه‌رچاوه: وه‌رزنامه‌ی هونه‌ر ژماره‌ی 23