عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا

لەبەر رۆناکى خەریکم
دەگەمە کۆتایى باران
وەک ئەوەى خۆم ونکردبێ کتێبێکم لە دەستدایە.

 

ئاژەڵانى خوێنەر

عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا

 

لە سێبەرى ئەو دارستانە لەبەر کتێبان دەمێنم

بیرم لە گەڵا ئاڵاوە

دڵم تووند تووند وەک چۆلەکەیەکى جێماو دەجریوێنێ

لەبەر رۆناکى خەریکم

دەگەمە کۆتایى باران

وەک ئەوەى خۆم ونکردبێ کتێبێکم لە دەستدایە.

 

ئەو دارستانە وەک کتێبان دەخوێنمەوە

عاشقەکان لە ژێر سێبەرى خەیاڵم دەچنە ماچان

لە پشتەوە هاوڕێکەم بە دوو دەستان چاوم دەگرێ

لە پشتەوە زەوى بە بزە پێمدەڵێ دڵ ئارامە

هەمیشە دنیا دەجولێ بۆ پێشەوە

کتێبێکم لە دەستدایە رێگا رۆناک دەکاتەوە.

 

ئەو دارستانە وەک کتێبان مەستم دەکات

ئاسمانى وشەم خەیاڵە، لە چێژى زەوى ناسرەوێ

وڵات هیچى بەسەر هیچەوە نەماوە

بەلادا دێ

وشەیەک دەمگرێتەوە، هاوڕێیەکى گەڵا  ئاسا

باوەش بۆ کتێبى دەستم دەکاتەوە.

 

ئەو دارستانە بەسەر هیچەوە دەڕوانێ

ئاژەڵانى خوێنەر دەڵێن لەبەر کتێبان دەمێنین

خوێنەرانى ئاژەڵ دەڵێن لەبەر دارستان دەمێنین

من خەریکە لە هیچەوە بەردەبمەوە

با وەکو گەڵا دەمانبا

مردنیش چەشنى کتێبان.

 

 Image result for skog kunstImage result for skog kunst

گەڕان بۆ بابەت